سودان گه‌وره‌ترین ولاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقایه له فراوانی ڕووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له 2500000كم2ده‌بێت. نۆیه‌م ولاتی گه‌وره‌ی جیهانیشه. پێكهاته‌ی خاكه‌كه‌ی هه‌مه جۆره له چه‌ند شێوه‌یه‌ك پێكهاتووه بیابان و ده‌شت و زورگ و شاخ. ژماره‌ی دانیشتوانی نزیك به 30ملیۆن كه‌س ده‌بێ. پێكهاته‌ی دانیشتوانی هه‌مه‌چه‌شنه له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی. هه‌ر ئه‌م پێكهاته هه‌مه‌چه‌شنه‌یه‌تی وایكردوه هه‌میشه كێشه و ئالۆزی و قه‌یرانی سیاسی و ئاینی و قه‌به‌لی به‌رده‌وام بێت و كۆتایی نه‌یت. ئه‌م ولاته‌ی كه‌وا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان هه‌یه ئینگلیزه‌كان له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (1914-1918) دروستیان كرد. به‌لام هه‌میشه ناوه‌ند نه‌یتوانیوه كۆنترۆلی ته‌واو بكات. یه‌كێ له‌م كێشه دیار و به‌رچاوانه‌ی كه‌وا ماوه‌یه‌كه ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی دونیا و میدیا و ولاتانی ناوچه‌كه‌ی سه‌رقال كردوه ڕیفراندۆمی گشتی باشوری سودانه. كه‌وا به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی سودان و سوپای ڕزگاری باشوری سودان له‌لایه‌ك و حكومه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی له خه‌رتومی پایته‌خت له‌لایه‌ك و ده‌ستوری سودانی سالی 2005، ده‌بێ له 9 ی یه‌نایه‌ر (كانوونی دووه‌م) ی 2011 دانیشتوانی باشوری سودان ده‌نگ له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، یان ده‌نگ بۆ مانه‌وه‌یان له‌گه‌ل باكور یاخود ده‌نگدان بۆسه‌ربه‌خۆیی باشور. بۆیه له ئێستاوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ردوو حكومه‌تی باكور و باشوری سودان له‌هه‌ولی رێكخستنی پێویستیه‌كانی ئه‌م ڕۆژه‌دان له ڕووی كاری هونه‌ری پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمه گشتیه‌كه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه سیاسیه‌كانی باكوری عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری سه‌رۆكی ولات و حزب و هێزه موسلمانه هاوپه‌یمانه‌كانیان له هه‌ولی كۆكردنه‌وه‌ی ڕای یه‌كێتی خاكی ولاتن، ده‌یانه‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌لكی باشور له‌گه‌ل ئه‌و ژماره‌كه‌مه‌ی قه‌بیله موسلمان و عه‌ره‌به‌كانی هه‌ن له ویلایه‌ته‌كانی باشور قه‌ناعه‌تیان پێبهێنن و ڕێكیانبخه‌ن و ئاراسته‌یان بكه‌ن، تاكوله‌كاتی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌كه ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆی و جودابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان نه‌ده‌ن له‌گه‌ل باكور یاخود حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌خه‌رتووم. هه‌رئه‌مه‌شه وایكردوه باكوریه‌كان داوای دواخستنی ڕاپرسیه‌كه بكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی تر. به‌لام نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ولاتانی ڕۆژئاوا و باشوریه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه له ئان و ساتی خۆیدا.
-چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌رباشوری سودان:
باشوری سودان كه‌وا ئێستا كه‌وتۆته چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه گشتیه‌كه‌وه. ڕووبه‌ری 700 هه‌زار كم2 ده‌بێت، له كۆی ته‌واوی ڕووبه‌ری سودان كه 2500 دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كم2 ده‌بێت. به‌مه‌ش ڕێژه‌ی له 28% ی خاكی ئه‌م ولاته ده‌كات. ئه‌م ڕووبه‌ره نزیكه‌ی 2000كیلۆمه‌تری ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری پێنج ولات له‌وانه:ئه‌سوبیا، كینیا، ئۆگه‌ندا، كۆنگۆی دیمۆكراتی، ئه‌فه‌ریقای ناوه‌ڕاست. ئه‌م ڕووبه‌ره فراوانه‌ی خاكی باشوری سودان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بووه. له 40% ی پاوان و له‌وه‌ڕگای ئاژه‌لداریه. له30% ی بۆ به‌روبوومی كشتوكالی. له 23% ی دارستان و جه‌نگه‌لی سروشتیه. له7% ی ئاوه واته چۆم و ڕووبار و ده‌ریاچه‌یه.
باشوری سودان سه‌رزه‌مینێكی زۆر به‌پیته هه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه وایكردوه سودان به‌سه‌به‌ته‌ی نان و گۆشت و خۆراكی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی بناسرێ. ئه‌گه‌رچی له ڕووی گه‌یشتن و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م هێشتا له‌دواوه‌یه، به‌هۆی شه‌ڕوشۆڕه‌وه ئارامی كه‌م به‌خۆیه‌وه بینیوه ده‌ستی ئاوه‌دانی سه‌رده‌میشی كه‌م بۆ چووه. باشوری سودان به‌پێی دواین سه‌رژمێریسالی 1983 كه‌وا لێیكرابێ له 10%ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی سودانی به‌ركه‌وتووه كه كۆی گشتی دانیشتوانی ولاتی سودان به‌پێی ئه‌م سه‌رژمێریه21600000 كه‌س بووه. ئه‌م هه‌رێمه دانیشتوانی له‌چه‌ند قه‌بیله‌یه‌ك پێكهاتووه ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن له زۆرترینیان له رشووی ژماره‌وه بۆ كه‌مترینیان. دینكا، نویر، شلك، ئازاندی، باری، ئه‌نواك. چه‌ندین وورده قه‌بیله و تیره‌ی تر. هه‌روه‌ها به‌دوازده زاراوه قسه‌ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای زمانی عه‌ره‌بی كه‌وا له‌سه‌ر ڕه‌تم و ئیدیۆمی ئه‌فریقی پێی ده‌ئاخفن و زۆرینه‌یان ئه‌م زمانه ده‌زانن. له ڕووی دابه‌شبوونی دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی ئاینی هیچ ئامارێكی ئه‌وتۆله‌به‌ر ده‌ستدانیه ته‌نها ئاماری سالی 1956 پرسیاری بیروباوه‌ڕی ئاینی تێدابووه ئه‌گه‌رنا سه‌رژمێری سالی 1983 پرسیاری ئاینی تێدانیه. بۆیه به‌پێی سه‌رژمێری سالی 1956 دانیشتوانی باشور له 18%یان باوه‌ڕداری موسلمان بوونه. له17%یان باوه‌ڕداری ئاینی مه‌سیحی بوونه. له 65%باوه‌ڕداری ڕۆحی و بێ ئاین و وه‌سه‌نی بوونه.
-له‌ڕووی ئیداریه‌وه:
باشوری سودان كه‌وا ئێستا دیاریكراوه بۆ ڕیفراندۆمی گشتی له‌سه‌ر چاره‌نووسی له جاران ئێستادا بۆسه‌ر چه‌ند شێوه یه‌كه‌یه‌كی ئیداری دابه‌شكراوه. له‌ئێستادا 10ده ویلایه‌ت و 30سی پارێزگایه. ویلایه‌ته‌كانیش دابه‌شی سه‌ر سێ هه‌رێم بوونه له‌وانه:ویلایه‌ته‌كانی ڕعالی نیل و گۆنگه‌لی و وه‌حده كه‌جاران به‌هه‌رێمی ئه‌عالی نیل (بانی نیل) ناسراوه و له‌كاتی خۆشی له‌چوارچێوه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایتیه‌كدا هه‌ر به‌م ناوه له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه ڕێكخرابوو. پایته‌خته‌كه‌ی یان ناوه‌نده‌كه‌ی شاری "ملكال" بوو. ویلایه‌ته‌كانی بحیرات و وئراب و باكوری ده‌ریای غه‌زال و ڕۆژئاوای ده‌ریای غه‌زال ئه‌مانه هه‌رێمی ده‌ریای غه‌زالیان پێده‌گوترێت و له‌كاتی خۆشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكی كارگێڕیان به‌م ناوه هه‌بوو. پایته‌خته‌كه‌ی شاری "واو" بوو. ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژئاوای ئیستوا و ده‌ریای جبل (چیا) و ڕۆژهه‌لاتی ئیستوا و له‌كاتی خۆی هه‌رێمی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیستوایان پێده‌گوت پایته‌خته‌كه‌ی یاخود ناوه‌نده‌كه‌شی شاری "جوبا"بوو. له‌سالی 1972 تاكو سالی 1983 له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیداربوو. به‌لام له‌سالی 1983 كرا به سی هه‌رێم. له‌دوای ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی سودان و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی سودان له‌سالی 2002 به‌دواوه خاوه‌ن حكومه‌تێكی خۆجێیه‌تیه كه له ده ویلایه‌ت پێكهاتووه.
-باشوری سودان له ڕابردوودا تاكو ئێستا:
كێشه‌ی باشوری سودان زۆر كۆنه و به‌رده‌وام له‌قه‌یران و ئالۆزیدابووه به‌بی ئه‌وه‌ی بگات به‌چاره‌سه‌ره‌كی بنه‌ڕه‌تی تاكو بچێته دۆخێكی ئارام و خه‌لكه‌كه‌ی بتوانن به ئاسوده‌یی ژیان بگوزه‌رێنن. له‌دوای داگیركاری ده‌وله‌تی بریتانیا بۆ ناوچه‌كه له سالی 1899 تاكو 1919زاینی ئه‌م هه‌رێمه له ژێر حوكمی دووانه‌یی بریتانی و میسردا بووه. له‌م ماوه‌یه‌دا بریتانیه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی وا كاریان ده‌كرد له‌ناوچه‌كه تاكو زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بپارێزن. بۆیه هه‌میشه لایه‌نگری لاوازكردنی ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی میسر بوو. ئه‌ویش به بلاوكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی و ماوه‌دان به موبه‌شیره مه‌سیحیه‌كان بۆ زیاتر بلاوكردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی. هه‌روه‌ها پشتگیریكردنی خه‌لكی ناوچه‌كه له ڕووی گه‌شه‌پێدانی كاری بازرگانی و ئاوه‌دانی. له‌به‌رامبه‌ردا مسریه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ر و بازرگانی باكوریان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو. له‌هه‌مان كات هه‌ولی به‌ئیسلامكردنی زیاتری خه‌لكه‌كه‌یان ده‌دا كه زۆرینه‌یان وه‌سه‌نین (بی باوه‌ڕی ئاینی ئاسمانین) . ئه‌مه وایكردبوو خه‌لكی باشوری سودان هه‌میشه هه‌ست به جیاوازی و بێبه‌شكردیان بكه‌ن له به‌ڕێوه‌بردن و بازاڕی هه‌رێمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی میسر یاخود باكوریه‌كان كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی موسلمانن. هه‌موو ئه‌مانه وایكرد كێشه و ئالۆزی به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵبدات له‌هه‌رێمه‌كه. ئینگلیزه‌كان هه‌میشه هه‌ولی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تازه و زانستی هاوچه‌رخیان ده‌دا تاكو باشوریه‌كان بخوێنن. به‌لام ئه‌و هه‌وله زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه هه‌ولی به مه‌سیحی كردن له پشت ئه‌م خوێندنگایانه‌وه بوو. له‌سالی 1919 دوای شۆڕشی میسری حكومه‌تی میسر هه‌ڵسا به خستنه ڕووی چه‌ند بڕیار و یاداشتێك. له‌وانه له 15/2/1920 یاداشتێكی به‌ناوی لامه‌ركه‌زی بۆ سودان خسته ڕوو بۆئه‌وه‌ی ڕاسته هێلێك له نێوان خاكی دانیشتوانه عه‌ره‌ب و زنجه‌كان دروست بكات تاكو سنوری یه‌كتر نه بڕن له ڕۆژهه‌لات تاكو ڕۆژئاوا به‌ناوچه‌كانی ڕوباری بارۆ و سوبات و نیلی سپی و ده‌ریای جبل. له‌دواتر سه‌ره‌ڕای سه‌ربه‌ستكردنی باشوری سودان له‌گه‌ل كام له‌و حكومه‌ته دروستكراوه ئینتیدابانه‌ی وه‌ك ئۆگه‌ندا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا و كینیا یه‌كگرتن و ده‌وله‌ت و یه‌كێتی دروست ده‌كات. له14/3/1920 یاداشتێكی تر له‌لایه‌ن حكومه‌تی میسریه‌وه ده‌رچوو كه‌وا كه‌وا پارێزگاری له باشوری سودان ده‌كات له ئاراسته و ته‌وژمی ئاینی ئیسلام و فه‌رمانبه‌ری خۆجێتی له زنجه ڕه‌شپێسته‌كان داده‌مه‌زرێنێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێویست به فه‌رمانبه‌ری لێهاتوو بكات ئه‌وه له قبتیه‌كانی میسر بۆیان ڕه‌وانه ده‌كات، چونكه ئه‌وان مه‌سیحین هه‌روه‌ها بڕیاریشدا كه‌وا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ببێته پشوی ڕه‌سمی له جیاتی ڕۆژی هه‌یه‌نی. ئه‌م هه‌ولانه و چه‌ندین هه‌ولی تری حكومه‌تی میسری بێ سوود ده‌رچوو. چونكه له ڕۆژی 28/2/1922 بریتانیا به‌فه‌رمی دانی نا به سه‌ربه‌خۆیی میسر. له‌هه‌مان كات بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی دا كه‌وا له‌باشوری سودان بوون. ته‌نها ئه‌وانه بۆیان هه‌یه هاتووچۆی هه‌رێمی باشور بكه‌ن كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئیداریه‌كان ڕێگایان پێده‌ده‌ن. له 17ی دیسه‌مبه‌ری سالی 1929 حاكمی سیاسی بریتانیا له سودان پلانێكی تازه‌ی دانا به‌م شێوه‌یه:
1_كارپێكردنی ئه‌وفه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌وا موسلمان نین له كاره هونه‌ری و ئیداریه‌كان.
2_سووربوون له‌سه‌ر خۆفێركردنی زمان و داب و نه‌ریتی قه‌بیله‌كانی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی بریتانیاوه، تاكو كاره‌كانیان باشتر ڕای بكه‌ن.
3_ گرتنه ده‌ستی ڕێوشوێنی بازرگانه كانی باكور بۆ ناوچه‌كه.
4_ مه‌سه‌له‌ی فێركردن به‌ردی بناغه‌ی پێشخستنی باشوره تاكو دووربن له سیاسه‌تی ته‌عریب.
له‌سالی 1930 سكرتێری كارگێڕی حكومه‌تی سودان ڕێنمایی ده‌ركرد بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ڕاپه‌ڕاندن كه‌وا ده‌بێ به چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌لسن له‌وانه:دروستكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ئیداری بۆ ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی و قه‌به‌لی. هه‌روه‌ها ئاماری فه‌رمانبه‌ر خۆجێیه‌كان و بریتانیه‌كان تاكو دابه‌شی سه‌ر ئه‌و یه‌كه ئیداریانه‌یان بكه‌ن و ناوچه‌كه دووربخه‌نه‌وه له سیاسه‌تی ته‌عریبی باكور. هه‌روه‌ها له‌سالی 1931 چه‌ند كتێبێك بۆ ڕێزمانی زمانی قه‌بیله‌كانی (دنكا و شلك و نویر و باری لاتوكو) دانرا به‌مه‌به‌ستی خوێندن و فێربوون.
قۆناغی ئالۆزی:1946-1955:
سیاسه‌تی بریتانی له‌ناوچه‌كه زیاتر سیاسه‌تی درێژه‌دان بوو به‌مانه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌بێ هه‌وڵدان بۆ گرتنه به‌ری ڕێگای چاره‌سه‌ركردنی كۆتایی. ئه‌وه‌بوو له‌سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری باكوری سودان دامه‌زرا. له 14ئابی 1943 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نووسی بۆ بریتانیه‌كان هه‌روه‌ها سالی باشتر به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌عاریفی هه‌رێمه‌كه‌ش نووسیوه سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراو له باشوری سودان وایكردوه جۆرێك له‌دواكه‌وتن له خوێندن و فێركردن و ووشیاری له باشور دروست بكات به‌به‌راوورد كردن له‌گه‌ل باكور. له‌سالی 1944 حاكمی گشتی له سودان یاداشتێكی بۆ بالیۆزی بریتانیا به‌رزكرده‌وه تێدا داوای كردوه كه‌وا چاره‌سه‌رێك بۆ ڕه‌وشی باشور دابنێن یان ئه‌وه‌ته هه‌مووی له‌گه‌ل باكور یه‌ك بخه‌ن یاخود به رشژهه‌لاتی ئه‌فریقای گرێبده‌ن یان هه‌رچه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌كه‌وه بنێن و حكومه‌تێكی لێ‌دروست بكه‌ن. له‌سالی 1945 حزبی ئومه دامه‌زرا دروشمی سه‌ره‌كی یه‌كێتی خاكی سودان بوو. ئه‌مه وایكرد بریتانیا به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه، ئه‌وه‌بوو چه‌ند هه‌نگاوێكی نا له ڕووی چاكسازی ئیداری و به‌گه‌ڕخستنی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كه و باشكردنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده و فێركردن، له‌سالی1948 هه‌لسا به‌كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م خوێندنگای ناوه‌ندی بالا له جیاتی ئه‌وه‌ی خوێندكارانی باشور بچنه كۆلیژی ماكریری له ئۆگه‌ندا پێویسته بچن بۆ كۆلیژی گۆردن له خه‌رتوم. هه‌مان سال له پلانێكی پێنج سالی بۆ په‌روه‌رده و به‌رهه‌م هێنانی مامۆستا بۆ قوتابخانه‌كانی باشور په‌یمانگایه‌كی پێگه‌یاندنی مامۆستایانیش له (بخت الرچا) كرایه‌وه. له‌سالی 1953 كاتێ بریتانیا و میسر كه‌وتنه گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌نووسی باشوری سودان هیچ ڕایه‌كی باشوریه‌كان وه‌رنه‌گیرا ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه. له‌هه‌مان كات باكوریه‌كان هێزه‌كانی خۆیان ڕێكخسته‌وه به‌ره‌و باشور جولاندیان و سیاسه‌تی به‌عه‌ربی فێركردنیش به‌رده‌وام بوو. سه‌ره‌نجام له‌سالی 1955 سه‌رهه‌لدانی چه‌كداری سه‌رهه‌ڵدا و درێژه‌ی كێشا تاكو له‌سالی 1958 بووه شۆڕشێك بۆ داواكردنی مافه نیشتمانیه‌كانی باشوریه‌كان دژبه‌سیاسه‌تی بریتانیا. بۆیه به‌م ماوه‌یه ده‌گوترێت زه‌مه‌نی تال یان ئالۆز بۆ بریتانیه‌كان.
كێشه‌ی باشور له‌دواجاردا:
ساڵی 1956 باشوری سودان سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرت له بریتانیا. به‌لام باشور هه‌ر له بازنه‌ی ئالۆزی و بێ چاره‌نووسیدا ده‌خولایه‌وه. ئه‌وه‌بوو له سالی 1955 كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌شاری "توریت" هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه. ئه‌مه بووه بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نانیا"ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه 17ساڵ به‌رده‌وام بوو داوای باشوریه‌كان ته‌نها وه‌ك یه‌كی و له‌ئه‌رك و ماف و گرنگی دان به‌ناوچه‌كانیان له ڕووی ئاوه‌دانی و په‌روه‌رده و فێركردن و سیسته‌می ئۆتۆنۆمی یان فیدرالی بۆ هه‌رێمه‌كه‌یان. له ئاداری سالی 1972 لی ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ولاتی ئه‌سوبیا حكومه‌تی سودان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆمار"جه‌عفه‌ر نومه‌یری" و بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نانیا" گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن به پێدانی ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچه‌ی باشور و تێكه‌لكردنی جه‌نگاوه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی"ئه‌نانیا"له‌گه‌ل سوپای سودان. ئه‌وكات هیچ جۆره بیرباوه‌ڕ و دروشمێكی جودابونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی لای باشوریه‌كان نه‌بوو. به‌لام له سالی 1983 "جه‌عفه‌ر نومه‌یری "هه‌لسا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه له‌یه‌ك هه‌رێمی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سێ هه‌رێمدا و چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وه‌ك ئایدیای ڕژێمه‌كه‌ی. ئه‌مه وایكرد كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه دژی حكومه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی جه‌نگ ڕابگه‌ێنێ. "جه‌عفه‌ر نومه‌یری"هه‌لسا به‌ناردنی هێزێك به فه‌رمانده‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ "جۆن گه‌ڕه‌نگ"كه‌وا سه‌ربه قه‌بیله‌ی "دنكا"یه له‌كاتی گه‌یشتنی ئه‌ویش له‌گه‌ل كه‌تیبه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كه ڕێكه‌وت و له حكومه‌تی خه‌رتوم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و ڕێكخراوی"بزووتنه‌وه میللی ڕزگاری سودان"یان دروست كرد له‌گه‌ل بالێكی سه‌ربازی به‌ناوی. "سوپای میللی ڕزگاری سودان". له‌وكاته‌وه شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستی پێكرد و دروشمه‌كان له پشتگوێ خستن و ناعه‌داله‌تیه‌وه بووبه دروشمی مافی چاره‌نووس بۆ باشور. له‌م ساله‌وه تاكو گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ل حكومه‌تی سودان له‌خه‌رتوم چه‌ندین لێكترازان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی میللی ڕزگاری سودان و باله سه‌ربازیه‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌ڕال" جۆن گه‌ره‌نگ " ڕویدا. هه‌روه‌ها چه‌ندین دانوستان و ڕێكه‌وتنی ئاشتی له نێوان حكومه‌تی سودان و ئه‌و هێزانه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی میللی ڕزگاری سودان جودابووبوونه‌وه هاته كایه‌وه. به‌لام هیچیان هێز و توانایان به‌قه‌د هێزه‌كانی "جۆن گه‌ره‌نگ"نه‌بوو. بۆیه بۆیه‌كه‌م جار له‌سالی 2001 حزبی كۆنگره‌ی میللی ئۆپۆزیسۆن به‌سه‌رۆكایه‌تی "حه‌سه‌ن تورابی" و بزووتنه‌وه‌ی میللی له شاری"ئه‌دیس ئه‌بابای " پێته‌ختی ئه‌سوبیا ڕێكه‌وتن نامه‌ی ئاشتیان له نێوان باشور و باكور مۆر كرد. له‌دوای ئه‌و له‌سالی 2002 حكومه‌تی سودانیش هاته سه‌ر هێلی گفتوگۆ و ئاشتیكردن. ئه‌وه‌بوو له‌شاری" نیرۆبی"پایته‌ختی كینیا هه‌ردوولا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و ده‌ست پێكردنی دانوستاندن. دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گفتوگۆكانی كینیا هه‌ردوولا گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێك به‌ناوی "پڕۆتۆكۆلی مشاكۆس " به‌پێی ئه‌م پڕۆتۆكۆله هه‌رێمی باشور مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه. له‌دوای ئه‌وه له‌سالی 2003 ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی تریان مۆر كرد له "نیفاشا"ی كینیا به ئیمزای عه‌لی عوسمان جێگری سه‌رۆكی سودان و جۆن گه‌ره‌نگ سه‌رۆكی بزووتنه‌وی میللی ڕزگاری سودان، به‌پێی ئه‌م ڕێكه‌وتنه هه‌ردوولا له‌ناوچه‌كانی خۆیان پارێزگاری له هێزه‌كانی خۆیان بكه‌ن و جوله‌ی پێنه‌كه‌ن بۆ ناوچه‌ی یه‌كتر. هه‌روه‌ها له‌یه‌كدان و تێكه‌لكردنی هێزی هه‌ردوولا له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
ڕیكه‌وتننامه‌ی ئاشتی:
له كانوونی دووه‌می سالی 2005 ڕێكه‌وتنی گشتی كرا له‌سه‌ر تواوی كێشه‌كانی دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات و دابه‌شكردنی سامانی سروشتی و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و كێشه‌ی ویلایه‌ته‌كانی "كۆرده‌ڤان و نیلی شین. له‌هه‌مان كات ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجادانی ڕیفراندۆمی گشتی له هه‌رێمی باشور دوای شه‌ش سال له ژێر چاوه‌دێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه. "جۆن گه‌ره‌نگ"ی سه‌ركده‌ی سوپای میللی ڕزگاری سودان بوو به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی سودان له‌یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی له خه‌رتومی پایته‌خت بۆ باشور له 9/8/2005 فڕۆكه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و له‌گه‌ل ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی كوژران. تاكو ئێستا ئه‌م ڕووداوه هۆكاره‌كه‌ی به ڕوونی دیارنیه. ئایا به پیلان بووه یاخود ڕێكه‌وتێك بووه. له‌دوای"گه‌ره‌نگ"جێگره‌كه‌ی "سلفاكیر میاردیت" بووه جێگره‌وه‌ی له گشت پۆسته‌كان. ئێستا سلفاكیر به‌زۆرینه‌ی كات له شاری "جوبا"ی پایته‌ختی حكومه‌تی باشوره كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. هه‌روه‌ها له سالی 2005 ده‌ستوری قۆناغی گواستنه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا. به‌پێی ئه‌م ده‌ستوره شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی حوكمه له زۆرینه‌ی ویلایه‌ته‌كانی باكور و ئه‌وانه‌ی زۆرینه‌یان موسلمانن. ئه‌وانه‌ی باشور ئاینی مه‌سیحی. سه‌رۆك كۆمار به هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ ده‌بێ و دوو جێگری ده‌بێ. جێگری یه‌كه‌م له باشور ده‌بێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له باكور بوو. جێگری دووه‌م له باكور ده‌بێ. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له‌باشور بوو به‌پێچه‌وانه‌وه. به‌پێی ده‌ستور جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك هاوبه‌شێكی زۆری ده‌سه‌لات و بڕیاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.
ریفراندۆم دوا هه‌نگاو:
له 29/12/2009 قانوونی ڕاپرسی گشتی بۆناوچه‌كه ده‌رچوو. بڕیاری دامه‌زراندنی كۆمیسۆنێكی بالا بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕاپرسیه‌كه. كۆمیسۆن له نۆ ئه‌ندام پێكهاتووه پێنج كه‌س له باشور و چوار كه‌س له باكور به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ئیبراهیم خلیل. نوسینگه‌یه‌كی له خه‌رتوم یه‌كیش له "جوبا"ی پایته‌ختی باشوریه‌كان كرایه‌وه. پاش ململانێ و جیاوازیه‌كی زۆری نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لاتی باشور و باكور. هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌ڵبژاردنی گشتی و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بزووتنه‌وه‌ی میللی پالێوراوه‌كه‌ی خۆی"یاسر عرمان"ی كشانده‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر"ی سه‌رۆك. به‌لام له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كان زۆرینه‌ی كورسیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتداری باشور و باكو. حزبی كۆنگره و بزووتنه‌وه‌ی میللی به‌ده‌ست هێنرا. بۆیه له‌دواجاردا واده‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی گشتی له‌سه‌ر یه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی باشوری سوودان نزیك بۆته‌وه. ئایا ئه‌م هه‌رێمه خه‌لكه‌كه‌ی بۆیه‌كجاری خۆیان بڕیاری مانه‌وه له‌گه‌ل باكوری عه‌ره‌بی موسلمان ده‌ده‌ن یاخود ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان ده‌ده‌ن كه‌وا ده‌مێ ساله له‌ناو بازنه‌ی نائارامیدا ده‌خولێته‌وه. ماوه‌ی سالێكه گه‌وره دیبلۆماتكارانی ڕۆژئاوایی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی سودان به‌گشتی و باشور به‌تایبه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئاماده سازی له‌هه‌موو ڕوێكی هونه‌ری و یاسای و سیاسیه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له باشوری سودان له واده‌ی دیاریكراوی خۆی 9/1/2011 بكرێت. جیمی كارته‌ری سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند به‌رپرسیاره‌تیه‌كی ئه‌م دۆسیه‌ی پێسپَردراوه. هه‌روه‌ها جۆن كیری ئه‌ندامی كۆنگرێسی دیمۆكراته‌كان و پالێوراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سالی 2004 یش به‌نوێنه‌رایه‌تی ولاته‌كه‌ی چه‌ند ئه‌ركێكی له سودان ڕاپه‌ڕندوه. ئێستا به‌پێی ڕێكه‌وتنی ئاشتی نێوان باشور و باكور ڕاپریه‌كه له واده‌ی خۆی ده‌كرێ. بۆیه هه‌نگاوه‌كانی خۆ ئاماده‌كردن ده‌ستی پێكردوه. له 14/11/2010 ماوه‌ی تۆماركردنی ده‌نگده‌ران ده‌ستی پێكرد بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌لگه‌كانی سه‌رژمێری سالی 1956 ده‌یسه‌لمێنێ كه خه‌لكی باشوره جا له‌هه‌ر شوێنێكی ولات بێت ناوی خۆی تۆمار بكات بۆ ده‌نگدان. ته‌مه‌نی له 18 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ له 60% ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان تۆماركردوه ده‌نگ بده‌ن. ڕێژه‌ی 50+1 ده‌نگدان سه‌ركه‌وتنی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌نگی بۆدراوه ده‌یباته‌وه، واته به‌زۆرینه‌ی ڕه‌ها كێشه‌كه به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ران یه‌كلا ده‌بێته‌وه. باشوریه‌كان ئه‌وانه‌ی له خه‌رتوم و شاره‌كانی تری باكور نیشته‌جێن ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه زۆربه‌یان له‌ترسی تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی باكوریه‌كان كۆچ به‌ره‌و باشور ده‌كه‌ن. باكوریه‌كانی نیشته‌جێی باشوریش هه‌مان مه‌ترسیان هه‌یه. له‌ڕووی سیاسه‌وه زۆربه‌ی هێزه سیاسیه‌كانی باشور به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی میللی ڕزگاری سودان پشتیوانی له جودابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی میللی له 17/8/2010 دوای چوار ڕۆژ له كۆبوونه‌وه له شاری "جوبا" ڕایگه‌یان پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین كه‌نالی ڕاگه‌یاندنی بینرا و بیسترا و نووسراو هه‌ڵمه‌تی هاندانی خه‌لك به‌ڕێوه ده‌به‌ن. سیلفاكیر دیامیت سه‌رۆكی حكومه‌تی باشور له گفتوگۆ و دانوستانی به‌رده‌وامه له‌گه‌ل هێزه سیاسیه‌كانی باشور و سه‌رۆك قه‌بیله‌كانی هه‌رێمه‌كه بۆ زیاتر پته‌و كردنی حكومه‌ته‌كه و پشتیوانی كردنیان لێی له حاله‌تی سه‌ربه‌خۆیی. له‌هه‌مان كات باكوریه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر هه‌ڵمه‌تی پاراستنی یه‌كێتی خاكی سودانیان ده‌ست پێكردوه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. له‌ئاستی نێوده‌وله‌تیش ئه‌مه‌ریكا و ولاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی له مافی چاره‌نووسی باشوریه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر له ولاتانی ئه‌فریقایش به‌هه‌مان شێوه پشتیوانی ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌كه ده‌كه‌ن. به‌لام هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكید له‌سه‌ر پاك و بێگه‌ردی ئه‌نجامدانی ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسیه‌كه ده‌كه‌نه‌وه. ولاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دڵته‌نگن به جودا بوونه‌وه‌ی باشوری سودان له باكوری. عه‌ره‌به‌كان به پڕۆژه‌یه‌كی زایۆنیزمی (جوله‌كه) ی ده‌زانن. چونكه پێیان وایه گه‌وره‌ترین ولاتی عه‌ره‌بی له ڕووی ڕووبه‌ره‌وه دووچاری لێكترازان ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆرترین سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و زه‌وی به‌پیت و خۆراك كه‌وتۆته ئه‌م هه‌رێمه. له‌داهاتووشدا ئیسرائیل ده‌ستی له‌م ولاته كراوه‌تر ده‌بێت و هه‌ڵده‌ستی به‌ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاوی نیل كه‌وا باشوری سودان باشترین شوێنه بۆ ده‌ستكاریكردنی ئاوی نیل. ئه‌وكات زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێ فشاری سیاسی و ئابوری گه‌وره بخرێته سه‌ر ولاتی میسر كه‌وا ئاوی ڕووباری نیل سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ژیانیه‌تی. بۆیه میسر یه‌كه له‌و ولاتانی له‌هه‌مووان پێیوایه زه‌ره‌ر مه‌ندتره له جودابوونه‌وه‌ی باشور. چونكه كێشه‌ی هێنده كه‌م نیه له‌گه‌ل نۆ ولاته‌كه‌ی تری حه‌وزی نیل. ئێستا ولاتێكی تریش سه‌ربار دێته ناو ئه‌م قه‌یرانه‌وه. له سالی 1978 وه حكومه‌تی میسر له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی هه‌ڵسا به هه‌ڵكه‌ندنی قه‌ناتێك بۆ هێنانه‌وه‌ی ئاوی چۆمی"گۆنگه‌لی"بۆ ناو ڕووباری نیلل كه‌چی له سالی 1983 وه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ پڕۆژه‌كه وه‌ستا تاكو ئێستا نه‌توانراوه ته‌واو بكرێت.
-كێشه گه‌رمه‌كانی كێشه‌كه:
كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌رده‌م ڕاپرسیه‌كه چه‌ند كێشه‌یه‌كی جوگرافی یه كه‌وا ده‌مێكه خالی گه‌رمی كێشه‌ی باشوری سودانه. له‌و كێشانه كێشه ناوچه‌ی "ئه‌یبی" كه‌وا باشوری ویلایه‌تی كۆرده‌ڤان و ویلایه‌تی نیلی شین ده‌كات. له‌سه‌رده‌می جه‌نگه‌كانیش زنجیره چیاكانی"ئه‌یبی" لانه‌ی جه‌نگاوه‌رانی سوپای میللی ڕزگاری سودان بوو. ئه‌م ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی زۆر ده‌وله‌مه‌ندی سامانی سروشتی نه‌وت و غازه. هه‌روه‌ها ده‌وله‌مه‌نده به ئاو و له‌وه‌ڕگا. ناوچه‌كه بۆته ناوچه‌یه‌كی ناكۆكی له‌سه‌ر. پانتی ڕووبه‌ره‌كه‌ی خۆی ده‌دات له 18500كم2. كێشه‌كه ڕووبه‌ڕووی دادگای نێوده‌وله‌تی لاهای كرایه‌وه. دادگا سنوری ناوچه‌كه‌ی له 18500 كرد به 10000كم2 له22ی ته‌مموزی 2009 بڕیاری كۆتای له‌سه‌ر ناوچه‌كه دا كه‌وا ئه‌م سنوره‌ی كه دیاری كردوه ڕاپرسیه‌كه ده‌یگرێته‌وه. لیژنه‌ی نه‌خشاندنی سنور له نێوان هه‌ردوو هه‌رێمی باكور و باشور به‌سه‌رۆكایه‌تی پڕۆفیسۆر عه‌بدولا سادق له ئابی 2010ڕایگه‌یاند دیاریكردنی تخوبی نێوان هه‌ردوولا به ڕێژه‌ی له 80% ته‌واو بووه. ته‌نها كێِشه له‌سه‌ر پێنج شوێن ماوه. كێشه‌یه‌كی تر بزووتنه‌وه‌ی میللی باشوری سودان داوای بلاوه‌پێكردنی هێزی ئاشتی پارێزه له نێوان هه‌ردوولا به پانی 32كم له‌سه‌رتا سه‌ری سنوره‌كه. نه‌توه یه‌كگرتووه‌كان سوره له‌سه‌ر پاراستنی ناوچه‌ی "ئه‌بیی"له‌لایه‌ن هێزی ئاشتی پارێزه‌وه. به‌لام حكومه‌تی خه‌رتوم دژی ئه‌م بیرۆكه‌یه. كێشه‌یه‌كی تر ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی كۆچه‌ریه‌كانه بۆ ده‌نگدان. ئه‌و كۆچه‌ریانه ناویان له‌هیچ تۆمارگایه‌ك تۆمار نه‌كراوه. هه‌روه‌ها نیشته‌جێی هیچ ناوچه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی نین. به‌لكو به‌رده‌وام له نێوان باشور و باكور له جوله‌دان و به‌دوای له‌وه‌ڕگادا ده‌گه‌ڕێًن. له‌هه‌موولایه‌ك كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌م یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی باشوری سودان. هه‌رچه‌ند له 9/1/2011 ڕۆژی ڕاپرسیه‌كه نزیك ده‌بینه‌وه كێشه‌كان ئالۆزتر ده‌بن. بۆیه هه‌موو ده‌م "بانكی مۆنی"سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێلی ئه‌م كێشه‌یه و فشاری خۆی ده‌كات مه‌سه‌له‌كه یه ئاشتی تێبپه‌ڕێ. چونكه مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌هه‌موو كاتێك زۆر له ڕووه ڕووبدات له نێوان باكور و باشور. هه‌رچه‌نده هه‌ردوولای باكور و باشور به‌لێن دووپات ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا ڕێز له ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه ده‌گرن. به‌لام مه‌رجیش نیه ناوچه‌كه و كێشه‌كه به‌بێ كێشه و قه‌یرانی تازه تێبپه‌ڕێ. بۆیه هه‌موو جیهان له چاوه‌ڕوانی 9كانوونی دووه‌می سالی 2011 دایه تاكو بزانین خه‌ڵكی باشوری سودان یه‌كێتی و یه‌ك پارچه‌یی خاكی سودان ده‌پارێزی به‌ده‌نگی خۆی كه‌وا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع هه‌رگیز یه‌ك پارچه نه‌بووه. یان ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن. ئه‌وكات گه‌وره‌ترین ولاتی ئه‌فریقایی دابه‌ش ده‌بێ و ولاتێكی تر ده‌چێته ڕیزی ولاتانی دونیا له ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له‌هه‌موو حاله‌ته‌كان كێشه نه له‌به‌شه جیابۆوه‌كه كه باشوره كۆتایی دێت به‌هۆی زۆری و جیاوازی قه‌بیله‌كانی باشور. هه‌روه‌ها نه كێشه له سودانی عه‌ره‌بیش كۆتایی دێت، چونكه هێشتا كێشه‌ی زۆری ماوه له هه‌موویان زیاتر و قوڕستر و گه‌رمتر كێشه‌ی دارفۆره. كه‌واته سودان واته لانه‌ی كێشه‌كان. با هه‌موومان چاوه‌ڕوانی 9/11/2011 بین. به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێكیش دابێت له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئاوا ڕاپرسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی نیشتمانه‌كه‌ی خۆمان بكه‌ین.
سه‌رچاوه‌كان:
1_ ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی BBC.
2_مالپه‌ڕی كه‌نالی ئه‌لجه‌زیره.
3_ مالپه‌ری كه‌نالی ئه‌لعره‌بیه.
4_ مالپه‌ڕی حكومه‌تی سودان.
5_موسوعه‌ی ویكیپیدیا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
