ئه‌م سێ ووشه‌یه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی ئێمه زۆر ده‌بیسترێ و ده‌گوترێ.هه‌ر بابایه‌كی ده‌یگری قسه له‌سه‌ر مانا‌و واتا و مه‌فهومی ئه‌و سێ ووشه‌یه ده‌كات.یاسا واته ئه‌و قانوون و ڕێسایانه‌ی كه هه‌یه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی منه و به‌رامبه‌رمی پێ كۆت و به‌ند ده‌كه‌م.ئه‌وكاته یاسا عه‌داله‌تی تێدایه كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی منی تێدا پارێزراوبێت.ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز یاساكی عادیلانه نیه كاتێ ڕێگا له كاره‌كانی من ده‌گرێ.بۆیه نابێ ئه‌م یاسایه هه‌بێ.له‌كۆنیشدا یاسا ته‌نها بۆ پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وانه دانراوه كه خۆیان ویستویانه.به‌لام له‌بیریشمان نه‌چێ خراپترین یاسا له‌بێ یاسایی باشتره.عه‌داله‌ت ئه‌و ووشه‌یه هه‌موو كه‌س كردویه‌تی به وێردی سه‌رزمانی كوا عه‌داله‌ت كه به‌شی من ئه‌وه‌نده‌یه، هه‌ژاران و نه‌دارانی ولاتیش ئه‌وانه‌ن كه هه‌میشه بونه‌ته ئامرازی ووته‌كانم بۆ عه‌داله‌ت.من هه‌رچه‌ند وه‌ربگرم مافی خۆمه و عه‌داله‌ته، هه‌رگیز لێم زیاد نیه تۆش هه‌رچه‌ندت وه‌رگرت شوكرانه‌ی نیعمه‌تی خوا بكه له سایه و سێبه‌ری عه‌داله‌تی من كه ئه‌وه‌نده‌ت به‌ركه‌وتوه.ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌لاتن هه‌میشه پێیان وایه ئه‌وه‌ی ده‌یده‌ن به‌خه‌ڵك ئه‌وه به‌شێكه له عه‌داله‌تی ئه‌وان، ده‌بێ سوپاسگوزاربن.ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌لات نین هه‌میشه ده‌گرین و باس له‌ناعه‌داله‌تی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له‌ده‌سه‌لاتن و په‌یمان ده‌ده‌ن به‌هه‌ژاران هه‌ركاتێ ئه‌وان هاتنه سه‌رحوكم دونیا پڕده‌كه‌ن له عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری.ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌لاتیش نامێنن ئاخ و خۆزگه بۆ ده‌سه‌لاتی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌ڕێژن و هه‌ژارانی هیچ به‌رنه‌كه‌وتوش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان بۆ ده‌مینێته‌وه بڵێن هه‌ر خۆزگه به‌سایه و سێبه‌ری عه‌داله‌تی ئێوه.عه‌داله‌ت ئه‌وكاته عه‌داله‌ته یه‌ك گرامیش له سه‌روه‌ته‌كه‌ی من كه‌م نه‌كات و كه‌سیش پێم نه‌لی ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه چیه ده‌یكه‌ی.ئازادی ئه‌و ووشه‌یه هه‌موو كه‌سێكی سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه باسی لێوه ده‌كات و ده‌لی كوا ئازادی.له‌مێژوودا هه‌زاران تاوان به‌ناوی ئازادیه‌وه كراون وه‌ك "مادام ڕۆلان"ووته‌نی.نابێ كه‌س سنوری ئازادی من ببه‌زێنێ، به‌لام من نابێ سنور بۆ ئازادیه‌كانم هه‌بێ.من هه‌موو شتێك ده‌لێم به‌چاك و خراپه‌وه، به‌جوان و ناشیرنه‌وه، به‌ڕاستی و درۆوه.نابێ كه‌س پێم بلێی ئه‌وه چیه سنوری ئازادیت تێپه‌ڕاند.بۆیه یاسا و عه‌داله‌ت و ئازادی له‌هه‌موو جیهان به‌گشتی و له ولاتی ئێمه به‌تایبه‌تی سێ ووشه‌ی زۆر بێ كه‌س و هه‌ژار و داماو بێ خاوه‌نن، هه‌موو كه‌س وه‌كو ده‌سه‌سڕ و ماكیاجی ده‌م و چاو و جگه‌ره به‌كاریده‌هێنن له هه‌موو سوپه‌رماركێت و دوكان و سندوقی عه‌تار و هه‌گبه‌ی گه‌ڕیده‌یه‌ك هه‌یه.به‌لام له واقیعدا هیچ كه‌س نه ڕێز، نه‌خۆشه‌ویستی، نه جێبه‌جێكردن له‌م سێ ووشه‌یه ناگرێ.بۆیه سێ ووشه‌ی زۆر له‌سه‌ر ده‌م ئاسان و سوك و پڕ ئاواز هه‌موو كه‌سێك له‌به‌ریه‌تی.به‌لام هیچ كه‌س له ویژدانی دا نیه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
