* له گوندی كتكێ به‌دووریی 15 كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی شێخان رۆژی 15 ئه‌م مانگه ته‌رمی سێ ئافره‌ت هاتنه دۆزینه‌وه.خوناو 60 ساڵ، شیرین 55، گه‌ورێ 50.ئه‌م سێ خوشكه به‌هۆی دۆخی توندوتیژییه‌وه پێش 4 ساڵ مووسڵ‌یان به‌جێ هێشت.هه‌ر سێكیان شوویان نییه، یه‌كه‌میان له شه‌ڕی عێراق ئێران شووه‌كه‌ی هاتووه‌ته كوشتن، شووی دووه‌میان له مووسڵ هاتووه‌ته هه‌ڵواسین، ئه‌وه‌ی سێیه‌میش جیابووه‌ته‌وه.هه‌رسێ خوشك كه به‌یه‌كه‌وه 10 منداڵیان هه‌یه له كه‌لاوه‌یه‌كدا ده‌ژیان له ده‌ره‌وه‌ی گوندی ناوبری.ئه‌و سێ قوربانییه به‌گوولله هاتوونه‌ته كوشتن، لێكوڵینه‌وه ده‌ڵێ شوێنی داركاریش به‌جه‌سته‌یانه‌وه دیاره، ددانیشیان ده‌رهێناون.ئه‌مه تا ئێره هه‌واڵ.شرۆڤه‌ی به‌رپرسی پارتی، به‌رپرسی ناوچه ده‌ڵێ: "رووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه"، پاشان ده‌ڵێ "ئه‌و سێ ئافره‌ته ده‌رۆزه‌یان ده‌كرد، له‌گه‌ڵ شوفێران ده‌رده‌چوون.به‌پێی زانیاریی ئێمه له‌لایه‌ن خزمی خۆیانه‌وه هاتوونه‌ته كوشتن، به‌ڵام ئه‌و خزمانه‌یان تا چه‌ند لێیانه‌وه نێزیكن، دیار نییه".له قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه دێته خوێندنه‌وه كوشتنه‌كه بۆ كڕینه‌وه‌ی نامووسه، تۆ سه‌یركه "له‌گه‌ڵ شوفێران ده‌رده‌چوون"، "خزمی خۆشیان كوشتوویانن".ئه‌مه پاساوه بۆ ره‌واییی ئه‌و كوشتنانه، هه‌رچه‌نده راپۆرتی رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌وان بێكه‌س بوون، باوك و برایان نه‌بووه.رووداو: 24 كانوون (2) .
* كه‌وسه‌ر ته‌مه‌نی 24 ساڵه.پێش چوار ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕێكدا ده‌كه‌ونه داوی ئه‌ڤینییه‌وه.له كوێ؟ له شارۆكه‌ی خانه‌قین.باوكی كچه رازی نابێ به‌شووكردنیان.مه‌ردان (28 ساڵ) كه‌وسه‌ر ده‌ڕفێنێ و دێ بۆ شاره‌دێیه‌كی نێزیكی سلێمانی "پیره‌مه‌گروون".مه‌ردان به‌كرێكاری ماڵ به‌ڕێوه ده‌با، ژیانیان به‌خته‌وه‌رانه‌یه، كچێكیان بووه دوو مانگه‌یه ناوی "ته‌مه‌ن"ه.شه‌وێك مه‌ردان جیا له هه‌موو شه‌وان ناگه‌ڕێته‌وه، كه‌وسه‌ر هه‌واڵی بۆ ده‌چێ مه‌ردان به‌ڕووداوی پڵیشاندنه‌وه گیانی سپاردووه.ئه‌وه‌ی ناخۆشتر له‌مه، كاتێ ده‌گاته سه‌ر ته‌رمی مێرده‌كه‌ی ده‌بینێ دایك و باوك و برای خۆی له‌وێن.چی به‌م ده‌موده‌سته ئه‌وانی گه‌یانده ئێره؟ دوای ده رۆژ له مردنی مه‌ردان، باوكی كه‌وسه‌ر فه‌رمان به كوڕه‌كه‌ی ده‌دا كه‌وسه‌ر بكوژێ، به‌ڵام دوای ده‌خه‌ن نه‌وه‌كا هاوسێ ده‌نگی پۆلیسیان لێ بده‌ن.دره‌نگانی شه‌وێك، برای كه‌وسه‌ر، ته‌مه‌ن له ده‌ستی كه‌وسه‌ر ده‌رده‌هێنێ و به‌گوولله‌یه‌ك ده‌یكوژێ، باوكی كه‌وسه‌ر گوتبووی با جارێ ئه‌م بیژووه له‌كۆڵ بكه‌ینه‌وه.كه‌وسه‌ر راده‌كا و ناوه‌ندێكی ئافره‌تانی دژ به توندوتیژی داڵده‌ی ده‌دا، ئه‌و هێشتا له دۆخێكی ده‌روونیی خرپدایه، ناشزانێ برایه‌كه‌ی له سۆنگه‌ی كوشتنی ته‌مه‌نه‌وه هاتووه‌ته گرتن یان نا.رووداو 24 كانوون (2) .
* قوبادی جه‌لی زاده، خاوه‌نی دیوانی "ستیانی به‌فر پڕه له ریشۆڵه" كه به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی مه‌لایه‌له‌وه دیوانه‌كه‌ی هاته سزادان و كێشانه‌وه له كتێبخانه، له بڵاوكراوه‌ی سڤیل 22 كانوون (2) قسه‌ی كردووه (من قسه‌كانیم پوخت كردووه‌ته‌وه) ده‌ڵێ: "له كوردستان مزگه‌وت ده‌یه‌وێ ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م.حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خه‌مساردن له ئاست ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌ل به‌م شێوه‌یه ده‌ستیان ئاوه‌ڵابووه.مه‌لا له مزگه‌وته‌وه خه‌ڵك هان ده‌دا بۆ په‌لاماردانی رۆشنبیران "خۆم یه‌كێكم له‌وانه"، به‌ڵام حكوومه‌ت بێده‌نگه.به‌بۆچوونی مه‌لایه‌ل شیعره‌كه‌ی من رووی له ئاسمانه، ئه‌مه شرۆڤه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، ئه‌و شیعره‌ی من سووكایه‌تیی تێدا نییه به ئاسمان، به‌پێچه‌وانه‌وه من گوتوومه ئێمه خراپین خوا په‌پووله‌یه، ئێمه دڕكین ئه‌و گوڵه.ده‌قه‌كه‌ی من داكۆكیكردنه له خوا.خوا نه پێویستی به‌من هه‌یه و نه‌به مه‌لا به‌شیر و نه‌به مه‌لا مه‌سعوود، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.من به‌بۆچوونی شاعیرانه‌ی خۆم گوتوومه خوا له به‌نده‌كانی خۆی بێزاره و ده‌یه‌وێ پشوو بدا."
پاشان ده‌ڵێ: "له‌م پرسه‌دا هه‌ست ده‌كه‌م من خۆم كراومه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها ده‌زگای ئاراسیش كراوه‌ته ئامانج.هیچ شیاو نییه كتێبێك به‌ر له‌وه‌ی بكه‌وێته بازاڕه‌وه یه‌كێك بیدزێ و بیدا به مه‌لایه‌ك تا له وتاری مزگه‌وتدا قسه‌ی له‌سه‌ر بكا.ده‌ستێوه‌ردان له كایه‌ی رۆشنبیری كارتێكه‌ریی نه‌رێنیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.ئێسته من وا هه‌ست ده‌كه‌م شمشێرێك له پشت سه‌رمه‌وه‌یه.ئه‌مه جۆرێك له نائومێدیی په‌یدا كردووه.ئه‌وه‌ی من لێی نائومێدم ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌و بیری كۆنه‌ویستییه كه‌وتووه‌ته ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌ت.ئه‌وانه له‌سه‌ر كورسی دانیشتوون و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بڕیار."
* له سلێمانی له باخچه‌یه‌كی ساوایاندا به‌ناوی باخچه‌ی ساوایانی به‌كره‌جۆ، سه‌رجه‌می كارمه‌ندان به‌به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا و ته‌نانه‌ت به پاسه‌وان و باخه‌وانیشه‌وه تا رۆژی 22 كانوون (2) مانیان گرت و له‌به‌ر ده‌رگای باخچه‌كه‌دا ئاگریان كرده‌وه.بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌فه‌رمانێك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رێكی تازه‌ی بۆ قوتاخانه‌كه داناوه.كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رانی باخچه‌كه رازی نین به‌م به‌ڕێوه‌به‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی تا پێش ساڵ و نیوێك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م باخچه‌یه بووه، به‌ڵام به‌هۆی لایه‌نگری بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه دوور خراوه‌ته‌وه.ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نانبڕاوه‌كاندا (نان‌بڕاو ئه‌وانه‌ن به‌تۆمه‌تی لایه‌نگریی بززوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كار دوورخرابوونه‌وه)، ئه‌و خاتوونه‌ش گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاری پێشووی.به‌ڵام باخچه‌كه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵ و نیوه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رێكی تری بۆ هاتووه‌ته دانان و نایه‌وێ چۆڵی بكا، بێگومان نه‌ویستنه‌كه‌ش به‌پشتیوانیی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتییه له سلێمانی كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌ر له‌و حزبه‌یه.به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو (با بڵێین ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ند) كه ئێسته به‌گوێره‌ی فه‌رمانه تازه‌كه بووه‌ته جێگر ده‌ڵێ: "هه‌تا خوێنم ده‌ڕژێ سوور ده‌بم له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، نامه‌وێ ببم به‌جێگری ئه‌و، ئه‌م بڕیاره هیچ نرخێكی نییه لای من." هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "به‌ڕێوه‌به‌ره تازه‌كه، " واته ئه‌وه‌ی له كۆندا به‌ڕێوه‌به‌ر بووه و سه‌ر به‌گۆڕانه "كه هاتووه‌ته‌وه پاسه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه بۆ باخچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، " قسه‌كانی ته‌واو ده‌كا و ده‌ڵێ: "ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ی ئێن ئێنیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو." بڕوانه رووداو 24 كانوون (2) و وارگه‌ی ئه‌لیكترونیی كوردستاننێت هه‌ر هه‌مان رۆژ.
* ده‌مویست له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه بۆچوون و شرۆڤه‌یه‌ك بنووسم، بیری خۆم پوخت كرده‌وه، خواوڕاستان هاوه‌ڵێك ئاگه‌داری كردمه‌وه له‌و ستوونه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی (م.س) ی یه‌كێتی، له رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ"ی رۆژی 23 كانوون (2) دا نووسیبووی به‌ناونیشانی "شكست"، وابزانم مه‌به‌ستی ئه‌و شكانی كه‌سانی نییه، له شكانێكی گه‌وره‌تر ده‌دوێ، له مایه‌پووچیی ئه‌و ماندووبوون و قوربانییانه‌ی هاتنه پێشكێشكردن.ده‌ڵێ: "هه‌موو ژیانم هه‌ڵه‌بوو، كاركردنم له سیاسه‌ت و گرتیگه و پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵه‌بوون.ماندووبوونم له خه‌باتی شار و شاخ هه‌ڵه‌بوون، ئێسته له جاران ماندووترم.هه‌موو ژیانم به‌هیوابووم رۆژێك پشووێك بده‌م، نه‌متوانی.نازانم ده‌ستی پاڕانه‌وه بۆ كێ هه‌ڵبڕم، دامنابوو سه‌ردانی گۆڕی پیاوچاكان بكه‌م." تا ده‌ڵێ: "من مرۆڤێكم په‌شیمانم له بوونی خۆم."
* ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێز ئه‌رسه‌لان بایزم دوای چڕكردنه‌وه‌یان له شوێنی بۆچوونه‌كه‌ی خۆمدا دانا.بێگومان راسته، هه‌مووی هه‌ڵه‌یه، پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی شار و كێوان، قوربانیدان، كوێره‌وه‌ی و نه‌هاتی و هه‌ناسه‌ساردیی ئه‌م گه‌له هه‌مووی هه‌ڵه‌بوون ئه‌گه‌ر ئه‌نجام ئه‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه بێ.ده‌بێ سه‌تان جار ده‌ستی په‌شیمانی بشكێنینه‌وه له‌وه‌ی كه خۆمان و خه‌ڵكی تریشمان ده‌سخه‌ڕۆ كرد.
25/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
