ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، كه له به‌عسییه‌كان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ و تكریت و دیاله پێكهاتووه، به فیتی به‌ره‌ی توركمانی و پاڵپشتیی چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی ناسراو، كه تا سه‌ر ئێسك دوژمنایه‌تی گه‌لی كورمان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تێشی له شاری كه‌ركوكی كوردستانی دا.
هه‌ركاتێ كه باسی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی « ١٤٠» بكرێت، ئه‌وان گڕ ده‌گرن.ئه‌وه‌بوو هه‌فته‌ی ڕابردوو « جۆن بایدن» جێگری سه‌ركۆماری ئه‌مریكا له سه‌ردانه‌كه‌ی دا، بۆ عێراق و بۆ كوردستان، ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه، كه به جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی سه‌د و چل كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی ترمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، یه‌كسه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌ك دا، كه له ماڵپه‌ڕی « افكار حڕه»دا كه سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی یه ـ ناسراوه به دژایه‌تی كردنی كورد ـ بڵاویان كردۆته‌وه، هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن و، وه‌كو جارانی پێشووتریشیان كۆمه‌ڵێك بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌ی بێبنه‌مایان بۆ كورد له كه‌ركوك دا هه‌ڵبه‌ستووه..ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه بخوێننه‌وه، ده‌زانن كه ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی به زه‌قی و ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و ئاژاوه بخه‌نه نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك و مه‌رامی قیزه‌وه‌ن و چه‌په‌ڵیان ئاشكراشه، كه ده‌یانه‌وێ شه‌ڕ له نێوان كورد و عه‌ره‌ب هه‌ڵبگیرسێنن، كه ده‌مێكه هه‌وڵی هێنانه‌دیی ئه‌م مه‌رام و نیازه گڵاوه‌یان ده‌ده‌ن.
هێزی پۆلیس و ئاساییشی كه‌ركوك له لایه‌ك و، هێزی پێشمه‌رگه ـ كه له ناو شاری كه‌ركوك دا بوونیان نییه ـ له لایه‌كی تره‌وه، تاوانبار ده‌كه‌ن، كه گوایه به ده‌یان عه‌ره‌بیان له پارێزگای كه‌ركوك دا گرتووه و هه‌ندێكیان بێ سه‌ر و شوێنن.ئه‌م بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه تازه‌نین، به ده‌یان جاری تریش ئه‌م درۆ و ده‌له‌سانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه.
هێزی پۆلیس له كه‌ركوك دا نزیكه‌ی له سه‌دا چلی كوردن ئه‌ودوای عه‌ره‌ب و توركمان، هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌پێی ڕێكه‌وتن له نێوان سۆپای عێراق و سوپای ئه‌مریكادا، به هاوبه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك دان ـ ڕێژه‌شیان زۆر كه‌مه و تاكو ئێستا به تاك ڕه‌وی هیچ ئه‌ركێكی سه‌ربه‌خـۆیان ئه‌نجام نه‌داوه..تیپی دوانزه‌ی سوپای عیراقیش، كه له كه‌ركوك دایه، ڕێژه‌ی سه‌ربازی كورد له‌و تیپه‌دا له سه‌دا بیست و پێنج كه‌متره، سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌ش توركمانه نه‌ك كورد.
تا ئه‌مڕۆش نه پۆلیسێكی كورد نه پێشمه‌رگه و نه ئاساییشكی كورد، به‌رانبه‌ر به هیچ لایه‌نێكی غه‌یره كورد له كه‌ركوك دا، هیچ هه‌ڵه و تاوان و ناهه‌قییه‌كیان نه‌كردووه..
ئه‌گه‌ر به دڵسۆزی و گیانبازی و شه‌ونخونی پۆلیسی كه‌ركوك و پێشمه‌رگ و ئاساییش نه‌بوایه، كه‌ركوك له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ده‌بوو به گۆمێكی خوێن و كاول ده‌كرا، ئه‌و ئاسایش و هێمنییه‌ی كه له كركوك دا، له سایه‌ی وریایی و ماندووبوونی ئه‌و هێزانه‌دا به‌رقه‌رار بووه..ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك ده‌پرسین: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه له كه‌ركوك دا خۆیان یا ئۆتۆمبیلی مینڕێژكراویان له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی ناو شاری كه‌ركوك دا ته‌قانده‌وه و به ده‌یان كوردی بێ تاوانیان شه‌هید و كه‌م ئه‌ندام كرد، كورد بوون یا عه‌ره‌ب؟ئه‌ی كێ یارمه‌تیده‌ر و جاوساغی بۆ كردوون ؟
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك له به‌یاننامه‌كه‌یان دا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له كورد ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر پۆلیسی كورد و ئاسییش و پێشمه‌رگه كه‌ركوك به جێ نه‌هێڵن، ئه‌وان تونس ئاسایی لێیان ڕاده‌په‌ڕن و ده‌ریان ده‌كه‌ن..له‌ڕاستی دا مه‌به‌ستیان له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ئه‌و هێزانه نییه.به‌ڵكو مه‌به‌ستیان دووباره ده‌ركردن و ئاواره كردنی كوردی كه‌ركوكه.
با ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی و، هاوگڵاونیازه‌كانیان كه هه‌تیو و پاشماوه‌ی به‌عسییه ڕه‌گه‌په‌رست و خوێنڕێژه‌كانن..ئه‌وه بزانن كه دیكتاتۆری به‌زیوی تونس «زین العابدین» ناگاته شاگردی" قائیدی ئه‌وحه‌دی" نیو كونه‌مشكتان «سه‌دام»ی گۆڕبه گۆڕ..ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١دا و له ڕۆژی كه‌وتنی پتی عێراق دا، له ٢٠٠٣دا، كونه مشكتان لێ ببوو به قه‌یسه‌ری ؟!
پیویسته ئه‌نجومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك دا، به خویان دا بچنه‌وه و، وانه له ڕابردوویان وه‌ربگرن..چونكه نانه‌وه‌ی دووبه‌ركی و ئاژاوه و دوژمنایه‌تی، لێدوان و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن..هێنده‌ی تر كێشه و خاڵه‌كانی به یه‌ك نه‌گه‌یشتن و ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات..تا ئه‌مڕۆش كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی كورد له كه‌ركوك دا، به هێمنی و عاقڵانه و بێ هه‌ڵه و هه‌ڵچوون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان دا ده‌كه‌ن و، هه‌رده‌م ئاماده‌ی پێكه‌وه دانیشتن و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانن.
ئێمه له ئه‌نچوومه‌نی سیاسیی عه‌ره‌بی ده‌پرسین، ئایا شه‌ڕ و توند و تیژی چ كێشه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر كردووه؟ باشترنییه، له‌سه‌ر مێزی گڤتوگۆ له‌گه‌ڵ كورددا دابنیشن به گفتوگۆ و لێك گه‌یشتن كێشه و ناكۆكییه‌كان چارسه‌ر بكرێن ؟ یان كه‌ڵه‌گایی و خۆ به‌زل زانین و زمانی هه‌ڕه‌شه بۆته به‌شێك له كولتووریان و، به سته‌می ده‌زانن كه دان به هه‌ق و ڕه‌وا و ڕاستی دا بنێن ؟؟تا ئه‌مڕۆ شه‌ڕخوازی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كولتووری كوردی دا جێی نه‌بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له بێ هێزیمانه‌وه نه‌هاتووه.به‌ڵكو له بڕوای ڕاستیمان به ئاشتی و یه‌كتر قبووڵ كردن و پێكه‌وه ژیانه‌وه هاتووه..با له شوێن ڕق و كینه و دژایه‌تی و ناكۆكی، گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و بچێنین..ئه‌گینا ئه‌وه‌ی به ئاگر یاری بكات، ئاگره‌كه به خۆشی دا ده‌چزێت.
نه‌رویج: ١٧/ ١/٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
