رووداوه‌كانی ئه‌م دووایه‌ی وڵاتی توونس و میسر له سالی تازه‌دا ده‌توانی ببێته وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له مێژووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا، ئه‌وه‌ش به‌شێكی زۆری ده‌گریته‌وه بۆ پێكهاته‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و سیسته‌می سیاسی ئه‌و ولاتانه كه له نیوسه‌ده‌ی رابردوودا ته‌واو كایه‌كانی ژیانی هاوڵاتیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌سه‌لاتدارانه‌وه مۆنۆپۆڵكراوه، هاتنه سه‌رشامی خه‌ڵكی توونس و راپه‌رینه‌كه‌ی خه‌لًَكی توونس له دژی 24 ساڵ دیكتاتۆری بن علی رووداوه‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌مه‌ن بوو كه هیچ كات به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا پێشبینی نه‌ده‌كرا، هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگری شۆڕش بۆ نان و ئازادی به ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، ده‌توانین وه‌ك سه‌ره‌تای گۆرانكاری له سیسته‌می وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا سه‌یر بكرین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ناتوانین فاكتۆری به‌هێزی ده‌ره‌كی له‌به‌ر چاو نه‌گرین له گۆرانكاری ئه‌م دووایه‌ی شه‌قامی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، هه‌رچه‌نده مه‌سه‌له‌ی گۆران و رووخانی ئه‌و سیسته‌مه كۆن و دیكتاتۆرانه‌ی كه سالانێكی زۆر ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌وه و حوكم ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌دا، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی نه‌بوونی ئازادی وخراپ بوونی دۆخی ئابووری ژیانی خه‌ڵكه، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ترسێكی زۆر هه‌یه له مه‌سه‌له‌ی گه‌رانه‌وه سیسته‌می كۆنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی له‌و وڵاتاندا، راسته ئه‌ورۆ به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده‌كانی رۆژئاواویی و وڵاته زلهێزه‌كان پشتگیری ده‌كه‌ن له خواستی شه‌قامی عه‌ره‌بی بۆ گۆرانكاری له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ترسی هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌كان له داوی روخان و گۆرانی سیسته‌می سیاسی توونس و میسر ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و ئه‌وه‌ش ده‌توانی كاریگه‌ری زۆری هه‌بی له‌سه‌ر هه‌ڵویستی وڵاتانی ده‌ره‌وه، بیگومان قه‌بوڵكردنی ئه‌م دۆخه به لای ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بی، ئه‌مریكا هیچ كات ناخۆازی هه‌ڵه‌ی جیمی كارتر سه‌رۆككۆماری پێشووی خۆی دوباره بكاته‌وه له پشتگیری كردن له گۆران و رووخانی ئه‌و سیسته‌مانه‌دا، ده‌زینی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و ڕاپه‌رینانه له لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه و نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ش له مێژووی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا زۆره كه ده‌توانین باس له راپه‌رێنی گه‌ڵانی ئێران بكه‌ین له ساڵی 1979 و داوی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی چۆن شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران كه ئه‌وكات له لایه‌ن ئه‌مریكا و سه‌رۆككۆماری ئه‌وكات جیمی كارتره‌وه پیشتگیری لێده‌كرا و دواجار بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كه ئه‌ورۆ بۆته دووژمنی سه‌ره‌كی ئیسرائیل وئه‌مریكا و رۆژئاوا به گشتی.رووخانی سیسته‌می سیاسی میسر هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیلی‌دا نییه، میسر هاوپه‌یمانی 30 ساڵه‌ی ئیسرائیله له ناوچه‌كدا و نه‌مانی حوسنی موباره‌ك ده‌تۆانی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ته‌نگتر بكاته‌وه، بۆیه ئیسرائیلیش به هه‌مان شێوه‌یه‌ی ئه‌مریكا له دووره‌وه رووداوه‌كانی شه‌قامی عه‌ره‌بی چاوه‌دێری ده‌كات، دیاره رووداوه‌كانی ئه‌م دووایه‌ی ناو شه‌قامی عه‌ره‌بی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و ئاسایش وسه‌قامگیری ناوچه‌كه، له‌لایه‌كی تر به‌هێزبوونی حیزبوولڵا له لوبنان و ئه‌گه‌ری تێكچوونی بارودۆخی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌ش رۆلی هه‌یه له‌سه‌ر
مێژووی سیسته‌می سیاسی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌گشتی كه له چوارچێوه‌یه‌كی داخراودا ماوه‌ته‌وه.
به‌شێكی تر په‌یوه‌ندی هه‌یه به سیسته‌می ئیسلامی ئه‌م وڵاتانه كه هه‌میشه ئاین وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ دروستبوونی دیكتاتۆریه‌ت بكار هێنراوه، دیاره بۆمه‌ڵه‌رزه‌ی ئه‌م دووایه‌ی شه‌قامی میسر و رووداوه توندوتێژه‌ییه‌كانی تونس و سوریه و ئۆردن و یه‌من و چه‌ندین وڵاتی تری عه‌ره‌بی نابی زۆر سه‌رسامان بكات، چونكه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وڵاتانی عه‌ربی له 90 ساڵی رابردودا و له دوای روخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌رده‌م مه‌یدانی توندوتیژی و شه‌ر و ئاژاوه و ئاشوب بوونه، له فۆرمێكی به‌ر بلاوتردا ده‌توانین بڵێن كه شه‌قامی ئێرانیش ئه‌ورۆ هه‌مان شێوه‌ی میسر و تونسی هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی شاراوه، ئه‌وه‌ش له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری له‌م دووایه‌ی ئێران‌دا به‌روونی به‌دیار كه‌وت كه به ملێۆن خه‌ڵك له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌وزدا ره‌ژانه سه‌ر شه‌قام و داوی رووخانی سیسته‌می دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ئێرانیان ده‌كرد، به‌ڵام ته‌نیا جیاوازییه‌ك كه هه‌یه له‌و ناوه‌نده‌دا پاڵپشتی هێزه‌كانی چه‌كداری ئه‌م وڵاتانه له خواستی جه‌ماوه‌ری بۆ رووخان و گۆرانی سیسته‌می سیاسی بوو له‌و وڵاتانه‌دا كه ئه‌وه‌ش رووداویكی زۆر دگمه‌ن بوو، به‌ڵام له ئێران جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌و بواره‌دا كه ئه‌وه‌یش هێزه‌كانی چه‌كدار هیچ كات له به‌ری خواستی جه‌ماوه‌ردا نه‌بوون و راسته‌وخۆ پاڵپشتی له ده‌سه‌ڵاتی وڵایه‌تی فقی ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا...
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له گۆشه‌ی شه‌ممه له ژماره 70 گۆڤاری سڤیل دا بلاوكراوه‌ته‌وه.
.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
