ئه‌مڕۆ گـه‌لی باشووری سودان، كه ژماره‌یان هه‌شت ملیۆن كه‌سه.نزیكه‌ی چوار ملیۆنیان كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. به ئه‌وپه‌ڕی ئازادییه‌وه ده‌نگ به «به‌ڵێ » بۆ بۆ سه‌به‌خۆیی«جیابوونه‌وه»ی باشووری سودان یا به«نه»بۆ جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه زۆربه‌یان ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن.ئه‌مه‌ش مافێكی ڕه‌وای خۆیانه، چونكه مافی چاره‌ی خۆنووسین مافـێكی ڕه‌وا و سروشتی هه‌ر گه‌لێكه.. گه‌لی باشووری سودان عه‌ره‌ب نین و گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆن، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر هۆزه‌كانی ئه‌فریقا، خاوه‌نی خاكی خویانن كه داگیركراوه و به‌زۆر خراوه‌ته سه‌ر سودان، هه‌روه‌ها زمان و دابونه‌ریت و فه‌رهه‌نگی خۆیان هه‌یه، كه له‌گه‌ڵ زمان و كولتووری عه‌ره‌بدا جیاوازن، به زۆریش مه‌سیحین.. ئه‌مه و گه‌یشتنی گه‌لی باشووری سودان به‌م مافه ڕه‌وا و پیرۆزه‌یان، به خۆڕایی و به ئاسانی نه‌هـاتۆته‌دی.له ساڵی ١٩٨٣وه كه له دژی سته‌م و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانی و زه‌وتكردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سودان، گه‌لی باشووری سودان به سه‌رۆكایه‌تی « جۆن گه‌ره‌نگ » شۆڕشێكی چه‌كدارییان له دژی ڕژێمی داگیركه‌ری سودان ڕاگه‌یاند، له‌م شۆڕشه‌دا نزیكه‌ی دوو ملێۆن كه‌س بوونه قوربانی و سێ ملێۆن كه‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.. ڕژێمی سودان ئه‌وپه‌ڕی هێزی سه‌ربازی و زه‌بر و زه‌نگی له دژی گه‌لی باشووری سودان به‌كارهێنا به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و شۆڕشه ڕزگاریخوازه دامركێنێ و چۆك به گه‌لی خۆڕاگری باشوور دابدا.به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه گه‌لی باشوور زیاتر تووڕه و ڕق ئه‌ستوور و زیاتریش سووربوون له خه‌بات و به‌رخودانی بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واكانیان..تا حكومه‌تی سودانیان ناچاركرد، كه ملكه‌چی داخوازییه‌كانیان بێت و له ساڵی ٢٠٠٥دا ڕێكه‌وتننامه‌ی شه‌ڕ ڕاگرتن و ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی شۆڕشی گه‌لی باشووری سودان دا مۆربكات..هه‌ر له‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا بوو كه، ئه‌م ڕۆیان «٩/١/ ٢٠١١»بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له باشووری سودان دیاری كردبوو..ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌نگدان و بڕیادانه بۆ چاره‌ی خۆنووسین ..ئه‌و هیوایه‌ی كه زیاتر له بیست و دوو ساڵ له پێناویدا چه‌كیان دانه‌نا و قوربانییان بۆ دا، وا هاته‌دی..ئێمه‌ی گه‌لی كورد پڕ به دڵ زۆر پیرۆزباییان لێده‌كه‌ین.. شایانی خۆشیانه كه شانازی به به‌ری ڕه‌نج و خه‌باتی هاتووه دییان بكه‌ن و، به خۆشی شادییه‌وه شایی و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێڕن.. پیرۆزبێ لێیان و نوخشه‌ش بێت له گه‌لی كوردمان.. هه‌ق وایه كه حكومه‌تی كوردستان پێش هه‌موو لایه‌نێكی تر جوانترین پرۆزباییان لێ بكات.
ئه‌ی ئێمه‌ی كورد كه نزیكه‌ی په‌نجا ملێون كه‌سین له كوردستانی نیشتمانماندا بۆ شایانی ئه‌م مافه ڕه‌وایه نه‌بین؟ كام گه‌ل به قه‌د كورد خه‌باتی كردووه و قوربانی داوه؟كام گه‌ل وه‌كو كورد كیمیاباران و ئه‌نفال و جێنۆسایدی لێ كراه؟ئه‌و هه‌موو سته‌م و ناڕه‌وایی و ناپیاویی و نامه‌ردییه‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس له كوردیان كردووه و ده‌یكه‌ن له هیچ گه‌لێكی ئه‌م نیایه نه‌كراوه و ناكرێت.. ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی گه‌وره‌ترین گه‌لی جیهانین كه كوردستانی داگیركراومان، نیشتمانی هه‌زاران ساڵه‌مان ڕزگاری نه‌بووه و نه‌بووینه به خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی خۆمان..ڕاسته كه ئه‌و كۆسپانه‌ی ڵه‌ڕیی هاتنه‌دیی ئه‌م ئاواته پیرۆزه‌ماندان زۆر سه‌ختن و، داگیركه‌رانی كوردستانیش تا سه‌ر ئێسك شۆڤێنی و كۆنه‌په‌رست و دواكه‌توو و بیربۆگه‌ن وته‌سكن و دژی ئازادی و دیموكراتین و، به كۆمه‌ڵێك دروشمی بێ ما‌ناوه، ده‌یانه‌وێ ڕاستییه‌كان چه‌واشه بكه‌ن..به‌ڵام گه‌لی كوردی تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگرمان..هه‌رگیز ژێرده‌سته‌یی و نۆكه‌ری قبووڵ ناكات و تا سه‌ركه‌وتن ناسره‌وێت..داگیركه‌رانی كوردستان با له مێشكی پووچ و بۆگه‌نیاندا ئه‌وه ده‌ركه‌ن كه بتوانن به زه‌بری هێز و كوشتن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه و له سێداره‌دان و، تاڵانكردن و سوتاندنی كوردستان، ده‌توانن چۆك به ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له قاره‌مانه‌كه‌مان داده‌ن. ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆمان كه له به‌شێك له باشووری كوردستاندا هاتۆته‌دی، له ئه‌نجامی به‌زه‌یی و خیرپێكردنی حكومه‌تی عێراق به ده‌ستمان نه‌هێناوه، تا منه‌ت بكه‌ن به سه‌رماندا، به‌ڵكو به ده‌ریایه‌كی خوێن و فرمێسك هاتۆته‌دی، ئه‌گه‌ر چی له ئاستی ئه‌و هه‌موو قوربانییه زۆره‌دا نییه كه داومانه. ئیمه كوردین، نه عه‌ره‌ب و نه تورك و نه فارسیشین، گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆین و خاوه‌نی نیشتمان و زمان و مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندی و فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی تایبه‌تیی خۆمانین..وه‌ك هه‌ر گه‌لێكی تری سه‌ر زه‌مین مافی چاره‌ی خۆووسین به مافێكی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین..دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان خه‌ونێكی شاعیرانه نییه، به‌ڵكو ماف وئامانجێكی ستراتیژیی تێكڕای گه‌لی كوردمانه.. ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی ئه‌م مافه ڕه‌وایه ده‌هێنینه دی و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ین..بۆ هێنانه‌دی ئه‌م هیوایه‌ش پشت به ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌كمان ده‌به‌ستین. ناحه‌زانی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌كه‌مان، له ناوخۆی عێراق و له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری كوردستاندا، كه هه‌رگیز چاویان به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كورد و كوردستاندا هه‌ڵنایات.به نهێنی و به ئاشكرا خه‌ریكی پیلان گێڕانن..بۆ له ناوبردنی ئه‌زموونه دیموكراتییه پێگرتووه‌كه‌ی باشووری كوردستان.چونكه باش ده‌زانن كه بیانه‌وی و نه‌یانه‌وێت تیشك و ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان هه‌یه..به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك گه‌لی كوردمان ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه نه‌گریس و مه‌به‌ست گڵاوه‌كانی نه‌یارانیدا ده‌كات..بیانه‌وی و نه‌یانه‌وێت ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان له دڵ و دروون و بیری هه‌موو كوردێكدا به‌بێ ترس له داگیركه‌ران جێگیربووه ..ئه‌وه‌بوو له‌وڕیفراندۆمه‌ی كه له ساڵی «٢٠٠٣»دا له باشووری كوردستاندا ئه‌نجامدرا دوو ملێۆن كورد ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ڕیفراندۆمه وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كرا‌و و به‌شێك له ناوچه‌كانی كوردستان فریای ده‌نگدان نه‌كه‌تن..ئه‌وه بوو له سه‌دا (نه‌وه‌ت و هه‌شت)ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.. ئه‌و ئه‌نجامه زه‌نگیك بوو بۆ دوژمنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین..با ئه‌و ڕژێمه شۆڤێنییانه‌ی كوردستانیان داگیركردووه..په‌ند له سودان وه‌ربگرن و چیتر گه‌لی كورد به جوداخواز ناونه‌به‌ن و له ژێر تاوانی «ناپاكیی گه‌وره»دا.. به هه‌زاران كوردی ترمان له به‌ندیخانه‌كنیاندا به ناڕه‌وا له سێداره نه‌ده‌ن.كوردستان نیشتمانی كورده و زه‌وتكراوه.تا دوابستی ڕزگارنه‌كه‌ین مه‌حاڵه ده‌ست له خه‌بات و قوربانیدان و به‌رگری كردن هه‌ڵبگرین، هه‌ر مافێكیش ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماف ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌مڕۆبێت یا سبه‌ی وه‌رده‌گیرێت.. من گه‌شبینم كه ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكیش له باشووری كوردستاندا ده‌ریت، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر چاره‌ی خۆنووسینی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان..له‌كاتی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ‌دا و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا، ئه‌مه یه‌كێك بوو له خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌كو مه‌رجێك بۆ زامن كردنی فیدراڵی كوردستان، ئه‌گه‌ر بێت و پاشگه‌زببنه‌وه.. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ژێر فشاری هه‌ندێ لایه‌نی ره‌گه‌زپه‌رستدا، سه‌ركرده‌كانمان ده‌ستیان له‌م داخوازییه هه‌ڵگرت..ئه‌م سازشكردنه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو كه كردیان..چونكه كۆنه به‌عسییه‌كانی ناو په‌ڕله‌مانی عێراق، دژی فیدراڵین..تا ڕۆژیك زوتر جیاببینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كه، كورد، عه‌ره‌ب، تورك، فارس..ئه‌گینا له‌م چوار وڵاته‌دا هه‌رگیز سه‌قامگیری و ئاشتی به‌رقه‌رار نابێت و تا بێت برینه‌كان قووڵتر ده‌بن و.. كاره‌ساتی نه‌خوازراوی زیانبه‌خشتر ڕووده‌دات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
