ماوه‌یه‌كه له هه‌ندإ ولاتی عه‌ره‌بی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی به ده‌نگی خه‌ڵك و له ڕێگای هه‌ڵبژاردن نه‌بوونه‌ته سه‌رۆك.و ڕژێمه‌كانیان له ئه‌نجامی زۆری مانه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كان هه‌م خه‌ڵكه‌كه كێشه‌ی نانی بۆ دروست بووه هه‌میش له ده‌م و چاوی ئه‌م سه‌رۆكانه بێزار بوونه.بۆیه ئێستا سه‌رۆكه‌كان زۆر مرتاح نینه و هه‌رچی خواردبوویان چه‌ند ساله ئێستا بۆته تالی له قوڕگیان.له‌یله ته‌رابلسی بالابه‌رزی شۆخ و شه‌نگی ژنی زین العابدین بن عه‌لی ئێستا بووه به ژنێكی ده‌م و چاو گرژی بإ تاقه‌ت ته‌نها ده‌بإ خه‌ون به سه‌رده‌مانی سه‌لته‌نه‌ته‌وه ببینإ.هه‌ر ئه‌ویش هۆكارێكی سه‌ره‌كی نه‌گبه‌تیه‌كانی مێرده‌كه‌ی بوو.بێگومان هه‌ر سه‌رۆكه و به‌ده‌ردێكه‌وه ده‌نالێنی.سیڵڤۆ به‌رڵسكۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا دووچاری "ڕۆبی" بووه ڕۆبی كچێكی جوانی قژ درێژی ووروژێنه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز مه‌غریبیه و سه‌ماكه‌ره له یه‌كإ له یانه‌كانی شه‌وانه‌ی ئیتالیا.به‌رلسكۆنی ته‌مه‌ن 72 ساڵ كه ده‌وڵه‌مه‌ندێكی گه‌وره‌ی ولاته‌كه‌شیه‌تی هه‌ر ڕۆژه‌ی ژنێك له‌سه‌ر چاوبزی و ده‌ست گه‌مه‌كانی له‌گه‌ل كچانی شۆخ و شه‌نگ ته‌لاق ده‌دات.تاوای لێهاتووه كچه‌كه‌ی خۆی باس له كاره نه‌خوازراوه‌كانی باوكی بكات.به‌لام ئه‌م جاره‌یان كه‌وتۆته داوی ڕۆبی خانه‌وه.ڕۆبی سكالای له‌سه‌ر به‌رڵسكۆنی تۆماركردوه و داوای قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه گوایه كاتێك سێكسی له‌گه‌ل كردوه كه ته‌مه‌نی هێشتا نه‌گه‌یشتبووه 18 سالی و ته‌مه‌نی 17ساڵ بووه.به‌رلسكۆنیش ناتوانإ به‌رگری له‌خۆی بكات.بۆیه ئێستا دواڕۆژی به‌رلسكۆنی زۆر تاریكه و له‌وانه‌یه جارێكی تر نه‌توانإ سیاسه‌ت بكات و ببێته‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت.هه‌رچه‌ند هاوار ده‌كات كه‌وا ئه‌و یارمه‌تی به‌ڕۆبی ته‌مه‌ن 24 سال پێشكه‌ش كردوه و له ڕێگای خوا نه‌وه‌ك بۆ چێژه سێكسیه‌كانی خۆی.بۆیه ئه‌گه‌ر زین العابدین كوشته‌ی ده‌ستی له‌یلا ته‌رابلسی بوو.حوسنی موباركی سه‌رۆكی میسر گیرخواردووی ده‌ستی كه‌می نان و محه‌مه‌د به‌رادعی و ئیخوانه‌كانه.ئه‌وه به‌رڵسكۆنی گیرۆده‌ی ده‌ستی ڕۆبی جوانكیله‌ی سه‌ماكه‌ره.بۆیه له‌مه‌ولا ده‌بإ سه‌رۆكه‌كان ئاگایان له‌خۆیان بێت و جگه له كاری سه‌رۆكایه‌تی هیچی تر نه‌كه‌ن.لای خۆشمان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێی تێكچووه و سلێمانی و كوردستان به تونس تێگه‌یشتووه.به‌یانی ئه‌وه‌نده توند ده‌رده‌كات.له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی هێشتا له‌هه‌رزه‌كاریه و كه‌سیش ڕێگای پێنه‌گرتووه.بۆخۆی چی ده‌كات.كه‌چی ئه‌و له‌بالای خۆی ڕاده‌مینإ و ده‌لی ئه‌وه سێبه‌ری بالای منه ئه‌وه‌نده دوور و درێژه بۆیه ده‌بإ هه‌موو كوردستان بكه‌وێته ژێر ده‌سه‌لاتی من و كه‌س بۆی نه‌بإ قسه بكات.هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له‌به‌ره به‌یانا یان ده‌مه و ئێواران زیاتر سه‌یری سێبه‌ری بالای خۆی ده‌كات.بۆیه ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یلی له‌گه‌ل هیچ پرنسیپ و ستاندارێكی سیسته‌می دیمۆكراسی و ئۆپۆزیسۆن بوونی قانوونی وێك نایه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
