له‌ماوه‌ی ڕابردوو دوو یاسا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ناڕازی بوونی له‌سه‌ر هاته كایه‌وه. یه‌كه‌مان یاسای خۆپیشاندان. دووه‌م یسای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ووشه‌ی "جێنده‌ر"بوو. یاسای خۆپیشاندان سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی كرد. كه‌چی له‌په‌رله‌مان هه‌موو ئۆپۆزیسۆن و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی لیستی كوردستانیش به‌تایبه‌ت یه‌كێتیه‌كان ده‌نگیان بۆی نه‌دا. به‌لام یاساكه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ته‌نها ئیسلامیه‌كان ده‌نگیان بۆ نه‌دا كه‌چی سه‌رۆكی هه‌رێم گێڕایه‌وه په‌رله‌مان. له‌هی یه‌كه‌میان به‌زۆری ته‌نها گۆڕان كردویه‌تی به‌باتێكی گرنگ و هات و هاواری بۆ ده‌كات هه‌ر ڕ و ژه‌ی به‌بإ مۆله‌ت له‌ناوچه‌كانی كۆنی ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌كێتی له‌شارێك چه‌ند سه‌د كه‌سێك كۆده‌كاته‌وه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن. به‌لام تاكو ئێستا نه‌یانتوانیوه بیكه‌ن به‌ڕای گشتی شه‌قامی كوردی. باشترین نموونه‌ش ئه‌وه‌یه له‌یه‌ك ڕۆژ ناتوانن له سه‌رتاسه‌ری كوردستان خۆپیشاندانێك ڕێكبخه‌ن و به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س بخه‌نه جوله له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان. هی دووه‌میان كه له‌سه‌ر ووشه‌ی "جێنده‌ر" بوو مه‌لا به‌گشتی و مه‌لای حزبه ئیسلامیه‌كان ئیتر كردیان به ڕۆژی خۆیان ده‌یان تۆمه‌ت و بوختانی ناڕه‌وایان بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كه‌سانی ڕۆشنبیر و عه‌ڵمانی هه‌ڵبه‌ستا. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌م نووسینه نه گۆڕان و نه هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی له گۆڕان نزیكن بۆ مجامه‌ڵه و ڕازیكردنی حزبه ئیسلامیه‌كان خۆیان تا ڕاده‌یه‌ك دووره په‌رێز گرت له‌م مه‌سه‌له‌یه. له‌هه‌مان كات گێڕانه‌وه‌ی یاساكه‌ش بۆ په‌رله‌مان ئه‌ویش هه‌ر زیاتر تقدیركردنی قسه‌ی ئه‌و مه‌لا ناحالیانه‌یه كه‌وا ته‌نها گوإ له‌و قسانه ده‌گرن كه خۆیان ده‌یكه‌ن و ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه كوردستان له‌و ئه‌زموونه‌ی كه هه‌یه‌تی و چه‌ند سالێكه خه‌ڵكه‌كه‌ی خه‌ریكه هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسوده‌یی تێدا هه‌ڵده‌مژإ بیكه‌ن به ئه‌فغانستان و غه‌یری خۆیان هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بإ هه‌ناسه‌ی ئازاد بدات. له‌مه‌شیان خه‌تای گه‌وره له‌لای پارتی و یه‌كێتیه كه‌وا خۆیان دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی ئاینیان نه‌گرتۆته ده‌ست. ئه‌وه‌ی ده‌بینرإ یاسای خۆپیشاندان ئه‌وه‌نده گرنگ نیه بۆ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌ندی ئه‌و ته‌وژمه‌ی به‌ناوی ئاینه‌وه ده‌یه‌وإ زۆر شت له‌م هه‌رێمه بگۆڕإ و ژیان له خه‌ڵكانی ڕۆشنبیر و مافخوازی یه‌كسانی ژن و پیاو بكاته تاریكی. ئه‌و چه‌ند ژنه‌ی ده‌مێكه تێكۆشان ده‌كه‌ن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ماف و یه‌كسانی بۆ ڕه‌گه‌زی مإ له‌گه‌ل نێر به‌م شێوه‌یه په‌لامار بدرێن له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك كه‌وا هه‌موو ده‌م ده‌یانه‌وإ له‌یه‌ك كات چه‌ند ژنێك وه‌ك كۆیله به‌ناوی ئاینه‌وه له حه‌ره‌م سه‌راكانیاندا بێت. بۆیه شه‌ڕی پارتی و گۆڕان هیچ سوودێكی بۆ هه‌ردوولایان تێدا نیه. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه براوه و سوودمه‌ندی یه‌كه‌مه ڕه‌وتی سه‌ڵه‌فیه‌ت و ئیسلامی توندڕه‌وه. هه‌ردوولاشیان ئه‌م ڕاستیه باش ده‌زانن به‌لام مجامه‌له‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
