له تونس خۆپێشاندان هات بۆ گۆڕینی سیسته‌مێك كه تروسكه‌ی دیموكراسیی لێوه نه‌ده‌هاته دیتن، له باشووری سوودانیش ده‌نگدان بۆ جیابوونه‌وه له سیسته‌مێكی ملهوڕ كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه ژیان وێران ده‌كا.نوخشه بێ له كورده‌واریی خۆمان بۆ رزگاربوون له‌وانه‌ی تروسكه‌ی دیموكراسییان لێوه نایه‌ته دیتن و له‌وانه‌ش ده‌یانه‌وێ به‌ناوی ئاینه‌وه نۆبه‌ره‌ی ئازادیمان له‌بار ببه‌ن.من هه‌مووده‌م له‌گه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه ژیاندام و عێراقێكی دیموكراسیم پێ چاتره له كوردستانێكی دووره‌په‌رێزی بن گه‌مارۆ، هه‌ر به‌ڕاستی ژیانیشمان له‌پێناوی ئه‌مه‌دا دانا.به‌داخێكی زۆره‌وه ئه‌و خه‌ونه‌ی من و هه‌زارانی وه‌چه‌كه‌م به‌ره‌به‌ره ده‌پووچێنه‌وه، دیموكراسی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌گه‌لێكدا نایه‌ته دی كه هه‌موو رۆژ بڕێك له ئازادییه‌كانی "ته‌نانه‌ت" سه‌رده‌می رێژیمی پێشووش له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێته‌وه.ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له عێراقه‌وه دێن ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن ئه‌مانه به‌ته‌مای دانانی وڵاتێكن له‌سه‌ر شێوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
به ئه‌زموونی چه‌ندان سیسته‌م ده‌ركه‌وت، دیموكراسی له نێوان گه‌لانی فره نه‌ته‌وه‌دا نایه‌ته‌دی.دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕكه "بلۆك"ی سۆسیالیست له 1990، ئه‌و وڵاتانه‌ی فره نه‌ته‌وه بوون به‌سه‌ر ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌لی خۆیاندا دابه‌ش بوون.هه‌یانبوو بۆ دوان و هه‌شیانبوو بۆ زیاتر.كۆماره‌یلی سۆڤیه‌تیش به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.ئێمه نابێ له زڕه خه‌وندا بژین و پێمان وابێ عه‌ره‌ب و كوردی عێراق ده‌توانن ئه‌زموونێكی به‌ده‌ر له‌مانه پێشكێش بكه‌ن.
جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق كارێكی ئه‌وه‌نده ئه‌سته‌م نییه مرۆڤ لێی بتۆقێ.سیسته‌می دنیا ئه‌مڕۆ جیابوونه‌وه ده‌په‌ژرێنێ و كێشه‌ی بۆ نانێته‌وه.سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد نییه هه‌موو شت به‌گه‌ز و گرێی نێوده‌وڵه‌تی بێته پێوان، ئه‌مڕۆ گه‌لان بۆ خۆیان ده‌توانن بڕیار بده‌ن جیاببنه‌وه ئه‌گه‌ر وره‌یان هه‌بێ.له دۆخی ئێمه‌ی كوردیدا ته‌نیا یه‌ك گرێ هه‌یه ئه‌ویش گرێی دابڕاویی كه‌ركووكه له كوردستان.كه‌ركووك له هه‌ڵكه‌وتیش و به‌گوێره‌ی ده‌ستووریش هێشتا به‌شێكه له عێراقی فیدراڵ نه‌ك هه‌رێمی كوردستان.بۆ جیابوونه‌وه به‌كه‌ركووكه‌وه، بێگومان ناتوانین بیر له چاره‌سه‌رێكی جیا له ئاشتییانه یان جیا له سیاسییانه بكه‌ینه‌وه.كورد هه‌لی شه‌ڕی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك، كوردستانی سه‌ربه‌خۆش بێ كه‌ركووك، نه‌بوونی باشتره له بوونی.به‌ڵام كێشه‌ی كه‌ركووك هه‌ر ئه‌وه نییه له گه‌رووی نه‌هه‌نگدایه، كێشه ئه‌و نه‌هه‌نگانه‌ی كوردستانیشن كه نایه‌ڵن ده‌سه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو بارستی خۆیانه‌وه بكه‌ونه ناو گره‌وی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك.
كوردستان یه‌كگرتوو نییه، ویستی گه‌لی كوردستان دابڕدابڕ و شپرزه‌یه.له‌لایه‌كه‌وه ناوچه‌ی سلیمانی "ده‌شێ بڵێین" له رووی ئیداره‌ش و له رووی ئیراده‌شه‌وه جیایه له گشتیی هه‌رێم.ئۆپۆزسیۆن كه له‌م شاره‌دا گه‌رای خستووه، رووی شاره‌كه‌ی له پرسه ستراتیجییه‌وه‌كانه‌وه وه‌رگێراوه بۆ سه‌ر پرسگه‌لێكی داوێنی و لاوه‌كی.راگه‌یاندنێكی په‌ڕپووت به‌ناوی میدیای ئازاده‌وه شه‌و و رۆژ ناوه‌ستێ له ئاخنینی هزری خه‌ڵك به‌به‌یت و بالۆره‌ی وا، دووری بخاته‌وه له كێشه‌ی سه‌ره‌كی "كه‌ركووك".
بزاوتگه‌لی ئیسلامی سیاسی سه‌رقاڵی بنكۆڵكردنی دۆخی كوردستانن، یه‌ك چركه‌ش به‌فیڕۆ ناده‌ن له وێرانكردنی ئه‌م دۆخه.پێش چه‌ند رۆژێك زانیم وه‌زیری پێشووتری داد كه سه‌ر به یه‌كگرتوو بوو، هه‌ڵستاوه به‌دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی خۆیان به داواكاری گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دۆزێكی گشتی ئیسلامییانه و یه‌كگرتووانه بێنه به‌رزكردنه‌وه ئه‌گه‌رچی سیسته‌می سیاسیی كوردستان جیاشه له‌م رێبازه.باسی مزگه‌وت و راگه‌یاندنی ئه‌م بزاوتانه، به‌وتار نایه‌ته داپۆشین، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌چه‌یه‌كیان پێ گه‌یاندووه له سوپایه‌كی ساز و ته‌یار ده‌چێ بو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له كوردستان هه‌رساتێ گاوی خۆی هات.جگه له‌مانه پاشاگه‌ردانییه‌ك له به‌ڕێوه‌بردندا هاتووه‌ته پێش وای كردووه مه‌ترسیی هه‌ولێر بۆ سه‌ر داهاتووی ئه‌زموونه‌كه كه‌متر نه‌بێ له مه‌ترسیی سلێمانی.به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌ڕه شیعرێك، سه‌دان شاری زه‌رده‌واڵه‌ی مه‌لایان ورووژان، به‌شێكیان له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاته گرینگه‌كانی سیسته‌مه‌كه‌دان و ده‌ستیان به‌هه‌موو لایه‌كدا ده‌ڕوا.بۆیان بلوێ رۆڵی "مه‌لای خه‌تێ" ده‌بینن.به‌كورتی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ر په‌لی به‌ده‌ست مه‌لایه‌كه‌وه.به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌لاوه، كه ده‌بێ خه‌مخۆری كۆمه‌ڵگه بێ ئه‌مانه كار بۆ كارنامه‌ی بیانی و نامۆ به‌كۆمه‌ڵی كوردستان ده‌كه‌ن و ماڵ له كورد ده‌شێوێنن.
شه‌پڕێویی داووده‌زگایه‌لی حكوومه‌تیش سه‌رباری هه‌مووی.به‌م دۆخ و باره‌وه كه‌ركووك به‌هیچ جۆر بۆ كوردستان نابێ.ئه‌مڕۆ وزه‌ی كوردی به‌رده‌وام وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بریندار خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕوا.نه‌ك هه‌ر كه‌ركووك بگره ته‌واوی ئه‌وه‌ش كه به‌دی هاتووه له مه‌ترسیدایه.بێگومان شه‌ڕی هه‌موو ئه‌مانه به‌من نایه‌ته كردن، ئه‌ركی من ته‌نیا ده‌ستنیشانكردنی دۆخه‌كه‌یه و بۆ به‌رپرسیارانی به‌نده‌ن "ڕعلی"ی به‌جێ ده‌هێڵم.
خۆپێشاندانی تونس بۆ ئازادی و ده‌نگدانی باشووری سوودان بۆ جیابوونه‌وه، خه‌ونی خۆشكه‌ڵه‌ن، به‌ڵام زڕه خه‌ونن بۆ ئێمه‌ی كورد به‌م گه‌د و گیپاڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه ناتوانێ كورد گوته‌نی "سه‌ری دوو به‌ن یه‌كلا بكاته‌وه".ئه‌م خه‌ونه خۆشكه‌ڵانه ناتوانن كه‌س له خشته ببه‌ن تا پێی وابێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك و جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق، ئه‌سته‌م نین.بگره زۆریش ئه‌سته‌من، بگره خه‌یاڵی بێ بنه‌واش له‌م دۆخه‌دا.كێشه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه نایه‌ته زانین كێ به‌رسیاره تا رووی سكاڵای لێ بكه‌ی، ناشێ بۆ هه‌موو ورد و درشتێك رووی ئاخاوتن له سه‌رۆك بێ.
بۆ كه‌سێك بتوانێ چاره‌سه‌ر بباته پێشه‌وه، یان هه‌ر نه‌بێ له دڵه‌وه خه‌م بخوا بۆ داهاتووی كوردستان و خه‌ون به سه‌ربه‌خۆیییه‌وه ببینێ، ده‌نگوباسی بنه‌ی پێشكێش ده‌كه‌م: "بنه" مه‌به‌ستم له چینی ژێره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه، له‌سه‌ر ده‌ستی میدیایه‌كی دڕی نابه‌رپرسیار له سلێمانی و ئۆپۆزسیۆنێكی گێره‌شێوێن له‌پاڵیدا، هه‌روه‌ها گه‌له‌یه‌كی نه‌زان له‌وتارده‌رانی مزگه‌وت له هه‌ولێر كه به‌شێكن له پاشماوه‌ی رێژیمی به‌زیوی پێشوو، رۆژ به‌ڕۆژ ئه‌م بنه‌یه‌ی كوردستان ده‌ڕزێته‌وه و له‌به‌ریه‌كتر هه‌ڵده‌وه‌شێ.میدیا شڕه‌ی حزبیش هیچ راستییه‌ك ناگوازێته‌وه، له خه‌وی غه‌فڵه‌تدایه، وه‌ك یه‌كێك راته‌كانی مێشك "الجلگه الدماغیه" لێی دابێ، بیر و هزری وه‌ستاوه و ته‌نیا گه‌ده‌ی كار ده‌كا.له نێوانی ئه‌م شڕ و دڕانه‌دا دیاره دۆخ روو له كوێ ده‌كا.
خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و رزگاربوون له سته‌م و بێدادی، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به‌لایه‌وه ئه‌م خه‌ونه گرینگ بێ، له‌م ساته‌دا به رزگاركردنی كه‌ركووك و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.ئه‌مه به‌رنامه نییه بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك، با كه‌س نه‌تۆقێ.ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌یه "وه‌ك خۆم" خه‌ونی خۆشكه‌ڵه میوانیانه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه خۆشكه‌ڵه‌یه به‌دی بێ، هه‌نگاوێكی تر هه‌یه ئه‌ویش ساڕێژكردنی ئه‌و برینه‌یه كه جاهیلایان له دڵی هه‌ولێریان كردووه.شوكری فه‌زڵی پێش نه‌وه‌ت ساڵ گوتی:
سه‌ره‌تای ئیش هه‌موویه‌كبوونه ئه‌ویش نابێ هه‌تا – هه‌ر برینێ كه له دڵدا هه‌یه ساڕێژی نه‌كه‌ی
گێره‌شێوێنێ كه كای كۆنی به‌بادا له كنت – چاكه هه‌ر لێی خوڕی سه‌یری ده‌م و كاوێژی نه‌كه‌ی
15/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
