له‌گه‌ل زیاد بوونی ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رگۆی زه‌وی و داهێنانه زۆر پێشكه‌وتووه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا وایكردوه جوله‌ی مرۆڤ زۆر زیاد بكات. هه‌روه‌ها زۆرترین ڕووبه‌ری زه‌وی دووچاری به‌كارهێنان بێته‌وه بۆ دروستكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون. له‌هه‌مان كات زۆربوونی كارگه و ئۆتۆمۆبیل و هۆكاره‌كانی تر كه‌وا به‌رده‌وام ڕێژه‌ی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن زیاد ده‌كه‌ن، هه‌ربه‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌وه كه‌ش و هه‌وای زه‌وی گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. بۆیه جیهان به‌گشتی و دونیای پێشكه‌وتوو كه‌وا هه‌ر خۆشیان سه‌رچاوه‌ی به‌شی زۆری ئه‌م كاره‌ساته سروشتیه‌ن ده‌مێكه كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ پاراستنی سیما و سروشت و خه‌سله‌ته ته‌ندروست و نۆرماله‌كانی گۆی زه‌وی و ڕێگاگرتن له هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاتر تێكچوونی ژینگه‌ی زه‌وی ماله گه‌وره‌كه‌ی مرۆڤ و گیانله‌به‌ران. تاكو ئێستا به‌به‌رده‌وامی چه‌ندین ڕێكه‌وتن و كۆنگره‌ی گه‌وره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به گۆڕانی ژینگه كراوه. دواین كۆنگره له ڕۆژانی 27/11_تاكو8/12/2010 له ناوچه‌ی (كانكۆن) ی ولاتی مه‌كسیك به به‌شداری نوێنه‌رایه‌تی ئاست به‌رز و مام ناوه‌ندی 190 ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو. له ئه‌نجامدا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێك بۆ دامه‌زراندنی سندوقێك به‌ناوی (سندوقی سه‌وز) كه‌وابڕیاره بڕی 100 ملیار دۆڵاری ئه‌مه‌ریكی بخه‌نه ناوی، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ولاتانی تازه پێگه‌یشتوو یان كه‌م ده‌رامه‌ت بۆ پاراستنی ژینگه. ئه‌م هاوكاریه بۆ ئه‌و ولاتانه خه‌رج ده‌كرێ كه‌وا سه‌رچاوه‌ی ڕووبه‌رێكی فراوان و گه‌وره‌ی سه‌وزایی خۆڕسكن تاكو دارستانه‌كانیان به‌شێوه‌ی نا زانستی به‌كارنه‌هێنن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داهاتی ولاته‌كه‌یان و زیان به ژینگه بگه‌ێنن. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌م بابه‌ته ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ولاتی ئێمه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی سوتماك كردن و ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه دووچاری ڕووداوی زۆر خراپ بووه. به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كاری له تێكدانی ژینگه‌كه‌ی كردوه. له ئێستاشدا به‌هۆی تێكچونی باری كه‌ش و هه‌وا ژینگه‌ی كوردستان پێویستی به پاراستنی زیاتر و هه‌ولی زیاتره بۆ بوژانه‌وه‌ی. جاران ڕووبه‌ری سه‌وزایی كوردستان چڕترین و فراوانترین ڕووبه‌ری ناوچه‌كه‌ی هه‌بوو. به‌لام ئێستا له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق و نه‌مانی گه‌مارۆی ئابوری و بوژانه‌وه‌ی باری ئابوری و زۆر بوونی ئۆتۆمۆبیل و كارگه و شوێنی نیشته جێبوون. سه‌ره‌ڕای هه‌ولی زۆریش بۆ سه‌وزكردنی ڕووبه‌ری سه‌وزایی كه‌چی هێشتا زۆری پێویسته باس له ڕووبه‌ره سه‌وزایه‌كانی كوردستان بكه‌ین. چونكه چه‌ند سه‌وزده‌كرێ ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌می شۆفه‌ل و بڵدۆزه‌ر ته‌ختی ده‌كات بۆ شوێنی نیشته‌جێبوون یان كارخانه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌وه باس له سووتانی دارستان و لێره‌واره خۆڕسكه‌كان هه‌رناكرێ. ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ ژینگه‌ی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكه له‌وانه.
1_ گه‌شه‌پێدان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری ئه‌و سندوقه‌ی كه له دامه‌زراوه‌ی ژینگه‌ی كوردستان هه‌یه له پێناو زیاتری خزمه‌تكردنی سیمای سروشتی كوردستان.
2_ ژینگه وه‌ك وانه‌یه‌ك له ته‌واوی قۆناغه‌كانی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان بخوێندرێ تاكو نه‌وه‌كانی داهاتوو به ئاسانی ببنه دۆست و پارێزه‌ری ژنگه.
3_ هه‌وڵبدرێ دۆست و هاوڕێ بۆ پاراستنی ژینگه دروست بكرێ له ڕێگای كه‌ناله‌كانی ڕاگه‌یاندن. یاخود ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه ئاینی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان.
به‌لام ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی گرنگتره هێزی حكومه‌تی هه‌رێمه ئه‌ویش له ڕێگای ده‌ركردنی چه‌ند بڕێارێكی توند بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و كه‌سانه‌ی ده‌بنه هۆكار بۆ تێكدان و پیسكردنی ژینگه‌ی كوردستان. ئێستا له كوردستاندا دوو ناوچه به‌هۆی كاریگه‌ری هێز ژینگه‌یان پارێزراوه و گه‌شه‌ی پێدراوه. یه‌كه‌میان ناوچه‌ی بارزان كه شوێنی له‌دایك بوون و ژیانی بنه‌ماله و كه‌س و كاری سه‌رۆكی هه‌رێمه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ژینگه‌كه‌ی پارێزراوه. دووه‌میان به‌شێكی ناوچه‌ی چیای قه‌ندیله ئه‌ویش به‌هۆی سزاتونده‌كانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه. به‌لام زۆر ناوچه‌ی تر ژینگه‌كه‌ی دووچاری سوتان و له‌ناوبردن بۆته‌وه. بۆیه پێویسته سندوقه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت به سندوقی (كه‌سك) سه‌وز و هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ ژینگه‌ی كوردستان ئه‌نجام بدرێت. بێگومان ژینگه ئێستا له ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسه‌تی مرۆڤایه‌تی جیهانی پێشكه‌وتووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
