ێدام حسێن دیكتاتۆری عێراق دڕه‌نده‌ترین دكتاتۆری ئه‌م ڕۆژگاره بوو، خۆمان كرده‌وه‌كانیمان له بیره و هه‌موو عێراقیه‌كیش به‌وانه‌ی له‌گه‌لیشی بوون ئازاری كرده‌وه‌كانی ێدامیان چه‌شتوه.چونكه له‌دواجاردا ڕژێمه‌كه‌ی نه‌ما كه‌واته زیانی به‌وانه‌ش گه‌یاند كه له‌گه‌لیدا بوون.ێدام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی عێراقی ده‌كوشت جا خۆی بوایه یان به شه‌ڕه بإ ماناكانی به‌كوشتی ده‌دان.ێدام ده‌وڵه‌مه‌ند ترین ولاتی كه‌وتبووه ده‌ست هه‌موو خێر و بێری ئه‌م ولاته‌ی له كاوڵكردنی دا خه‌رج كرد.ێدام هه‌موو گه‌لی عێراق به‌تایبه‌ت كورد و شیعه له‌به‌رامبه‌ری هه‌ڵسان و ڕاپه‌ڕینی كرد كه‌چی ێدام نه‌وه‌ك ده‌سه‌لاتی جێنه‌هێشت به‌ڵكو به‌هه‌زارانی كوشت دێهات و زۆنگاوه‌كانی خاپور و ووشك كرد.ێدام سوپای عێراقی كردبووه دارده‌ست و پیاوكوژی خۆی به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌یجولاند خه‌ڵكی ولاته‌كه‌ی خۆی پێده‌كوشت و شه‌ڕی دۆڕاوی پێده‌كرد.ێدام تاكو ئه‌مه‌ریكا نه‌هات و به‌زه‌بری هێز له‌ناو به‌غدا ده‌رینه‌په‌ڕاند ده‌سه‌لات و ولاتی جێنه‌هێشت تاكو گرتیان و له سێداره‌یان دا.به‌لام زین العابدین به‌درێژای ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی شه‌ڕێكی بۆ ولاته‌كه‌ی نه‌نایه‌وه.باوه‌ڕیش ناكه‌م ئه‌وه‌نده دڕنده بووبإ خه‌ڵكی زۆر كوشتبإ.ولاتێكی هه‌ژاری كرده ولاتێكی جوان به‌بإ ئه‌وه‌ی سامانێكی سروشتی وه‌كو نه‌وتی عێراقی هه‌بإ.ئه‌وه‌ی هه‌یبوو ته‌نها گه‌شت و گوزار بوو.زین العابدین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی له‌كاروباری سوپای ولاته‌كه‌ی وه‌رنه‌داوه و سوپای ناشیرن نه‌كردوه بۆ مه‌رامی خۆی هه‌رچه‌نده له بنه‌ڕه‌تیشدا پله‌ی به‌رزی له‌ناو سوپادا هه‌بووه.به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگای به‌كاری حزبایه‌تی و سیاسی نه‌داوه له‌ناو سوپا ته‌نانه‌ت حزبه‌كه‌ی خۆشی.بۆیه سوپای تونس ته‌نها سوپایه‌كی مه‌سڵه‌كی و پیشه‌یی ته‌واو بووه.هه‌رئه‌مه‌شه وایكردوه خه‌ڵكی تونس سوپایان خۆش بوإ.زین العابدین له‌دوا چركه ساته‌كانی ته‌مه‌نیشی سوپای بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی به‌كار نه‌هێنا.ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته به‌رگریكردن نیه له زین العابدین بن عه‌لی.چونكه ئێمه دوور بووینه له كرده‌وه و ولاته‌كه‌ی ئه‌و.به‌لام هی ێدامان له‌به‌ر چاو بووه و له یاده‌وه‌ریمان ماوه و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر عێراق هێشتا گه‌رمه.به‌لام ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ئه‌م دوو دكتاتۆره‌یه.ئه‌وه‌یه چونكه ێدام به‌ناوی به‌رگری له ئومه‌ی عه‌ره‌بی و دژی هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕی ده‌كرد و خه‌ڵكی ده‌كوشت زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب تاكو ئه‌م چركه ساته‌ش به پاڵه‌وان و مجاهید و شه‌هیدی ئومه‌ی ده‌زانن.كه‌چی چونكه زین العابدین به ئاسانی ده‌سه‌لاتی جێهێشتووه و خه‌ڵكی زۆری نه‌كوشتووه و به‌ناوی ئه‌مه ده‌ستی زایۆنیزم و ئیمپریالیزمه هه‌موو عه‌ره‌ب و زۆرینه‌ی ئیسلام به دیكتاتۆر و خوێنمژی ده‌زانن.جیاوازیه‌كه ته‌نها له‌مه‌یاندایه.بۆیه با نه‌بێته به‌رگریكردن له دیكتاتۆره‌كان.به‌لام جیاوازیش هه‌بإ له نێوانیان به‌قه‌د كرده‌وه‌كانیان و هه‌ڵوێسته‌كانیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
