كورد له عێراق ئه‌و میلله‌ته‌یه كه له‌سالی 1991 هاوكات له‌گه‌ل میلله‌تانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌لات ڕاپه‌ڕی و گۆڕانی كرد له به‌شێكی هه‌رێمه‌كه‌ی.كه‌چی ئێستا دوای بیست ساڵ ئه‌وجا گه‌لی عه‌ره‌ب له چه‌ند ولاتێك ده‌ستی به ڕاپه‌ڕین و گۆڕینی ڕژێمه دیكتاتۆر و سه‌ركوت كه‌ره‌كانی خۆی كردوه.ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساله به‌گشتی و چه‌ند سالی ڕابردوودا كردمان بازدانێكی نه‌وعی بووه له زۆر بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.ئاسایه ئێمه خۆمان ئه‌وه‌نده هه‌ستی پێنه‌كه‌ین و به‌رده‌وام كێرڤی پێویستیه‌كانمان بۆ داوا‌و شتی زیاتر له هه‌ڵكشاندا بێت.ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتی ئینسانه كه هه‌میشه داخوازیه‌كانی له‌گه‌ل پێشكه‌وتنی دونیا زیاتربێت.به‌لام گه‌ر به‌چاوی كه‌سێكی بێگانه یاخود عه‌ره‌بی عێراقی سه‌یری هه‌رێم بكه‌ین به‌تایبه‌ت له كاتی لێدوان و نووسینه‌كانیان كه‌وا ده‌یخوێنینه‌وه.به‌شێوه‌یه‌كی تر هه‌رێمی كوردستان‌مان دێته به‌رچاو.ئه‌وان كاتإ ناوی ئێمه‌یان بیستوه شه‌ڕی ناوخۆمان هه‌بووه و هه‌رێمه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆیه‌كی سه‌ختی ئابوری‌دا بووه.به‌لام ئێستا ئه‌و هه‌موو ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردنه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن.به‌دوو شێوه وه‌سفمان ده‌كه‌ن.ئه‌وانه‌ی دۆستمانن ده‌لێن كورده‌كان باش خۆیان ڕێكخستووه و هه‌زمی بارودۆخه‌كه‌یان كردوه و هه‌رێمێكی پڕ له‌ئه‌من و ئاسایش و ئاوه‌دان و خۆشگوزه‌ران و ئازاد و دیمۆكراتیان بۆخۆیان بنیاد ناوه و به‌رده‌وام له هه‌ولی پێشخستنیدان.ئه‌وانه‌ی كه‌وا ڕقیان لێمانه و خۆیان به نه‌یارمان ده‌زانن ئه‌وان ده‌لێن كورده‌كان هه‌ر خه‌ریكی خۆیانن و بوونه‌ته ئیسرائیلێكی تر له‌گه‌ل چه‌ندین ناو وناتۆره‌ی تر.به‌لام هه‌ردوو بۆچوون و وه‌سفه‌كه یه‌ك شت ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش ئاوه‌دانی و ئارامی هه‌رێمی كوردستانه.به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای داخه پاشماوه‌ی عه‌قلی كۆنی سیاسیه‌كانی خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و سه‌رده‌میانه مامه‌له له‌گه‌ل ڕه‌وشه‌كه ناكه‌ن.ڕووداوه‌كانی كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ڵماندی كه‌وا هێشتا ئه‌زموونی دیمۆكراسیه‌ت و یه‌كتر قبوڵ كردن زۆری ماوه، به‌تایبه‌ت لای سیاسیه ته‌قلیدیه‌كان بۆ لێكگه‌یشتن و گفتوگۆكردن و یه‌كتری بینین.گه‌وره‌ترین كاره‌سات ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی یه‌كتر بینینه.هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره هه‌لس و كه‌وتكردنه‌ی له‌گه‌ل باره‌گاكانی یه‌كتر كرا جارێكی تر وه‌كو یاری مار و په‌یژه هه‌موومانی گه‌ڕاندوه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، واته بۆ خالی سفر.بۆیه زه‌رووره نه‌وه‌ی ئێستا خۆی له‌م جۆره بۆچوونه سه‌قه‌ته‌ی سه‌رده‌مانێكی نه‌خوازرا و نه‌ویستراوی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد به‌دوور بگرێت، هه‌میشه باوه‌ڕی به دانوستان و گفتوگۆی ڕووبه‌ڕوو لێكگه‌یشتن هه‌بإ.تاكو هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كان یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن، كارێك نه‌كه‌ین كه‌وا ببێته هۆی له‌ده‌ستدان و خوێن ڕشتنی هیچ تاكێكی ئه‌م ولاته.چونكه له كۆتایدا هه‌موومان هاونیشتمانی ئه‌م ولاته‌ین كه‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه، تاپۆی هیچ كه‌سێك نیه ته‌نها تاپۆی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كانیه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
