ده‌زگه‌ی ئیسرائیل-كورد زیاتر له 2 ساڵه به‌ڕه‌چاوكردنی هه‌موو پرنسیپه ئه‌خلاقی، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه و به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وت كراوه تا ده‌ستی كورد له ملی هێزێكی گه‌وره و دۆستێكی ره‌وای مێژوویی وه‌ك ئیسرائیل بكات، تا به‌ڵكوو له چه‌نگ هه‌موو ئه‌و پیلان و ناڕاستییانه‌ی ده‌وروبه‌ر رزگاری بێ.كه هه‌رده‌م و هه‌ركات كورد له ژێر مه‌ترسی ئه‌و پلانانه‌دایه كه به به‌رده‌وامی له لایه‌ن هاوسیه‌كانمانه‌وه كه هه‌ندێك جار به دۆستی دێرینی كورد ناویان ده‌بردری له لایه‌ن سیاسیه‌كانی كورده‌وه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا (ده‌زگای ئیسرائیل-كورد) له هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ك به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆجی ئیسلامیی وڵاتانی دراوسێ گه‌مارۆ دراوه، به‌تایبه‌ت له عێراقدا كه به دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێ و ئێمه‌ش له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵكه‌وتووین كاری كردوه له‌سه‌ر پرسێكی گرنگ و مێژوویی له پێناو دروستبوونی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له هه‌موو بواره‌كانه‌وه له گه‌ل ئیسرائیل و گه‌لی جوو به گشتی، به‌تایبه‌تی كورده جوویه‌كان كه ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتی ئیسرائیل ده‌ژێن و سه‌رده‌مانێك له‌و نیشتیمانه‌دا ژیاوه‌ن و تێكه‌لبوونێكی باشێان هه‌بوو له‌گه‌ل كۆمه‌ڵگای كورد به گشتی به‌ده‌ر له مه‌سه‌له‌ی فاكتۆری ئاینی له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خۆی ئه‌و راستیه‌مان بۆ روونده‌كاته‌وه كه كوردستان هه‌میشه لانكه‌ی پێكه‌وه ژیانی كه‌مینه ئاینیه‌كان بووه و ده‌بی ئه‌و موزائیكه شكاوی كه ئێستا پارچه‌یه‌كی كه‌مه، سه‌ر له‌نۆی دروستبكرێته‌وه.
به‌ر له دامه‌زراندنی ده‌زگای ئیسرائیل-كورد له هه‌رێمی كوردستان، نووسینی وشه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر رۆژنامه یان گۆڤارێك له هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه له‌عێراقی ئیسلامی زۆر مه‌ترسیدار و به فۆبیا ده‌هاته دانان و ئه‌و پرسه له زۆر لایه‌نه‌وه له لایه‌ن میدیاكانه‌وه به‌گشتی له پراوێز دابوو و زۆر به كمی باس له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كرا و له زۆر لایه‌نه‌وه‌ش به هێلی سوور هه‌ژمار ده‌كرا.
به‌لام ئێسته ئه‌و ره‌وه‌شه گۆرانێكی زۆری به‌سه‌رداهاتووه و دۆخی ئیسرائیل-كورد له هه‌رێم باشتره و ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رۆڵی ده‌زگاكه‌مان و تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردستان له پرسه‌كه كه چه‌ندین ساڵه ئیسرائیل و گه‌لی جوو به تێروانین و ئایدۆلۆژیا و لۆژیكی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ئیسلامی وه‌ك له پێناسه‌ی خۆیاندا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به داگیركه‌ر و قه‌واره‌یه‌كی زاێۆنی كه هه‌ولده‌دات جیهانی ئیسلامی به‌ره‌و توونا كردن ببات لێكده‌درێته‌وه.
به‌ڵام ناسینی ئیسرائیل وه‌ك خۆی كه گه‌لی جووله‌كه‌ش وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر مافی ژیانی هه‌یه و مافی خۆیه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو هێرش و هه‌ره‌شه‌یه‌ك له لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی وه‌ك حه‌ماس و حیزبوولڵا كه به‌رده‌وام له لایه‌ن ئێرانه‌وه پرچه‌ك ده‌كرین، بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل مافی خۆ پاراستنی هه‌بی.
هه‌روه‌ك ئاشكرایه له‌و قۆناغه‌دا له كوردستان مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی كورد و ئیسرائیل ره‌زامه‌ندیی زیاتر له‌سه‌ره و په‌سندكردنی پێوه‌ندیی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و جوو ئێسته له كوردستان زیاتره.
ده‌زگای ئیسرائیل-كورد له‌و ماوه‌یه‌دا له پێناو نزیكبوونه‌وه و دروستبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه، سووكایه‌تی و ناوزڕاندنی قبووڵ كردووه و پێی وابووه گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانی زۆر له‌و سه‌ختییانه گه‌وره‌تره كه رۆژانه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وڵاتانی دراوسێ له هه‌رێم و كۆمه‌ڵیك لایه‌نی به ناو ئیسلامیه‌وه ئاسته‌نگ ده‌كرێ.
ده‌ركردنی به‌رده‌وامی 19 ژماره‌ی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و ده‌رچوونی 2 ژماره‌ی ئینگلیزی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد، كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاڤۆكێكی تایبه‌ت به ئیسرائیلناسی بۆ پێدانی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل، چاپ كردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئیسرائیل-كورد له ئۆرشه‌لیم به زمانی عیبری به تیراژی (10.000) دانه، رێكخستنی زۆربه‌ی زانا و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی له‌باره‌ی رابردووی كورد و جوو، سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌زگا بۆ ئیسرائیل ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه باشتر به‌ڕێوه بچێ و چه‌ندان كاری تر سه‌لمێنه‌ری بوونی چالاكانه‌ی ده‌زگای ئیسرائیل-كورد بوون له‌و ماوه‌یه‌دا و ئێستاش له دوای ساڵی تازه‌وه ده‌زگای ئیسرائیل-كورد كۆمه‌ڵیك گۆرانكاری له پرۆژه‌كانی خۆی له كوردستاندا ده‌كات و بۆ زیاتر ناسین و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو گه‌لی كورد و جوو قورسایی، كاره‌كان ده‌خه‌ێنه ناوخۆی ئیسرائیله‌وه و تا ماوه‌یه‌كی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد به شێوه‌یه‌ی ئۆنڵاین له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ئیسرائیل-كورد بلاوده‌كرێته‌وه و چاپ ناكری.ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی هه‌یه به زۆربوونی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له ساڵی تازه‌دا ده‌زگای ئیسرائیل-كورد به گشتی له ناوخۆی ئیسرائیل كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
سه‌رنووسه‌رگۆڤاری ئیسرائیل-كورد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
