با چی تر خۆڵ له چاوی خۆمان و غه‌یره نه‌كه‌ین و به‌رده‌وام بیڵێینه‌وه كوردی یه‌ك زمانه.له هه‌ڵكه‌وتی به‌رچاودا كوردی بووه به دوو زمان: كرمانجیی سه‌روو و كرمانجیی خواروو.ئه‌م ناولێنانه‌ش زیاتر ناولێنانێكی زمانه‌وانییه و خه‌ڵكی ئاسایی به‌كاری ناهێنن.خه‌ڵكی ئاسایی له‌جیاتی سه‌رووه‌كه "كرمانجی" و له‌جیاتی خوارووه‌كه "سۆرانی" ده‌ڵێن.ورده ورده‌ش دنیا به‌م راستییه ده‌حه‌سێ و وه‌ك دوو زمان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كا.پار چه‌ند جارێك نامه‌م بۆ داووده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی بیانی نارد و داوام لێ كردن مافی وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كتێبێك بده‌ن به ده‌زگای ئاراس، له وه‌ڵامدا ده‌یاننووسی بۆ كرمانجیته یان بۆ سۆرانی؟ بێگومان كوردی له بنجدا یه‌ك زمانه، وه‌ك هه‌ر زمانێكی تر شێوه‌ی ئاخاوتنی ناوچه‌یلی له یه‌كتر جیا بووه، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندن، به‌تایبه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی چاپه‌مه‌نی له‌ناو كورد له كۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ئاراسته‌ی دوو كرمانجییه‌كه‌ی له یه‌كتر دابڕی.له‌و ده‌مانه‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌زمانی كوردییه‌وه خه‌ریك بوون، رێزمانی جیاوازییان بۆ هه‌ردوو كرمانجییه‌كه نووسییه‌وه، فه‌رهه‌نگی یه‌ك دیاله‌كتییان دانا، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پسۆڕانی زمانی كوردی له زانستگه‌یلی كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا، ئێسته یه‌ك زاراوه ده‌ناسن.ئه‌م بێ به‌رنامه‌یییه بۆ كوردی، زمانه‌كه‌ی خسته به‌رده‌می دووڕیانه‌وه و دیاله‌كته‌یلی كوردی، رێی په‌ره‌سه‌ندنی جیاوازیان گرت.
جاروبار هه‌وڵ هه‌بوون بۆ به‌رنامه‌داری له نووسینه‌وه‌ی رێزمان و فه‌رهه‌نگی كوردیدا، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كۆڕی زانیاری كورد له پاش ساڵی 1970ه‌وه كردی، چه‌ندانی وه‌ك قه‌ناتی كورد و عه‌ره‌ب شه‌مۆ و عه‌لی سه‌یدۆ گۆرانی كه كوردی عێراق نه‌بوون له كۆڕ كۆ كرده‌وه.ئه‌و هه‌وڵه‌یله وه‌ك رواڵه‌ت مایه‌وه له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی گڵۆڵه‌ی كورد له 1975ه‌وه كه‌وته‌وه لێژی.زمان و ده‌سه‌ڵات به ته‌ریبی یه‌كتر ده‌ڕۆن له مێژوودا، ده‌سه‌ڵات دووچاری په‌ككه‌وتن ببێ زمانیش په‌كی ده‌كه‌وێ.پسپۆڕانی زمانی كوردی له هیچ سه‌رده‌مێكدا بۆیان نه‌لواوه كاره‌یلی زمانه‌وانیی خۆیان له یه‌ك به‌رنامه‌دا كۆ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه ده‌ردی یه‌كه‌م، به‌ڵام ده‌ردی گرانتر له‌وه‌وه هات كه ده‌وڵه‌تی تازه‌ی توركیا سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی، له ساڵی 1928ه‌وه ئه‌لفبێتكه‌ی نووسینیشی له عه‌ره‌بییه‌وه گۆڕی بۆ لاتینی.كوردی باكور به‌ره‌به‌ره ئه‌لفبێتكه‌ی عه‌ره‌بییان له‌بیر چووه‌وه.ئێسته كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بۆیان لواوه له توركیا به‌كوردی بڵاو بكه‌نه‌وه، یان له هه‌نده‌ران كتێب و به‌ڵاڤۆك ده‌ربكه‌ن و وارگه‌ی ئینته‌رنێت بكه‌نه‌وه، وه‌چه‌ی تازه‌یان پیتی عه‌ره‌بی ناناسێ.بۆ زمانی كوردی ده‌رده‌كه بووه به دوو: جیاوازیی دیاله‌كت و جیاوازیی ئه‌لفبێتكه.ئێسته له هه‌ڵكه‌وتی به‌رچاودا هه‌ردوو كرمانجی وه‌ك دوو زمان خۆیان ده‌نوێنن و ئاگاشیان له یه‌كتری زۆر كه‌مه.ناوه‌ندێكی زمانه‌وانی نییه بتوانێ له زاره‌وه‌سازیدا رێنوێنییان بكا و به‌یه‌ك ئاراسته‌یاندا ببات تا ئه‌و رۆژه‌ی "ئه‌گه‌ر" كورد له‌سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتن یه‌ك جۆر پیت یان یه‌ك جۆر ئه‌لفبێتكه بۆ نووسین به‌كار بهێنن.
پرسیارێك به‌رده‌وام له خوێنده‌وارانی كوردی باكوره‌وه به‌ره‌وڕوومان ده‌بێته‌وه: ئاخۆ بۆ كوردی پیتی لاتینی باشتره یان عه‌ره‌بی؟ هه‌ندێك جار له‌مه‌ش زیاتر: كه‌ینێ ده‌ست له‌م پیتی عه‌ره‌بییه هه‌ڵده‌گرن و دێنه سه‌ر لاتینی؟ بۆ وه‌ڵامی راست و ره‌وانی ئه‌م پرسیاره‌یله، من پێم وایه ئه‌لفبێتكه‌ی عه‌ره‌بی بۆ زمانی كوردی زۆر باشه، له‌به‌ر زۆر هۆ، یه‌كه‌م: ئه‌ده‌بیاتی كۆنی كوردی هه‌مووی به‌پیتی عه‌ره‌بی هاتووه‌ته نووسین: ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌لایێ جزیری و نالی و حاجی قادر و خانای قوبادی و ئه‌وانی تر، كه كورد ته‌نیا ئه‌م كه‌مه كه‌له‌پووره‌ی هه‌یه له بواری نووسیندا.زمانی ئه‌مانه‌ش پڕاوپره له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی.وێڕای ئه‌مه، له هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و فارسی، كوردیش له‌گه‌ڵیاندا، چه‌ندان ده‌نگ هه‌یه كه له ئه‌لفبێتكه‌ی لاتینیدا شێوه‌یان نییه.سه‌باره‌ت به‌مه، كه نووسینێكی كۆنی كوردی به‌پیتی لاتینی ده‌خوێنییه‌وه زۆربه‌ی نرخ و چێژی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌یلی ئاینی ئیسلام هه‌مووی به زمانی عه‌ره‌بی هاتووه‌ته نووسین، نه‌زانینی كورد بۆ ئه‌لفبێتكه‌ی عه‌ره‌بی، له رابردووی خۆی دای ده‌بڕێ.زانایانی كوردیش له مێژووی كۆندا به سه‌دان و ره‌نگه به‌هه‌زاران كتێبیان دانابێ له هه‌موو بوارێكدا، ئه‌مه به‌شێكی گرینگ له مێژووی بیر و كولتووری نه‌ته‌وایه‌تیی كوردی پێك ده‌هێنێ، نه‌ناسینی ئه‌لفبێتكه‌ی عه‌ره‌بی واته دابڕان له رابردووی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و كولتووری.
هۆیه‌كی تر پاڵم ده‌نێ بۆ ئه‌م بۆچوونه، ئه‌ویش گۆڕانی سیسته‌می سیاسییه له توركیا.ئه‌و سیسته‌مه تازه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می مسته‌فا كه‌مال كه رووی له ئه‌وروپا بوو، ئه‌مه‌یان رووی له دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلامه، رۆژبه‌ڕۆژ هه‌نگاو ده‌نێ به‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ بناوانی ره‌سه‌نی خۆی.ئه‌م گه‌ڕانه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌موو بوارێكدا، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌دا، ره‌نگه رۆژێك بێ، ئه‌لفبێتكه‌ی عه‌ره‌بی به‌ڕه‌سمی بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا، به‌شێوه‌ی یه‌كجاره‌كیش نه‌بێ، به‌نیوه‌یی له پاڵ لاتینیدا.بێگومان كورد له‌م پرسه گرینگانه‌ی توركیادا بڕیارده‌ر نییه.ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌لفبێتكه‌ی گۆڕییه‌وه بۆ عه‌ره‌بی "نیوه‌گۆڕین یان ته‌واو"، ئه‌و كاته كوردیش ئه‌م بڕیاره ده‌یگرێته‌وه.ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی وا بۆ توركیا سیاسه‌ت و ئاین بێ، بۆ كوردی كه‌ڕه‌واڵه‌ی خۆمان، جیا له‌مانه، یه‌كه‌تیی نه‌ته‌وایه‌تیشه.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێ یه‌ك ئه‌لفبێتكه‌ی هه‌بێ، بۆ كوردیش ئه‌لفبێتكه‌ی عه‌ره‌بی زۆر باشه.پێشكه‌وتنی گه‌لان به‌پیتی نووسین نییه تا بڵێی ئێمه چه‌ند دوور بكه‌وینه‌وه له دنیای هه‌ژاران و دواكه‌وتووان كه دنیای عه‌ره‌ب و موسڵمانانه، ئه‌وه‌نده به‌خته‌وه‌ر ده‌بین بۆ نێزیكبوونه‌وه له ژیانی سه‌رده‌مییانه و خۆشبژێوی.چین و ژاپۆن ئه‌لفبێتكه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و لاتینی به‌كار ناهێنن، رووسیش به‌هه‌مان شێوه.ئه‌م وڵاتانه زیاتریش پێوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ رۆئاوا و زیاتر له توركیای ئه‌لفبێتكه گۆڕی‌و تێكه‌ڵن به به‌ها و نه‌ریتی رۆئاوا.تورك له گۆڕینی ئه‌لفبێتكه‌دا جگه له زیان هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، كوردیش چ هانده‌رێكی نییه بۆ گۆڕین.ئێمه ناتوانین مێژوو بسڕینه‌وه و جوگرافیا بگۆڕین تا ببین به مرۆڤێكی تر و كوردستانیش ببه‌ینه ته‌نیشتی ئه‌وروپا، ناشتوانین ئاین بگۆڕین.وه‌ك ده‌بینی دنیا چه‌ند به‌ره‌و پێش ده‌ڕوا و ژیان رۆژانه له هه‌موو لایه‌كه‌وه چلۆنی په‌ره‌ده‌سێنێ، ئاین وه‌ك خۆیه‌تی بگره زیاتریش ده‌چه‌قێ.سیاسه‌تی مسته‌فا كه‌مال له‌م بوارانه‌دا هیچ ئامانجێكی نه‌پێكا، كوردی توركیاش هیچ سوودێكیان له گۆڕینی ئه‌لفبێتكه نه‌بینیوه تا ببێ به ناز به‌سه‌ر كولتووری كوردییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له كه‌له‌پووری باووباپیران دای بڕیون.یه‌كگرتنه‌وه‌ی زمانی كوردی به‌ر له هه‌موو شت له‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كورد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌لفبێتكه‌ی عه‌ره‌بی.یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌وێ.ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ ئه‌مه راستییه، ناشتانه‌وێ، كێشه نییه، به‌ڵام ئاگر مه‌گرن له ئاست ئه‌م بۆچوونه‌م.
22/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
