ده‌مویست وتارێك بنووسم بپرسم: ئاخۆ مه‌لا گرینگییه‌كه‌ی جارانی ماوه بۆ كۆمه‌ڵی كورده‌واری یان نا؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ركێك به‌گوێره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ژیان دێته گۆڕان، ناشێ مه‌لا هه‌تاهه‌تایه هه‌مان رۆڵ ببینێ له‌كاتێكدا جێگره‌وه بۆ زۆربه‌ی رۆڵه‌كانی په‌یدا بووه. جاران مه‌لا، ژنی ماره ده‌كرد ئێسته دادگه ده‌یكا. میراتی دابه‌ش ده‌كرد، یاسا ده‌یكا. ئامۆژگاریكار و رێ‌نوێن بوو بۆ كۆمه‌ڵگه، راگه‌یاندن هه‌یه. شه‌ڕ و گرژیی نێوان لایه‌نگه‌لی دژبه‌یه‌كی ده‌وه‌ستانده‌وه، پۆلیس ده‌یكا. ته‌نانه‌ت ئێسته رێنوێنیی ئاینیش له راگه‌یاندن و به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌وه دێنه وه‌شاندن، مه‌لا ته‌نیا پێشنوێژیی بۆ ماوه‌ته‌وه. كاره‌یلی تر هه‌مووی ئه‌ركی داووده‌زگای میرین، مه‌لا بیكا پێشێلكردنی یاسایه. بۆ نموونه سانسۆری كتێب كه مه‌لایه‌ل له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و ئه‌وقافه‌وه ده‌یكه‌ن له‌و ده‌مه‌یدا یاسا راشكاوانه ده‌ڵێ چاپه‌مه‌نی له كوردستان سانسۆری له‌سه‌ر نییه. هه‌ینی نییه گه‌لێك له مه‌لایه‌ل گۆمی مه‌ند و ته‌ناهیی شار نه‌شێوێنن به ئاژاوه‌نانه‌وه دژی شیعرێك، كتێبێك، گۆرانییه‌ك، به‌پێچه‌وانه‌ی رێنوێنیی حكوومه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ مزگه‌وت جێی ئه‌م باسانه نییه و خۆتانی لێ ببوێرن.
ئه‌وه‌ی له نووسینی ئه‌و وتاره‌ی گێڕامه‌وه مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی بوو. به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌لایه‌له‌وه، خه‌رابه‌یی په‌نای بۆ گفتوگۆی شارستانییانه بردووه. له نامیلكه‌یه‌كدا كه له ترسی ژنان له بازاڕ كێشایه‌وه و خۆشی له مزگه‌وت شارده‌وه، به‌راوردی بیری كۆمه‌ڵایه‌تیی باوی كوردستانی كردووه له‌گه‌ڵ بیری ئه‌و ژنانه‌ی له بواری مافی ژناندا بزێون. مه‌لا به ده‌سپاكییه‌وه ئاماژه‌ی به‌سه‌رچاوه‌ی ئاخاوتنی ئه‌و ژنانه داوه و به‌وپه‌ڕی تۆره و ئه‌ده‌بیشه‌وه له هه‌ندێكیان دواوه. نموونه له ئاخاوتنی هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی مه‌لای تاین به‌ره‌نگاریان بووه:
"ماره‌بڕینی نێر له نێر و مێ له مێ". "فره‌پیاوی بۆ ژن له به‌رامبه‌ر فره‌ژنی بۆ پیاو". له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ژماره‌ی ژن له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا زیاتره له ژماره‌ی پیاو و قه‌یره‌كچ زۆرن "به‌لۆری گه‌مه‌ی سێكسی له ده‌ره‌وه بێنن بۆ كوردستان و په‌رله‌مان دابه‌شیان بكا". یان "هێنانی پیاو له ده‌ره‌وه و دابینكردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ رابواردن له‌گه‌ڵ ژنانی كوردستان"، گوایه ئه‌ڵمانیا دوای شه‌ڕی دووه‌م وای كردووه. یه‌كێكی تریان ده‌ڵێ "له كۆمه‌ڵی كوردیدا ژن كۆیله‌یه له‌به‌رئه‌وه نابێ هیچ ئامۆژگارییه‌ك له پیاو وه‌ربگرێ، ئه‌و ژنه‌ی به قسه‌ی پیاو بكا یان نه‌خۆشه یان ته‌واو نییه". یه‌كێكی تر داوای زایند (سیكس) ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كا له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "پێغه‌مبه‌ران كردوویانه". مه‌لا فه‌رمان سه‌رجه‌م ئه‌م قسه قۆڕانه‌ی تۆمار كردووه و كورته‌بۆچوونێكی خۆشی به‌پاڵ داون. ئه‌و كه ده‌ڵێ ئه‌م هزرانه بیانین به‌كۆمه‌ڵی كورده‌واری و ئه‌وانه‌ی واش ده‌ڵێن دڵسۆزی ئافره‌تان نین، له بنی كودیله‌ی داوه و راستی پێكاوه، له كتێبیشدا تۆماری كردوون كه كتێب رووی له بژاره‌ی كۆمه‌ڵه. ئه‌و نه‌هاتووه له سه‌كۆ و بڵندوێژی مزگه‌وته‌وه هانی نه‌فامان بدا و بیانكا به‌ئاگر. ده‌بوو وه‌ڵامی مه‌لا به‌نووسین بێته دانه‌وه نه‌ك به‌خۆپێشاندان، ده‌بوو خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونانه، چاوقایمانه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن نه‌ك رێپێوان و قیژه‌قیژ.
بڕێكی تریش له بیروبۆچوونی ئه‌و خاتوونانه ده‌هێنمه‌وه تا خه‌ڵك كوێرانه به‌رگرییان لێ نه‌كه‌ن. مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی مه‌لا ده‌یڵێ هه‌مووی چه‌وت و ئه‌وه‌ی ژنی ئازادیخواز ده‌یڵێ راست بێ. هه‌ندێك له بۆچوونی ئه‌و خاتوونانه هیچ بنه‌وایه‌كی زانستی‌یان نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماره‌بڕین ده‌كا و ده‌ڵێ "كورد پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌ئیسلام پێش گواستنه‌وه زایندیان كردووه و ماره‌بڕین نه‌ریتی عه‌ره‌به". یان ده‌ڵێ "كولتووری ده‌مارگیراوی له به‌رامبه‌ر ئافره‌ت، هی عه‌ره‌به و ئیسلام هێناویه‌تی". یاخۆ ده‌ڵێ "ئیسلام هات و هه‌موو به‌ها و نه‌ریته جوانه‌كانی كوردی خنكاند، ئیسلام هات و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی سه‌پاند". یان "ئاین هۆكاری سه‌ره‌كیی پێشێلكردنی مافی ئافره‌ته".
هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه پێچه‌وانه‌ی راستین، با له‌وه‌ی دوایییه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، ئیسلام وه‌ك هه‌ر بیرێكی تازه كه سه‌ری هه‌ڵدابێ، ئازادیی بۆ كۆمه‌ڵێك چین و توێژ هێنا یه‌كیان ئافره‌ت بوو. خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت سه‌رپچڕیش بۆ مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه، وه‌ك رۆژی روون راستیت بۆ ده‌خاته روو. ئه‌گه‌ر ئاین ئه‌مڕۆ رێگری هه‌ندێك پێشكه‌وتن بێ ئه‌مه‌یان پێوه‌ندیی به‌گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كورد و مافی ئافره‌تیشه‌وه ده‌یڵێن و پرسی ئازادیی زایند و نازانم چی، سه‌رله‌به‌ر درۆی رووت و په‌تین. كورد له‌مه‌ڕ پرسی ئافره‌ته‌وه، پێش ئیسلام ده‌مارگیراوتر بووه له عه‌ره‌ب. به‌درێژای مێژوو پرسی نامووس رێگه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كورد گرتووه. مێژووی كورد فه‌وتاوی ئه‌مه‌یه، به‌ڕاده‌یه‌ك نه‌یهێشتووه ببێ هیچ. ئه‌و چیڕۆكه‌ی زه‌ینه‌فون له "گه‌شتی ده‌هه‌زار سواره"دا ده‌یگێڕێته‌وه له‌باره‌ی باوكێك چۆن سه‌ری خۆی داناوه بۆ پاراستنی نامووسی كچه‌كه‌ی نه‌وه‌كا سوپای گریك ده‌ستی بۆ ببه‌ن، چیڕۆكێكه زۆر جار پاته كراوه‌ته‌وه. یان به‌سه‌رهاتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی كورد له ئیسلام له سه‌رده‌می خه‌لیفه عوسمانی كوری عه‌فان سه‌باره‌ت به ناكۆكیی نامووسه‌وه بووه له‌گه‌ڵ خێڵانی عه‌ره‌ب. كۆیلایه‌تیی ژن، بۆ بیری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك بۆ ئاین. بیری دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت بۆڕی به‌بیری ئاینیش داوه و خۆی سه‌پاندووه. بێگومان به‌رگری له ئاین ناكه‌م له‌م پرسه، به‌لای منه‌وه زۆر بیری ئاینی هه‌یه له‌باره‌ی پرسگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بیری رزیون و نابێ كاریان پێ بێته كردن، یاساش زۆری لێ گۆڕیون وه‌ك پرسی فره‌ژنی و میرات و شایه‌دی.
به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌لا فه‌رمانه‌وه كه دوور له توندوتیژی، بیری خۆی پێشكێش كردووه، مه‌لایه‌كی تر له وتاری هه‌ینیی رابردوودا هێرشێكی ناڕه‌وای كرده سه‌ر كتێبێكی ده‌زگای ئاراس كه دیوانه شیعرێكی شاعیری ناسراو قوبادی جه‌لیزاده‌یه. مه‌لای له‌وجڕ، ته‌نیا بۆ سه‌رنج راكێشانی بازاڕ و ده‌وروبه‌ر، له خۆنواندنێكی بێ بنج و بناواندا، چی نه‌گوتراوه گوتی بێ ئه‌وه‌ی تنۆكێك ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه له سه‌ریدا هه‌بێ. مه‌لا مه‌سعوود تۆ ئه‌وه‌نده گه‌رم بی چاوه‌ڕێ نه‌بی كتێب بچێته بازاڕه‌وه ئینجا لێی بدوێی، كتێب هێشتا له كۆگه‌دایه و به‌ڕه‌سمی دانه‌یه‌كی نه‌گه‌یشتووه به‌كه‌س، ده‌شێ ئێمه ئه‌و پاشه‌ڵپیسه نه‌گریسه بده‌ین به‌دادگه تا دز و پاشدز ئاشكرا ببن.
مه‌لایه‌ك پیاوی خوا بێ، بۆ ئه‌م كون و ئه‌و كون، ئاین ته‌رخان ناكا، ناندان و هاندانی لێره و له‌وێ نابێ و گۆمی مه‌ند ناشڵه‌قێنێ، مزگه‌وت ناكا به‌مۆڵگه‌ی سیاسه‌ت و بیری تیرۆریستی. ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵایانه ده‌یكه‌ن هه‌مان شێوازی ئه‌و ژن و رێكخراوانه‌یه كه مه‌لا فه‌رمان ده‌ڵێ "ژنانی داماوی ده‌ست دواكه‌وتنی پێ له خشته ده‌به‌ن و گیرفانی خۆشیانی پێ پڕ ده‌كه‌نه‌وه". مه‌لایه‌ك له‌جیاتی نزای چاكه له رۆژی هه‌ینی، ناوله‌پ هه‌ڵبڕێ و تووكی خراپه بكا له داووده‌زگای رۆشنبیریی وڵات و شاعیرانی، بێگومان هانده‌ره‌كه‌ی ویژدان نییه، ریمۆت كۆنترۆڵه‌كه‌شی له‌و شوێنانه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرێ، كه خوای لێ نییه.
8/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
