ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی معه‌مه‌ر قه‌زافیی مه‌زن "زعیم"ی لیبیا كه گوتی گه‌لی تونس په‌له‌ی كرد له ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.به‌ڵێ منیش پێم وایه په‌له‌ی كرد، به‌ڵام جیاوازیی نێوان بۆچوونی من و مه‌زنی لیبیا ئه‌وه‌یه، ئه‌و له خه‌می خۆیدایه، ده‌ترسێ نه‌بادا ئاگری خۆپێشاندان بگاته ره‌شماڵه‌كه‌ی وی و ئه‌ویش بێته ده‌رپه‌ڕاندن، به‌ڵام خه‌می من له په‌رۆشیی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كا گه‌لی تونس له‌م بێكه‌سی و په‌له‌په‌لییه‌دا شۆڕشه‌كه‌ی له‌بار بچێ و ده‌ست به‌تاڵ بمێنێته‌وه.شۆڕشی گه‌لی تونس دوو راستیی گرینگی خسته به‌رده‌م سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی كه سیسته‌می دیكتاتۆریی گه‌لانی عه‌ره‌ب و موسڵمان له‌سه‌ر بناخه‌یه‌كی زۆر فشه‌ڵ دامه‌زراوه و به‌رگه‌ی بچووكترین بزووتنه‌وه ناگرێ ئه‌گه‌ر گه‌لان رۆژێك له رۆژان بیانه‌وێ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.ئه‌م سیسته‌مانه به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی ده‌سته‌یه‌ك له خزم و كه‌س و په‌ڕاوێزی بچووكی سه‌رۆك به‌ڕێوه‌یان ده‌با نه‌ك بناخه‌یه‌كی ئایدیۆلۆجیا و بیر و به‌رنامه‌ی سیاسیی پته‌و كه ئاسان نه‌بێ هه‌ڵته‌كێ.دووه‌مین راستیش: دیكتاتۆریه‌ت له‌م ناوچه‌یه‌دا رێگه‌ی نه‌داوه به‌گه‌لان جێگره‌وه پێكه‌وه بنێن بۆ ئه‌و رۆژه‌ی سیسته‌می تێدا ده‌گۆڕن.ئه‌مه داخ و خه‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه و ده‌ردێكه ده‌یان ساڵی تر پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه.
هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام له مه‌غریبه‌وه تا ئێران و پاكستان، گوێ قوڵاغ و له‌سه‌ر هه‌ستن بزانن سه‌ره‌نجامی راپه‌ڕینی گه‌لی تونس به‌كوێ ده‌گا، هه‌مووشیان هه‌مان پرسیار به‌ره‌وڕووی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه: ئێ ئینجا چی؟ ئه‌وه شۆڕش رووی دا و ئه‌مه‌ش سه‌رۆك و نێزیكه‌كانی هه‌ڵاتن، به‌ڵام جێگره‌وه چییه؟ نایه‌ته وه‌شارتن، سیسته‌مه نادیموكراسییه‌كان له وڵاتانی دواكه‌وتوودا، بێ ژمار جێگره‌وه له هه‌ناوی وڵات‌دا حه‌شار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و كاتانه‌ی خۆیان ته‌فروتوونا ده‌بن.له‌و سیسته‌مانه‌دا، سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌گه‌لی سیاسی و شارستانی و كولتووریی وڵات ره‌نگ و بۆنی ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرن و ده‌بن به كۆپیه و له‌به‌رگیراوه‌ی ئه‌و.شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و به‌تاڵانبردنی وڵات ده‌بێ به‌نه‌ریتێكی گشتیی هه‌موولا له‌سه‌ر رێككه‌وتوو.سیاسه‌تی تاكڕۆیی ده‌بێ به‌كولتوورێكی ره‌سمی، لادان "اقصا و "ی یه‌كتر و سه‌ركوتینه‌وه‌ی ئازادی و بڕینه‌وه، تا ده‌گات به‌گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیش بۆ نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات، موو به‌موو هه‌مووی دووباره ده‌بێته‌وه.ئاخۆ هه‌موو ئه‌مانه له عێراقی خۆمانی دوای كه‌وتنی سه‌دام و سیسته‌مه‌كه‌یدا روویان نه‌دایه‌وه؟ ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانی خۆشمان، له سه‌رده‌مێكدا دوای راپه‌ڕین بێ به‌ش نه‌بوو لێی.
بۆیه ده‌ڵێم، له میسر، ئوردن، یه‌مه‌ن، جه‌زائیر یان سووریا، ئه‌گه‌ر هه‌مان شۆڕشه‌كه‌ی تونس دووباره بكه‌یه‌وه و قه‌لفڕ به سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌ی، هه‌مان پرسیار و هه‌مان وه‌ڵام خۆیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه.ئێ چی؟ ئینجا چی؟ به‌ڕاده‌یه‌ك كه گوته كوردییه‌كه‌ی ده‌ڵێ "خراتر له پاشتر دێ"، وا ده‌كا مرۆڤ بسڵه‌مێته‌وه له بیری راپه‌ڕین و گۆڕینكاری.ئه‌و سیسته‌مانه‌ی هه‌ڵده‌ته‌كێن، جێگره‌وه‌كانیان كه زووتر هاتوونه‌ته سازدان، له خۆیان خراترن.مه‌زنی لیبیا راست ده‌ڵێ په‌له بوو ئه‌م ده‌رپه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رۆك بن عه‌لی، له‌به‌رئه‌وه‌ی جێگره‌وه دیار نییه.له باشترین حاڵ‌دا، له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوم هێنان و نه‌هێنان، ئیسلامی سیاسی به‌توندڕۆ و نێوانڕۆ و نه‌رمڕۆیه‌وه، به‌هه‌مان كه‌ره‌سته و ئامێری سه‌ركوتینه‌وه و داپڵۆسینی مایه‌كی و واتایه‌كییه‌وه خۆی ساز داوه بۆ هه‌ل، تا ئه‌و تنۆكه ئازادییانه‌ی ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می سیسته‌مگه‌لی پێشوودا ده‌چوونه گه‌رووی گه‌لانه‌وه، ئه‌وانیش بگرنه‌وه.
له‌م ناوچه‌یه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلامدا، ئه‌و سه‌مه‌ره‌یه‌ی ناوی له خۆی ناوه ئۆپۆزسیۆن، له كۆنیش و له تازه‌شدا، به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی فه‌رمانڕه‌وا، له رووی كولتوور و ئایدیا و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه به‌موو لێی لانه‌داوه، بگره زۆریش وێرانكه‌رتره له‌و، ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه له ده‌سه‌ڵات ته‌نیا ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر كورسی و ئه‌میان له‌سه‌ر زه‌وی رۆنیشتووه.له‌م ناوچه‌یه‌دا ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، وه‌ك نه‌ینۆكی به‌ره‌وڕووی یه‌كتر له دووكانی سه‌رتاشدا، تا كۆتایی وێنه‌ی یه‌كتر دووباره ده‌كه‌نه‌وه.ئه‌گه‌ربێو ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه بگات به ده‌سه‌ڵات، وه‌ك چۆن به‌عس له عێراقدا دووجار، یه‌كیان له 1963 و دووه‌میان له 1968 پێی گه‌یشت، هه‌ردوو جار سه‌ڵه‌وات بۆ كفندزی یه‌كه‌م هاتنه به‌ڕێكردن.كوردستانی خۆشمان به‌ده‌ر نییه له‌م دۆخه، ئۆپۆزسیۆنی كوردی یان له هه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه گووراوه و هه‌مان دۆخی نه‌ینۆكی سه‌رتاشه‌كه‌یه و دانه‌وه‌ی هه‌مان وێنه‌یه تا بڕۆی، یانیش ئیسلامییه و له هه‌ناوێكی زڕه‌وه هاتووه كه نامۆیه به مێژوو و خواستی كورده‌واری.
به‌كورتی، گه‌لانی ئه‌م ناوچه دواكه‌وتووه ناتوانن له سیاسه‌تدا جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات ره‌پێش بكه‌ن جیا بێ له سیسته‌می پێشوو، یان هه‌ر نه‌بێ خراتر نه‌بێ لێی، نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی پێشتر باسم كرد كه ده‌سه‌ڵات جێگره‌وه بۆ خۆی ده‌ڕسكێنێ، بگره له‌به‌رئه‌وه‌ش كه چینی ناوه‌ند، ئه‌و چینه‌ی داوالێكراوه بۆ پێشڕه‌وایه‌تیی چینگه‌لی هاڕاوی ژێره‌وه، خۆی چینێكی نه‌زۆكه.ئه‌م چینه ناوه‌ندییه یان ده‌ستی به‌كڵاوه‌وه گرتووه و هیچ بزاوتێكی نییه له رووی سیاسییه‌وه، یانیش له باشترین رۆڵی سیاسه‌تبازیدا دووڕوو و ئه‌لقه‌گوێی چینی ده‌سه‌ڵاتداره و به‌شێكه له ئامێری سه‌ركوتینه‌وه و رووتاندنه‌وه.
چار چییه؟ یان ده‌بێ ئه‌م چینه‌ی ناوه‌ند جێگره‌وه‌ی سیاسیی گونجاو بزێ بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌مه‌یان له‌م دۆخه‌دا دووره له چاوه‌ڕوانی و هیچ هیوایه‌یه‌كی لێ نایه‌ته‌كردن، به‌ڕۆشنبیرانی وڵاتیشه‌وه كه پێویست بوو ویژدانێكی زیندوو بن، یانیش ئه‌وه‌تا وا باشتره گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه خه‌باتی شارستانی بكه‌ن بۆ خسته‌ڕووی داواكاریی رۆژانه: له‌ته‌نانێك و كه‌مێك ئازادی.ده‌بێ له بیرمان نه‌چێ كه‌وا خه‌باتی شارستانی باشترین جێگره‌وه ده‌گوورێنێ، جێگره‌وه‌یه‌كی چاك و له‌بار و لێوه‌شاوه بۆ رۆژی پێویست.ئه‌زموونی عێراق له ئه‌زموونی تونس سه‌رمه‌شقتره و زیاتر ده‌رسی لێ دێته وه‌رگرتن.ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌رانه‌وه خۆیان گه‌یانده‌وه به كۆشكه‌یلی كۆماری، یان ئه‌وانه‌ی له هه‌ناوی رێژیمی پێشووه‌وه له دایك بووبوون، هیچیان جیا نه‌بوو له سیسته‌مه كۆنه‌كه بگره خراتر، "سڵاو له كفندزی به‌رێ".ده‌بێ عێراقییه‌كان له نووكه‌وه ده‌ست بكه‌نه‌وه بو گۆڕین و ره‌پێشكردنی جێگره‌وه، ئه‌ویش له رێی خه‌باتی شارستانی نه‌ك "بمرێ و بڕووخێ".
به‌كورتی، گه‌لی تونس، له داخی بێكاری و نه‌بوونی بژێوی، راپه‌ڕی بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی هه‌بێ به‌ده‌سته‌وه، له خۆسووتاندنی لاوێكه‌وه گه‌یاندیه ده‌یان قوربانی و سه‌دان ئه‌نگاوته.به‌ڵام سه‌رئه‌نجام چی؟ پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو جڵه‌وی كاروباریان گرته‌وه ده‌ست و پاش دوو مانگی تر ده‌بینی چۆن به چاووڕاوی هه‌ڵبژاردن و به‌دیمه‌نێكی تازه‌وه دێنه‌وه سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات و هه‌مان سووڕ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه له تاڵان و بڕۆ و داپڵۆسین.بۆیه به‌بۆچوونی من، وا چاكه گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه له نه‌بوونی جێگره‌وه‌دا، مه‌زنی لیبیا گوته‌نی "په‌له نه‌كه‌ن" له گۆڕینی سیسته‌م، داوای له‌تێك نان و تروسكه‌یه‌ك ئازادی باشتره، با زۆر بیر له ئه‌لته‌رناتیڤ بكه‌نه‌وه، ئه‌گینا قوربانیدانیان بۆ ده‌مێنێته‌وه به بیره‌وه‌ری.
18/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
