له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌لات له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی داهاتووه هه‌رگیز ئه‌و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیه نه‌بووه كه مرۆڤه‌كان چاوه‌ڕێیان كردوه.له‌كۆنیشدا ده‌سه‌لات جۆرێك بووه له ئیستبداد واته ئامرازێك بووه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك.به‌شێكی زۆری مرۆڤایه‌تی دوای خه‌بات و تێكۆشانی زۆر توانیان جۆره سیسته‌مێكی حوكم دابهێنن كه‌وا هه‌موو مرۆڤه‌كان تێدا له‌به‌رامبه‌ر خۆشی و ناخۆشیه‌كانی یه‌كسان بن.هه‌موو پێویستیه‌كانی ژیانیش به‌قانوون ڕێكبخه‌ن.ده‌ورانی ده‌سه‌لاتیش له ڕێگای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت.مه‌به‌ست ده‌نگی ئه‌وانه كه گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نێكی گونجاو هه‌ست و هۆشیان ته‌واوه.ئه‌م جۆره سیسته‌مه‌ی ده‌سه‌لات سیسته‌می دیمۆكراسیه.له‌هه‌مان كات له كۆنه‌وه تاكو ئێستا چه‌ندین جۆر سیسته‌می تر به‌ناوی سیسته‌می سۆسیالیستی و یه‌كسانی و ده‌سه‌لاتی ئاینی و چه‌ندین شێوه حوكمی تر هاتوونه‌ته كایه‌وه.به‌لام هیچیان ته‌منیان ئه‌وه‌نده درێژ نه‌بووه.چونكه هه‌موویان له ئه‌نجامدا بوونه‌ته ئامرازێك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا و دروستكردنی چینێكی كه‌می خۆشگوزه‌ران و مافیا له‌سه‌ر ملی زۆرینه.له‌م جۆره ده‌سه‌لاتانه جیاوازی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌لات ئه‌وه‌نده كه‌لێنی گه‌وره‌ی تێده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لێنه پڕده‌كاته‌وه ئه‌و هێزه چه‌كدار و ئه‌منیانه‌ن كه‌ده‌سه‌لات بۆ به‌رگریكردن و پاراستن له‌خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دروستی كردون.به‌لام كاتإ نا یه‌كسانی و ناعه‌داله‌تی ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك و زۆرینه‌ی خه‌ڵك هیچیان له‌باردا نامینێت ته‌نها په‌لاماردان و تێكدان نه‌بإ.وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوو له ولاتی تونس بینیمان چۆن نه هێزه ئه‌منیه‌كان نه به‌لێن و په‌یمانی كردنه‌وه به ڕووی ئازادی و دیمۆكراسیه‌تی هه‌قیقی دادی زه‌ین العابدین بن عه‌لی نه‌دا.ئه‌گه‌رچی مه‌رج نیه ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و حوكم ده‌گرنه ده‌ست له‌و باشتر بن.چونكه له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ولاتانی ئیسلامی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دیمۆكراسیه‌ت ئه‌وه‌نده نه‌چۆته خواره‌وه تاكو ببێته به‌شێك له كه‌ڵتوری خه‌ڵك.بۆیه به‌دڵنیایه‌وه كۆمه‌له خه‌ڵكێكی تر سوود له‌م هه‌ڵه وه‌رده‌گرن و حوكم ده‌گرنه ده‌ست ئه‌وانیش ده‌بن به شێوه دیكتاتۆرێكی تر.نموونه‌ی له‌م شێوه‌یه زۆره له ولاتانی ڕۆژهه‌لات و ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فه‌ریقا.به‌لام ڕاستیه‌كیش هه‌یه ده‌بإ بیزانین زه‌مه‌نی ئێستا و داهاتوو دونیای ئه‌وه‌نده بچوك كردۆته‌وه خه‌ڵك وابه‌ئاسانی ده‌سته‌مۆ ناكرێت.ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌توانإ بێده‌نگ بكات دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و شه‌فافیه‌تی حوكمه.نه‌وه‌ك زۆرداری و نادادپه‌روه‌ری و خواردنی سه‌روه‌ت و سامانی ولات به‌به‌رچاوی خه‌ڵك و شه‌رعیه‌ت پێدانیش به‌م خواردنه.پێویسته له‌هه‌موو ڕووداوێكی له‌بابه‌تی ئه‌وه‌ی تونس ده‌سه‌لاتداره بالاكانی كوردستان په‌ندێكی لێوه‌ربگرن و زیاتر بێنه‌وه ناو خه‌ڵك و خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.نه‌وه‌ك خۆیانیان لێ هاوێر و حه‌شار بده‌ن به كۆشك و ته‌لاره زه‌به‌لاحه‌كانیان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
