دیسانه‌وه، چه‌مچه‌ماڵ.دیسانه‌وه باس و خواس.هه‌ركاتێك باس دێته‌سه‌ر چه‌مچه‌ماڵ ئیتر غاباته‌و هیچی تر.ئیتر ئه‌م شاره‌و خه‌ڵكی ئه‌م شاره له ته‌واوی كوردستان و ناوچه‌كه، وائه‌بینرێت بۆ یه‌كجاریش ڕۆژنامه‌یه‌كی تیانه‌ك ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو نه‌شخوێنراوه‌ته‌وه.له‌هه‌مووی سه‌یرتر به‌رپرسه حیزبی و حكومییه باڵاكان وائه‌زانن چه‌مچه‌ماڵ بووه به‌بارێكی قورس به‌سه‌ریانه‌وه.ئێمه به‌زمانی ئه‌قڵ و زانست ئه‌مجاره‌یان دێینه مه‌یدان.به لۆژیك و به‌ئامار له‌گه‌ل خودی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌وانی تر ئه‌دوێین.جا ئه‌م كراسه‌ش كه ئه‌یدورین پر به به‌ری كی بوو یاخوا پیرۆزی بێت.
پێشوه‌خت، له گرنگی و بایه‌خی ئه‌م شاره‌وه ده‌ست پێئه‌كه‌ین.كه ڕه‌نگه له‌زۆر شوێنی تردا ئه‌مانه وترابن.به‌ڵام هه‌ر ماویه‌تی.بۆئه‌وه‌ی دواتریش هه‌قی پرسیاركردنمان هه‌بێت.چونكه ڕێبازی توێژینه‌وه‌كه هێنده درێژه ناكێشێت و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئاوه‌هایی ده‌رئه‌كه‌وێت.لێره‌وه له ده‌رگاو شوێنگه‌ی ڕۆشنبیریی شاكر فه‌تاح و جێی ئیلهامی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی و پیاهه‌ڵدانی مه‌لای جه‌باری و فه‌قَی قادری هه‌مه‌وه‌ندو ئه‌وانی تره‌وه ئه‌چینه ژووره‌وه، ئه‌چینه ژینگه‌یه‌كه‌وه، كه‌كت مت تیایدا له ئه‌نفال وشه‌هیدستان تێبگه‌یت، به‌جوَریك خوَی ئه‌كاته پێناسه‌ی شۆڕش و لانكه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازی كوردی كه فول به‌ته‌حه‌داوه ئه‌یڵێم هیچ ناوچه‌یه‌كی تر ئه‌م شوناسه وه‌رناگرێت.چه‌مچه‌ماڵ به‌ته‌نها سه‌رزه‌مینی تێكۆشانی مامه‌ڕیشه‌وپێشڕه‌و و سه‌ید جه‌وهه‌ر و شێرزاد جه‌باری و هاوڕێكانیان نییه.به‌ڵكو ئه‌مانه سه‌رمه‌شقی كاروانه‌كه‌ن، له‌هاوشێوه‌شیان زیاتر هه‌یه.له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی به داگیركاری دێته ناوچه‌كه ئه‌ڵێت: ئێستا بوَم ده‌ركه‌وت كه گه‌لی یۆنان ئه‌بێت ئازایه‌تی كورد‌و عینادی فارسیان هه‌بێت، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی له بینای شارستانیه‌تی كوردی و ئان و ساتی سه‌ربه‌خۆییدا، چه‌مچه‌ماڵ له به‌ر هه‌بوونی گوندی چه‌رموو وه‌ك كۆنترین شارستانیه‌تی كشتوكالیدا له‌دنیادا ناوی هه‌یه.له بواری ئه‌و ئابورییه‌ی كه‌كورد و تیوَری تازه‌ش وا لێكی ئه‌ده‌نه‌وه فاكته‌ری سه‌ربه‌خوَبوون و گه‌شه‌كردنی وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی، دیسانه‌وه چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وله‌ویه‌ت و ئه‌فزه‌ڵیه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو جیهانه‌وه هه‌یه، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتناسان و توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه، كه‌نوت و غازی چه‌مچه‌ماڵ به‌شی نیوه‌ی جیهان ئه‌كات.كاتێكیش ئه‌براهام لینكۆڵن ئه‌ڵێت: قه‌بر له وڵاتی بێ ڕۆژنامه باشتره.هه‌ردیسانه‌وه چه‌مچه‌ماڵ له پێش پایته‌ختی كوردستانیشه‌وه‌یه، چونكه یه‌كه‌م ڕۆژنامه به‌ناوی هه‌ولێر وه‌ك له‌سه‌ری نوسراوه له‌ساڵی (1950) ده‌رچووه، به‌ڵام له چه‌مچه‌ماڵ و ناوچه‌كه له ساڵی (1946) ده‌رچووه.
له‌ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و ئاستی ژینگه‌ییه‌وه، كه‌ش و هه‌وایه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه، چه‌مچه‌ماڵ جگه له‌وه‌ی كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو پاریزگای كه‌ركوك و سلێمانییه‌وه، ئه‌مه ڕاسته كه ستراتیژییه‌تێكی سیاسی باشی پێبه‌خشیوه، به‌ڵام له ڕووی ڕاییكردنی كاروباره‌كانی هاوڵاتیانه‌وه، بۆته نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی بۆیان، ماوه‌یه‌ك وه‌كو پێگه‌ی جوگرافی ناوچه‌ی گه‌رمیان، سه‌ر پارێزگای گه‌رمیان و ماوه‌یه‌ك سه‌ر به‌سلێمانی و ماوه‌یه‌ك سه‌ربه پاریزگای سلیمانی، وه بڕێك جاریش ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانگه‌كانی ماوه‌یه‌ك سه‌ربه‌هه‌ولێر بوون و ماوه‌یه‌كیش ده‌ربه‌ده‌ر.ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌كرێت به‌جه‌نجالبونێكی گه‌وره له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه وه‌سف بكرێت.وه‌ك گه‌وره‌ترین قه‌زای هه‌رێمی كوردستان ته‌ماشا بكرێت.تا ئێره بابه‌س بێت له باس و خواس، كه ئه‌مانه هه‌ق وایه به‌رده‌وام به‌گوێی ڕای گشتیدا بدرێن و دووباره‌بكرێنه‌وه.بۆئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی واوه، چونكه چه‌مچه‌ماڵ تۆپخانه‌ی تیادا نییه، چاپخانه‌ی تیادایه.
*كی ئابڕووی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌با..؟؟
به‌پێی ئه‌و بینینه‌ی سه‌ره‌وه بێت، ئه‌كرێت خوێنه‌ر بپرسێت، بۆچی چه‌مچه‌ماڵ له‌م قاڵب و باس و خواسته‌دا جێی نابێته‌وه.؟.ئێمه‌ش له‌م باسه‌دا كارمان ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره بده‌ینه‌وه، لێره‌وه سی فاكته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌خه‌ینه ڕوو، تاوه‌كو بزانین كام له‌مانه ده‌ستیان له ڕووشاندن و به‌رده‌وامیدان به‌ئاژاوه‌گێڕی و ئابڕوو بردنی شاره‌كه هه‌یه.
ڕای یه‌كه‌م: ئه‌كرێت ده‌ستێكی سیاسی گه‌وره له‌پشت چاكنه‌بونه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه هه‌بێت، وه ئه‌مه له‌به‌ر باس و خوانه، به‌پشت به‌ستن به دوو به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كی.یه‌كه‌میان هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیس له‌ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه، كۆنترۆڵی ئه‌م دوَخه بكات و وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو بێت.جێی گومانه ئه‌بێت نهێنیه‌ك له‌پشت ئه‌مه‌وه خۆی حه‌شاردابێت.له باری دووه‌میشدا به‌پێی ئامارێك كه له‌به‌رده‌ستدایه، له‌كۆی (29) كه‌سی هه‌ڵهاتوو (26) یان كه‌سی پله دار‌و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستانن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پارتی نه له‌كه‌ركوك و نه له‌چه‌مچه‌ماڵیش هێنده‌ی مووچه‌خۆره‌كانی خۆیان ده‌نگ ناهێنن.بۆیه لێره‌وه، وه‌كو چاودێرێك وخه‌ڵكی شاره‌كه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ڵێین، كاتێك به‌مدواییه له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و به‌به‌رچاوی میدیاكانه‌وه، نیگه‌رانی خۆت بۆ چه‌مچه‌ماڵ ده‌رئه‌بڕی، هاوكات پشتگیریی دیموكراسیه‌ت ئه‌كه‌یت، ئه‌بێت خۆت و ڕاوێژكاره‌كانت باش ئه‌وه بزانن، كه یه‌كێك له‌و سێ پێوه‌رو بنه‌مایه‌ی كه دیموكراسیه‌ت هه‌یه‌تی، سه‌ربه‌خۆیی دادگا (استقلال القچا و ) یه.ده فه‌رموون ئه‌گه‌ر له پشت تێكدانی دۆخه‌كه‌وه‌ن وازبهێنن، ئه‌گه‌ریش وانییه پله‌دارو لایه‌نگره‌كانی خۆتان به بكوژی دوو كچه‌كه‌وه كه ئاخی بۆ هه‌ڵده‌كێشیت ڕاده‌ستی دادگا بكه‌ن.ئه‌گه‌رچی به‌نده نایشارمه‌وه به‌ده‌ر له‌گوَڕان كه‌نكۆڵی ناكرێت، گومانم له هه‌بوونی ده‌ستی خودی پارتی هه‌یه له ناو هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسدا.
ڕای دووه‌م: خــودی ڕۆژنامه‌نوس و به‌ناو ڕۆشنبیره‌كانی شاره‌كه له پشت ڕووخانی هه‌یبه‌تی چه‌مچه‌ماڵه‌وه بن، بگره زۆربه‌یان وه‌ك شانازیه‌ك و ئازایه‌تیه‌ك له شوێنان خۆیان به‌مه‌وه ئه‌نوێنن.له‌سه‌ردانی هه‌ربه‌رپرس و ڕاگه‌یاندنێكدا وه‌ك شانازییه‌ك و وه‌سیله‌یه‌كی خۆ نزیككردنه‌وه ئاماده‌ن هه‌موو شت بڵێن.كه ئه‌مه بۆ چونێكی ته‌واوه‌و جێگه‌ی نكۆلیكردن و زیاتر درێژه‌پێدانی لێره‌دا نییه.
ڕای سێهه‌م: به‌رپرسانی شاره‌كه كه‌مته‌رخه‌من.له گرتنی تاونباران و كه‌وتوونه‌ته ژێر فشاری خزمایه‌تی و حیزبایه‌تیه‌وه، جگه له‌وه‌ی پاڵپشتیان نییه له جیبه‌جێكردنی یاسادا.له‌م ماوه‌یه ئه‌وه‌مان بیست كه‌خودی "حاكم قادر" "م:جلال" له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دێنه شاره‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه، ئه‌وه ڕاسته مه‌عنی بونیان به‌كاره‌كه ئه‌یانهێنێت كه له‌بنه‌ره‌تدا تێبینیمان له‌سه‌ر خودی هاتنه‌كه‌یان هه‌یه، چونكه ئه‌و باڵباڵێنه‌ی ناو حیزب ئێستا به‌چڕی دزه‌ی كردوَته ناو ئاسایشه‌وه.بۆیه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی له‌وێنده‌ره ڕه‌نگه "حاكم" مه‌به‌ست لێی جێكیركردنی باڵه‌كه‌ی خۆی بێت.وه زیاتر جه‌ختكردنه‌وه بێت له دانانی "م:جلال" به به‌رێوه‌به‌ری گشتی له ئاینده‌دا.بۆیه ئه‌مه چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ناكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.بائاینده شایه‌تی هه‌ردوولا بێت.
ڕای سێهه‌م: هه‌رخۆی چه‌مچه‌ماڵ بنه‌مایه‌كی خێڵه‌كی و عه‌شایه‌ریان هه‌یه، شه‌ڕی عه‌شیره‌ته‌كان له‌وناوچه‌یه هه‌بووه‌و دواتریش نزیكی له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانه‌وه، بیچگه له‌وه‌ی كێشه‌كان له لادێ و ناحیه‌كانی ده‌ورو به‌ره‌وه دین بۆ ناوشاره‌كه‌و ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره ئه‌سێنێت.واوه‌تریش به‌هوَی به‌رفراونبونی نائاسایی وزیاتری چه‌مچه‌ماڵ، كۆنترۆڵ ناكرێت.ئه‌مه له‌لایه‌ك بۆچونێكی ته‌قلیدیه و تاڕاده‌یه‌كی كه‌م جێی ئیعتیباره.به‌لایه‌كی تریشدا له‌واقیعدا ڕۆڵی هه‌بووه له‌نائارامی شاره‌كه‌دا.دواجاریش ئه‌و گرفتانه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵ هه‌ن له كامه وڵاتی دیموكراسیه‌و یاسا عه‌یار بیست و چواره هه‌یه.له گشت شارێكی كوردستان زۆر به‌زیاده‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان به‌خیل و خۆفرۆش نین بانگه‌واز بۆ تیكدانی هه‌یبه‌تی شاره‌كه‌یان بكه‌ن، ئه‌وه‌تا له‌دهۆك سێ ئافره‌ت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وه‌ها لێكراون كه مرۆڤ ناتوانێت ته‌عبیری بكات.له‌شاره‌كانی تر جگه سه‌دان ماڵه له‌شفرۆش و ده‌یان مه‌لهه و دیسكۆ وسه‌دان یانه‌ی مه‌یخواردنه‌وه به‌به‌شداری ژنان و پێشبینی ته‌نانه‌ت ڕووخانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیشی لێوه ئه‌كرێت.خۆ ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا "لارا" ی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵی كوشت و سه‌ربڕی چه‌مچه‌ماڵی نه‌بوو.بۆیه ئیتر نه‌له ڕۆژنامه‌و نه‌له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن ڕۆشنبیره‌كانی شار نه‌ڵین، له‌دونیاد شتی وانه‌بووه...!!.چونكه ئه‌وان ئه‌فغانستانیان نه‌بینیوه.ته‌نانه‌ت شاره‌زای به‌غداو سلێمانیش نین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
