تۆ كه‌تێر و ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشه‌وا یا رابه‌رێبی
نان و خوانی ناكه‌سانت بۆچیه؟
با سه‌ری یا ئه‌فسه‌رێبی، بۆ دژانت نۆكه‌رێبی
ناو‌و ئه‌ستێره و نیشانت بۆچیه؟
*
گه‌ر له‌كۆڕێكی سه‌رانا، سه‌رنه‌وی یا دابڕابی
تۆپ و لافی خانه‌دانیت بۆ چیه؟
پاره هه‌ر بۆ پاره‌بإ، ئێشكگریبی، تاكو مابی
بإ دراویت، پاسه‌وانیت بۆچیه؟
*
مه‌ی كه سه‌رخۆشت نه‌كات و بۆ خه‌م و ئاشووب و شه‌ڕبإ
پێكی تاڵی ژاری مارت بۆچیه؟
كۆچ و بارت بی كه‌سێك و دووره‌خاك و بۆله‌وه‌ڕبإ
ساز و تاری راگوزارت بۆچیه؟
*
باوه‌ڕإ نه‌تخاته سه‌ر ڕإ ورشه‌داری مایه‌خه‌مبإ
ئاگری ئه‌و بیره تووشه‌ت بۆچیه؟
نازه‌نینإ دلڕ نه‌به‌خشإ، خاتو زینی كاكه‌مه‌مبإ
ئاوه‌ڵێتی بووكه‌شووشه‌ت بۆچیه؟
*
بإ ده‌سێكی ئاوه‌دان و بإ ده‌مإ ناوت بهێنإ
ماڵی زۆری بإ شومارت بۆچیه؟
كه‌م بژی تۆ كه‌لڕ بژی تا یادگارێكت بمێنإ
كولڕ و باری ڕۆژگارت بۆچیه؟
*
بإ به‌رامه و بۆنی سینه‌ی، باهه‌واری سه‌رچڵیبإ
شاگوڵی ده‌ستی نه‌یارت بۆچیه؟
باره‌گاكه‌ت شێوه‌كاری باڵه‌خانه‌ی (بابل) ێبإ
بإ (ئومێد) إ لاله‌زارت بۆچیه!؟*
*
دایكه‌كانی رۆڵه‌كوژراو تاكو ئێسته‌ش لێوبه‌بارن
ئاهه‌نگی سووری شه‌وانت بۆچیه!؟
دوژمنانت كه‌رت و په‌رتن بیئه‌مانن گورگی هارن
ناوبژیوانیی ئه‌وانت بۆچیه!؟
*
گه‌ل به‌كامی دڵ نه‌بێته پاسه‌وان و پشتیوانت
دیوه‌خانی بیكه‌سێتیت بۆچیه!؟
بی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كته‌نێتی نیشتمانت
تاج و ته‌ختی ژێرده‌سێتیت بۆچیه!؟
* بابل: مه‌به‌ست له‌باخچه هه‌ڵواسراوه‌كانی بابله
ئومێد: ئه‌و ئافره‌ته كورده‌بوو كه پاشای بابل خواستی و باخچه‌هه‌ڵواسراوه‌كانی بابلی بۆ كرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
