ئه‌مڕۆ 9/1/2011 زۆرینه‌ی دونیای سیاسی و میدیای جیهانی له‌دوور و نزیكه‌وه چاوه‌دێری باشوری سودان ده‌كات، میلله‌تێك دوای ده‌یان ساڵ له شه‌ڕ و ئاواره‌یی و ده‌رده‌سه‌ری كه‌چی ئه‌مڕۆ دوو ڕێگای له پێشه جودابوونه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی یان مانه‌وه له‌ناو بازنه‌ی كێشه و قه‌یرانه زۆره‌كه‌ی ولاتی سودان. باشوریه‌كان به‌سإ شێوه له‌لایه‌ن باكوری عه‌ره‌بیه‌وه مڵملانإ ده‌كران وه‌ك سه‌ركرده‌ی به‌ناوبانگی بزووتنه‌وه‌ی میللی رزگاریخوازی سودان هه‌مووجار باسی لێوه ده‌كرد. له‌وانه:یه‌كه‌م به‌ناوی به‌رگریكردن له ئیسلام چونكه باشوریه‌كان موسڵمان نین و دژی ئیسلام ده‌جه‌نگن. دووه‌م به‌ناوی عروبه گوایه باشوریه‌كان ده‌ستی ئیسرائیلن و ده‌یانه‌وه‌ی خاكی عه‌ره‌ب پارچه پارچه بكه‌ن.
سێیه‌م بۆبه‌رگریكردن له یه‌ك پارچه‌یی خاكی سودان. كه‌چی ئه‌وه‌ی ویستیان به‌شه‌ڕ بیكه‌ن هیچی نه‌كرا ئێستا به ئاشتی و یه باشترین رێگای شه‌رعی و قانوونی باشوریه‌كان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌ویش راپرسی گشتیه. له چوار ملێۆن ده‌نگده‌ری باشوریه‌كان له 95/ ناوی خۆی تۆمار كردوه بۆ ده‌نگ دان. له كاتێكدا ده‌بإ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 60%ده‌نگده‌ران به‌شداری ده‌نگدانه‌كه بكه‌ن. ده‌نگدان بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بإ و ئه‌نجامی ڕه‌سمیش دوای سإ هه‌فته ئاشكرا ده‌بإ. ئارامی خه‌ڵكی باشور و سیاسیه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ بوو. بۆیه هه‌موو راپرسی و داتاكانی ناو خه‌ڵكی باشور ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه‌وا زۆرینه به‌لای ده‌نگدانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. به‌م شێوه‌یه ولاتێكی تر له كیشوه‌ری ئه‌فریقا له دایك ده‌بإ و ده‌بێته ولاتی ژماره 54 و له جیهان ده‌بێته ولاتی ژماره 224 خاوه‌ن سه‌روه‌ری و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌بێته ولاتی ئه‌ندامی ژماره 193. ئه‌م ولاته رروبه‌رێكی فراوانی ده‌بێت و هاوسنوری پێنج ولاتی ئه‌فریقایی ده‌بێت و له هیچ لایه‌ك ناگاته سه‌ر ده‌ریا كه ده‌ریای سور نزیكترین ده‌ریایه لێی. بێگومان باشترین ئاو زه‌وی سودان له‌م ناوچه‌یه. له 40%خاكه‌كه‌ی پاوان و له‌وه‌ڕگایه بۆیه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بزن و مه‌ڕ و گاوگۆته‌لی هه‌یه هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردوه سودان زۆرترین ڕێژه‌ی گۆشتی سور ڕه‌وانه‌ی ولاتانی عه‌ره‌بی بكات. له 30% خاكی ئه‌م ولاته باشترین زه‌ویه بۆ كشتوكاڵ بۆیه ده‌گوترإ سودان سه‌به‌ته‌ی نانی عه‌ره‌به چونكه ئه‌م زه‌ویانه توانای به‌رهه‌م هێنانی زۆری به‌روبومی كشتوكالیان هه‌یه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك. له 23% ڕوبه‌ری باشور دارستان و جه‌نگه‌لی سروشتیه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای به‌خشینی جوانی بۆ سروشت سه‌ره‌چاوه‌ی زۆر جۆری دار و بوونی ئاژه‌لی كێویه. باقی خاكه‌كه‌ی تری باشور كه له 7% هه‌مووی ئاوه واته چۆم و ڕوباره. ئاوی باشوری سودان به‌هۆی پێگه جوگرافیه‌كه‌یه‌وه نرخ و به‌های زۆری هه‌یه چونكه نزیكترین سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆرشیرنه له ناوچه و ژینگه‌ی بإ ئاوی كه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، به‌تایبه‌ت باكوری سودان ولاتی میسر و ئیسرائیل زۆر عه‌ودالی ئه‌م ئاوه‌ن. ڕێژه‌ی باران له‌م هه‌رێمه سالانه له نێوان 1000_1400ملیمه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزه. هه‌روه‌ها له‌چه‌ند سالی ڕابردووش‌دا ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه له باشوری سودان و ناوه‌ڕاستی بۆیه ئه‌م ولاته له ڕووی سه‌رچاوه‌ی سروشتیه‌وه زۆر ده‌وله‌مه‌نده ده‌كرإ ژێرخانێكی به‌هێزی ئابوری بۆ دابمه‌زرإ و دانیشتوانه‌كه‌مه‌كه‌ی به خۆشگوزه‌رانی بژین. زۆر له ولاتانی دونیای پێشكه‌وتوو له ئاماه‌باشی و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واون بۆ باشوری سودان تاكو سه‌رمایه گه‌وزاری گه‌وره له‌م سه‌رزه‌مینه بخه‌نه گه‌ڕ. به‌تایبه‌ت ولاتێكی وه‌ك ئیسرائیل ده‌یه‌وإ له‌سه‌ر خاكی باشوری سودان زۆرترین به‌رهه‌می خۆراكی بۆ ولاته‌كه‌ی به‌رهه‌م بهێنإ. ولاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش به‌هه‌مان شێوه‌یه ده‌یانه‌وإ له‌ئه‌رز و ئاوی باشوری سودان كه‌ڵك وه‌ربگرن. بۆیه له‌مه‌ولا هیچی تر سودان سه‌به‌ته‌ی نانی عه‌ره‌ب نیه. چونكه ناوچه به پیت و داهاته‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌چإ و ده‌بێته ولاتێكی سه‌ربه‌خۆ. له‌ڕووی سیاسیه‌وه ده‌بإ ولاتانی میسر و سودان به‌رده‌وام له‌هه‌ولی باشكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان بن له‌گه‌ل ئه‌م ولاته چونكه سه‌رچاوه‌ی زۆری ئاوی ئه‌م دوو ولاته ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌م ولاته تازه كه ڕوباری نیله. ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی و خالی لاوازی ئه‌م ده‌وله‌ته‌یه بوونی چه‌ند قه‌بیله‌یه‌كه كه‌وا ڕه‌نگه له ئێستادا له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و دابه‌شكردنی داهات هه‌ندإ كێشه بكه‌وێته نێوانیان و ئه‌و ولاتانه‌ی حه‌ز به سه‌قامگیری ئه‌من و ئاسایشی ئه‌م ولاته تازه‌یه ناكه‌ن ده‌ستی تێبخه‌ن. هۆكارێكی تر بۆ جێگیر نه‌بوونی ئه‌م ولاته بزووتنه‌وه‌ی میللی ڕزگاریخوازی سودان و سوپاكه‌یه‌تی كه‌وا تاك ڕه‌وانه ته‌سه‌ڕوف ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش هێز و گروپه بچوكه‌كان دووچاری گومان و قۆرخكردنی ئازادی و پشتگوإ خستنی دیمۆكراسیه‌ت ده‌كات. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات "سلڤاكیر ماردیت" ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆمار و شاری "جوبا"ش ده‌بێته پایته‌ختی ئه ولاته ئه‌فریقیه ئاین مه‌سیحیه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
