وتم هه‌وی!؟
وتی هه‌وم
وتم به‌رێز لێمببووره
هیشتا جیهان چوونی دووره
سلیمانی، دار‌و به‌ردی
چیا‌و دۆڵ و گردو هه‌ردی
ئامێزانی له كارایه بۆ پێشوازیت
ئاخۆ ئێسته‌ش به‌سه‌ر گردی یاره رازیت؟*
وتی نه‌خێر، نه‌با جاری فایلداری
تووله سه‌گی، به‌ره‌ی هاری، یا جلخواری
كۆنه جاشی
ته‌ڕه‌ماشی
چڵیتێكی موسته‌شا ری
هه‌ڤاڵیكی جه‌رده‌كاری
بێته ناو دیوان و كۆڕم
یا ببێته هاوسیگۆڕم!
- له راسپارده‌یه‌كیدا وتی: هه‌رچۆنیبوو
به زیندوێتی له به‌غدادا هه‌ڵمكرد، به‌لام به مردوێتی
له‌ناو عه‌ره‌باندا هه‌ڵناكه‌م! كه مردم له گردی مامه یاره‌ی
سلیمانی بمنیژن.داخه‌كه‌م رۆژی كۆچی دواییه‌كه‌ی 30/6/1963
سلیمانی بۆنی خوێنی لێئه‌هات و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆبوو.بۆیه هه‌ر
له به‌غداد له گورستانی شیخ معروف به خاكمان سپارد.هه زار
دروود له گیانی ئه‌و كورده مه‌رده پاك و خاوێنه.
كامیل ژیر
سلیمانی: 2010-12-22
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
