تیۆری تازه‌و دوای دووجه‌نگه جیهانیه‌كه، ئه‌وه‌یه كه ئابوری و سیاسه‌ت دوو ڕووی یه‌ك دراون، به‌و واتایه‌ی هه‌رگیز ناكرێت ئابوری بكرێته پاشكوَی سیاسه‌ت، به‌ڵكو پێویسته به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كان تاوتوێی پرسه سیاسیه‌كان بكه‌ین، ئایا ئێمه‌وائه‌كه‌ین...؟.
له‌هه‌ر شوێنێك كه حیزبێك دائه‌مه‌زرێت، ئه‌بێت جگه‌له بیروباوه‌ڕو بۆچونێكی سیاسی، قسه‌یه‌ك یاخود په‌یامێكیشی بۆ ده‌لاقه ئابوری و داراییه‌كانی ئه‌و پانتاییه جوگرافیه پێ بێت كه سیاسه‌تی له‌سه‌ر ئه‌كات، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی كه دوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستانن، له ڕۆژگاێكدا هاتنه بوون، ته‌نانه‌ت مه‌دای بیركردنه‌وه‌و قسه‌كردن نه‌ك له‌شاره‌كان به‌ڵكو له‌كونج و لادێكانیشدا ته‌سك یان هه‌رنه‌بوو، ئه‌گه‌ر وا دابنێین مێژووی كورد و كاری پارتایه‌تی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازای عێراقه‌وه ده‌ست پێئه‌كات، ئه‌وا جێی داخه له‌م ماوه‌یه‌دا تائێستا حیزبه‌كان له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه ڕوئیایه‌كی ڕوونیان بۆ بۆ یه‌كخستنی ئابوری له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه، چۆن ئێمه له ڕابردوودا قه‌یرانی كۆڵه‌واریی سیاسی به‌رۆكی به‌رنه‌داوین، ئاوه‌هاش له‌م باره‌دا له‌سه‌ره‌تاداین، به‌ڵكو ئه‌میان زۆر مه‌ترسیدارتره.چۆن..؟.مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیاساتی ئابوری‌دا وه‌كو یاریكردنه به تیغێك، ئه‌گه‌ر نه‌یزانیت له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا جه‌سته‌ت خه‌ڵتانی خوێن ئه‌كات، ئه‌گه‌ر "جیهانگیریی" پرۆسه‌یه‌كی گشتگیربێت له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیاو سیاسیه‌وه هه‌تا ئه‌گاته كلتور‌و به‌یه‌كداكێشانی شارستانیه‌ته‌كان، كه ئه‌مه بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات زیانێكی گه‌وره‌ی گه‌یاند و هه‌موویان سه‌رخۆشكردووه، ئه‌وا كڕۆك و ناوكی عه‌وله‌مه بریتیه له پرۆژه‌ی مارشاڵ، كه مه‌شروعێكی ئابوری و مالیه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئێمه له‌كلتوردازیانی لێبكه‌ین، له ته‌كنه‌لۆژیادا بمانكاته خوێندكاری خۆی ئه‌ی له ئابوری‌دا كه هۆكاری پله‌یه‌كه بۆ دروست بون و داڕووخانی هه‌ر ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌بێت چی بێت.ئاخر جێی داخه له پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه ئابوری كوردستان بوژانه‌وه‌ی (%18) ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، لێره به‌پێی ووته‌ی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنان و ڕاگه‌یاندنه‌كان تا ئێستا وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا له‌نێوان (10-12) ملیار دۆلاردایه، ئه‌مه له‌و كاته‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره (4) ی ساڵی (2006) تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان ده‌ركردووه، كه له‌و بڕه ته‌نها توركیا له‌ساڵی (2009) دا (6) ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری توركیایه له‌ده‌ستی ئه‌ردۆغاندا.كه‌ئێستا له‌كوردستان ڕێگا دراوه وه‌به‌رهێنێكی بیانی كت و مت هه‌مان مافی وه‌به‌رهێنی خۆماڵی و خۆمانه‌ی هه‌بێت، ئاخۆ ئه‌بێت ڕۆژێك وه‌به‌رهێنێكی بیانی هه‌موو كوردستان نه كڕێت بۆخۆی...!!.ئاخر هه‌ندی شت هه‌یه ئێستا له‌واقیعی كوردستاندا پێویست به پسپۆڕی ته‌واو ناكات به‌ڵكو خۆی وه‌ك كۆته‌ره له‌سه‌ر ئاوه.هیچ كاتێك ناڵێم له‌دونیادا چونكه‌هه‌موو دونیا‌م نه‌بینیوه، به‌ڵام له وڵاتانی ئه‌وروپاو له وێستڤالیا به‌م لاوه سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌بنه هۆی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام لای ئێمه‌زۆربه‌یان جێی گومانن و بوونه‌ته بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، وه به‌رهێن هه‌یه له‌شاری سلێمانیدا دوو ساڵ پێش ئێستا خاوه‌ن پێنج هه‌زار دۆلار نه‌بووه، ئێستا خاوه‌نی ده‌یان ملیۆن دۆلاره.قسه‌مان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌شی نییه كه زه‌ربه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ته‌نها له ئیمارات (140) ڕێكخراوی خێرخوازی و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه، به‌ڵام له‌كوردستان هیچ نییه.به‌پێی چاودێری كوَمه‌ڵایه‌تی بێت ته‌نها له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا (5000) خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت هه‌یه سه‌دی سه‌د پێویستیان به هاوكاری بێت، وه‌كو وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنان ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج هه‌زار كه‌سه دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یا ته‌نیا یه‌كی (50) كه‌سیان به‌رناكه‌وێت.له كوردستاندا ئه‌گه‌ر وازله وه‌به‌رهێنانیش بهێنین، ته‌نها به سامانی سروشتی و كشتوكاڵكردن و داڕشتنی سیاسه‌تێكی تۆكمه ئه‌توانین به‌شێك له وڵاتانی دونیاش به‌رین به‌ڕێوه.حكومه‌ت ئه‌بێت ئه‌و ناوچانه‌ی كه ته‌ختن و شوێنی ئاودێریی و كشتوكاڵن وه‌كو ده‌شتی بازیان و شاره‌زوور و هه‌ندی له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و مه‌خمورو...هتد.بكاته هانده‌رو شوێنگه‌ی كشتوكاڵی و به‌رهه‌مه جیاوازه‌كانی.نه‌وه‌ك بچێت كاری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی تیابكات.ته‌نها نه‌وت و غازی چه‌مچه‌ماڵ به پێی توێژینه‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتناسان و ئه‌مدواییه‌ش به‌شی نیوه‌ی جیهان ئه‌كات.كه‌چی دانیشتوانی شاره‌كه له‌زۆر بواردا ئیشكالیان هه‌یه.له‌كه‌ركوك جگه له‌و بودجه‌یه‌ی كه به‌غدا ساڵانه دابینی ئه‌كات، پاره‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كانیشی هه‌یه، یه‌كێتی و پارتیش وه‌ك ئه‌ڵێن:قسورمان نه‌كردووه، ناوبه‌ناو ئه‌مریكیه‌كانیش هاوكاری و كۆمه‌كی ئیداره‌ی شاره‌كه ئه‌كه‌ن، پاره‌ی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه یه‌ك به‌رمیل نه‌وت یه‌ك دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یه، كه‌چی ئه‌و شاره خه‌ریكه زبڵ ئه‌یخوات به‌پێش چاوی دونیاوه، كه‌چی كه‌ركوك بۆ زۆربه‌ی كه‌ركوكیه‌كان یه‌كسانه به بێكاری و نه‌دارایی.ئێستا له‌كه‌ركوك چه‌ندین وه‌به‌رهێنی توركی و ئیقلیمی و بیانی هه‌یه كه گومانی كاری تریشیان لێبكرێت.ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له (600) كۆمپانیای توركی هه‌یه، خۆ ناكرێت ئێمه بڵێین ئیش مه‌كه‌ن و ئاوه‌دان مه‌كه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی گومانمان هه‌یه ئێوه جاسوسی ئه‌كه‌ن.به‌ڵام ناشكرێت لایه‌نه سلبیه‌كانی ئه‌مانه فه‌رامۆشبكه‌ین.هه‌رهیچ نه‌بێت جیاوازی چینایه‌تی دروست ئه‌كه‌ن، زانستی سۆسیۆلۆژیا لای وایه" هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك چینی ناوه‌ڕاستی زۆربوو ئه‌وا خۆشبه‌خته".به‌ڵام تائێستا چینی ناوه‌ڕاست له‌كوردستاندا له‌نه‌بوونه‌وه نزیكه.تا ئێستا بواره ئابوریه‌كان به‌یاسانه‌كراون، حكومه‌ت هه‌قوایه پرۆژه‌ی دروستكردنی دادگایه‌كی وه‌به‌رهێنان تاوتوی بكات، له‌هه‌مووی واوه‌تر ئابوری له‌كوردستان پێویستی به‌كڕینی ئه‌قڵه، ئه‌گینا به‌وده‌رده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ئه‌چێت، كه له (5000) به‌رهه‌می پله‌یه‌كدا جیهانی ئیسلامی هیچ به‌رهه‌م ناهێنێت، له نێو (30) وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهاندا یه‌ك وڵاتی جیهانی ئیسلامی نییه، به‌و داتایه‌ی كه سایتی "منبر اسلامیه" هه‌فتانه بڵاوی ئه‌كاته‌وه كه تیایدا: (2/3) هه‌ژارانی جیهانی له نێو وڵاتانی ئیسلامیدایه، كه داهاتی ڕۆژانه‌یان له (1$) كه‌متره.ئه‌و ئه‌ڵێت: ته‌نانه‌ت یه‌ك تیپی وه‌رزشی پله‌یه‌كیش له‌جیهانی ئیسلامی‌دا نییه.بۆیه‌و بۆئه‌وه‌ی و ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌م ده‌رده خراپتر نه‌چێت، تا زووه ئه‌بێت ئابوری كوردستان یه‌كبخات و به‌یاساكردن (تقنین) ی بكات.تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌بووئێستا حكومه‌تی هه‌رێم له چه‌ندین بانكی ده‌ره‌وه پاره‌كانی خۆی وه‌گه‌ڕبخستایه (ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش) .چونكه ئه‌و كارته‌ی كه ئێستا له‌گیرفانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورددایه ناتوانێت هه‌موو كاتێك بیخاته سه‌رمێز، به‌ڵكو ئه‌و كاته به‌كاری ئه‌هێنێت كه ژێرخانی ئابوری كوردستان بایی ئه‌وه هه‌بێت كه پشتی پێوه ببه‌ستی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
