دامه‌زراندنی « كۆماری كوردستان »، وه‌رچه‌رخانێكی زۆر گرنگ بوو له مێژووی هاوچه‌رخی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد دا.چونكه بۆ یه‌كه‌مین جار خه‌بات و ڕه‌نج و ماندووبوونی گه‌له تێكۆشه‌ره‌كه‌مان به‌ری گرت و، بووینه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆمان.به تایبه‌تیش له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا، كه گه‌لی كوردمان ژیرانه توانی ئه‌و ده‌رفه‌ت و هه‌له ڕه‌خساوه بقۆزێته‌وه.ئه‌م ده‌سكه‌وته نهتهوایهتییهشمان به‌بێ مایه و بنه‌ما نه‌هاته‌دی، به‌ڵكو له ئه‌نجامی دروست بوونی هه‌ست و سۆز و جۆش و خرۆشی نه‌ته‌وایه‌تیمان بوو، بۆ ڕزگاركردنی كوردستان له داگیركه‌ران و گه‌یشتن به هیوا و مافه ڕه‌واكانمان..شایانی باسیشه هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی « ژێ.كاف » و حیزبی دیموكراتی كوردستان، ڕۆڵیكی گرنگ و به‌رچاویان هه‌بوو، كه توانییان له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دا، ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان یه‌كبخه‌ن، به تایبه‌تیش هاندانی چینی ڕۆشنبیران و لاوانی به‌جه‌رگی كوردمان، كه به په‌رۆشه‌وه سه‌رگه‌رمی ڕزگاری و ئازادی و دیموكراتی بوون، ئاماده‌ی گیانبازی و بهرخودانییش بوون، بۆ ڕزگاركرنی گه‌له‌كه‌مان له زۆرداری و له چه‌وسانه‌وه..ئه‌مه و ڕۆڵی خودی سیمبولی هه‌میشه نه‌مری نه‌ته‌وایه‌تیمان، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕێبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان، وه‌كو سهركرهیهكی بلیمه‌ت و دانا و زانا و نه‌به‌رد و لێوه‌شاوه، كه زۆر خۆشه‌ویست و ڕێزدار بوو له لای هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كمان ڕۆڵێكی گرنگی بێنی له هۆشیاركردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دا، بۆ ڕاپه‌ڕین له دژی ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رست و كۆنهپهرتی شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێرا ن..به‌ری ئه‌و خه‌بات و كۆشش و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزییه‌ی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وه‌بوو:
له « ٢ی ڕێبه‌ندان » ڕێكه‌وتی « ٢٢ ی یانواری ــ كانوونی دووه‌می » ساڵی١٩٤٦دا، له گۆڕه‌پانی قه‌شه‌نگی« چورارچرا» له شاری« مه‌هاباد »ی شیرین دا، به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، كه تامه‌زرۆ و تینووی ئازادی و سه‌رفرازی و دیموكراتی بوون، هیوای هاتنه‌دیی ئه‌و ڕۆژه پرشنگداره‌یان ده‌خواست، پێشه‌وای نه‌مر قازیی قازی‌یان، قازی محه‌مه‌د به ده‌نگێكی زوڵاڵه‌وه، به چاوێكی پڕ له ئه‌شكی شادییه‌وه، به گه‌روویه‌كی پڕ له شه‌كره گریانه‌وه، دامه‌زراندنی «كۆماری كوردستان» ی ڕاگه‌یاند.ئای له‌و ساته خۆشه، له‌ڕۆژه پیرۆز و نه‌مره، كه هه‌رگیز به وشه و نووسین ناتوانرێت گوزارشتی لێبكرێت..چوارچرا‌و و مه‌هابادیش هه‌تا هه‌تایه كراسی پیرۆزیان پێ به‌خشرا.
هه‌ر بۆ ڕۆژی دوایی واته له« ٢٣ی یانواری ١٩٤٦»دا، له گۆڕه‌پانی چوارچرادا، به ده‌نگی تێكڕای جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان، تێكۆشه‌ری دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان قازی محه‌مه‌د، به سه‌ركۆماری كوردستان هه‌ڵبژێررا و، به ئه‌وپه‌ڕی ڕیزیشه‌وه نازناوی« پێشه‌وا»یان پێ به‌خشی، كه هه‌ر به‌ڕێزیان شایانی ئه‌و پایه‌یه و ئه‌و نازناوه بوو..هه‌روه‌ها شاری مه‌هابادی جوان و ڕه‌نگین و قاره‌مانیش كرا به پایته‌تی یه‌كه‌مین كۆماری كوردستان.
له كاتژمێری ده‌ی به‌یانیی ڕۆژی « ٢٦ ی سه‌رماوزی ١٩٤٦» دا، هه‌ر له گۆڕه‌پانی چوارچرا دا، به ئاماده‌بوونی سهركۆمار قازی محه‌مه‌د و هه‌موو وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی كوردستان و، چه‌ند تیپێكی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری كوردستان و، چه‌ندین كه‌سانی ناودار و به ده‌یان شاعیر و ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و، مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانه‌كانی شاری مه‌هاباد و، جهماهرێكی بێ شوماری گه‌له‌كه‌مان..به چه‌پڵه‌ڕێزان و هڵههڵهلێدان و به ده‌نگی ده‌هۆڵ و زۆڕنا و هاواری بژی كورد و كوردستان، بۆ یه‌كه‌مین جار ئاڵای ڕه‌نگین و پیرۆزی كوردستان هه‌ڵكرا.ماڕشی نه‌ته‌وایه‌تیمان و چه‌ندین سروود و شیعر و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێی خۆش و به‌جۆش پێشكه‌ش كران..پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیش له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا وتارێكی به‌نرخی پێشكه‌ش كرد..ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه تا ئێواره به‌ردوام بوو.
بێ گومان ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، خۆشترین و پیرۆزترین ڕۆژه له مێژووی هاوچه‌رخی كورد و كوردستان دا.كه تا ئه‌مڕۆش ڕه‌نگدانه‌وه و كاریگه‌رییه‌كی گرنگی له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا هه‌یه و ده‌شبێت..به‌ڵكو كاریگه‌ریی گرنگیشی كرده سه‌ر گه‌لانی تری ئازادیخوازی ئێران و ناوچه‌كه‌ش..كۆماری كوردستان ئومێد و هیوایه‌كی تازه‌ی به گه‌له‌مان به‌خشی..شایانی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ساڵێك به ئه‌وپه‌ڕی شانازی و ڕێزه‌وه یادی ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان بكه‌ینه‌وه و، به‌رز و پیرۆز ڕای بگرین..خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌خوازین كه ڕۆژی« ٢٢ی یانوار »ی هه‌موو ساڵێك، كه ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانه، له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان دا بكرێت به جه‌ژنێكی فه‌رمی به ناوی« جه‌ژنی كوردستان » و ئه‌م ڕۆژه بكرێت به پشوو، له سه‌ربانی هه‌موو دایره و دامه‌زراوه حكومی و مه‌ده‌نی و ماڵه‌كانیش دا، ئاڵای پیرۆزی كوردستان هه‌ڵبكرێت..خۆشترین كه‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگی شایسته‌ش به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه سازبكرێت..دایره‌ی پۆستی كوردستانیش پوولی تایبه‌تی به‌م بۆنه‌یه‌وه چاپ بكات و بیفرۆشێت..هه‌روه‌ها ڕۆژی« ٢٦ی سه‌رماوز »ی هه‌موو ساڵێكیش له هه‌موو شوێنێكی كوردستان دا، به فه‌رمی بكرێت به « ڕۆژی ئاڵای كوردستان » و له هه‌موو شوێنێكی كوردستان دا، له‌سه‌ربانی هه‌موو قوتابخانه‌كان و دایره‌كان و ماڵه‌كانیش دا، ئاڵاكه‌مان هه‌ڵبكرێت..هه‌ر كوردێكیش ئاڵایه‌كی بچووك له یاخه‌ی بدات..هیوادرین كه حكومه‌تی كوردستان ئه‌م پێشنیارانه جێ به جێ بكات..ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به ئاسانی بۆیان جێ به جێ ده‌كرێن و ده‌ق ده‌گرن..له هه‌موو كارێكیش دا یه‌كه‌م هه‌نگاو كه‌مێ گرانه، دواتر ئاسانه.
سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی كورتی كۆماری كوردستان، كه نزیكه‌ی یانزه مانگی خایاند..به‌ڵام له‌و ماوه كورته‌دا، گه‌لێ ده‌سكه‌وتی مه‌زن و گرنگی له هه‌موو بواره‌كان دا، بۆ گه‌له‌كه‌مان هێنایه‌دی..له بواره‌كانی : سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، په‌روه‌رده‌یی، ئابووری، چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئازادی و مافی مرۆڤ، ئازادیی ژنان له دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كورد، پراكتیزه‌كردنی دیموكراتی، دامه‌زراندنی له‌شكری كوردستان، به فه‌رمی كردنی زمانی كوردی و خۆێندن به كوردی، گه‌شه‌كردنی ڕۆشنبیری و، ڕاگه‌یاندن، كه چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌یان ده‌ركرد له‌وانه گۆڤاری:كوردستان، هاواری كورد، هاواری نیشتمان، هه‌ڵاڵه، گڕوگاڵی منداڵانی كورد ــ سێ ژماره‌ی لێ دهرچووــ، كردنه‌وه‌ی ڕادێۆ به زمانی كوردی، سینه‌مای گه‌ڕۆك، ئه‌مانه و چه‌ندین ده‌سكه‌وتی جوراوجۆری تریش.
به ده‌خاوه، نه‌یان هێشت كۆماری كوردستان پێ بگرێ و له‌سه‌ر پێ یه‌كانی خۆی ڕابوه‌ستێ و، چه‌ندین هیوا و خه‌ونی تری بهێنێته‌دی..به پیلانێكی ناوخۆیی و ده‌ركی، به ساوایی جوانه‌مه‌رگیان كرد..گرنگترین هۆیهیكانی هه‌رسهێنانی كۆماری كوردستان، خۆكێشانه‌وه‌ی سۆپای سۆڤیه‌ت بوو له ناوچه‌ی كوردستان و شوێنه‌كانی تری ئێران دا.هۆیه‌كی گرنگی تریش ئه‌وه‌بوو، هه‌ندێك له سه‌رۆك هۆزه به‌زی و خۆفرۆشه‌كانی كوردمان ناپاكی و خیانه‌تیان كرد و، بوون به جاش و چوون پاڵ حكومه‌تی ئێران و، هاوكاری سۆپای هێڕشكهری ئێرانیان كرد..نابه‌رانبه‌ریش له هێز و چه‌ك دا، هۆیه‌كی تر بوو، له‌شكری كوردستان « پێشمه‌رگه» چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نیی پێویستیان نه‌بوو.
تا ئه‌مڕۆش داگیركه‌رانی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردمان،
هێزو چه‌ك به‌كارده‌هێنن و له‌شكركێشی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن و، زۆر بێویژدانانهش سیاسه‌تی جینۆسایدی كورد و كوردستان سوتاندن و كاولكردن په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و، بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد به جوداخوازی ناوده‌به‌ن..پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشگێڕی كوردستان به تیرۆریست و ناپاك تاوانبار ده‌كه‌ن..كه له راستی دا، ئه‌م داگیركه‌رانه‌ی كوردستان، خۆیان ڕه‌گه‌زپه‌رست و تیرۆریست و تاونباری ڕاستین، ئۆباڵی كۆشتنی به هه‌زاران كوردی بێ تاوانیان له ئه‌ستۆدایه و، ده‌ستیان به خوێنی منداڵ و ئافره‌ت و پیر و لاوی كوردمان سووره..به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان له به‌ندیخانه و زیندانه‌كانیان دا، ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درین..گوناهیان هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كوردن و ده‌یانه‌وێ به ئازادی بژین..دوژمنانی كورد باش ده‌زانن كه به درێژایی مێژوو ئه‌م سیاسه‌ته‌یان، سه‌ری نه‌گرتووه و هه‌رده‌م شكستیان هێناوه..هێنده‌ی تریش كێشه‌كه قووڵتر بۆته‌وه و، كوردایه‌تی زیاتر گڕ و گڵپه‌ی كردووه، زیاتریش سووربووینه له خه‌بات و گیانبازی و خۆڕاگرتن، له پێناوی ڕزگاریی كوردستان و هێنانه‌دیی مافه ڕه‌واكانمان.ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتی به هێزتر و ئێرادهترین.
ره‌زا شای گۆڕبه‌گۆڕی ڕه‌گه‌زپه‌رست و كۆنه‌په‌رستیش، له‌و عه‌قلیه‌ت و بیره پووچ و بۆگه‌نه به‌ده‌ر نه‌بوو، له جیاتی گرتنه‌به‌ری زمانی گفتوگۆكرن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كوردمان، به سوپایه‌كی زه‌به‌لاحه‌وه، دڕندانه په‌لاماری كوردستانی دا، به هاوكاریی جاشه ناپاكه‌كان..له ڕۆژی « ١٧/ ١٢/ ١٩٤٦»دا، دۆژمن چووه ناو شاری مه‌هاباده‌وه.له‌و ڕۆژه‌دا كۆتایی به ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان هات..زۆر داوایان له سه‌رۆك كۆمار پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كرد كه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات و خۆی ده‌رباز بكات.به‌ڵام پێشه‌وا ڕازی نه‌بوو، وتی :
« چۆن من هه‌ڵبێم و گه‌له‌كه‌م له‌م بارودۆخه‌دا ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسی ده‌بێته‌وه، سوێندم خواردووه، تا دوا تنۆكی خوێنم پارێزگاری‌یان لێ بكه‌م و جێیان نه‌هێڵم» ئه‌مه‌یه
هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی سه‌ركرده‌ی به ڕاستی دڵسۆز و گه‌ل و نیشتمانپه‌روه‌ر، كه تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و نا خۆشی و، له‌گه‌ڵ ته‌نگانه و شێنه‌یی و، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن و شكستیی گه‌له‌كه‌ی دا بوو، بوو به نموونه‌ی نه‌مری گیانفیدای و دلێری.
قازی محه‌مه‌د و، محه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی قازی « ئامۆزای پێشه‌وا » و، ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی « برای پێشه‌وا» به سه‌ربه‌رزییه‌وه گیران..به ڕوویه‌كی خۆش و گه‌ش و به پێ كه‌نینه‌وه و، به ئه‌وپه‌ڕی بێ باكی و چاونه‌ترسییه‌وه، ڕووبه‌ڕووی دادگایی كردن و له سێداره‌دان بوونه‌وه..شاعیری كوردستانپهروهرمان پیره‌مێردی نه‌مر ده‌ڵێ:
« گه‌وره‌ی هیچ قه‌ومێك وه‌ك گه‌وره‌ی كوردان ــ له ڕێی وه‌ته‌ن دا نه‌بوون به قوربان »
دۆژمنانی كورد، پێش دۆسته‌كانی شایه‌تی ده‌ده‌ن و، دان به‌م ڕاستییه‌دا ده‌نێن ..
بۆ دادگایی كردنی قازی محه‌مه‌د، حكومه‌تی ئێران، دادگایه‌كی سه‌ربازیی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رهه‌نگ « پارس به‌تار » دانا و، هه‌ر خۆشیان پارێزه‌رێكی فارسی، نه‌قیبی سه‌ربازی « سه‌روان شه‌ریفی » یان بۆ داكۆكیكردن له قازی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی ڕاسپارد..ده‌رباره‌ی به جه‌رگی و چاونه‌ترسیی قازی محه‌مه‌د له كاتی دادگایی كردنی دا، سه‌روان شه‌ریفی ده‌ڵێ : « قازی محه‌مه‌د پیاوێكی مه‌زن و دانا بوو، به ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه ده‌رباره‌ی دۆزی گه‌لی كورد قسه‌ی كرد، زۆر به بوێری و جه‌ساره‌ته‌وه داكۆكیی له مافه‌كانی كورد ده‌كرد، له خود موختاری و مافی چاره‌ی خۆنووسین..» هه‌ر شه‌ریفی ده‌ڵێ:« له ڕاستی دا، قازی محه‌مه‌د دادگایی ڕژێمی ده‌كرد و، له باتی به‌رگری كردن له خۆی، پرۆتستۆی ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌كرد، كه به نامه‌ردی و به قیزهوهنییهوه، هه‌ڵسوكه‌وتیان له مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لی كورد كرد»ده‌سته‌ی دادگایی كردنی سه‌ربازیی له ئازایه‌تی و چاونه‌ترسی و خۆڕاگریی قازی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی دا، زۆر سه‌رسام بوون و واقیان وڕما، كه له‌و ساته وه‌خته‌ش دا، هه‌ر سووربوون له وه‌ده‌ست هێنانی مافه ڕه‌وا نهتهوایهتییهكانی گه‌لی كوردمان..په‌شیمان نه‌بوون له‌وه‌ی كه له پێناوی گه‌له‌كه‌مان دا كردبوویان ..هه‌ر له باره‌ی هه‌ڵویستی جوامێرانه‌ی قازی محه‌مه‌د له كاتی دادگایی كردنی دا..« سه‌روان كیومه‌رس ساڵحی » كه هه‌واڵنێرێكی سه‌ربازیی سوپای ئێران بوو، كه له ناو هۆڵی ددگایی كردنه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، ده‌نووسێ و ده‌ڵێ:« من له زۆربه‌ی دادگاییه‌كانی مه‌یدانی و سه‌ربازییه‌كان دا، وه‌ك هه‌واڵنێرێك ئاماده‌بوومه، به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم نه‌دیوه، كه به ڕاده‌ی قازی محه‌مه‌د به‌جه‌رگ و بوێر و دلێر بێت..له كاتی دادگایی كردنی دا، نه‌یده‌زانی كه ترس چییه..زۆر به بێ باكی قسه‌ی ده‌كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه..» سه‌روانی په‌یامنێر ده‌ڵی، قازی محه‌مه‌د به دادگای وت: « من له زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده كردووه، كه به باوه‌شێكی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه بكه‌م، كه له ڕێگای ئازادیی میللتهكهم دا ده‌كوژرێم، ئه‌وه به‌ڵێنێكه كه به نه‌ته‌وه‌كه‌م داوه، له گه‌ڵیان دا بژیم و له پێناوی ئه‌وانیش دا بمرم، تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشكێنم »
كاتێ كه سه‌رۆكی دادگا، به تاوانبار توانباری ده‌كات، قازی محه‌مه‌د وڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ:« تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ك ئێمه.ئیوه وڵاتان لێ داگیركردووین » ده‌شڵێ: « ئێره ماڵی منه، خاكی كوردستان خاكی باب و باپیر و ئه‌جدادی منه، چۆن ده‌توانم ده‌ستی لێ هه‌ڵگرم»..هه‌ر له‌به‌رده‌م دادگادا قازی محه‌مه‌د وتی: « ئێوه قازی محه‌مه‌دێ ده‌كوژن، به‌ڵام ئه‌وه بزانن كه له هه‌ر تنۆكه خوێنێكی من دا، قازی محه‌مه‌دێك شین ده‌بێته‌وه.داوا له گه‌لی كورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له پێناوی رزگاریی كوردستان دا یه‌ك بخات، باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن..بژی كورد ـــ بژی كوردستان »
كاتێك كه ئه‌و سێ قاره‌مانه پاڵه‌وانه‌یان بۆ له سێداره‌دان برد، جه‌لاده‌كان ویستیان چاویان ببه‌ستنه‌وه، به‌ڵام كه‌سیان نه‌یان هێشت چاویان ببه‌ستنه‌وه.پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د پێیانی وت: « هیچ شتێك نییه كه شه‌رمی لێ بكه‌م، تا له به‌رده‌م ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌م و نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كه‌م دا، چاوم ببه‌ستنه‌وه..حه‌زده‌كه‌م له دوا سات و له دوا چركه‌ی ژیانم دا، به ئه‌وپه‌ڕی سه‌به‌رزی و به چاوی كراوه‌وه، له نیشتمانه جوان و خۆشه‌ویسته‌كه‌م كوردستان بڕوانم » دوا وته‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ــ كه هه‌ندێ كه‌س به هه‌ڵه یان به ئه‌نقه‌ست داویانه‌ته پاڵ كه‌سانی ترــ ڕووی ده‌می له ده‌سته‌ی دادگاگایی و ئه‌و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ره پله‌دارانه‌ی سوپای ئێرانی داگیركه‌ر كرد، كه ئاماده‌ی له سێداره‌دانیان بوون، وتی:« له سێداره ناترسم..به هه‌ڵواسراویش پێڵاوه‌كانم له ئاستی سه‌ری ئێوه به‌رزتره»
له ڕۆژی«٣٠ /٣/١٩٤٧»دا، له گۆڕه‌پانی چوارچرا دا، له شاری مه‌هابادی پاڵه‌وان دا، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و، محه‌مه‌د حوسێن سه‌یفی قازی و، ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی له سێداره دران..چوونه ڕیزی كاروانی شه‌هیده هه‌رده‌م نه‌مره‌كانی كورد و كوردستانه‌وه.
یادی قازی محه‌مه‌دی نه‌مر و هاوڕێكانی هه‌رگیز، له دڵ و ده‌روونی هیچ كوردێكی دڵسۆزدا ده‌رناچێت..له « ٣٠/٣/١٩٧٩» دا، حیزبی دیموكراتی كوردستان، ڕۆژی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی وه‌ك « ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان » ڕاگه‌یاند.هیوادرین ئه‌م ڕۆژه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌دا بكرێت به ڕۆژی شه‌هیدان
قازی محه‌مه‌د « ١٩٠٠ــ ١٩٤٧» كورد و كوردستانپه‌روه‌رێكی كه‌م وێنه بوو، بیر و ئامانجی هه‌موو پانتایی كوردستانی گه‌وره بوو، له ژووره‌كه‌ی دا نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی هه‌ڵواسی بوو..هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر برایه‌تی و یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی كورد ده‌كرده‌وه..هانی خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی ده‌دا..داكۆكیی ته‌واوی له مافی ژنان ده‌كرد.چه‌ند بڵێین و بنووسین له باره‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د هه‌ر كه‌مه، بیری نه‌ته‌وایه‌تی و ڕێبازی پیرۆزی قازی محه‌مه‌د، بوونه به ئیلهام و هه‌وێنی خه‌بات و كوردایه‌تی، بوونه به چرایه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان..بێ گومان تاوتێكردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر
نه‌وه‌كانی داهاتووشمان ده‌بێت..
با ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان، داگیركه‌رانی كوردستان، ئه‌م ڕاستییه باش بزانن، كه خه‌ێاڵیان خاوه كه بتوانن چۆك به گه‌لی كوردمان داده‌ن.كورد دوای هه‌ر نوشستی و شكستی یه‌ك، هه‌ستاوه‌ته‌وه و، له جاران به گوڕتر و به تینتر دریژه‌ی به خه‌بات و تێكۆشانی داوه.
كۆماری كوردستان و ده‌سكه‌وته گرینگه‌كانی، چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی زێڕین و پرشنگداریان له مێژووی هاوچه‌رخی پڕ له سه‌روه‌ری و شكۆداریی كورد و كردستان دا ڕازاندۆته‌وه، كه بوونه‌ته مایه‌ی ڕێز و شانای بۆ گه‌له‌كه‌مان.
هه‌موو ساڵێك به ئه‌وپه‌ڕی شانازی و ڕێزه‌وه، یادی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی « كۆماری كوردستان »و « ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان» و« ڕۆژی شه‌هیدانی كوردستان» ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رز و پیرۆز ڕایان ده‌گرین.
ئه‌مڕۆش له ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و سه‌ركوتی و خوێنڕێژی دا، سیاسه‌تی به هه‌ده‌ردانی ئابووریی ئێران، له‌پێناوی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی، ڕژێمی كۆماری سێداره‌ی ئێران، دووچاری قه‌یرانی ناوخۆیی و، گۆشه‌گیری و، گه‌مارووی ئابووری و، دابڕانی نێوده‌وڵه‌تی بووته‌وه، ئاخوونده كۆنه‌په‌رست و ملهوڕهكانی ئێران، ئازادی و دیموكراتیان له گه‌لانی ئێران زه‌وت كردووه و، به ئاسن و ئاگر حوكم ده‌كه‌ن ..ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت به‌ری چاوتان كلی پێوه‌یه، به تاوانی « دوژمنی خوا» تاوانبارده‌كه‌ن و، به‌بێ سێ و دوو له سێداره‌ی ده‌ده‌ن.ڕق و تووڕه‌یی و بێزاریی گه‌لانی ئێران قوڵپه دا..ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی تا دێت گرانتر و خراپتر ده‌بێت..ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش و له‌باره، بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵه‌كانیان چڕ‌و پڕتر بكه‌نه‌وه و، ڕیزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و له به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا و، به هاوكاری له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی تری ئازادیخوازی ئێران‌دا هاوكاری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی كۆماری سێداره ناچاربكه‌ن، ملكه‌چی ماف و داخوازییه ڕه‌واكانیان بێت.
جام پڕبووه و لێی ده‌ڕژێت، وا خه‌ریكه بای ڕزگاری و ئازادی و دیموكراتی به‌ره‌و وڵاتانی ڕژیم دیكتاتۆری هه‌ڵده‌كات و، دێكتاتۆرهكانیش له‌به‌رده‌م ڕق و ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له‌كانیان دا خۆیان ناگرن و، كونه مشكیان لێ بووه به قه‌یسه‌ری و شوین نییه تیا بسره‌ون..ئه‌ی گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئێوه‌ش تێكڕا ڕاپه‌ڕن و، ڕژێمی دیكتاتۆریی ئێرانیش به ده‌ردی ڕژێمی دیكتاتۆری هه‌ڵهاتووی تونس به‌رن.
له یادی شه‌ست و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا، جوانترین پیرۆزبایی له ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردمان ده‌كه‌ین له كوردستان و له هه‌ر شوێنێك دابن.
نه‌مری و سه‌روه‌ری بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان
ڕسوایی و مردنیش بۆ داگیركه‌رانی كوردستان..دوژمنانی ئازادی و دیموكراتی.
هه‌میشه به‌رز و بڵند و شه‌كاوه بێت ئاڵای پیرۆز و ڕه‌نگینی كوردستان.
ره‌زا شوان / سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد / نه‌رویج: ١٩/١/٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
