یانزه‌یه‌مین، ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی ته‌مه‌نی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، زۆری له‌باره‌وه وتراو بینرا، به‌جۆرێك ئه‌كرێت بڵێین ئه‌مساڵیاده زیاتر له‌هه‌ر ساتێك له‌باره‌ی كوردساته‌وه قسه‌كراو پێشنیاركرا، هه‌روه‌كو جه‌نابی مام جه‌لال له‌بروسكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یدا نوسیبوی: كوردسات ئه‌كرێت ئه‌م یاده بكاته فرسه‌تێك بۆ ده‌سپێكی به‌خۆداچوونه‌وه‌و پێشكه‌وتنی، دیاریشه ئه‌م كه‌ناڵه ئاسمانیه، له كاتێكدا درووست بوو به ڕاستی واقیعی كوردستان پێویستی پێی هه‌بوو، به‌ڵام لێره به‌دوا نامه‌وێت ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان بكه‌م بۆ هه‌لهه‌له‌و پیاهه‌ڵدان به‌كه‌ناڵه‌كه‌دا، به‌ڵكو مادام ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه بوونی هه‌یه‌و كار ئه‌كات، كه‌واته كه‌موكورتی هه‌یه، كه‌واته ده‌نگدانه‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ش هه‌یه.
ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه، له‌مارشێكی تایبه‌ت به‌خۆیدا ئاماژه به‌وه ئه‌كات، كه كوردسات ده‌نگی هه‌مووانه، كوردسات ده‌نگی ئه‌نفاله، كوردسات ده‌نگی سه‌وزمانه. لێره‌وه كوردسات موڵكی حیزب بێت یان نا هیچ له‌مه‌سه‌له ناگوَڕێت، گرنگ ئه‌وه‌یه چی له‌هه‌گبه‌كه‌یدایه، چیمان پێئه‌ڵێت.. ؟. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه سه‌ربه‌چوارچێوه‌ی كاری مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی (ی، ن، ك) نییه، به‌ڵام نكۆڵی له یه‌كێتیبونی كوردسات ناكرێت، خولاسه‌ی كه‌لام ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه پێش چاوی ئه‌وانه‌ی خه‌می ئه‌م كه‌ناڵه ئه‌خۆن، كه كوردسات له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستێكی میزاجی یاخود فۆڕمێكی میزاجی باشی پێوه دیاربوو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌گرفته‌كانی ناو یه‌كێتیه‌وه، زۆر جار ئه‌گه‌ر تێبینیه‌كت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دروست بووه هه‌بوایه، خودی كێشه‌كه ئه‌گه‌ر جارێك بۆ نه‌بوونی كادری پرۆفیشناڵ و شاره‌زا بگێڕیته‌وه، ئه‌وا چه‌ندین جار بۆ ئیداره‌یه‌كی میزاجیانه‌ی كه‌ناڵه‌كه ئه‌گه‌رایته‌وه، یان هه‌ستكردن به‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه له‌وه ئه‌چێت ته‌نها له ئه‌فلام كارتۆندا ڕاوێژكاری هه‌یه، ئه‌ی كوا فه‌راغێكی باش له بابه‌ته فكری و سیاسیه‌كان هه‌یه، ئه‌مانه هه‌موو له گه‌یاندنی په‌یامی سیاسی و په‌یوه‌ندی گشتی دا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه، با بیرم نه‌چێت میزاجی مه‌به‌ست پێی ته‌شهیر نییه، چونكه له‌كۆدا خۆی قسه‌مان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی هه‌یه، كێی بوێت ئه‌وه ئیبراز ئه‌كات، ئایا كوردسات ئه‌توانێت كه‌م و زۆر بڵێت له‌م كێشه‌یه به‌دوور بووم.. ؟. ئه‌بێت كوردسات ئه‌گه‌ر راوێژكاری باشی له باره‌ی بواره جیاجیاكانه‌وه هه‌یه، بیانخاته كاره‌وه، ته‌نها له‌كاتی ڕووداوێكدا به بۆینباخێكی سووره‌وه نه‌یه‌نه سه‌رشاشه، به‌ڵكو ئاڕاسته‌كه‌رو ته‌كبیركه‌رێكی باشی پشت شاشه‌ش بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌كو له‌چاوپێكه‌وتنه كورته‌كه‌ی كوردساتدا ئاماژه‌م پێكرد، ئه‌بێت كوردسات پارێزه‌رێكی باشی كلتور‌و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی بێت.. !. ئه‌م پێشنیاره چه‌ندین كه‌س بایه‌خیان پیداوه، بۆچی... ؟ بۆچی له‌م یاده‌ی كوردساتدا زۆر ئه‌مه دووباره ئه‌كرایه‌وه، ، ئه‌بێت كورد سات و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌وه باش بزانن كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌م ئان و ساته‌دا به‌مانا زانستیه‌كه‌ی له‌مه‌ترسی ڕووخاندایه، چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی تازه درووست بوویش كار بۆئه‌مه ئه‌كه‌ن جگه له ڕه‌شه‌بای جیهانگیریی. وه‌ك چۆن بڵێی ده‌ستم دامانت كوردسات ئه‌م ڕێگه‌یه به‌رنه‌ده‌ی. ئاوه‌ها خه‌ڵكی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی كلتوری كورده‌واری و زمانی شیرینی ئه‌م زه‌مینه‌یان ئه‌وێت، ئه‌مه‌یه بنه‌مای كاركردن بۆ كه‌ناڵێكی ئاسمانی له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، به‌به‌كارهێنانی ته‌كنیكی نوی، گه‌یاندنی مه‌به‌ست به میكانیزمی نوی، ئه‌گینا به‌عه‌قڵی هونه‌رمه‌ندبێت هه‌مووی هونه‌روگۆرانی و به‌هی شاعیر هه‌موو شیعر‌و به‌ڕای سیاسه‌توانانیش هه‌مووی ڕووداو‌و هه‌واڵ بێت، ئه‌مه‌ش فره بایه‌خی له‌ده‌ست ئه‌دات. دواجار نابێته ده‌نگی هه‌مووان.
Bahrozjafar@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
