له په‌یامه‌كه‌ی ئیواره‌ی 3/3/2011تاندا له‌جێی خۆیدایه كه ئاماژه‌تان بۆچاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان كردوه.به‌لام هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی مافی ئه‌و بریندارانه‌و شه‌هیده‌كان تیدانیه! ئه‌مه ئه‌گه‌ر پشتگوێخستنی ئه‌و مافه‌یه، ئه‌وه جارێك كاره‌ساته.خۆ ئه‌گه‌ر له‌بیرچوونی ئه‌و مافه‌یه كه نابێ له‌بیربكرێت، ئه‌وه دوو جار كارساته.
مافی یه‌كه‌می ئه‌و شه‌هیدانه‌و مافی برینداره‌كانیش، سزادانی بكوژان و برینداركه‌ره‌كانه.دوه‌م مافیشیان قه‌ره‌بووكر دنه‌وه‌یه.جا ئه‌گه‌ر به‌رێزتان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو مافه‌یاندا نین، ئه‌وه جارێك كاره‌ساته.ئه‌گه‌ر په‌ییشتان به‌و دوو مافه نه‌بردوه، یا ئه‌یزانن و ناتانه‌وێ تاوانكاران سزا بده‌ن، ئه‌وه دوو جار كاره‌ساته!
له په‌یامه‌كه‌تاندا به جوانی وتوتانه ئه‌بێ گه‌لی ئێمه ئازادبێ له خۆپیشانداندا و ناتانه‌وێ له كوردستانێكدا بژین ئه‌گه‌ر میله‌تی كورد تێیدا ئازاد و سه‌رفراز نه‌بێت.به‌ڵام هه‌ر خۆشتان له یاسای خۆپیشانداندا ئه‌و ئازادیه‌تان نه‌هێشت به‌وه‌ی ئه‌بێ پێشه‌كی ره‌زامه‌ندی بۆ خۆپیشاندان وه‌رگیرێ كه ئه‌مه له راستیدا رێگریه له خۆپیشاندان.جا ئه‌گه‌ر ئێستا، دوای ئه‌و وتانه‌ی به‌رێزتان، ئه‌و یاسایه نه‌خه‌نه‌وه دوخی جارانی، ئه‌وه جارێك كاره‌ساته.ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆت و به‌نده‌ش هه‌ر له ده‌ست و پێی ئه‌و یاسایه‌دا بمێنێته‌وه و به‌رێیزیشتان هه‌ر له كوردستاندا بژین! ئه‌وه دوو جار كاره‌ساته!
له په‌یامه‌كه‌تاندا وه‌ك داخوازیه‌كی ره‌وا داوای چاكسازی و موعاله‌جه‌ی ئه‌ساسیتان كردوه.به‌ڵام ئه‌وه‌تان نه‌وتوه ئه‌بێ له خودی به‌رێزتان و خودی به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه ده‌ستپێبكات، به‌وه‌ی سامانی خۆتان و سامانی خوارده‌سته‌كانتان له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی دوو حیزبه‌كه‌تان و خزم و خوێشتان پیشانی میلله‌ت بده‌ن، سامانی ئاشكرا و سامانی ژێر په‌رده‌ش، كه بریتیه له كۆمپانیا و پرۆژه‌كان و پاره‌ی سپی نه‌وته ره‌شه‌كه و چی و چیتر.جا ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا به‌م هه‌نگاوه ده‌ستپێنه‌كه‌ن و هه‌موو سامانێكی زیاده‌تان هی ئاشكرا و هی ژێر په‌رده‌ش نه‌گێرنه‌وه بۆ موڵكی گشتی، ئه‌وه جارێك كاره‌ساته.ئه‌گه‌ر واشبزانن میلله‌ت بێخه‌به‌ره له‌و سامانانه، ئه‌وه دوو جار كاره‌ساته.
له‌په‌یامه‌كه‌تاندا ئاماژه‌تان بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خت كردوه.ئه‌و هه‌لبژاردنه ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشوو به‌شێوازی (لیست) و ته‌نیا بۆ گۆرینی ده‌موچاوه‌كانبێ و مووچه‌ی زۆر‌و خانه‌نشینیو زه‌وی و ماشین، مافی خه‌ڵكیان له‌بیر بباته‌وه، ئه‌وه جاریك كاره‌ساته.ئه‌گه‌ر شێوازه‌كه نه‌گۆڕن بۆ (بازنه‌یی) بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مانكاره‌كان ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵك و هه‌ر ناوچه‌یه‌و نوێنه‌ری خۆی بناسی و لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وه دوو جار كاره‌ساته.
به‌هۆی دیارده‌ی په‌نجا به په‌نجاوه پێشتر فه‌رمانگه‌كانتان پرَكرد له خه‌ڵكی نه‌شاره‌زاو ناپێویست و ئه‌وه‌ش بوه هۆی هه‌ڵئاوسان و زیادكردنی رۆتین و ته‌گه‌ره له‌ڕێی ئیش و كاری خه‌ڵكیدا، ئه‌وه جاریك كاره‌ساتبوو.ئیستاش كه شانازی به‌وه‌وه ئه‌كری25هه‌زار فه‌رمانبه‌ریتر دامه‌زرێنرێت به‌بی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری بۆیان، ئه‌وه دووجار ئه‌بیته كاره‌سات.
له په‌یامه‌كه‌تاندا ر اشكاوانه دانتان به داواكارییه‌كانی گه‌نجه‌كاندا ناوه‌و به پێشنیاری زورزور چاك و زور به‌نرخ ناوتانبردوون.ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، به‌ریكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كاتیی مه‌یدانی ئازادی، نه‌توانن ئه‌و داواكارییه (11+26) خاڵه‌ره‌وایانه جیبه‌جێكه‌ن، ئه‌وه جارێك كاره‌ساته.ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌توانینه‌شدا هه‌ر ده‌سبه‌ردا ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بن، ئه‌وه دووجار كاره‌ساته!.
له‌گه‌ڵ ریزم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
