دیبلۆماسیه‌ت، هه‌ر له‌شوناسدا واناسراوه كه په‌یوه‌ندیه له‌نێوان ئه‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌كته‌ره‌كانی تری نێو ده‌وڵه‌تی، وه گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك یاخود مه‌سه‌له‌یه‌ك، له‌نێوان دوو لایه‌ن یان زیاتر له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا. ئه‌مه‌ش له پێناو بونیادنانی سه‌قامگیری سیاسی له‌سیسته‌می سیاسی جیهانیدا.
دیاره دیبلۆماسیه‌تی هه‌ر وڵاتێك سیاسه‌ت وڕه‌فتارو واجیهه‌ی ئه‌و وڵاته نیشان ئه‌دات، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌سه‌ر ئاستی پرۆسه‌كه‌ش وا نه‌زانین، كه ته‌نها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌م بابه‌ته به‌رپرسیاره، به‌ڵكو حكومه‌ت و داموده‌زگاكانیش به‌شدارن. هه‌ر بۆیه‌ش دیبلۆماسیه‌ت له‌خانه‌ی په‌یوه‌ندیه نیۆ ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، له‌و پۆلێنه‌ی كه یونسكۆ بۆ زانستی سیاسی كردووه، شوێنێكی به‌رچاوی داگیركردووه. سه‌ره‌نجام ئه‌كرێت بڵێین له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌م مه‌فهومه بوونی هه‌بوو، جه‌نگ نییه، بۆیه‌ش شاره‌زایان سه‌ده‌ی نۆزده به‌سه‌ده‌ی سه‌ركه‌وتنی دیبلۆماسیه‌ت دائه‌نه‌ن، چونكم كه‌مترین شه‌ڕ تیایدا ڕوویداوه. له‌مه بترازێت سه‌باره‌ت به" دیبلۆماسیه‌ت" هه‌ر قسه‌یه‌كی تر بكه‌ین، پێویست به به‌كارهێنانی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی زانستی ئه‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ماندا، ئه‌كرێت پێناسه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆسیاسه‌ت و دوورنمای كورد بكه‌ین، حوكم له‌سه‌ر شێوازی قه‌ناعه‌تپێكردنی سیاسیانه‌ی سه‌ركرده‌كان بده‌ین، ئه‌مه‌یه كه زۆرجار ئه‌وترێت كورد كێشه‌ی قه‌یرانی كۆڵه‌واریی سیاسی هه‌بووه، به‌درێژایی مێژوو، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی واقیعی جوگرافی و دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر و هه‌میشه له‌جه‌نگدا بووه. به‌ڵام هه‌ژده ساڵ له‌حوكمڕانی كوردی ئه‌گه‌ر له‌ناحیه‌یه‌كشدا بێت، كه‌م نییه بۆئه‌وه‌ی باسێك له‌ئاستی په‌یوه‌ندیه كوردستانیه‌كان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر مێژووی كورد له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیشه‌وه ده‌ست پێبكات هه‌ق وایه له خۆمان بپرسین ئێمه له‌كوێداین... ؟. ئه‌وه ڕاسته زه‌مه‌ن مه‌ودای داوه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌فاره‌ت و قونسوڵیه‌ت له كوردستان بكرێنه‌وه، له ئاستی دونیادا دوو سه‌ركرده‌ی كوردی ناسراو هه‌یه و ئه‌چنه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆشكی سپی، ئه‌مه بۆ وڵاتانی ده‌رو دراوسێش جێی سه‌رنجه، كاتێك سه‌رۆكی هه‌رێم له‌كۆشكی سپی پێشوازی لێده‌كرێت، ڕۆژنامه‌كانی توركیا ده‌نوسن: ئه‌مرۆ ده‌شته‌كیه‌كان له كۆشكی سپین. له‌سه‌رئاستی عێراقیش كه ئه‌م وڵاته (100) باڵوێزخانه (سه‌فاره‌ت) ی هه‌یه، تیایدا (25) باڵوێزی كورد هه‌یه، خۆشیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه هه‌ندێك براده‌ری نوسه‌ر موباله‌غه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌یان كردبوو، چونكه لایان وابوو كه وتت باڵوێز ئیتر ئه‌بێت له وڵاتان بێت، نه‌خێر چه‌ندین باڵوێز هه‌ن له ناو وه‌زاره‌ت كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه باسده‌كرێت مانای وانییه، گه‌یشتین به‌و سه‌ری تونێله‌كه، به‌ڵكو شێوازی كاری دیبلۆماسی كوردی ڕه‌نگه له‌هه‌ربابه‌تێكی تر زیاتر له ژێر پرسیاردابێت. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سه‌یربكه‌ین، له‌هه‌ر وڵاتێكی زلهێزه‌وه بگرین، نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌كانمان هه‌یه، هی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، هی عێراق هه‌یه، ، ئه‌ی ئه‌وان گوی له‌كی بگرن.. ؟ هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆرێك ئه‌یدورێت.. ئه‌مه جگه له‌سه‌ردانه ڕه‌سمیه‌كان و یاوه‌رێتی به‌رپرسه‌حیزبیه‌كان و ناشه‌فافی و ئیشكالیه‌ت له‌دروستكردنی لۆبی كوردی دا. له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی نه‌وت نه‌دراو نادرێت به‌كورد، به‌ڵام كورد زیانی نه‌كرد له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا له‌به‌ر دووخاڵی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان به‌وپێیه‌ی كورد ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه‌و پێشووتر ئه‌م حوكمی تیاكردووه، بۆیه ڕه‌نگه نه‌توانێت له‌گه‌ڵ نه‌وتدا به‌م شێوه‌یه هه‌ڵبكات، دووه‌میش: له‌م چوار ساڵی ئاینده‌یه كورد له‌موئامه‌ره‌ی ترسناك چاوه‌ڕێیه‌و ڕووش ئه‌دات. ئه‌گه‌رهاتوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر زیانێكی به‌ركه‌وت یان كورتی هێنا له‌كاره‌كانیدا، ، به‌هه‌موو مانایه‌ك كورتهێنانی عێراقه، ئه‌گه‌رچی ڕاگه‌یاندنه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان ڕۆڵی زۆر به‌رچاویان گێڕاوه و ئه‌گێڕن له نیشاندانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین و دۆزه‌خیانه، به‌ڵام دواجار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ئه‌كات ئه‌م شێوه بینینه بۆ جیهان بگۆڕێت و به‌گه‌شی عێراق نیشان بدات.. ئێمه‌ش پێ به‌پێ له‌م نێوه‌نده‌وه ئه‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد بدۆزینه‌وه، له‌كاتێكدا به‌دڵنیاییه‌وه له ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا چه‌ندین به‌شی گرنگی وه‌ك (تخگیگ سیاسی، دائره شوۆن اوروبا، و اسیا، ، شوۆن حقوق الانسان، شوۆن الاتفاقیات، شوۆن اقتێادی، شوۆن الاعلام... . هتد) . ڕاسته وه‌زیر وه‌زیری هه‌موو عێراقه به‌بی جیاوازی و ئه‌م شتانه. به‌ڵام سیاسه‌تیش هینانی خۆشگوزه‌رانیه بۆ میلله‌ته‌كه‌ت، ئه‌بێت كورد له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌شه گرنگانه‌وه هه‌رهیچ نه‌بوایه مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالی ببردایه‌ته مه‌حفه‌له نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. تاوه‌كو چیتر به‌چیرۆك لێمان تێنه‌گه‌ن. ئه‌بێت له‌م نێوه‌نده‌دا كورد پێگه‌ی خۆی له‌بیرنه‌كات. وه‌ك له‌منشێته‌كه‌دا سێبه‌ری حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌یه، مه‌ركه‌زی لێره مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌ت به‌ده‌ست مالیكیه‌وه‌یه، كه‌یه‌كێك له‌سیفه‌ته خراپه‌كانی به‌نیسبه‌ت كورده‌وه ئه‌وه‌یه، كه‌هه‌میشه باس له به‌هێزبوونی مه‌ركه‌ز ئه‌كات، ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت، ئه‌وپه‌ڕی دیكتاتۆریه‌ت له‌چه‌ندساڵی داهاتوودا ئه‌خوڵقێنێت به‌هۆی ئه‌م مه‌ركه‌زیه‌ته‌وه، ته‌واوی ده‌سه‌ڵات نه‌ك بۆبه‌غدا و مه‌ركه‌ز به‌ڵكو بۆخودی خۆشی ئه‌بێت. بۆیه هه‌رچی زووه كورد ئه‌بێت ئه‌مانه بزانێت و تیری خۆی بشكێنێت.
Bahrozjafar@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
