جیاوازیی نێوان زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ك ئه‌وه‌یه یه‌كه‌میان دزێكی خوێڕِیله بوو، چوونه سه‌ری و هه‌ڵات به‌ڵام دووه‌میان دیكتاتۆرێكی زه‌به‌لاحی فیله‌ته‌نه.ده رۆژه به پانتاییی میسر جه‌ماوه‌ر رژاوه‌ته سه‌ر جاده، ئه‌و چه‌قیوه نابزوێ.به‌ڵام چاری ناچاره هه‌ر ده‌بێ بڕوا، چاخی شۆڕشان ده‌ستی پێ كردووه و یه‌كه‌م سیمای ئه‌م چاخه ئه‌وه‌یه ده‌بێ سه‌رۆك هه‌ڵقه‌نێ به‌ر له‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی و ده‌سته و دایه‌ره‌كه‌ی بێنه گۆڕین.موباره‌ك ده‌ڵێ له په‌رۆشیی خۆمه بۆ میسر كه به‌جێی ناهێڵم، بڕۆم ده‌بێ به ئاژاوه و ئیخوان ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات.ئه‌مه قسه‌یه‌كه فڕی به‌سه‌ر راستییه‌وه نییه.ئیخوان ناگه‌ن به ده‌سه‌ڵات له‌به‌رئه‌وه‌ی له میسر چه‌ندان بزاوی سیاسیی تر هه‌یه و ئیخوان ته‌نیا نین له‌و گۆڕه‌پانه‌دا.بشگه‌ن پیرۆزیان بێ، ئه‌وه‌ی گه‌ل ده‌نگی پێ ده‌دا ئه‌و شایه‌نی كورسییه.ئه‌وه‌ی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی وڵاتێكی وه‌ك میسریشی بكه‌وێته ده‌ست به‌خته‌وه‌ر نابێ، ئه‌مه وڵاتێكه ره‌نگه سه‌ت ساڵ زیاتری بوێ تا برسیه‌تی و ره‌جاڵی پێسیر و به‌رۆكی گه‌له‌كه‌ی به‌ر ده‌دا.
حزب به‌ر له‌وه‌ی بگا به ده‌سه‌ڵات له گه‌نجێكی زگورتی ده‌چێ كه پێله‌قه له هه‌موو شت ده‌دا و به هیچ رازی نییه، خۆی فش ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و بوایه وای ده‌كرد و وای ده‌كرد، به‌ڵام با پێی بگا ده‌یبینینه‌وه چۆن ناتوانێ هیچ یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی دابوونی جێبه‌جێیان بكا، ئه‌و ده‌مه ده‌بینین چۆن خۆی له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه ده‌دزێته‌وه پێشتر بنیشتۆكه‌ی بن ددانی بوون.ئیخوان بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات ناتوانن كێشه‌ی بێكاری له میسر چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه زیاتریشی بكه‌ن.بۆ نموونه ملیۆنان میسری له كه‌رتی گه‌شته‌وه‌ری سوودمه‌ندن، سیسته‌می ئیسلامی ئه‌م كه‌رته ته‌نگ ده‌كاته‌وه و له‌وانه‌یه له بنج و بناوانیشه‌وه هه‌ڵی ته‌كێنێ.گه‌شته‌وه‌ری واته رووتی و سه‌ما و مووزیك و هه‌ڵپه‌ڕین و خواردنه‌وه.هیچ یه‌كێك له‌مانه له‌گه‌ڵ بنه‌واگه‌لی ئیخواندا یه‌ك ناگرنه‌وه، ئه‌مه له پێشه‌وه گه‌شته‌وه‌ریمان چوو.ناشتوانن به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی شوێنی بێكاری پڕ بكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیخوان خۆی بزاوێكی بۆرجوازی و ده‌سمایه‌دارانه‌یه و هه‌ر بگا به ده‌سه‌ڵات سه‌رجه‌م كه‌رته‌یلی بازرگانی و ئابووری بۆ خۆی پاوان ده‌كا و له سایه‌یدا چینێك پێ ده‌گا له‌وه‌ی ئێسته‌ی میسر دڕنده‌تر و تێرنه‌خۆرتر.له ئه‌زموونی ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتدا، نه‌هاتووه‌ته زانین بزاوی ئیسلامی سیسته‌مێكی سۆسیالیستانه‌ی دامه‌زراندبێ تا هه‌ژاران و ره‌شوڕووتان له سایه‌یدا تێر بخۆن و بحه‌سێنه‌وه.دڕنده‌یی و تێرنه‌خۆریی ده‌سمایه‌دار چ سه‌ر به موباره‌ك بێ و چ سه‌ر به ئیخوان هه‌مان ئه‌نجامی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بێ جیاوازی، ئه‌ویش هه‌ژارتركردنی چینگه‌لی ژێره‌وه.
بێگومان ئیخوان ناشتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تێكی بده‌ن یان رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و بیكه‌ن به گرژی.ئه‌مانه ناكه‌ن هه‌ر نه‌بێ له‌به‌ر هۆیه‌لی ئابووری.ئه‌مه‌ریكا ساڵانه ملیاریك و نیو ملیار دۆلار پاره‌ی كاش به باربوو ده‌دا به میسر، بێ له چه‌ندان هاوكاریی تر.ئیخوان تێكی بده‌ن ئه‌م هاوكارییه مفته ده‌ڕوا.حكوومه‌تی میسر له سایه‌ی رێككه‌وتنی ئاشتییه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كه‌مترین بودجه له سوپا خه‌رج ده‌كا و بچووكترین سوپاشی هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی وڵات و ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌ل، ته‌نیا نیو ملیۆن سه‌رباز.ئیخوان بیكا به گرژی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێ ژماره‌ی سوپا ببێ به چه‌ندانه.ئه‌مه‌ش خه‌رجیی ده‌وێ.خه‌رجیی سوپاش واته رووتاندنه‌وه‌ی زیاتری رووته و پووته‌ی وڵات و هه‌ژارتركردنیان.
كه‌واته له هه‌ر رووێكه‌وه لێكی بده‌یه‌وه، ئیخوان بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات له میسر، چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له كاولتر و وێرانتر ده‌بێ له پێشووی.مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ پاش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، هیچ شتێك نه‌گۆڕن و هه‌مان دۆخی جاران به‌رده‌وام بێ، ئه‌و ده‌میش گه‌لی میسر "ته‌نیا پاشه‌ڵ دڕاویی ده‌مێنێته‌وه" وه‌ك گوته پێشینه‌كه ده‌ڵێ.ئاشكرایه ئیخوان له میسر هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی‌یان نییه تا دۆخی ئاڵۆزاوی وڵاتی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و گه‌ل له برسیه‌تییه به میرات بۆماوه‌كه‌ی ده‌ربچوێنن.من وا ده‌زانم ته‌نیا له‌چه‌ك و نوێژ زیاتر ده‌بن، ئه‌م رواڵه‌تانه‌ش كه‌س تێر ناكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه تووشی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌شیان ده‌كه‌ن.
بزاوی ئیخوانی موسلیمین له میسر ساڵی 1928 هاتووه‌ته دامه‌زران و له‌و ده‌مه‌وه بێ وچان خه‌بات ده‌كا بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات.ده‌سه‌ڵاتی میسریش بێ وچان سه‌ریان ده‌كوتێته‌وه و له گرتیگه‌یان ده‌په‌ستێ و سامانیان به تاڵان ده‌با.چ جارێك هه‌لێكی مێژووییی وه‌ك ئێسته بۆ ئیخوان هه‌ڵنه‌كه‌وتووه كه گه‌لی میسر ده‌سكه‌وتی شۆڕش و راپه‌ڕینی خۆی بدا به ده‌ستیان.ئه‌مه به‌رپرسیاره‌تییه‌كی گه‌وره‌تریشه له‌وه‌ی به ده‌نگدانێكی ئاسایی بێن بۆ سه‌ر كورسی.بێگومان ئه‌مجاره‌ش هه‌ر له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه دێن، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پاش راپه‌ڕین و گیانفیدایی و خوێندان، به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی گرانتر و مێژووییتره ئه‌گه‌ر له قه‌به‌ڵی لایه‌نێك بكرێ.ئیخوان ده‌بێ بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تیان ده‌ربكه‌وێ، شوكری فه‌زڵی گوته‌نی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات "ئیشێكی روو له هه‌ورازه بیری وردی ده‌وێ ته‌نیا به دوعا و نوێژ نایه‌ته كردن."
قسه‌كه‌ی موباره‌ك كه ده‌ڵێ له په‌رۆشیی خۆمه‌وه بۆ وڵات و له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا ئیخوان بگه‌ن به ده‌سه‌ڵات، كورسییه‌كه به‌جێ ناهێڵم، قسه‌یه‌كی نابه‌جێیه و ترسێكه فڕی به‌سه‌ر راستییه‌وه نییه.با ئه‌و خه‌می نه‌بێ و بڕوا، كاولگه‌یه‌كی وایان بۆ به‌جێ ده‌هێڵێ، دوای خۆی خێری لێ نه‌بینن.هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و به‌نسیبی ئه‌وانی تریش ده‌بێته‌وه، ره‌نگه خراتریش.راستیتان ده‌وێ من زۆر به په‌له‌م بۆ رۆیشتنی موباره‌ك، زۆرتریش به په‌له‌م بۆ گه‌یشتنی ئیخوان به كورسیی به‌رپرسیاره‌تی.ده‌ترسم له كێشمه‌كێشی دیموكراسیدا نه‌ختێك دوا بكه‌ون و چه‌ند ساڵیان بوێ تا رێ خۆش ده‌كه‌ن، به‌ڵام تكام وایه زوو پێی بگه‌ن.ئه‌مانه تا نه‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات رووی راسته‌قینه‌یان ده‌رناكه‌وێ.من بێگومانم له‌وه‌ی هه‌مان سیسته‌می دیكتاتۆریه‌ت دووباره ده‌كه‌نه‌وه و هه‌مان دڕنده‌یی و هه‌مان تێرنه‌خۆریی تاقمێك، هه‌مان برسیه‌تی و رووتی و ره‌جاڵیش بۆ گه‌لی سته‌مدیده‌ی میسر دووباره ده‌بێته‌وه.دیكتاتۆر ده‌ڕوا و دیكتاتۆر دێ، ئه‌مه چاره‌نووسی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه كه به‌رده‌وام خۆی دووباره ده‌كاته‌وه.بێ هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌ك له بیر و له هزر، كه له له قووڵایی و ناخی ئه‌م گه‌لانه‌وه ده‌رچووبێ رووه‌و ژیانێكی شایه‌ن به مرۆڤایه‌تی، هه‌موو گۆڕینێكی سه‌رۆك و سیسته‌می سه‌رۆك ته‌نیا وه‌ك گۆڕینی رواڵه‌تییانه ده‌مێننه‌وه له‌م ناوچه‌یه‌دا.زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و خوێنانه‌ی ده‌ڕژێن و بۆ ئه‌و فرمێسكانه‌ی له چاوان به‌رده‌بنه‌وه به‌هیوای ژیانێكی شایه‌نتر، كه پێشی ناگه‌ن.
5/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
