پێش ئه‌وه‌ی ئاماژه‌و لێكه‌وته سیاسیه‌كانی ئه‌م په‌نده باس بكه‌ین، ئه‌كرێت ئه‌وه ده‌ربخه‌ین كه بوێژی رسته‌كه‌و بكه‌ری ئه‌م كرداره مرۆڤه، مرۆڤ له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیه‌وه سه‌رچاوه‌و كرده‌ی یه‌كه‌می هه‌موو باش و خراپه‌كانی كه‌ون بووه، هه‌موو شه‌ڕو ئاژاوه جیهانیه‌كان ئه‌م كردوونی، بۆیه‌سه‌ره‌نجام زانستێك به‌ناوی" مرۆڤناسی" (مردم شناسی) دێته‌كایه‌وه.به‌كۆبوونه‌وه‌ی ئینسانه‌كان دیسان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر دێت، گرفته‌كانی كوَمه‌ڵگه‌یه، بۆیه زانستێكیش دائه‌مه‌زرێت به‌ناوی (كۆمه‌ڵناسی-1839) له‌سه‌رزاری "ئۆگه‌ست كۆنت" بۆیه‌كه‌مجار به‌كاردێت.كه‌واته مرۆڤ شوناس و پێناسه‌یه‌كی هه‌یه، به‌ڵام له‌م شوناسه مرۆڤ هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندیخوازه، هه‌میشه بیر له‌خواردنی ئه‌وی تر ئه‌كاته‌وه، داوای هه‌مووی بۆ خۆی ئه‌كات، له هه‌ڵپه‌كردندایه، ئه‌مه هه‌رله‌ساته وه‌خته‌كانی مناڵیه‌وه ده‌رئه‌كه‌وێت، ئه‌بێته به‌شێك له‌كه‌سایه‌تی ئینسان.كاتێك باوكێك له‌منداڵه‌كه‌ی بدات، ئه‌چێت شوختێك به ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا ئه‌هێنێت، كه دایكیشی بێبه‌شی بكات له‌شتێك ئه‌چێت گوڵه‌كانی ماڵه‌كه‌ی ئه‌شكێنێت.كه‌واته هه‌ركاتێك زانی كه بێبه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی، به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌وه‌دا ئه‌بینێت كه‌ماڵی تۆ بسوتێنێت، ئه‌مه هه‌رخۆی په‌یوه‌ندی به بنه‌ماو سروشتی مرۆڤه‌وه هه‌یه.زۆرجار ڕوویداوه ئه‌مه له‌بواری وه‌رزشدا بێت، یاخود له‌كاتێكدا بێت كه تیپێك له‌ئان و ساتی دۆڕاندا كه‌ناگاته ئه‌نجامی باش ته‌نانه‌ت كورسی یاریگاكه‌ش ئه‌شكێنێت، جگه له‌وه‌ی به‌شه‌ڕدێن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیاندا.ئه‌ی له‌سیاسه‌تدا ئه‌مه‌چییه..؟.سیاسه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤه له بنه‌ڕه‌تدا واهاتووه، به‌ڵام ئێستا جیهان له‌سه‌ر ئه‌مه كارناكات، وڵاتێك له گۆڕه‌پان و مه‌حفه‌لی ده‌ولیدا باس له‌دیموكراتیه‌ت و مافی مرۆڤ و نه‌هێشتنی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌كات و ڕه‌خنه ئه‌گرێت، كه‌چی خۆی ئه‌مانه پیاده ئه‌كات.(خۆم و باوكم سه‌ید بین ئیتر ئه‌ودوای به...) .ئه‌م نه‌مه‌ته له‌كاركردن مادام مرۆڤ ئه‌یكات و سیاسه‌تیش هه‌یه، مادام سروشت وایه له‌هه‌ر شوێنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه هه‌بوو سیاسه‌تیش هه‌یه.كه‌واته ئه‌بێته كلتوری سیاسی، مه‌سه‌له‌ن ئێستا به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه "گۆڕان" كه ڕوون نییه حیزبن یان بزوتنه‌وه، دێنه‌وه یان ئه‌مێننه‌وه، ئه‌مانه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه به‌شێكی زۆر له‌ئه‌دای كاریان تێكدانی یاریه‌كه بوو له یه‌كێتی و پارتی، ئێستا له به‌غدا له‌وچوارچێوه‌یه‌ی كه بێبه‌شكراون له‌پۆسته ئیداری و وه‌زاریه‌كان، په‌رله‌مانتاره‌كانیان بێ گوێدانه هیچ شتێك كار بۆ ڕووشاندنی ناوبانگی هه‌رێمه‌كه‌یان ئه‌كه‌ن، ئه‌م تێكدانه‌سیاسیانه به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی ئه‌توانن بیكه‌ن له كاتی یاری نه‌كردندا، بۆ نمونه ئه‌مه زۆرجار وا ئه‌كات هه‌ڵه‌بكه‌ین له‌وه‌ی وه‌زیفه بۆ شه‌خسێك بدۆزینه‌وه، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی بێده‌نگ بێت.له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌بێت و كه‌س بۆ وه‌زیفه بدۆزنه‌وه، كاتێك یه‌كێتی دنیایه‌ك كه‌وادیری وه‌سه‌تی بۆ دروست ئه‌بێت له ئه‌نجامی نه‌به‌ستنی كۆنگره‌و نه‌گۆڕینی خوێنه‌كه‌یه‌وه، به‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه دێت هه‌ڵبژاردن له‌ئاستی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئه‌كات و ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌یاریه‌كه ئه‌كاته ده‌ره‌وه، دیسان دێت و له ئه‌نجامی گازنده‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه ئه‌روات و ئه‌نجومه‌نێك دروست ئه‌كات باش و خراپی تیا كۆئه‌كاته‌وه، به‌كۆڵی ئیمتیاز‌و نه‌فه‌قاته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌نجام له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریه‌كه تێك نه‌چێت.جاخۆی له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ربته‌وی یاری تێكنه‌چێت له‌هه‌موو بارێكدا یه‌كێك له هونه‌ره‌كانی ئه‌وه‌یه كه كێشه به‌ئاینده نه‌سپێریت، له‌كاتی خۆیدا خه‌می كێشه داتبگرێت.بۆیه له‌كاتێكدا له‌سه‌ر دیوار‌و ڕۆژنامه‌یه‌ك ئه‌نوسرێت: خه‌متان نه‌بێت هه‌موو ئه‌بن به‌وه‌زیر...!!.ئه‌بێت به‌فیعلی ده‌سه‌ڵات ئه‌مه تاوتوێ بكات.ئه‌مه ده‌لاله‌ته له‌و هه‌موو وه‌زیره خانه‌نشینه‌ی له‌ڕابردوودا هه‌مانه، له كاتێكدا هه‌موو كه‌س ناتوانێت ببێت به‌وه‌زیر.چونكه ئه‌وه پۆستێكی ئیداریه، به‌ڵام هه‌رتوێژێك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا له‌هه‌ر پیشه‌یه‌ك به‌بونی مه‌رجه‌كانه‌وه ئه‌كرێت و مافی په‌رله‌مانتاری هه‌یه.له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌گه‌ر بواری یاری كردن و هاتنه پێشه‌وه نه‌دات، هه‌ر له‌ده‌رگاوپه‌نجه‌ره‌وه ئیعازی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵ بدات، سه‌ره‌نجام به‌زیانی خۆی ته‌واو ئه‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
