ئەو شەوەی کورد سەرکەوت ... حسێن حسێنی

راپەڕینی خەلکی سلێمانی لە بەهاری ساڵی ١٩٩١، شکانی سوپای تورک لە زاب زستانی ٢٠٠٨، پاشکەشەی کۆماری ئیسلامی لە سێ دارەدانی گەنجێکی تێکۆشەری کورد، زستانی، ٢٠١٠ ئەم سێ روداوە بە رای من گرینگی زۆر تایبەتیان هەیە، راپەڕینی شاری سلێمانی گرینگییەکەی لەوەدایە، ئەوەی ئێستا لە کوردستانی باشور دەیبینین، بەرئەنجامی ئەو راپەڕینەیە، راستە راپەڕین لە ناوچەی رانیەوە دەستی پێکرد، بەڵام ئەو شوێنەی کە راپەڕینەکەی پشتی دیکتاتۆری بۆ هەمیشە دا لەزەوی و کۆتایی بە دەسەڵاتی عێراق لە سەر باشوری کوردستان هێنا شاری سلێمانی بوو.

زستانی ٢٠٠٨ سپای دڕندە و فاشیستی تورک دوایی چەندیین ساڵ، خۆ خواردنەوە، بە هەموو هێزییەوە و تەنانەت بە پشتیوانی (هەر چەند سنوردار ) ئەمریکا هێرشی هێنایە سەر سەنگەرەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە نزییک سنوری دەسکردی نێوان باکور و باشوری کوردستان، بەڵام ئاکامی هیرشەکەی شکەست بوو، بە ڵی بۆ یەکەم جار کورد هێرێشکی بەرفراونی سوپای تورکی تێکشکاند و ناچار بە پاشەکشێی کرد. کە ئەمە خۆی بوو بە هۆی کرانەوەی درگای دیالۆگ لە نێوان حکومەتی تورک و کوردەکانی باکور، کە تازە زەحمەتە ئەو دەرگایە دابخرێت .

زستانی ٢٠١٠ کۆماری ئیسلامی ویستی بە شێوەیەکی زۆر بێشەرمانە رۆڵەێکی کورد لە سێدارە بدات، ژمارەی ئەو گەنجە کوردانەی کە لە ٣٢ ساڵی رابردودا کۆماری ئیسلامی لە سێدارەی داون لە ژماردن نایەن، بەڵام شێوازی لە سێدارەدانەکانیان جیاواز بوو زۆربەیان ئێستاش کەس نازانێ لە کوێ نێژراون، یان زۆر کەسیان هێشتا بنەماڵەکانیان چاوەڕین و بە فەرمی شەهید بوونیان رانەگەیندراوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی نەیتوانی حەبیب لە سێدارە بدات. واتە کۆماری ئیسلامی پاشەکشێی پێکرا.

هەر سێ روداوەکە کە سێ روداویی مێژویین و لەو روداوە دەگمەنان کە کورد بە سەر دوژمنیدا سەر دەکەوێت، خاڵی هاوبەشیان یەکگرتوویی کوردە، لە هەموو پارچەکانی کوردستان، کاتێک دڵ و درونی کوردان دەبن بە یەک و هەموو پێکەوە بەرەو ئامانجێک هەنگاو دەنێن، دوژمن هەر چەند بە هێز بێت چاری تەنها پاشەکشێە، لە راپەڕینی باشوردا کوردانی رۆژهەڵات دەوری گرینگیان هەبوو، لە روداوی زابدا حکومەتی هەرێمی باشور لە باری سیاسییەوە تورکی بە چۆکدا هێنا، هەروەها بۆ رزگاری حەبیبیش کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان بەشدار بوون. ئەم رووداوانە لە هەموو کاتێک ز یاتر، ئەوە دەسلمێنێت، کە کوردی ئێران، تورکیا و عێراق و سوریا چەند کورد بچووک دەکاتەوە و کاتێک ئەو پاشگرە فڕیدەدرێت، چۆن سەرکەوتنی مەزن تۆمار دەکرێت.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.