ڕه‌نگه، تامی تیا نه‌مابێت ووته به‌ناوبانگه‌كه‌ی "دیكارت" ئه‌وه‌نده وتراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ڵێت:ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیربكه‌ینه‌وه، كه‌واته بیرناكه‌ینه‌وه، له‌یۆنانی كۆنیشدا فه‌یله‌سوفان وتوویانه: من بیرده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م.به‌و مانایه‌ی كه ئێمه بێگومان ئه‌كات له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك بیرنه‌كاته‌وه، نییه.ساخۆ ئه‌مه‌پیاوبێت یان ژن.
ئه‌وانه‌ی بیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه سه‌ره‌تاو كۆتایی نه‌بێت نه‌كرێته‌وه باشتره.
ئه‌وانه‌ی بیرئه‌كه‌نه‌وه، له‌ته‌واوی فڕۆكه‌وانه‌كانی دونیا گه‌رۆك ترن، چ ژن بن یاخود پیاو، زۆرترین ڕێگه ئه‌بڕن، هه‌ر جارێك و بیر له ڕوخسار‌و شێوه‌یه‌ك ئه‌كه‌نه‌وه، هه‌رساتێك بیر له‌كونجێكی ئه‌م دونیایه ئه‌كه‌نه‌وه، هه‌ر ساته‌و ڕائه‌مێنن له لاساریی مرۆڤێك، له ئاینده‌و ئاینده‌ی ئه‌وانی تریش.به‌م پێیه خێرایی بیركردنه‌وه له خێرایی ڕووناكی و خۆر و هه‌مووشت زیاتره، بۆیه هه‌میشه ئه‌و قسانه‌ی بێ بیركردنه‌وه ئه‌كرێن جیاوازن له‌وانه‌ی كه‌دوای به‌بیركردنه‌وه دێنه‌ده‌ره‌وه.
له پێشدا وتوویانه گوایه " ئافره‌ت قژی درێژه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی كورته".وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئه‌گێڕنه‌وه كاتی خۆی زانایه‌ك به شێتێك ئه‌ڵێت: خودا نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نابینرێت..شێته‌كه‌ش له‌وه‌ڵاما ئه‌ڵێت: تۆش ئه‌قڵت نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نابینرێت.جا نازانم ئه‌گه‌رچی ژنی ئه‌م سه‌رده‌مه قژه ئه‌سڵیه‌كه‌یان نه‌زانراوه، هه‌رئه‌بینرێت، به‌ڵام بیركردنه‌وه كورته‌و درێژه خۆ ئه‌و نه‌یپێواوه..!.یان گۆتره‌كاری مادام قژی دریژبوو ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی كورته.ئێمه باس له‌ژن ئه‌كه‌ین وه‌كو مرۆڤ و لایه‌نه بایه‌لۆجیه‌كه‌ی، ناوه‌ك شتی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وایه له هه‌ستیارترین قۆناغه‌كان و له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه بۆچی " ماگرێت تاتچه‌ر" سه‌ره‌كوه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو، وه‌كو زلهیزێكی جیهانی و نه‌ك ژن به‌ڵكو مێژووش شانازی به‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌و بیرۆكه‌ی (نیۆ لیبراڵیزمی) داڕێژا.ژن بۆیه‌و كاتێك بیرده‌كاته‌وه، كه هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی بكات.
هونه‌ری جوانی و هه‌ستكردن له‌ژندا، به‌ڵگه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام چۆن...؟لێره‌وه پرسیارئه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر تۆی خوێنه‌ر ژنی وه‌ڵامی خۆت بده‌ره‌وه، ژن چۆن بیرده‌كاته‌وه..؟بیرله‌چی ئه‌كاته‌وه..؟ بیرله‌كی ئه‌كاته‌وه...؟ئایا بیرله‌كه‌سێك ده‌كاته‌وه، كه‌ئه‌وی له‌بیره...؟.سه‌ره‌تاو كۆتایی بیركردنه‌وه‌كه‌ی چی یه..؟.ئاخر وایه ژن تاهه‌نووكه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی شیعری شاعیران بووه، ئه‌ی نابێت بزانێت بۆچی...؟.ئێستا ژنی وڵاته‌كه‌م به‌شێكی زۆریان له‌بیری چاوی عه‌ده‌سه‌و برۆی تاتۆ و لێوی نانسی و ڕوومه‌تی هه‌یفاو قژی ده‌ستكرد و سترێچ ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و هه‌موو دیزاین و كه‌ل و په‌لێكی ئه‌وروپی و غه‌ربیدان، ئاره‌زووی هه‌رهه‌مووی ئه‌كه‌ن، به‌ڵام كه باسی عه‌قڵی ئه‌وروپی و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی ئه‌كه‌یت، وی ئه‌م كوڕه شێت بووه..!.هه‌رخه‌ریكی سیاسه‌ته..؟ئه‌گه‌ر پڕبه‌بیركردنه‌وه‌ی خۆت لات وابێت حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و خۆشی كوردیه، ئه‌بێت لایبه‌یت و سه‌یری سه‌مای شاكیراو گوێگری نانسی و ئه‌لیسا خانم بین.به‌ڵی ژنیش بیرئه‌كاته‌وه‌و زیاتریش له‌پیاو، به‌ڵام حه‌یفێكم زۆرجار نایپێكێت.
` 07701951736
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
