ساڵانی هه‌شتا هه‌ر جاره‌ی له به‌غداوه ده‌هاتینه‌وه بۆ كوردستان، كاتێ ده‌گه‌یشتینه حه‌مرین هه‌ستی نامۆیی و بیانه‌تیمان ده‌ڕه‌ویه‌وه، وامان ده‌زانی گه‌یشتینه‌وه ماڵ. به‌لامانه‌وه بۆن و به‌رامه‌ی هه‌وا و خاكیش ده‌هاتنه گۆڕان، ئیتر لێره‌وه كوردستان بوو. حه‌مرین زنجیره ته‌پۆلكه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تر خواره‌وه‌ی شاری كه‌ركووك. ئێره سنووری كوردستانه و لێره‌وه گوندی كوردی و ژیانی كورده‌وارییانه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. شوفێره كورده‌كانی هێڵی به‌غدا، شه‌وانه هه‌ر كاتێ هه‌لیان بۆ هه‌ڵبكه‌وتایه، لێره ده‌وه‌ستان و كێله به‌ردیان قیت ده‌كرده‌وه وه‌ك نیشانه‌ی سنوور. به‌ڕاستی ئه‌م شوفێرانه لاوی بێ‌باك و چاونه‌ترس بوون، ملی خۆیان له چه‌قۆ ده‌سوی، ئه‌و ساتانه كۆنگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرییانه‌ی سه‌دام و به‌عس بوو.
ئه‌و ده‌مانه خه‌بات بۆ كه‌ركووك خه‌باتێكی گشتی بوو، به‌درێژای مێژووش پرسی كه‌ركووك هه‌ر وابووه. هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كورد خۆی به به‌رپرسیار زانیوه له چاره‌نووسی كه‌ركووك و له شوێنی خۆیه‌وه چیی بۆی لوابێ كردوویه‌تی. ئه‌مڕۆ زۆر هه‌ست و هۆشیاری هاتوونه‌ته گۆڕان، چه‌ندم پێ ناخۆش ده‌بێ كاتێ كه‌ركووكییه‌ك سوپاسم ده‌كا له ئاست وتارێكم كه له پێناوی كه‌ركووكدا نووسیومه، ده‌ڵێن تۆ كار بۆ شاری ئێمه ده‌كه‌ی، به‌ڵام من به‌و هه‌سته‌ی چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ركووكییه‌كاندا بكه‌م بیر له كه‌ركووك ناكه‌مه‌وه. كه‌ركووك خه‌می خۆمه و ده‌بێ خه‌می هه‌موو كه‌سێكی تریش بێ. جوانترین قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و شاره‌وه بیستبێتم ئه‌و ئاخاوتنه‌ی مام جه‌لاله كه پاش راپه‌ڕین كردی: "ئێمه‌ش ده‌س له كه‌ركووك هه‌ڵگرین كوردی پارچه‌كانی تر ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن". راسته و ده‌بێ كه‌ركووك خه‌مێكی گشتیی كوردی بێ، ئه‌و كاتانه دروشمێك هه‌بوو لاوان ده‌یانگوته‌وه "یان حه‌مرین یان ده‌مرین".
ئێسته كه‌ركووك كێشه‌ی كه‌س نییه، پێش چه‌ند ساڵێك كۆواریكی ده‌زگاكه‌مان ئه‌و بڕه‌ی چاپمان كردبوو لێی، نه‌هاته فرۆشتنه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی ژماره‌یلی پێشووی، پرسیمان بۆ وایه. گوتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگه‌كه‌ی له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه بووه. رۆشنبیران و هاووڵاتییانی ئاساییی كوردستان و ته‌نانه‌ت كه‌ركووكییه‌كان خۆشیان به مام جه‌لالیشه‌وه، ئه‌و دۆزه‌یان به‌جێ هێشتووه بۆ یه‌ك كه‌س ئه‌ویش سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه. بێگومان بارزانی شانازی به به‌رپرسیاره‌تییه‌كی واوه ده‌كا، دوا كه‌سیش ده‌بێ ده‌ست له كه‌ركووك هه‌ڵگرێ، به‌ڵام وه‌ك من لێی ورد ده‌بمه‌وه ئه‌مه مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه هه‌موومان ده‌یكه‌ین. بۆ كه‌ركووك، ده‌بێ به‌رپرسیاره‌تی گشتی بێ نه‌ك كه‌سانی. ده‌بێ به‌رپرسیاره‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش بێ نه‌ك ته‌نێ سیاسی.
ساڵی 1971 رێژیمی عێراق پلانێكی دانایه‌وه بۆ تیرۆركرنی ئیدریس بارزانی، یه‌كێك له كوڕه لێهاتووه‌كانی مه‌لا مسته‌فا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پلانه‌كه به رێكه‌وت سه‌ر نه‌كه‌وت. پاشان له 1973 كۆمه‌ڵێك مه‌لا كه به‌عس ناردبوونی، به‌شدارییان له پلانێكدا كرد، ئه‌مجاره بۆ تیرۆركردنی بارزانی خۆی. ئه‌ویش سه‌ر نه‌كه‌وت. پێشمه‌رگه گوتیان: "ته‌واو، ئیتر رێگه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ به‌عسدا هاته گرتن". داوایان له بارزانی كرد شه‌ڕ ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌و گوتی: "من ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ناگه‌ین به‌هیچ و شه‌ڕ هه‌ر ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه به‌ڵام با له‌سه‌ر من و كوڕی من نه‌بێ، با له‌سه‌ر پرسێكی گشتیی وه‌ك كه‌ركووك بێ". ئه‌و ده‌مانه دیار بوو به‌عس كه‌ركووك به هیچ بارتێك ناداته‌وه به كوردستان و خۆی ساز ده‌داته‌وه بۆ شه‌ڕ. له وتووێژێكی دوای راپه‌ڕینیش له نێوانی نوێنه‌رانی به‌ره‌ی كوردستانی و عێراقدا، تاریق عه‌زیزی جێگری سه‌دام حوسێن به نوێنه‌رانی كوردی گوتبوو: "كه‌ركووك چوو، ئێوه ناتوانن هیچی بۆ بكه‌ن، ته‌نیا ئه‌وه ده‌توانن كاتێ له كوردستانه‌وه دێن بۆ به‌غدا و به كه‌ركووكدا تێ ده‌په‌ڕن، فرمێسكی بۆ بڕێژن".
ساڵی 1974 شه‌ڕ له نیوان كورد و عێراق ده‌ستی پێ كرده‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 1970دا به‌ستبوویان هه‌ڵوه‌شایه‌وه. پاش ئه‌وه چیڕۆكه‌كه گشتی دیاره، كاره‌ساتی نووچدانی شۆڕش و خه‌می دواكۆچی سه‌ركرده‌كه‌ی، كاره‌ساته‌یلی ساڵانی هه‌شتا، هه‌موویان به‌هۆی ئه‌وه‌وه هاتن كورد ده‌ستی له كه‌ركووك به‌رنه‌دا. كوردی سه‌رتاسه‌ر كوردستانی عێراق، ته‌نانه‌ت فه‌له و توركمانیش كه له شۆڕشدا گلان، له‌پێناوی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركووكدا گلان و هه‌مووشیان ده‌یانزانی به ئه‌م مه‌به‌سته‌یه ده‌گلێن. كه‌ركووك دۆزێكی گشتی و خه‌مێكی گشتی بوو ئه‌وێ ده‌مێ، ئێسته‌ش ده‌بێ وا بمێنێ ئه‌گینا ده‌ڕوا و ده‌دۆڕێ. ده‌بێ كار بۆ ئه‌وه بێته‌كردن كه‌ركووك به‌رپرسیاره‌تییه‌كی گشتی بێ نه‌ك ته‌نێ به‌رپرسیاره‌تیی سه‌رۆك. من له‌وه دڵنیام خه‌ون و خه‌یاڵی سه‌رۆك بارزانی و گره‌وی ژیانی ئه‌و، وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركووكه، به‌ڵام ئاشكرایه خه‌ونێكی گشتی، به‌ته‌نیا كه‌سێك نایه‌ته دی.
نموونه‌یه‌ك له به‌رپرسیاره‌تی بۆ كه‌ركووك: ساڵی 85 لاوێكی كه‌ركووكیم له به‌غدا ناسی. ده‌سگیرانه‌كه‌ی هه‌ولێری بوو، خۆی گوڵ‌فرۆش بوو و دوو حه‌وتوو جارێك له كه‌ركووكه‌وه ده‌هاته به‌غدا گوڵی ده‌برده‌وه بۆ دووكانه‌كه‌ی. لاو بووین، ئه‌و به‌رده‌وام باسی ده‌سگیرانه‌كه‌ی بۆ ده‌كردم كه‌وا خه‌ریك بوون ژیان پێكه‌وه بنێن. جارێكیان هاته‌وه و هیچ باسی ده‌سگیرانه‌كه‌ی نه‌كرد، تا من لێم پرسی گه‌یشتن به‌چی؟ گوتی جیابووینه‌وه. بۆ؟ "به‌سه‌رسوڕماوییه‌وه گوتم". له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بوایه پێناسه‌ی باری كه‌سایه‌تیی خۆی بگوازێته‌وه بۆ كه‌ركووك، ئه‌و ده‌مه هیچ كوردێك نه‌یده‌توانی ته‌نانه‌ت له ژنهێنان و شووكردنیشدا ناوی خۆی بباته سه‌ر شاری كه‌ركووك. به‌پێی پلانی به‌عس، ده‌بوایه كه‌ركووك كوردی له‌به‌ر بڕوا نه‌ك بۆی بێ. ئه‌و لاوه كورده كه ناوه‌كه‌یم له‌بیر نه‌ماوه، ده‌ستی له ده‌سگیرانه‌كه‌ی به‌ردا. سه‌رسام بووم، "كه‌ركووك له یار خۆشه‌ویستتر" له خه‌یاڵی خۆمدا گوتم. ئێسته‌ش له ئاست راستگۆیی و خه‌باتی ئه‌و لاوه كورده‌دا هه‌ست به سه‌رسامی ده‌كه‌م. ویستم وتووێژێكی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، بواری نه‌دا، وا دیاربوو ئیتر دڵی بۆ ده‌سگیرانه‌كه‌ی لێی نه‌ده‌دا.
كورد له مێژووی كۆن و نوێی خۆیدا هیچی به‌هیچ نه‌كردووه، هه‌ر ژێرده‌ستی و هه‌ر ژێركه‌وتن، به‌ڕاده‌یه‌ك كه مرۆڤ هه‌ندێك جار هه‌ست به رمان ده‌كا له ئاست ئه‌م ره‌نجه‌ڕۆیییه‌دا. ئێسته كه تازه ئه‌م گه‌له هاتووه‌ته سه‌ر شاڕێی ژیانی نوێده‌مانه، نابێ پشووی سوار ببێ، نابێ به كۆڵدان و پاشه‌كشه‌وه، ده‌ست به مێژووی نوێی بكا. كه‌ركووك خۆیشی گرینگ نه‌بێ و نه‌وته‌كه‌شی هیچ نه‌بێ، ناشێ ئه‌و خوێنانه به‌فیڕۆ بڕۆن كه هاتنه رژان و ئه‌و ساڵانه‌ی ته‌مه‌نمان كه بێوه‌ر بوون. ته‌بیاتێكی كوردی هه‌یه ئه‌وه‌یه زوو گه‌رم ده‌بێ و زووش سار ده‌بێته‌وه. ئه‌مه خوو و ته‌بیاتی خێڵه‌كییانه‌یه كه به دوورایییه‌كی زۆر كورت پێشه‌خۆی ده‌بینێ. من زۆرجار له داخا ده‌ڵێم بیره‌وه‌ریی گه‌لان نه‌خشی سه‌ر به‌ردن به‌هیچ نایه‌نه سڕینه‌وه، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م گه‌له‌ی من، بیره‌وه‌رییه‌كه‌ی نه‌خشی سه‌ر ئاوه، هێشتا ته‌واو نه‌نووسراوه سڕاوه‌ته‌وه.
22/12/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
