« بو عه‌زیز » ئه‌و گیانگڕتێبه‌ربووه نه‌مره.
ئه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌مر « محه‌مه‌د ئه‌لبو عه‌زیز »..من ئه‌و ڕۆژه‌م له به‌رچاوه..كه له هه‌ر پایته‌ختێكی عه‌ره‌بی دا، به‌ڵكو له هه‌ر شارێكی گرنگی عه‌ره‌بی دا، له‌وانه‌شه له شارێكی عه‌ره‌بیش دا نه‌بێت، په‌یكه‌رێكی یادگاریت بۆ دروست ده‌كه‌ن، تا ڕووحی گه‌وره‌ت و گیانی سووتاوت به نه‌مری بمێنێته‌وه.با هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌ب لێره‌دا، یا هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی له‌وێدا، دیزایینی په‌یكه‌رێكت بۆ گیانی سووتاوی پیرۆزت دابنێن، سووتاوێكی پپرۆز، سووتاوێك له پێناوی خۆشه‌ویستیی نان و ئازادی دا، سووتاوێك هه‌ناسه‌ی كوێره‌ه‌ریی بۆ خۆی و گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵكێشا، سووتاوێك بۆ سه‌ربه‌رزیی خۆی و گه‌له‌كه‌ی سه‌ری نایه‌وه، بۆ نان و بۆ ئازادی، چونكه نان به‌بێ سه‌ربه‌زی، ئازادیی سه‌ربه‌رزی نییه.
هێشتا گیانت ده‌سووتا و دانه‌مركابۆه، گڕت له شانشینی دیكتاتۆریه‌ت به‌ردا، كه نان و ئازادیی تونسی دزی بوو، شادی و سه‌وزیی تونسی سه‌وزی دزی بوو، ئه‌و ئاگره كه له جه‌سته‌ت به‌ربوو، له پێناوی گه‌له‌كه‌ت و ئازادی و نانی سه‌ربه‌رزی دا گه‌شایه‌وه و، شۆڕشێكی له دڵی خوشك و براكانت و ئازدیخوازدانی تونس دا هه‌ڵگیرساند، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕن و ته‌ختی زۆردار به گڕی چه‌سته‌ی پیرۆزی تۆ بسووتێنن.تا ناچاریان كرد كه ئۆقره‌ی نه‌مێنێ و هه‌ڵبێت، ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتی زۆرداریشت له هه‌رێمه‌كه‌دا هێنایه له‌رزین، ڕۆژی هه‌ریه‌كه له‌و زوردارانه‌ش دێت، هه‌ر وه‌كو چۆن پێشبینی كردنی تیاچوونی سته‌مكاره‌كه‌تان « زین العابدین بن علی » چاوه‌ڕوان كراوبوو، ده‌بوایه نه‌مایه.كه وه‌كو مێرده‌زمه بیست و سێ ساڵه خۆی به سه‌ر گه‌له‌كه‌تان دا كێشاوه.هاكا گڕی شۆڕشگیڕی ئه‌و زۆردانه‌شی ڕاماڵی، كه له‌نێوانیان دا زۆرداری وا هه‌یه كه دوو به قه‌ی ماوه‌ی حوكمڕانیی زۆرداره‌كه‌ی ئێوه له ده‌سه‌ڵات دایه و گه‌له‌كه‌ی سه‌ركوت كردووه، هی وایان تیایه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه حوكمڕانه، تیاشیانه زیاتر له سی ساڵه ته‌خته‌كه‌ی به‌رنادات..هه‌ر وه‌كو سته‌مكاره گۆڕبه‌گۆڕه‌كه‌ی ئێمه، كه بۆ ماوه‌ی سی و پێنج ساڵ وازی نه‌هێنا، تا هه‌موو شتێكی له‌ناوبرد و ئازادیشی كوشت و ده‌ستی به‌سه‌ر نانێش دا گرت.
شۆڕشه‌كه و ڕووخاندنی كۆشكی زورداری له گه‌لی تونس پیرۆزبێت.هیوادارین كه نوخشه‌ش بێت له گه‌لانی هاوبارودۆخی ئازادیخوازی ئێران و لیبیا و گه‌لانی تری ناوچه‌كه، كه پێویسته تا سه‌ركه‌وتن كۆڵنه‌ده‌ن و قۆناخه سه‌خته‌كانی شۆڕشه‌كانیان ببڕن، تا وه‌ده‌ستهێنانی وڵاتێكی دیموكراتیی مه‌ده‌نی.
نان و ئازادی دوو پێویستیی ژیانن..نان به هه‌موو هاوماناكانییه‌وه، هێمای ژیانێكی سه‌ربه‌رزییه.ئازادیش هێمای دیموكراتییه له سایه‌ی عیلمانی دا، كه بڕوای به مافه‌كانی مرۆڤ و هاوڵاتی بوون و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی هه‌یه.هه‌موو ترسێكیش له‌و ترسه‌دایه، كه نان به گه‌ل بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیی لێ بدزیت، یان ئازادییه‌كی ڕووكه‌شیی بده‌یتێ دوایش نانی لێ بدزیت.هه‌روه‌كو گه‌لی عێراقی كه دیموكراتییه‌كی ڕووكه‌شی ناوه‌ڕۆك پووكی هه‌یه، چه‌وته وـ خوانه‌كه‌ران ـ مه‌ترسیی ڕووخاندنی لێده‌كرێت، كه له زۆبه‌ی واتاكانی دا ساخته‌یه، هه‌روه‌ها مه‌ترسیی ئه‌وه‌شی لێده‌كرێت، كه چه‌ند هێزێكی سیاسی ده‌ستی به سه‌را بگرن و به منه‌ته‌وه نان به گه‌ل بده‌ن، واته كاره‌بایان بده‌نێ و ئابووری گه‌شه بكات، به‌ڵام نانێكی به منه‌ت، كه ده‌بێته نرخی ئازادی و ته‌واكردنی پرۆژه‌ی دیموكراتی، ده‌بێته مایه‌ی چه‌وسانه‌وه، كه نان به گه‌ل ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت سكت تیره، ئه‌وه كاره‌با و خزمه‌تگوزاریم بۆ دابین كردن، به‌ڵام ده‌متان بگرن و بۆتان نییه بیربكه‌نه‌وه، بۆشتان نییه وه‌ڵام بده‌نه‌وه و ڕه‌خنه‌مان لێ‌بگرن، به‌ڵكو چه‌پڵه‌مان بۆ لێبده‌ن و هه‌ڵمان بژێرن، تا تێرتان نانتان بكه‌ین..هه‌موو مه‌ترسییه‌كیش له‌وه‌دایه، كه نانی سه‌ربه‌رزی و ئازادی پێكه‌وه بدزرێن.مه‌به‌ست له نان واته ژیان به سه‌ربه‌رزی، كه له‌وانه‌یه له ئه‌وپه‌ڕی خراپی دابێت.ته‌نانه‌ت ئازایش له‌ژێر په‌رده‌ی ئیسلامییه‌كان دا به ناوی ئایین و شه‌ریعه‌ته‌وه ته‌نگی پێهه‌ڵبچنن.
ئه‌و مه‌ترسییه‌ش له گه‌لی تونس ده‌كرێت، كه له لایه‌ن هه‌ندێ هێزی هه‌لپه‌رسته‌وه، شۆڕشه‌كه‌یان لێ بدزن، ته‌نها نانیان بده‌نێ و ئازادییان لێزه‌وت بكه‌ن.دواتریش هه‌ردووكیانیان لێزه‌وت بكه‌ن .به‌ڵام ئێمه له گه‌لی تونس ڕاده‌بینین كه گه‌لێكی چالاك و بڕوابه‌خۆن و قاڵه‌وه‌بوون..بۆ ئێمه‌ش نه‌نگی نییه ئه‌گه‌ر به پێویستمان زانی سوود له تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر بۆمان ده‌ركه‌و‌ت كه له تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئێمه ده‌وڵه‌مه‌نتر و سه‌ركه‌وتووتره..گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه گه‌لی تونس ده‌بێت زۆر وریابێت، كه نه‌كه‌ونه په‌تای ململانێی تایفه‌گه‌ریی سیاسی و ئایینی..زۆر گرنگیشه كه گه‌لی تونس وریابێت و، وا نه‌زانێت هه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له لایه‌ن بن عه‌لی و پێش ئه‌ویش له لایه‌ن بورقێبه‌وه ئه‌نجام دراون خراپن.ئه‌وه‌ی خراپكاران ده‌یكه‌ن هه‌ر هه‌مووی خراپ نین، لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێبه‌ند و په‌یڕه‌ویكه‌ری ڕێڕه‌وی عیلمانی بن، به مه‌رجێ كه دیموكراتییه‌ت سه‌ركه‌وتووبێت..ئه‌گه‌رچی سته‌مكاره موسڵمانه‌كان به عیلمانی دڵخۆش نین، ئاگاداری ئیسلامی سیایش بن كه دیموكراتی كوفره لایان، ئه‌وان هه‌ل ده‌قۆزنه‌وه و له كاتی پێویست دا، سه‌ر شه‌پۆله‌كان ده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات.كه ده‌وڵه‌تێكی ڕووكه‌شی مه‌ده‌نی به ناوه دیموكراتی به‌ڕێوه‌به‌رن.تا بتوانن ده‌وڵه‌تیكی ئیسلامیی دژ به ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ و نوێخوازی دامه‌زرێنن.ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌وان به ئیسلامیی ناوده‌به‌ن، ئه‌وان ته‌نها شه‌ریعه‌ت ده‌سه‌پێنن، مه‌گه‌ر بارودۆێك بێته ئاراوه ناچاریان بكات ڕوو له ناونیشانه لاوه‌كییه‌كان بكه‌ن و به‌پێی شه‌رعی پێشوویان دیموكراتی قبووڵ بكه‌ن.ئه‌مه‌ش گه‌نده‌ڵییه‌كی شه‌رعیی بچووكه كه پێی ڕازین، تا ببێته هۆیه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌تر.كه ئه‌ویش دیكتاتۆرییه‌تی نائایینیه.یان دیكتاتۆرییه‌تێكی دیلی هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌كان.
كێشه‌ی ئیمه له ڕۆژهه‌لاتی ئیسلامی دا، ئه‌وه‌یه ئێمه كه‌وتووینه‌ته نێوان دوو ئاگره‌وه، ئاگری دیكتاتۆریه‌تی نائایینی.یان دیموكراتییه‌تێكی ناته‌واو، واته ناعیلمانی، كه ده‌بێته هۆی به ده‌سه‌ڵات بوونی ئیسلامی سیاسی كه دیموكراتییه‌ت كفره به لایانه‌وه.یا ئاگری سێیه‌م، كه زیاتر ده‌سووتێنێت و وێران ده‌كات، ئه‌ویش ئاگری ده‌وڵه‌تی سیوقراتییه، له هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی.یان له‌سه‌ر شێوی تاقیكردنه‌ه‌ی ئیسلامییه‌كانی سودان، یان تاقیكردنه‌وه‌ی تاڵیبان، كه ماوه‌ی حوكمڕانییان به ماوه‌ی تاریكی له ئه‌ڤغانستان دا داده‌نرێ، كه هێشتا هه‌ڕه‌شه له ئازادی و دیموكراتی و ئاسووده‌یی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن..ئه‌وان و قاعیده‌ش هه‌ڕه‌شه له پاكستان ده‌كه‌ن.به‌ڵكو به ئه نجامدانی كاری تیرۆرستی هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت كه ئیسلامییه‌كانی تونس « ڕاپه‌ڕین» كه بن عه‌لی ده‌ریكردن و ئیسلامییه‌كانی جه‌زائیریش «ڕزگاركرن»، ئه‌مانه لایه‌نگری سه‌دام ی سته‌مكار و زۆردار بوون، له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له دژی گه‌لی كوێت و گه‌لی عێراق كردی.
باشووری سودان كه به‌م زووانه ڕزگاری ده‌بێت.
وه‌كو هه‌موو ئازادیخوازان، هاوسۆزم له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ئازاد دا، دڵخۆشم كه گه‌لی خوارووی سودان، كه نه عه‌ره‌بن و نه موسڵمانن، به ئازادی گوزارشتیان له ئیراده‌ی خۆیان كرد، به ڕاپرسییه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ بڕیاردانی جیابوونه‌وه‌یان و ڕاگه‌یاندی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاربوونیان له داگیركه‌ری عه‌ره‌بی/ ئیسلامیی باكووری سودان، جیابوونه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد.
چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی هه‌ن، كه كه‌مایه‌تییه ئاییینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینڕاكانیان ده‌چه‌وسێننه‌وه و مافه‌كانیان لێ زه‌وتكردوون، وه‌كو قبتییه‌كان و به‌ربه‌ره‌كان و كورد، سونه‌ی ئێران و كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان و بلوشه‌كان ئه‌مانه كه له‌له‌یه‌ن ئێرانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، هه‌روه‌ها كورد له سوریا و له توركیا دا تا ئه‌مڕۆش مافخوراون و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، ئه‌رمه‌نییه‌كان له توركیا، شیعه‌كان له سعوودییه، قبتییه‌كان له میسر.به ڕاده‌یه‌كی كه‌متر چه‌وسانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان و سائیبییه‌كان و ئێزیدییه‌كان له عێراق دا، هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه به هاوڵاتیی پله دوو سه‌یرده‌كرێن.هه‌موو ئه‌و كرێكار و خزمه‌تكاره بیانییانه‌ش كه له زۆربه‌ی وڵاتانی خه‌لیج دان، وه‌كو كۆیله ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ دا ده‌كه‌ن.تا ئه‌مڕۆش مرۆڤ له وڵاته‌كه‌مان دا نرخی نییه، ئازادیش بوونی نییه، تا ویژدان زیندوو ده‌بێته‌وه و خێرخوازێك دێت و ئه‌مانه ده‌گۆڕێت، تا بڕوایه‌كی مرۆڤایه‌تی ژیرانه‌ی ڕه‌خنه‌گر دێت و ئه‌مانه ده‌گۆڕێت، با سمكۆڵان له‌سه‌ر خه‌یاڵی شكۆداریی ڕابردوو بكه‌ن، بابێینه سه‌ر ویستگه‌كانی ڕابردوو كه زۆربه‌یان پڕن له شه‌رمه‌زاری، بێینه سه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه نوێخوازییه، ناڵێم بێینه سه‌ر داهاتوو..له كۆتایی دا:
پیرۆزبێت له گه‌لی تونس و گه‌لی باشووری سودان، هیوای ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌خوازین كه كه‌س ئازادی و خه‌ونه‌كانیان، له هێنانه‌دیی دیموكراتی و ئازادی و دادپه‌روه‌ری وعیلمانی لێیان نه‌دزێت.هیواداری ئه‌وه‌شین ـ به كردار نه‌ك هه‌ر خه‌ون ـ بۆ گه‌لی عێراقمان..به تایبه‌تیش بۆ هێزه دیموكراتییه عیلمانییه‌كانیان، كه ڕێزی ئایین ده‌گرن، كه له پێناوی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و سیاسه‌ت دا تێده‌كۆشن، له پێناوی جیاكردنه‌وه‌ی خۆیان و ده‌وڵه‌ت دا هه‌وڵده‌ده‌ن، له پێناوی ته‌واوكردنی قۆناخه‌كانی پرۆسه‌ی گۆڕینی دیموكراتی دا خه‌بات ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه نه‌ڕووخێت یا پاشه‌كشێ نه‌كات، له‌گه‌ڵ سووربوون و خۆڕاگرتن له به‌رده‌م هه‌موو هه‌وڵدانێك بۆ داگیركردنی ئازادییه‌كان..له به‌رده‌م هه‌موو ناندزێكی گه‌ل، هه‌موو دزێكی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كانی ژیانی گه‌ل، ئه‌گه‌ر ئه‌و دزییه به ئاشكرابێت یا به دزییه‌وه.
به‌ره‌و عێراقێكی، عیلمانی، ئازاد، پێشكه‌وتوو، سه‌قامگیر، فره لایه‌نی..به‌ره‌و جیهانێك، كه هه‌موو گه‌لان له، دیموكراتی، سه‌ربه‌ستی، مرۆڤایه‌تی، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشتی، بێ به‌ش نه‌بن.
* ده‌قی ئه‌م نووسینه له نووسینی نووسه‌ری عه‌ره‌بی عێراقی«زیا شه‌كه‌رچی»یه كه به زمانی عه‌ره‌بی له به‌رواری« ٢٢/ ١/ ٢٠١١ »دا، له ماڵپه‌ڕی«كتابات»دا بڵاوی كرۆته‌وه..منیش له عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕیومه‌ته سه‌ر زمانی كوردی..به‌و هیوایه‌ی كه خوێنه‌ری كوردمان سوودی لێوه‌ربگرن.
ره‌زا شوان : ٢٣/١/٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
