پێشوه‌خت، ڕه‌نگه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا هیچ كارێك هێنده‌ی خۆ له‌قه‌ره‌دانی پرسگه‌لێكی وه‌ها گران نه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه هانده‌رمه بۆ ورژاندنی ئه‌م ده‌لاقه‌یه‌و ئیغراكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر نیو جار ئه‌زموونی كورتی نوسین و كاری سیاسی و ڕۆژنامه‌وانی وجۆرێك له ئایدۆلۆجیه‌ت بێت، سه‌دان جار ئه‌و دراو و گوَڕانه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كلتوریانه‌یه، كه‌بێگومان كاریگه‌ری یه‌كجار خراپ وترسناك له‌سه‌ر كۆمینیوتی كورد جێده‌هێڵێت. ڕوونیشه له‌پشت هه‌ر مه‌فهومێكی وتراوه وه، له‌پشت هه‌ر گوته‌و گفتێكی وتراوه‌وه چه‌ند شتێكی نه‌وتراو هه‌ن. كه‌ڕه‌نگه ده‌قی نه‌وتراو لێره خودی (سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی) بێت. ئه‌گه‌ر ئایاخترین شوناس بۆ سیاسه‌ت (ڕه‌خساندنی باشترین ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی) و (باشترین سیسته‌می سیاسی) بێت، ئه‌وا ڕێگه‌م بده‌ن ئه‌وه بڵێم كه به‌قه‌د گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌رده‌می خه‌لافه‌ت، جێگركردنی ئه‌م شوناسه بۆئاستی گشت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا قورسه، لێره ئه‌بێت جیاوازی بكه‌ین له نێوان خودی زانستی سیاسی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا، زانسته سیاسیه‌كان ئاستی ناسین و پۆلێن كردنی بابه‌ته‌كانی ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، دراوه سیاسیه‌كان مانیفه‌یست ئه‌كه‌ن، خۆیان له‌جه‌وهه‌روناوه‌ڕوَك ناده‌ن، به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی گرنگی یاخود باسكردنه له‌ماهیه‌ت، ڕه‌نگه ڕۆڵی جوداكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی بگێڕن. له‌سه‌ر ئاستی باسه‌كه‌ش ئه‌كرێت بپرسین فه‌لسه‌فه چی یه له (جیهانگیریی، عیلمانیه‌ت، هزری ئیسلامی) . چی له‌هه‌گبه‌یاندایه بۆ مرۆڤایه‌تی.. ؟.. دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا له نامیلكه‌یه‌كدا به‌ناونیشانی (ئاین، فه‌لسه‌فه، مۆدێرنه، فاكته‌ری ناحاڵی بوون) ئه‌وه‌مان ڕوون كردبۆوه كه ئێمه خۆمان له‌جه‌وهه‌ر ناده‌ین، ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردن له گه‌ڵ ڕه‌شه‌بای جیهانگیریدا، كه‌یف خۆشیه به‌و نیعمه‌تانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی، خۆ له‌جه‌وهه‌ردانی ئیسلام وه‌كو پاكێتی و نه‌زاهیه‌تی خۆی وه‌رگرتنی په‌یامه‌كه‌یه وه‌كوخۆی، قوڵبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا، ڕازیبوونه به حه‌زكردن به‌و داناییه‌ی كه‌تیایه‌تی. ده‌ی باشه له‌گۆی زه‌ویدا چ شتێك هه‌یه دواجارپه‌یوه‌ندیه‌كی به سیاسه‌ت و ئاستی بیركردنه‌وه‌وه نه‌بێت، هه‌رخۆی ئه‌ندێشه‌و بیركردنه‌وه له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه ئه‌بێته‌تێگه‌یشتنێكی فه‌لسه‌فیانه‌یه، به‌ڵام قسه‌كه لێره ئه‌وه‌یه بۆچی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دواجار تێگه‌یشتنێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی بۆ دۆخه‌كه نییه، به‌و مانایه‌ی له‌خۆرئاوا فه‌لسه‌فه‌و لێره‌ش ئاین و تیزه خه‌یاڵاویه زه‌مینیه‌كان وه‌ڵامده‌رن، سه‌یری ئه‌مه وه‌كو سه‌مه‌ره‌ی بیر‌و ڕه‌فتاری (ماكیاڤیللی) وایه كه ئه‌و خۆی له‌سیاسه‌ت ئه‌ڕوانێت وه‌كو پرسێكی جیاكار له‌ئاین، كه‌ئه‌مه بووه‌ته سرودێك خۆرئاوا ئه‌یڵێته‌وه، كه‌چی سه‌راپا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به‌زۆربه‌ی هێزه‌ئیسلامیه‌كانیشه‌وه پێڕه‌وی ماكیاڤیللیه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ گه‌یشتنیان به‌ده‌سه‌ڵات و شێوازی پاوانخوازیان، به‌ڵام له‌هه‌ر شوێنیك ناوی ئه‌ویان بینی سی تفی لی ئه‌كه‌ن. ئه‌م ده‌رده‌ش به‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتووه. روونتریش وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رتاك و لاوێك له‌ئێمه حه‌ز به‌ئارایشتی ئه‌وروپی ئه‌كه‌ن، حه‌زبه‌كه‌ل و په‌لی ئه‌وروپی ئه‌كه‌ن، ئاره‌زووی كچی ئه‌وروپی ئه‌كه‌ن، سێكسی ئه‌وروپی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام حه‌ز به ئه‌قڵ و بیری ئه‌وروپی ناكه‌ن، كام ماڵ و كه‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی و عه‌ره‌بی به‌كه‌ل و په‌ل و دیزاینی ئه‌وروپی نه‌ڕازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌ی بۆچی نه‌فره‌ت له ئه‌قڵیان ئه‌كه‌ن... !!.
*جیهانگیریی وكۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
هیچ مه‌فهومێك له‌دنیادا نییه، یه‌ك شوناس وئایدیای له‌سه‌رهه‌بێت، جا چ جای "جیهانگیریی (عه‌وله‌مه-گڵۆباڵیزم) پرۆسه‌كردارێكه بۆ نه‌هێشتنی سنوره‌كان له ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیاو گه‌یاندن و پرۆسه‌كانی سه‌رمایه‌داری و بازرگانیه‌وه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌كو دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی تاك". هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ڕێگه‌ی دیراسه‌كردنی پره‌نیسپه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی لی دروستبووه. زیاتر بوونی په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تی و په‌یدابوونی هه‌ندی بیرۆكه‌ی فه‌لسه‌فی كه په‌یوه‌ندیه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن، لێره نه‌هێشتنی سنوره‌كان نه‌هێشتن و تێكه‌ڵبوونی هه‌موو لایه‌نه گرنگه‌كانی ژیانه، له باری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری و فه‌رهه‌نگی و... هتد. هه‌ندێك باری ئابوری وه‌كو ده‌ستپێك و گرنگترین لایه‌ن ناوئه‌به‌ن، به‌ڵام من لێره كوَی بابه‌ته‌كه‌و باسه‌كه‌م له‌سه‌ركلتوره، كلتور ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه، كلتور ئه‌و گشته‌ئاڵۆزه‌یه‌له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه وه‌كو مه‌فهومه‌كانی ترگۆڕانی به‌سه‌رداهات له‌كۆمه‌ڵی كوردیدا، ئێمه له‌ئاینده‌دا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی جیهانگیریی ئه‌بین به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كلتوری كوردیه‌وه، خراپترین خه‌سڵه‌تی جیهانگیریش تیكدانی كلتوره‌كانه، سه‌ره‌نجام شڵه‌قان و تێكچونی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئایا ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌م زه‌مین له‌رزه‌یه ئه‌گرین و پێمان هه‌زمئه‌كرێت.. ؟. ئه‌وه‌تا شاری سلێمانی له‌كلتوری به‌رگری له‌خاك و نیشتیمان و ئاین وئاكارو ودادوه‌ری وپایته‌ختی ڕۆشنبیرییه‌وه، به‌چه‌قه‌نه‌و فیكه‌یه‌ك بووه‌ته شاری دیسكۆ و مه‌لهاوئه‌وپه‌ڕی خۆڕووتكردنه‌وه‌و شاری سترێچ و برۆی تاتۆو چاوی عه‌ده‌سه‌و لێوی نانسی و ڕوومه‌تی هه‌یفاو قژی ده‌ستكردو سه‌راپا قه‌دوباڵایه‌كی ته‌زویروسه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری. كی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر بوونی سه‌دان ماڵه له‌شفرۆشدا هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرێت... ؟كام گه‌نجه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا نالی و مه‌حوی ومه‌وله‌وی وعه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس یان شێخی نه‌هرێ و شێخی پیران و قازی و خوێنی شه‌هیدانی له‌كچێكی كاسه‌به‌تاڵ خۆشتر ئه‌وێت... ؟؟. نوسه‌ر واته‌نی "سمتی پڕ‌و عه‌قڵی به‌تاڵ".. له‌كوێو كام سیاسه‌توانه خه‌ریكی پڕكردنی خه‌زێنه‌و قاسه‌ی ماڵه‌كه‌ی نییه بۆئه‌وه‌ی پڕ به‌كه‌یف و سه‌فای خۆی ڕابوێرێت... ؟ چه‌ند ئافره‌ت و لاوی كورد شه‌وانه له‌مه‌لهاوسه‌ماو دیسكۆكانی شاردا ئاڵوده‌ی مه‌یخواردنه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌ن... ؟كام جوتیارو لادێی دوێنی، ئه‌مڕوَ نه‌بووه‌ته كائینێكی به‌رهه‌مخۆری وڵاتانی ده‌ره‌وه.. ؟ئێستا گوندنشینه‌كانی ئێمه هێڵكه‌ی توركی له‌شاره‌وه به‌ره‌ولادی ئه‌به‌ن، ئێستا شاره‌كانی كوردستان جمه‌یان دێت له‌ژن و پیاوی عه‌ره‌ب، له‌فه‌رمانبه‌رو ئوستادی زانكۆی عه‌ره‌ب، له‌چایچی و كرێكاری عه‌ره‌ب، له ڕاقیسه‌و له‌شفرۆشی عه‌ره‌ب، له‌وه‌به‌رهێنی عه‌ره‌ب. كی هه‌یه كاریگه‌ریه سلبیه‌كانی ئه‌مانه ته‌ته‌ڵه‌بكات، حكومه‌ت سه‌رقاڵی بێ نرخكردنی ئه‌قڵه‌و زانكۆ ئه‌به‌خشێنێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی چیتر بڕوانامه ته‌زویره‌كان ده‌رفه‌تی خوێندنی باشتریان هه‌بێت.
*ڕووخانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی (میسروه‌ك نمونه) .
ئه‌گه‌ر (هه‌ریه‌كێك) له‌وسی چه‌مكه بتوانن كار له‌ئوممه‌ی عه‌ره‌بی بگه‌ن ئه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی حه‌ق نییه، په‌ندی لێوه‌وه وه‌ربگرێت، پێكه‌نینی ناوێت، كه باشترین وبه‌هۆشترین سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب له‌ئێستادا (ئه‌ردۆغان) بێت، چونكه له‌دووساڵی ڕابردوودا دژی ئیسرائیل و هه‌ڵوێستی بۆ فه‌له‌ستین نواندووه، ئه‌وئه‌ردۆغانه‌ی كه قوتابی مه‌دره‌سه‌كه‌ی (نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان) بووه و به‌ڕای ئه‌و له‌پشت دیواری قوتابخانه‌كه‌وه هه‌ڵهاتووه، ئه‌و توركیایه‌ی كه به‌ڕای ئه‌ربه‌كان به‌گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه به‌رگی ئیسلامی له‌به‌رداكه‌ندووه، ئه‌و توركیایه‌ی كه زیاتر له‌هه‌شتاساڵه داوای به‌ئه‌ندامبوون له‌خۆرئاواو یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ئه‌كات، كه‌چی ئێستا لێی بێئومێدبووه‌و قنج پاڵی لێداوه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی كه دوایین خه‌لافه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی تیایدا كۆتایی هات، كه دیسان به‌ڕای گرووپه ئیسلامیه‌كان و نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان به پیلان و فیتی خۆرئاوا ڕووخا، یه‌كێك له‌هه‌ره‌گرنگترین هۆكاره‌كانی ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كلتوری غه‌ربی و ناردنه ناوه‌وه‌ی ئافره‌تی خۆرئاوایی و یانه‌كانی مه‌یخواردنه‌وه‌وه بوو، ئاڵووده‌بونی خه‌لیفه‌و سه‌ركرده‌كانی بوو به‌وشتانه، ئێستا و تازه به‌تازه ئوممه‌ی عه‌ره‌بی (ئیسلامی) گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیستعماری نوی له‌بری (ئیحتلال) (ئیختلال) ه. واته تێكدان و سه‌رخۆشكردنیانه له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتور‌و عاداتی خۆرئاواییه‌وه، ئینجا به‌ده‌بابه‌وه دێنه سه‌رسكیان. له كتێبی (الامیر) ی ماكیاڤیللیدا، ئاماژه به‌وه‌ئه‌كات كه له‌سه‌رده‌می سوڵتانی عوسمانی مورادی چواره‌مدا، زیاد له‌سه‌دهه‌زار كه‌س كوژراوه، كه‌سی براو مامی تیابووه، له‌ساڵی (1637) كه تاعوون ڕۆژانه‌نزیكه‌ی (500) كه‌سی قه‌ڵاچۆ ئه‌كرد، ئه‌و شه‌وانه‌یه‌كی پڕكه‌یف و سه‌فای له‌گه‌ڵ ئافره‌ته دۆسته‌كانیدا به‌سه‌رئه‌برد.. له‌مانه‌ش ئه‌ولاتر هه‌تا سه‌ده‌ی بیسته‌م و به‌تایبه‌ت له‌نیوه‌ی دووه‌م به‌دواوه (میسر) به‌سه‌ركردایه‌تی جه‌مال عه‌بدولناسر، چه‌ترێكی باشبوو بۆ خه‌می یه‌كیه‌تی عه‌ره‌بی، له‌مه‌سه‌له‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌دا به‌عسی و ناسری پێكه‌وه‌بوون، به‌ڵام ئێستا میسر وێڕای پیری سه‌ركرده‌كانی، ته‌نانه‌ت توانای یه‌كخستنی بزوتنه‌وه‌ی (فه‌تح) و (حه‌ماس) یشی نییه، میسر ئێستا ئه‌و وڵاته‌یه كه‌زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئافره‌ت له‌شفرۆشی تیائه‌كه‌ن، له‌هه‌ر (6) شه‌ش چركه جارێك له‌و وڵاته ئافره‌تێك ته‌ڵاق ئه‌درێت، ئیتر كۆمه‌ڵگه‌سێبه‌ری ئیسلامی و عه‌ره‌بی و هه‌رناوێكی تری هه‌بێت، سیماكه‌ی هیچ نییه. سعودیه وه‌ك قیبله‌ی موسڵمانان وهزری سه‌له‌فیه‌ت (نه‌ێی) له سایتی ویكلیكسه‌وه، ژیان و شه‌وانه‌ی نهێنی پاشاوسه‌ركرده‌كانی وڵاتمان بینی، به‌ده‌ر له‌په‌یوه‌ندی و دانشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆباما‌و یه‌كه‌ی ئه‌وروپیدا. ئێستاش ئوممه‌ی عه‌ره‌بی به سه‌ركرده‌و بنكرده‌یانه‌وه، به‌ڕه‌ش و ڕووت وئایدۆلۆجیستیانه‌وه سه‌ریان له‌خۆیان سوڕماوه، كه بۆچی وایان به‌سه‌رهات، ، !!. ئه‌وه‌تا "د:عه‌لی قه‌ره‌داغی" به‌مدواییه، له لوتكه‌ی زانست و هزری عه‌ره‌بیدا ئه‌ڵێت:هه‌مووی خه‌تای سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌به، كه ئه‌وه‌نده كلكه له‌قی یان بۆخۆرئاوا كرد تاوامان به‌سه‌رهات.. ڕاسته‌كات له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا "كلكه له‌قی" پیشه‌ی سه‌گێكه كه به‌ره‌و ڕووت دێت بۆئه‌وه‌ی نانێكی چه‌وری بده‌یتی. لێره‌وه نیشاندانی ئه‌م وێنانه له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا ناكرێت بێ هوده نییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
*جه‌ده‌لیه‌تی عیلمانیه‌ت و هێزه ئیسلامگه‌راكان.
ماوه‌یه‌كی كورت نییه، كه‌له‌ئه‌وروپا سیاسه‌ت و كه‌نیسه ده‌ستبه‌رداری یه‌كدی بوون، له‌بری كه‌نیسه‌و ئینجیل و قه‌شه‌كان، چه‌مكی ئه‌قڵانیه‌ت سه‌ری هه‌ڵدا، به‌و مانایه‌ی ئه‌مڕۆش هاتنی ئه‌قڵانیه‌ت لێدانی یه‌كه‌م بزماره له‌تابوتی ئیسلام.. لێره‌وه "عیلمانیه‌ت-سیكۆلاریزم" ئه‌كه‌وێته به‌رلێشاوی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ك جی به‌جێكردن به‌ڵكو باسكردنیشه‌وه، هه‌ركاتێك ئه‌پرسیت ئه‌وه عیلمانیه‌ت (هه‌ندی له‌سه‌ركرده ئیسلامیه‌كان ئه‌ڵێن "عه‌لمانیه‌ت) چیه؟ یه‌كسه‌ر بریتی یه له‌جیاكردنه‌وه‌ی دینه له‌ده‌وڵه‌ت. ده‌ها ئه‌مه پێناسه و ناسینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه نییه، به‌ڵكو ئه‌مه ماهیه‌ت و ئامانجه‌كه‌یه‌تی، هه‌میشه هه‌ڵگرانی ئه‌م ئاڵایه پاساو به‌وه ده‌هێننه‌وه كه عیلمانیه‌ت دژی دین نییه‌و ڕه‌فزی ناكات، بیری ئیسلامیش له‌مانه‌دا بێوه‌ڵام نییه. ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌عیلمانیه‌تی جێی باسكردنه‌و نه‌ش هێزه ئیسلامیه‌كانی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام و وه‌ڵامده‌رێكی باشن. له‌كوردستان یه‌كگرتنی ده‌نگی حیزبی شیوعی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ئاسانتره تاوه‌كو كۆمه‌لی ئیسلامی، وه یه‌كگرتووی ئیسلامی و كوَمه‌ڵی ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه. له كۆی بازنه‌كه‌شدا گوتاری شیعه‌و سوننه‌مان هه‌یه، پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی جوله‌كه‌یه‌ك وسوننه‌یه‌ك ئاسانتره تا له شیعه‌یه‌ك و سوننه‌یه‌ك، گوتاری تاڵیبان و موجاهیدینی خه‌لق و نه‌قشبه‌ندیه‌كانیشمان هه‌یه، وتاری سۆفی و مه‌لامان هه‌یه، هی قه‌زافی و موباره‌كمان هه‌یه، به‌كورتی ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم ئه‌م دینه په‌یامبه‌رێكی داهێنه‌روگه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام شوێنكه‌وتووانێكی ڕوخێنه‌ر، هه‌موو ئه‌مانه دین له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ئه‌گونجێنن، دین ئه‌هێنن بۆلای خه‌ڵكی، كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌بێت خه‌ڵك بۆلای دینی خۆی بچێت. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی ئیسلام بكه‌ین دوای وه‌فاتی په‌یامبه‌ر (د. خ) سه‌راپا وه‌ك مێژووی عێراق مێژووی خوێنه تاوه‌كو ئێستا، مێژووی تیرۆره، سه‌پاندنی حوكمه به‌رسه‌رئه‌ویتردا، ئێمه له‌كوردستان جه‌ده‌ل و حوكمڕانی گروپه ئیسلامیه‌كانمان بینی له‌ناوچه‌كانی خورماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و ئاوایی حه‌مه، له‌ڕاستیدا ئه‌وان نه‌یانتوانی وێنه‌یه‌كی باش پێشكه‌ش بكه‌ن له‌ئیداره‌ی خه‌ڵكیدا، جگه له‌شه‌ڕو دووبه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ هیزه عیلمانیه‌كان، له‌ناوخۆی خۆشیاندا نه‌كڵۆك ونه‌ساز بوون، ئه‌مانه ئه‌بێت وه‌ك كۆته‌ره له‌سه‌ر ئاوبن. كه حیزبێكی ئیسلامی گوێگرتنی مۆسیقا‌و گوَرانی پێ حه‌رامبووه، ئێستا كه‌ناڵی ئاسمانی و ئافره‌تی سه‌رشاشه‌وكلیپ وهه‌ڵپه‌ركێی كوردیان هه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه حوكمڕانی پارته عیلمانیه‌كانیش سه‌راپا لایه‌نه‌كانی ژیانی خسته ژێر پرسیاره‌وه له‌كوَمه‌ڵگه‌ی كوردیدا له‌كلتورو ئاداب و خوو ڕه‌وشته‌وه تاده‌گاته سیاسه‌ت و ئابوری كوردستان، تاده‌گاته ئاستی ڕۆشنبیریی تاكی كورد، بیرمان نه‌چێت ئه‌وه ئاكارو كرده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عیلمانیه كه‌هانی گروپێكی ئیسلامی توندڕه‌و ئه‌دات بێن له‌شاری سلێمانی ته‌قینه‌وه بكه‌ن، هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی ئه‌وان بۆی هاتبوون به دان پیانانی خۆیان له‌سه‌ری ساڵدا، ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ڕه‌وشتی تاكی كورد پته‌وناكه‌ن، وه به‌بڕوای ئه‌وان سه‌دوهه‌شتا پله‌پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام په‌یامبه‌ره‌كه‌یه‌تی. ئاخر خۆی ئه‌وه ڕه‌وشت و هزری ئه‌مریكاییه‌كان بوو، قاعیده‌ی دروستكرد، باشترین ته‌كبیر دوای (11) ی سێپته‌مبه‌رئه‌و پرسیاره‌بوو كه بیریارێكی ئه‌مریكی پرسی: باشه ئه‌مانه بۆ ئه‌مانكوژن... ؟!!. ئه‌وه غه‌درو په‌یامی ناجوامێرانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایه به‌رامبه‌ر كورده‌كان، بۆیه په‌كه‌كه له‌ناوجه‌رگه‌ی توركیادا چالاكی ئه‌كات، دوور نییه له‌ئاینده‌ی نزیكدا ئه‌گه‌ر وابڕوات ئاسایش و ئه‌منیه‌تی كوردستان نه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه، به‌هۆی ئه‌و ڕێگایه‌ی كه له‌ناكاو گرتوویه‌ته به‌رو ئاكامه‌كانی نازانێت. سه‌ره‌نجام كوَمه‌ڵگه‌ی كوردی باجی هه‌ره‌قورسی ئه‌مانه‌ئه‌ده‌ن. (اللهم فاشهد، انی بلغت) .
Bahrozjafar@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
