ته‌قینه‌وه و هێرش و په‌لاماره‌كانی ولاتانی عێراق و میسر و نایجیریا له‌یادی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی تازه‌ی زاینی بۆ سه‌ر كه‌مایه‌تیه‌كانی ئاینی مه‌سیحی جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌ڵمانده‌وه كه‌وا ژینگه‌ی ولاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ژینگه‌یه‌كه پڕ له توندڕه‌وی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌سازیه‌كی گه‌وره‌شی هه‌یه بۆ فراوان بوونی بازنه‌ی ئه‌م توندڕه‌ویه. چونكه ڕۆژبه‌ڕۆژ هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاند و تاڕاده‌یه‌كیش ئه‌و نه‌فسه به‌ناو دیمۆكراسی یه‌ی كه‌وا له‌ژێر فشاری ڕۆژئاوایه‌كان له‌م ولاتانه‌دا هاتۆته كایه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م گروپ و كه‌سانه‌یه كه هه‌موو لێبووردنێك و به‌یه‌كه‌وه ژیانێكی ئاین و ئاراسته جیاوازه‌كان قبول ناكات. به‌بإ ئه‌وه‌ی حیسابی ئابوری و پێویستیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ولات بكه‌ن. نموونه ولاتێكی وه‌كو میسر كه ڕێژه‌ی مه‌سیحیه‌كان له‌چاو عێراقدا زۆره گه‌ر ئه‌م ولاته دووچاری ئاژاوه و قه‌یرانێكی ئه‌منی ناوخۆببێت كإ خه‌می ژیانی ئه‌م 75 ملیۆن كه‌سه ده‌خوات كه زۆرینه‌ی له‌ژێر هێلی هه‌ژاریه. ولاته‌كه‌ش نه‌قسی گه‌وره‌ی له ئاو و خۆراك و چه‌ندین شتی تر هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه مه‌به‌سته ولاتی خۆمانه، هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا ئه‌و سه‌رزه‌مینه یه له سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئاینی كه‌سی تێدا نه‌كوژراوه. هه‌روه‌ها له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقیشه‌وه بووه به په‌ناگه‌یه‌كی ئارامیش بۆ كه‌مه ئاینداره‌كانی تری نا موسلمان. به‌لام له ئێستادا ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرإ له كوردستانیش ئاراسته‌یه‌كی به‌هێز و خێرا به سوود وه‌رگرتن له فه‌زای ئازاد و دامه‌زراوه‌ی ڕه‌سمی ئاینی كوردستان خه‌ڵكی كوردستان بارگاوی ده‌كه‌ن به‌ئاراسته‌ی توند و تیژی دژ به‌هه‌موو ئه‌و ئاین و بۆنه جیهانیانه‌ی وه‌ك سه‌ری سالی زاینی. كۆمه‌لێك مه‌لای توند ڕه‌وی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی هێزه ئیسلامیه میول توندڕه‌وه‌كان زۆر به‌به‌رنامه و به‌زمانێكی دڕ قسه له‌سه‌ر ئازادیه‌كانی تاك و مافی ژن و كه‌مه ئاینیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌م ئاراسته‌یه گه‌ر سنورێكی بۆ دانه‌نرإ به‌دڵنیایه‌وه كرده‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه جا به‌رامبه‌ر خه‌ڵككانی عه‌ڵمانی و ڕۆشنبیربێت یان به‌رامبه‌ر كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كانی كوردستان بێت. بۆیه چاره‌سه‌ر ته‌نها له‌ده‌ست سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وحكومه‌ته‌كه‌یه‌تی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات دامه‌زراوه‌ی ڕه‌سمی ئاینی كوردستان له‌و ته‌وژمه‌توندڕه‌ویه‌وه دووربخرێته‌وه. هه‌روه‌ها جڵه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ناو ووتاربێژ و كه‌نالانه‌ی ڕاگه‌یاندن بكرێت كه‌وا به‌زمانێك ووتاری ئاینی له كوردستان ئاراسته ده‌كه‌ن، ترسی هاتنه كایه‌وه‌ی توند و تیژی لێده‌كرإ. یه‌كإ له‌سیما جوانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له جیهانی پێشكه‌وتووی ده‌ره‌وه ئه‌و هێمنی و ئارامی و به‌یه‌كه‌وه ژیانه‌یه، بێگومان سوودی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌یه. به‌دڵنیایه‌وه بۆ هێزه خه‌سڵه‌ت توندڕه‌وه‌كان جێگای نیگه‌رانی و دڵته‌نگیه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
