شه‌ڕی ناوه‌خۆی كوردستان بێ پێشه‌كیی راگه‌یاندن رووی دا، له‌به‌رئه‌مه قه‌ڵه‌می نه‌بوو. پێش ساتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ، كه‌سێك شرۆڤه‌ی ناكۆكیی نێوان دوولایه‌نه‌كه‌ی نه‌كردبوو له رێی قه‌ڵه‌مه‌وه تا ببێ به‌ڕێنوێن و هانده‌ر بۆ شه‌ڕه‌كه. هه‌موومان له‌بیرمانه، له مانگی ئایاری 1994دا چه‌ند روود
اوێكی لاوه‌كی هاتنه‌پێش، دواتر پێكدادانی پچڕپچڕ لێره و له‌وێ روویان دا، ناكۆكییه‌كه به‌شاراوه‌یی به‌به‌ره‌وه چوو. تا چه‌ند مانگێكیش دوای ئه‌و رووداوانه كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو ئه‌م ده‌سپێكه ببێ به سۆنگه‌ی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری و شار و ناوچه‌ی تێدا بێنه یه‌كلاكردنه‌وه. بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی ناوبه‌ناوێ دووباره‌ی ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ فڵان و بێڤان قه‌ڵه‌می شه‌ڕی ناوه‌خۆن، كه‌سێكه یان له دنیا تێ نه‌گه‌یشتووه، یانیش ژێرانه بیر ده‌كاته‌وه و وا ده‌زانێ قسه‌كه‌ی بۆ ده‌چێته سه‌ر. به‌م تۆمه‌ت به‌شینه‌وه‌یه، ئه‌و پێی وایه ده‌توانێ شووره‌ییی خۆی و گه‌وره‌كانی دابپۆشێ.
ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕ ده‌ستی پێ كرد، هێشتا مانگێك نه‌بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێكدا پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی لیبراڵی راگه‌یاندنمان نه‌خشه‌كێش كردبوو. شه‌ڕ پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه‌ی به‌لاڕێدا برد، بنكه و باره‌گاكان هاتنه سووتاندن، ماڵان هاتنه تاڵانكردن، خۆشمان ئاواره و ره‌هه‌نده. ئه‌م دۆخه ته‌نیا ئێمه‌ی نه‌گرته‌وه تا بڵێی پاشتر زمانی نووسینمان له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوێله‌وه زبر بووبێ و ناومان ده‌ركردبێ به قه‌ڵه‌می شه‌ڕ، جگه له ئێمه هه‌زاران ماڵی بێوه‌ی و هیچ له هیچدا نه‌بوو بوون به‌ئاگردووی شه‌ڕه‌كه. پڕۆژه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و به‌ناچاری بووین به‌به‌شێك له راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌مه. ئه‌وه‌ی رووی دا رووی دا، پێویست به‌دووباره‌كردنه‌وه ناكا به‌ڵام وه‌ك هه‌مووجار له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی داماودا، كوڕی گۆنگه‌ران به‌رزه‌كی بانان لێی چووه ده‌ره‌وه، ده‌ستی خۆشی به‌سه‌ری ئه‌م و ئه‌و سڕیه‌وه. به‌ڵام من و هاوه‌ڵه رۆژنامه‌نووسه‌كانم زۆرترین زیانمان لێ كه‌وت كه خه‌ونی رۆژنامه‌نووسیمان زینده‌به‌گۆڕ بوو.
ئه‌وه قسه‌یه‌كی پووچه كه ده‌ڵێ شه‌ڕی ناوه‌خۆی ساڵی 94 به‌دواوه، قه‌ڵه‌می هه‌بووه. دوو حزبی سه‌ره‌كی له كوردستان كه كه‌وتنه ناو ئه‌و شه‌ڕه‌وه، بێگومان به‌ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی سیاسه‌تی خۆیانه‌وه ده‌جوڵانه‌وه، هیچ ناچار نه‌بوون به‌ده‌م داوای چه‌ند لاوێكه‌وه بێن و شه‌ڕ بۆ خواستی قه‌ڵه‌می ئه‌وان بكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه شه‌ڕی گه‌وره‌گه‌وران خۆیان بوو، شه‌ڕی ئه‌وانه‌بوو چه‌ندان كتێب و تێزیان له‌باره‌وه نووسیبوو. ئه‌و ناكۆكییه‌ش وا كتوپڕ سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو، بگره درێژه‌ی ناكۆكییه‌ك بوو ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ پێش 30 ساڵ له‌و مێژووه‌ی ئاماژه‌م بۆی كرد. هه‌ر له‌و دیرۆكه‌وه شه‌ڕه‌كه تێزیشی بۆ هاتبووه داڕشتن. من لێره خه‌ریكی ئه‌وه نابم سه‌ربرده‌ی كۆن بگێڕمه‌وه، ته‌نیا ده‌مه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌مه‌وه كه ده‌ستی خۆیان به‌سه‌ری خه‌ڵك ده‌سڕنه‌وه بۆ شوونه‌ونكردنی شه‌رمه‌زارییان.
به‌خۆشیی هه‌موولا، شه‌ڕ داوی چه‌ندان ساڵ بڕایه‌وه و كوردستان ئه‌و قۆناغه‌ی به‌ڕێ كرد. بوو به قۆناغی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، ململانه له ناوه‌خۆوه گۆڕا بۆ ململانه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ پچڕینه‌وه‌ی مافی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان. دوای رمانی رێژیمی سه‌دام، چه‌ند ساڵێك بوو هه‌موو خه‌یاڵمان رووی له به‌غدا بوو، سه‌ردێره گرینگه‌كانی ئه‌و رۆژانه برێتی بوون له: فیدراڵی و پێشمه‌رگه و كه‌ركووك و پاشان كۆنتراكته‌یلی نه‌وت، تا ئه‌و سۆدره‌یه‌ی ناوی له خۆی ناوه "ئۆپۆزسیۆن" هات و هه‌موو خه‌یاڵه زێڕینه‌كانی پێچایه‌وه. به‌خۆی به‌ڕاگه‌یاندنی شڕیه‌وه، كه راگه‌یاندنێكه "به زاراوه‌ی به‌غدایییان" له له‌شكره‌كه‌ی شێخ محه‌مه‌د عاگوول ده‌چێ. یه‌ك رۆژنامه‌نووسی شاره‌زای تێدا نییه بۆ نووسینه‌وه‌ی هه‌واڵێك. نووسینی ئه‌و میدیایه له رێنووس و رێزمان و داڕشتندا هێنده به‌ربایه ته‌نیا له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ی خۆیدا هاوده‌نگه كه ئه‌ویش په‌یامێكی به‌ربایه، ئه‌و زمانه‌ی ده‌ینووسن به‌هیچ جۆر له زمانی ره‌سه‌نی كوردی یان بابه‌تی رۆژنانه‌نووسانه ناچێ. ئه‌و راگه‌یاندنه كاری ته‌نیا ئه‌وه‌یه ریسوا بكا و ره‌ش بكا و به‌د بكا و خه‌ون بزڕێنێ، تۆمه‌ت ببه‌شێته‌وه به‌سه‌ر هه‌موو كه‌س و كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیدا، یان هه‌ر داهاتووێك خێری بۆ وڵات تێدا بێ.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ی قه‌ڵه‌می شه‌ڕی ناوه‌خۆش كه ده‌یده‌نه پاڵ من و خه‌ڵكی تر، ده‌ق پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. بۆ وام پێ ده‌ڵێی كاكه؟ بۆچی من "له كه‌ناری دانووبه‌وه تا خڕی ناوزه‌نگ" و "په‌نجه‌كان یه‌كتر ده‌شكێنن"م نووسیوه تا بووبم به تیۆریست و قه‌ڵه‌می شه‌ڕی ناوه‌خۆ؟ بڕۆ یه‌ك رسته‌ی شه‌ڕی ناوه‌خۆ بدۆزه ناوی منی به‌سه‌ره‌وه بێ. ئێوه خۆتان قه‌ڵه‌می شه‌ڕ و گرژیی ناوه‌خۆن و ئێسته‌ش زڕه‌خه‌ون به‌و شه‌ڕه‌وه ده‌بینن. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هه‌زار بابه‌تتان ورووژاندووه بۆ گرژی، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له گۆنگه‌ر بوایه له‌گه‌ڵتاندا له‌مێژبوو شه‌ڕ قه‌ومابوو. جێی سه‌یر پێهاتنه، له شه‌ڕه‌كه‌ی پێشوودا له زووه‌وه چه‌ك هاتبووه سازدان به‌ڵام قه‌ڵه‌م له گوێی گادا نووستبوو تا شه‌ڕ ده‌ستی پێ نه‌كرد. ئه‌مجاره قه‌ڵه‌م، كورد گوته‌نی خه‌ریكه "به‌لاس و په‌ڵاسدا بچێ" بۆ شه‌ڕ و دۆخێكی ته‌قاوه، به‌ڵام مخابن له خۆی، ته‌رازووی چه‌كدارییه‌كه له‌نگه و به‌ده‌م داخوازی ئه‌وه‌وه نایێ. هه‌له و با وه‌ڵامی ئه‌وه‌شیان بده‌مه‌وه بۆچی چه‌ك به‌ده‌م داوای قه‌ڵه‌میانه‌وه ناچێ: ئۆپۆزسیۆنی كوردی له رۆژی زاینیه‌وه تا ئه‌مڕۆ داوێكی باریك جیای كردووه‌ته‌وه له هاوسه‌نگه‌ری له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا، سووكه پاڵێكی پێوه بنێی، خۆی ناگرێته‌وه تا نه‌كه‌وێته كۆشی ئه‌و دوژمنه‌وه، بگره هه‌ر بۆ خۆی به‌هیوای ئه‌وه دروست بووه هه‌لی ئه‌و كۆشه گه‌رمه‌ی ده‌ست كه‌وێ. حه‌یف كه به‌ختیان یار نابێ بۆ ئه‌و كۆشه تا كوردستان دۆخی سیاسیی وا شه‌پڕێو و شپرزه بێ. بێگومان وا بڕوا ئه‌ویش واده‌ی دێ، "به‌داخه‌وه" بۆ ئه‌وده‌م، ده‌بینینه‌وه سه‌نگه‌ری قه‌ڵه‌مه‌كان له كوێن؟
15/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
