سه‌رۆكه‌كان و خانمه یه‌كه‌مه‌كانی عه‌ره‌ب، خویان و منداڵه‌كانیان و خزمه‌كانیان و خزمی خزمه‌كانیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان و نۆكه‌ر و خوبزه‌كانیان خۆشبن، ته‌مه‌ندرێژبن، حوكومدرێژبن، تێر و ته‌سه‌لبن، ده‌وڵه‌مه‌نتربن، شوێن نه‌مێنی پاره و زێڕه‌كانیانی لێ دابنێن، پایه‌دارتر و ده‌سه‌ڵاتدارتر بن..ئیتر به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، كه زۆربه‌ی زۆری ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كانییان، برسی و توینی بن، نه‌دارا و نه‌بوو بن، ڕه‌شوڕووت بن، گه‌دا وسواڵكه‌ر بن، حه‌سره‌ت له دڵ و ڕه‌نجه‌ڕۆ بن، له‌به‌ر بێ به‌رگی ڕه‌ق هه‌ڵێن، بێ تیمار و بێ ده‌رمان سه‌ربنێنه‌وه، بێ پاره و بێ كار بن، و...هتد.ئه‌مانه جێی داخ و خه‌م و په‌ژاره‌یان نییه..به‌ڵكو ئه‌وان ته‌نها له هۆڵی خۆیان دان و، خه‌ریكی به‌زم و ڕابواردن و خه‌رج كردن و دزی و فیزیی خۆیانن.
خوانی سه‌رۆكه‌كان و ماڵ ومنداڵه‌كانیان، ڕۆژی سێ جار به خۆشترین و نایابترین خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش ده‌ڕازێننه‌وه، كه به تایبه‌تی له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌یكڕن و بۆیان ده‌هێنن، هێنده ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه، له به‌ر زۆرخوارد ده‌ست به ورگی ئه‌ستوور و ئاوساویانه‌وه ده‌گرن و ده‌ڕشێنه‌وه..چ باكیانه زۆربه‌ی زۆری ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كانیان نان و پیازیشیان ده‌ست نه‌كه‌وێ و له برسان دا سكیان به پشتیانه‌وه بنووسێت و، شه‌و تا به‌یانی قۆڕه‌ی سكیان بێت، ڕه‌نگ زه‌رد و لاواز دوو پیاڵه خوێن له گیانیان دا نه‌بێت..دایكانیش شه‌و تا به‌یانی فرمێسك هه‌ڵبڕێژن و چۆڕێ شیر نه‌بێت ساواكانیانی پێ ژیربكه‌نه‌وه، منداڵه‌كانیان به پێ خاوسی و چڵكن و پڵكنی ڕۆژی هه‌شت نۆ پاشه‌ڕۆگه و ناوی به‌رمیلی به‌رده‌م ماڵان ده‌پشكنن، پاشماوه‌ی پارووه كه‌ڕووگرتووه‌كان ده‌خۆن.
منداڵانی سه‌ركۆماره‌كان و ده‌سه‌ڵات دارانی عه‌ره‌ب، له به‌رزترین زانكۆكانی جیهان دا ده‌خوێنن و، جیهان په‌ی ده‌كه‌ن و، له خۆشترین هوتێل و پایته‌خت و شاره خۆشه‌كان دا كه‌یف و سه‌یفی خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه، به چه‌پ و ڕاست دا خه‌رج ده‌كه‌ن و ده‌كڕن، بۆ نا نه پشتیان به‌و پاره‌یه‌وه ئێشاوه و نه تنۆكه ئاره‌قێكیشیان له پێناوی به ده‌ستهێنانی دا ڕشتووه..به‌ڵام زۆربه‌ی منداڵانی گه‌له‌كانیان یا نه‌خوێنده‌وار و نه‌زانن، یا له‌به‌ر نه‌بوونی و په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان وازیان له قوتابخانه هێناون، به كوێره‌وه‌ری ومه‌ینه‌تی و به‌بێ نازی، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن..به‌شی زۆری هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب نه‌ك پایته‌ختی وڵاتان، به‌ڵكو له‌به‌ر ده‌ستكورتی پایته‌خته‌كانی وڵاته‌كانی خۆشیان نه‌دیوه.
سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و خانمه یه‌كه‌مه‌كانیان، له به‌هه‌شتی كۆشكی مه‌ڕمه‌ڕی و زێڕین دا، به‌جلوبه‌رگی ئاورێشمینه‌وه، له ناو نوێنی گه‌رم و نه‌رم دا، شه‌و تا به‌یانی قاقا لێده‌ده‌ن و خۆیان ده‌گه‌وزێنن..ئه‌مان كه‌ی له خه‌می هه‌ژار و بێ كاری و بێ نان و ئاوی گه‌له‌كانیانن، كه له‌ناو كونج و كه‌لاوه و خانووه ته‌پێوه‌كان به كولله مه‌رگی ده‌ژین و به فرمێسك ڕشتن و گریان ڕۆژ ده‌كه‌نه‌وه، له به‌ر دڵۆپه‌ی باران، به‌بێ نوێن و ئاگر و نان، له سه‌رما ده‌له‌رزن و شه‌قه‌ی دانیان دێ..به‌ده‌م نه‌خۆشی و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنن.
وڵاتانی عه‌ره‌بی له ڕیزبه‌ندیی پێشه‌وه‌دان، له لووتكه‌ی گه‌نده‌ڵیی سیاسی و ئیداری دان، له فه‌سادی و له‌شفرۆشی دا، له هه‌ژاری و نه‌بوونی دا، له زۆڵم و زۆرداری دا، له سه‌ركوتكردنی ئازادی دیموكراتی دا، له شڕه‌خۆری و به‌رتیل وه‌رگرتن دا، له پێشێل كردنی مافی مرۆڤ دا، له پیاوسالاری و چه‌وسانه‌ه‌ی ئافره‌ت دا، له نایه‌كسانی و نا دادپه‌روه‌ری دا، له جه‌رده‌یی و دزی دا، له...هتد.یه‌كه‌مینن ئه‌م نه‌هامه‌تییانه و دیارده زه‌قانه، سۆز و ویژدان و به‌زه‌یی سه‌ركرده چاوچنۆك و دڵڕه‌ق و زۆرداره‌كانی عه‌ره‌بی نه هه‌ژاند..گرنگ به‌لای ئه‌مانه‌وه درێژترین ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له دسه‌ڵات و دزیی سامان و سه‌روه‌تی وڵاته‌كانیانن..ئه‌وه‌ی كه سوێی لێ ناخۆن و به خه‌یاڵیان دا نایه‌ت برسێتی و نه‌بوونی و هه‌ژایی گه‌له‌كانیانن..ئه‌م سه‌ركرده عه‌ره‌بانه به هۆی زۆریی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و میدیاكانیان، ڕاستییه‌كانیان چه‌واشه‌كردوون و، وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، كه خۆشه‌ویستی گه‌له‌كانیان، گوایه له «٩٩ ٪ »ی گه‌ل متمانه‌ی پێیان به‌خشیوه، كه درێژه به سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیان بده‌ن، له دوای خۆشیان كوڕه‌كانیان جێیان بگرنه‌وه، دوای ئه‌وانیش كوڕه‌زاكان و كچه‌زاكانیان شوێنیان بگرنه‌وه..تا دزییه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت..هه‌ر وه‌كو كه‌سانی تر له وڵاته‌كانیان دا نه‌بن، كه له‌وان دڵسۆزتر و شایسته‌تر بن..به‌ڵی ئه‌مه‌یه ڕاستیی په‌تا و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانی له وڵاتانی عه‌ره‌ب دا.سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب وه‌كو مێرده‌زمه گه‌له‌كانیان مه‌ره‌خه‌سكردووه.
كورد وته‌نی: « برسێتی ڕه‌گی هاری پێوه‌یه » یا: « جام پڕبووه و لێی ده‌ڕژێ» چیتر گه‌لی عه‌ره‌ب له وڵاتانی عه‌ره‌ب دا خۆیان پێ نه‌گیرا، به گڕ له‌خۆبردانی « محه‌مه‌د بو عه‌زیز» گڕی ئاگره‌كه‌ی ته‌شه‌نه‌ی كرد و دوای تونس، میسری گرته‌وه..لاوانی میسر له « ٢٥/ ١/ ٢٠١١» دا، له دژی فه‌رعه‌ونی میسر« حوسنی موباره‌ك »كه سی ساڵه مسرییه‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه ڕاپه‌ڕین، ڕاپه‌ڕینی « نـان و ئـازادی » حوسنی موباره‌كیش نه‌یتوانی له به‌رده‌م بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاپه‌ڕین و، شه‌پۆڵی توڕه‌یی گه‌لی میسری ڕه‌سه‌ن دا دوای هه‌ژده ڕۆژی بێ وچانی ڕاپه‌ڕین و كۆڵنه‌دان، حوسنی موباره‌ك یان ناچاركرد كه ملی كه‌چ خواسته‌كانیان بێت..له ڕۆژی هه‌ینی « ١١/٢/٢٠» دا، ده‌ستی له ده‌سه‌ڵا ت هه‌ڵگرت و، به دزییه‌وه هه‌ڵهات..بانكه‌كانی سویسراش پاره‌كانیان لۆك كرد..دڵنیام كه گه‌لی میسر وازی لێ ناهێنن و، له‌سه‌ر تاوانه‌كان و دزییه‌كانی ده‌یده‌ن به دادگا، تا به سزای ڕه‌وای خۆی بگه‌یه‌نن..ده‌بێ دوای ئه‌م نۆره‌ی كام سه‌ركرده‌ی تری عه‌ره‌ب بێت؟
بێگوومان چاره‌نووسی زۆربه‌ی سه‌رۆكه‌كانی تری وڵاتانی عه‌ره‌ب، له‌چاره‌نووسی زین العابدین « زین الهاربین »عه‌لی و حوسنی موباره‌ك و سه‌دام حوسێن باشتر نابن.بابزانین له كۆتایی دا كام سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب له « مۆندیالی هه‌ڵهاتن و خۆشاردنه‌وه » دا، كاسه‌كه به ده‌ست ده‌هێنێت..ده‌شێش له‌م ڕووه‌وه نومره‌یه‌كی باڵای جیهانی ی نوێ تۆمار بكه‌ن..ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌تانه، كه نه پاره و نه منداڵ، نه پاسه‌وان و نه هێز، نه ده‌ستوپێوه‌ن و نه خزم و خوێش، به فریاتان نه‌كه‌وتن..له سه‌ریكیشه‌وه پیاو گریانی بۆتان دێ، كه له چ حاڵێك دان و، چۆن ڕسوا و سووك و شه‌رمه‌زار بوون و، چۆن له لووتكه‌ی دیكتاتۆریه‌ت و خوڕین دا، گلۆربوونه‌وه و، كه‌وتنه بن ده‌ست و پێ و، به‌زه‌یی گه‌له‌كانتانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاكامێكی چاوه‌نواڕ كراوبوو، ئاكامی هه‌موو دیكتاتۆر و زاڵم و زۆردار و سته‌مكار و له خۆباییه‌كه..خۆتان كرد به گالته‌جاڕ و، بوونه په‌ندی زه‌مانه.
شاعیری نه‌مری كورد مان « پیره‌مێرد » ده‌ڵێ:
« هیـچ كه‌سـێك له‌سـه‌ر حــاڵێ نامێـنی ــــــ كـوا ئـه‌و پـاشـایه‌ی زیـنـدوو بـوو دوێـنی »
زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و خانمه یه‌كه‌مه‌كانیان، به درێژایی حوكمڕانی و ده‌سه‌ڵاتیان، به‌بێ ترس خه‌ریكی دزینی پاره و زێڕ و سامانی وڵاته‌كانیان بوون، ئێستاش هه‌ر خه‌ریكن، ئه‌م پارانه‌ش مۆلكی گه‌له‌كانێانه و له نان و ژیانی ئه‌وانیان بچڕیوه‌ته‌وه..چ خۆیان و چ ژنه‌كانیان، دزیه‌كی بێ تام و ڕاده‌به‌ده‌ریان كردووه.له ڕیزبه‌ندی جیهانی دا، له دزینی سامانی گه‌له‌كانیان دا، سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ژنه‌كانیان، پاڵه‌وانترین سه‌ركرده‌ن و، كه‌س نییه بتوانێت له دزی دا ململانیان له‌گه‌ڵ دا بكات، به‌ڵكو به‌رزترین نورمره‌یان له‌م ڕووه‌وه به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه شایانی ئه‌وه‌ن كه له تۆماری« گیتـس» دا، بۆ باڵاترین نومره، ناوی خۆیان و خانمه‌كانیان له به‌شی باڵاترین نومره له دزی دا تۆمار بكه‌ن..به كورتی باسی سه‌رمایه‌ی هه‌ندێكیان ده‌كه‌م:
* سه‌رمایه‌ی حوسنی موباره‌ك زیاتر له « حه‌فتا ملیار دۆلاری ئه‌مریكی » یه، كه به ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌س له جیهان دا داده‌نرێت..ده‌وڵه‌مه‌نترین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان كه به فه‌رمی له ڕیزبه‌ندی دا، ناوی نووسراوه« بیل گیتس »ه، كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی یه و خاوه‌نی « په‌نجا ملیار دۆلاری ئه‌مریكی »یه، كه له‌رێیی كار‌كر‌ن له كه‌رتی به‌رنامه‌ڕێژی و زانیاری دا، په‌یدای كردووه و باجی به حكوومه‌تی ئه‌مریكی داوه، به‌شی هه‌ره زۆری پاره‌كه‌شی، به‌خشی یه هه‌ژاره‌كان و برسییه‌كانی ئه‌فریقیا و ئاسیا، به‌شێكیشی به‌خشی یه مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه و تۆژینه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی داوده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیییه‌كانی شێرپه‌نجه و ئایدز..خۆ ئه‌گه‌ر بێت و حوسنی موباره‌ك، ئه‌و حه‌فتا ملیار دۆلاره‌ی ببه‌خشێت به هه‌ژار و ره‌شوڕووت و برسییه‌كان، نه‌ك هه‌ر له میسردا، به‌ڵكو له هه‌موو كێشوه‌ری ئه‌فریقادا، هه‌ژاری و برسێتی نامێنی..به‌ڵام مه‌حاڵه كه شتی وا له ده‌ست ئه‌م جۆره چاوچنۆكانه بێت.
* سه‌رمایه‌ی خانمی یه‌كه‌می میسر« سۆزان موباره‌ك »« پێنج ملیار دۆلاره»ه..كه له پاره‌كانی پرۆژه خزمه‌تكوزارییه‌كانی به ناوه بۆ « منداڵان و دایكان » دزیوه.
* سه‌ركۆماری هه‌ڵهاتووی خۆشاراوه‌ی له ده‌سه‌ڵات لادراوی تونس زین العابدین عه‌لی.سه‌رمایه‌كه‌ی « چل و شه‌ش ملیار دۆلار »ه..به‌شی زۆری لۆك كران.
* خانمی یه‌كه‌می پێشووی تونس « له‌یلا ته‌رابلوسی » ژنی زین العابدین بن عه‌لی سه‌رمایه‌كه‌ی« چل و پێنج تۆن زێڕی عه‌یار بیست و چواره » ته‌نها فریای یه‌ك تۆن و نیو كه‌وت كه له‌گه‌ڵ خۆی دا بیبات..خوا ده‌زانیت كه چه‌ند ملیۆن دۆلاریشی هه‌یه.
با هه‌ر له هه‌ر له ناوبردنی ناوی خانمه یه‌كه‌مه دزه‌كان دا، ناوی ژنی دیكتاتۆری لادراوی فلیپین به‌رین« ئیمیڵدا ماركۆس »خانم، كه ژنێكی زۆر جوان شۆخ و شه‌نگ بوو..له مێژووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا خراپترین ناوبانگی له گه‌نده‌ڵی دا هه‌یه.ده‌ڵێن ئه‌م ژنه، ته‌نها له جۆره‌كانی پێڵاودا، هه‌زار جووت پێڵاوی له نایابترین چه‌رمی پاكی گران به‌ها هه‌بوو..كه‌سیش ئه‌و نهێنییه نازانێت بۆ « ئیمیڵدا » هێنده ئاره‌زووی له پێڵاوی نایاب بووه..به پاره‌ی ئه‌م هه‌موو پێڵاوانه هه‌ژاره‌كانی دوورگه‌كانی فلیپین تێر خۆراك ده‌بوون..به‌ڵام هێنده نه‌ژیا كه ده‌یه‌كی ئه‌و پێڵاوانه‌ی له پێ بكات.
* « ئه‌حمه‌د عز » ڕازگری پارتی نیشتمانی ی ده‌سه‌ڵاتداری میسر ـ كه له چاو میسرییه‌كانه‌وه هاوشێوه‌ی پارتی به‌عسی شۆڤێنی عێراق بوو ـ ده‌ستی به‌سه‌ر بازرگانیی ئاسان دا گرتبوو، سه‌رمایه‌كه‌ی « هه‌ژده ملیار جونه‌یهی » میری یه.سه‌ركرده‌كانی تری ئه‌م پارتییه سه‌رمییه‌كانیان له نێوان « سێ تا یانزه ملیار جونه‌یهه » تادێته سه‌ر یه‌ك ملیار كه ژماره‌یان زۆره.
* به‌راورد له نێوان مووچه‌ی ساڵانه‌ی حوسنی موباره‌ك و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دا.مووچه‌ی ساڵانه‌ی موباره‌ك زیاتر له دوو ملیار و دوو دوو سه‌د ملێون دۆلار بووه، به‌ڵام مووچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆكی به‌هێزترین وڵاتانی دنیا ـ ئه‌مریكا ـ نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلاره، دوای ته‌وابوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كسه‌ر ده‌بێت ماڵه‌كه‌ی له كۆشكی سپی دا بگوێزێته‌وه و به دوای ئیش و خانوودا بگه‌ڕێت.ئه‌مه ئه‌و سه‌رۆكه ئه‌مریكییانه ناگرێته‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی كه ببن به سه‌ركۆمار خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.
* شای كۆچكردووی ئوردن زیاتر له « هه‌ژده ملیار دۆلاری » لێ به‌جێما.
* شای كۆچكردووی ـ پێش شای ئیستای ـ وڵاتی سعوودیا بێجگه له زێڕ و دوڕ و گه‌وهه‌ر و ئه‌ڵماسی به‌نرخ، پاره‌ش « سی و سێ ملیار دۆلاری» به جێهێشت.
* دیكتاتۆره گۆڕبه‌گۆڕه‌كه‌ی خۆشمان كه له نێو كونه مشكه‌كه‌دا گرتیان « حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلاوری »پێ بوو ڕه‌نگه له‌وه زیاتری بۆ هه‌ڵنه‌گیرابێت، به‌ڵام گۆڕبه‌گۆڕه‌كه‌ی كوڕیشی« قوسه‌ی»به ڕۆژێك پێش رزگاركردنی عێراق له « ٢٠٠٣» دا « یه‌ك ملیار دۆلاری »ی له بانكی مه‌ركه‌زیی عێراقی دا كێشایه‌وه..به‌ڵام سه‌رمایه‌ی سه‌دام یش له چه‌ند ملیارێك كه‌متر نییه، هێشتا به ته‌واوی ئاشكرا نه‌بووه..خانمه یه‌كه‌مه لێقه‌وماوه ده‌ربه‌ده‌ره ئۆقره‌نه‌گرتووه كۆنه‌كه‌ی عێراق « ساجده خیراڵله الگلفاح » ی ژنی سه‌دام حوسێن.له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان دا بوو، تا ئێستا نازانرێت سه‌رمایه‌كه‌ی به ناوی كێوه‌یه و له چ ده‌زگا و كۆمپانییه‌ك دا به‌كاری هێناوه.
* بۆ پێكه‌نینیش ده‌یگێڕمه‌وه، له دوای كۆتایی جه‌نگی كه‌نداو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌مارووی نێوده‌وڵه‌تیی ئابووری خسته سه‌ر عێراق.گرانی و بێ كاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی و برسێتی به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كانی گرتووه، جگه له بنه ماڵه‌ی سه‌دام و عۆجه‌یی و تكریتییه‌كان و سه‌ركرده و ڕه‌فیق و شه‌فیقه‌كانی به‌عسی شۆڤێنی نه‌بێت.سه‌دام له وتارێكی دا، داوی له گه‌لی عێراق كرد كه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌مارووی ئابووری خۆڕاگرن، له جێی ئه‌وه‌ی ساڵی چه‌ند ژێركراسێك بكڕن، ته‌نها یه‌ك ژێركراس بكڕن.به‌ڵام له ڕاستی دا، زۆربه‌ی گه‌لی عێراق به دوو ساڵ جاریكیش ژێركراسێكی هه‌رزانباشیان بۆ نه‌ده‌كڕرا، زۆربه‌ی جلوبه‌رگه‌كانیان پێنه ڕێژیان كردبوو..بێكومان هه‌ر قسه‌یه‌ك سه‌دام بیكردایه، له یاساش یاساتریان ده‌زانی، هه‌ر وه‌كو به‌عسییه‌كان خۆیان ده‌یان وت: « اژا قال ێدام، قال العراق » واته ئه‌گه‌ر سه‌دام وتی، عێراق وتوویه‌تی.ئێتر كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و به‌عس، ده‌كه‌وتنه گیان خه‌ڵكی بۆ جێ به جێكردنی قسه‌كانی سه‌دام..ئه‌وكاته پارێزگاری كه‌ركوك « هاشم حه‌سه‌ن مه‌جید » برای گۆڕبه‌گۆڕ« عه‌لی كیمیاوی » بوو..هاشم حه‌سه‌ن له قوتابخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی شۆڕیجه‌ی كوردنشینی شاری كه‌ركوك داـ وا بزانم له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شۆریجه بووـ به‌زمانی هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه وتبووی ئه‌گه‌ر عه‌لی ی برام « عه‌لی كیمیاوی » بێت، باش بزانن كه منیش « هاشم تیزاب »م..بابێینه‌وه سه‌ر جێ به‌جێكردنی داواكه‌ی سه‌دام..من ئه‌و كاته مامۆستا بووم له قوتابخانه‌ی ١٤ی ڕه‌مه‌زان له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه له شاری كه‌ركوك دا..پێیان وتین ده‌بی ڕۆژی دوو شه‌ممه هه‌موو مامۆستاكان و ئه‌و ژنه كارگوزاره‌شتان، بچن بۆ دیوانی پارێزگا و له‌وێ دا، له به‌رده‌م جێگری پارێزگاردا، سوێند بخۆن ساڵێی له یه‌ك ژیركراس زیاتر ناكڕن..ئه‌وه‌ی ڕاست بێت من نه‌چووم ناڵێم له چاوقایمیمه‌وه بوو، به‌ڵكو پێكه‌نینم به‌و قسه بێ مانایه ده‌هات..له ڕاستیش دا هه‌ر وا بوو، مامۆستاكانمان كه چووبوون و سوێندیان خواردبوو، به پێكه‌نینه‌وه بۆیان گیڕامه‌وه، كه قورئانیان دابوون كه تا ساڵێكی تر ژێر كراسی تازه نابێ بكڕن..به‌ڵام هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، جه‌نابی سه‌ركۆمار، سه‌دام حوسێن « بیست ملیۆن دۆلاری »له جه‌ژنی له دایك بوونی خۆی له خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت دا خه‌رج كرد.نایابترین جگه‌ره‌ی بێگانه « چرووت » ی ده‌كێشا..هه‌ر له‌و ساڵه‌د، له « یانه‌ی سه‌ید ـ نادی الێید » دا، كوڕه گۆڕبه‌گۆڕه‌كان و براكان و خزمه‌كانی سه‌دام چه‌ندین شه‌وه ئاهه‌نگی به‌زم و سه‌ما و سووڕدان و ڕابواردنیان ساز كرد..كه به‌و پارانه هه‌موو برسییه‌كانی عێراق تێر ده‌بوون، هه‌ر سه‌دام خۆشی وتی كه گه‌ماروی ئابووری ته‌ئسیر ناكاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌م..سه‌دامیش به ناوی « زێڕ به‌خشین به قادسیه » به زۆر زێڕیان له عێراق دا چنییه‌وه و، گواره و ئه‌ڵقه‌یان له گوێ و په‌نجه‌ی ژنانی عێراق دا به زۆر داده‌كه‌ن..وه‌كو بینیمان زه‌مبه‌له‌كه‌كان و دووشی حه‌مامه‌كانی كۆشكه‌كانی زێڕ بوون.
ئه‌و گه‌نده‌ڵی و دزییانه كه له سه‌ره‌وه باسم كردن، مشتێكن له چه‌ندین خه‌رواری دزی و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل..ئه‌وه‌ی كه شایانی باسه و بۆته جێی سه‌رسوڕمان له لای خه‌ڵكی، له وڵاتێكی ئابووری بێ هێزی وه‌ك میسر، یا تونس كه به زۆری دانیشتوانی له‌سه‌ر گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ ده‌ژین و زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانیان كه ده‌رچووانی زانكۆكانن بێ كارن..حوسنی موباره‌ك و خانمه‌كه‌ی، زین العابدین و خانمه‌كه‌ی، چۆن توانیان ئه‌و هه‌موو پاڕه زۆره خه‌یاڵییه بدزن..؟
هه‌ر وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن و ده‌پرسن: « من این لك..؟» واته «له كۆێت بوو..؟ »
له ماراسۆنی ماوه‌ی حوكمڕانیش دا، دیسان سه‌ركره‌كانی عه‌ره‌ب له پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی دان، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به لادا نه‌یه‌ن، نیازیان نییه كه، كورسییه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن..دوای خۆشیان كوڕه‌كانیان جێیان ده‌گرنه‌وه..بۆ نموونه شا حوسین شای ئوردن بۆ شا عه‌بدوڵڵای كوڕی به‌جێ هێشت، حافز ئه‌سه‌د بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی كوڕی به‌جێ هێشت، هه‌ر به‌م شێوه‌یش میرنشینه‌كان و مه‌مله‌كه‌ته‌كانی نیوچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیش تا ده‌گاته وڵاتی مه‌غریب..هه‌ریه‌كه له سه‌ركره‌كانیان، كوڕه‌كانی خۆیان بۆ جێگره‌وه‌یان ڕاسپاردووه و ئاماده‌كردووه.
به‌ڵام وا چه‌وساوه‌كان و برسی و هه‌ژاره‌كان، نانخواز و ئازادیخوازه‌كان، ڕاپه‌ڕین و شووره‌ی بێ ده‌نگی و ترسیان ڕمان، كۆشكی و ته‌ختی دیكتاتۆریه‌ت و زۆردارییان هێناوه‌ته له‌رزین، چۆقیان خستووه دڵی سه‌رانی عه‌ره‌به‌وه.« شۆڕشی سپی»یان له هه‌موو جیهان دا، بۆته مایه‌ی شانازی و ڕێز و ئافه‌رین و ده‌ستخۆشی لێ كردنیان.
نوخشه‌ش بێت له گه‌لانی سوریا، ئێران، یه‌مه‌ن، جه‌زائیر، سودان، توركیا، ئوردن، سعوودیه، لیبیا، میرنشینه‌كانی نیوچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، هه‌موو گه‌له چه‌وساوه‌كانی تری دنیا، كه سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان له پێناوی گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان دا، بێ به‌زه‌ییانه ده‌یان دۆشن..به‌ڵام هه‌موو زۆردارێك، هه‌موو سته‌مكارێك، داگیركه‌رێك، له خۆباییه‌ك، دز و جه‌رده‌یه‌ك، زووبێت، یا دره‌نگ، چاره‌نووس و ڕۆژه ڕه‌شێكیان هه‌یه، دوو قات و سێ قات باجی سته‌م خراپه‌و كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه..نه ئه‌و پارانه‌ی له گه‌له‌كانیان دزیویانه، نه منداڵ و خزم و بنه‌ماڵه‌كانیشیانان فریایان ده‌كه‌ون، نه ده‌شتوانن له‌و هه‌موو كۆشك و ته‌لار و به‌هه‌شته زێڕین و نایابانه‌ی درووستیان كردووه، تیا بسره‌ون، كونه مشكیان لێ ده‌بێت به قه‌یسه‌ری و هه‌موو زه‌وییان لێ ده‌بێت به ئاگر و دۆزه‌خ..نازانم بۆ تا ئێستا سه‌رانی عه‌ره‌ب، په‌ندیان له ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی، كه دڕنده‌ترینی دیكتاتۆره‌كان، به‌ڵكو ترسنۆكترین و ڕسوا و به په‌ندبووترینی دیكتاتۆره‌كان، فس‌فس پاڵه‌وانی عروبه، سه‌دام « هه‌دام » حوسێنی برایان.دووچاری بوو؟؟ وا ڕه‌شه‌بای تووڕه‌یی هه‌ڵی كرد..شه‌پۆڵی ڕاپه‌ڕێن، هه‌موو ئه‌و سه‌ركۆمار و شا و ده‌سه‌ڵات دارانه‌ی، كه نه‌یان توانیووه له دڵی گه‌له‌كانیان دا خۆیان شیرین بكه‌ن و، جێی خویان بكه‌نه‌وه، نه‌یان توانیوووه به خزمه‌تكردن دڵسۆزی و په‌رۆشی خۆیان بۆ گه‌له‌كانیان بسه‌لمێنن، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، نان و ئازادی و دیموكرتیان له گه‌ل زه‌وت كرد بوو، گه‌ل ته‌نها ئه‌ركی له‌سه‌ربوو، به‌ڵام مافی نه‌بوو..ده‌بوایه كه‌ڕ و لاڵ بوایه..به‌ڵام ئه‌و په‌نده كوردی یه ڕاسته: « هه‌موو شتێ له بێ هێزی دا ده‌پسێت، ته‌نها سته‌مه كه له ئه‌ستووری دا ده‌پسێت »..كاتی ئه‌وه هاتووه، كه گه‌لانی عه‌ره‌ب تۆڵه‌یان ئه‌و هه‌موو ناهه‌قی و سته‌مه‌ی لێیان كراوه، له سه‌ركرده‌كانییان بكه‌نه‌وه و، ڕاپێچی زبڵخانی مێژوویان بكه‌ن و، بیان كه‌ن به په‌نی زه‌مانه.
نه‌رویج: ١٢/٢/٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
