هه‌ندێك جار رێكه‌وت، رووداوی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره كۆ ده‌كاته‌وه له یه‌ك كاتدا.ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌مووی پێشوو له ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ركه‌وت.له‌باره‌ی ئه‌م خۆپێشاندان و رووداوه‌یله‌ی دوو سێ حه‌وتووی پێشووی شاری سلێمانییه‌وه دیمانه‌ی كرد.راستیت ده‌وێ من له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بۆچوونه‌كانیدا بووم، بۆچوونی دیموكراسییانه و سه‌رده‌مییانه‌ی گونجاوبوون، به‌و هیوایه‌ی كوردستان به‌م رێبازانه‌دا بڕوا به‌ڕێوه.به‌ڵام له شتێك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا یه‌كم نه‌ده‌گرته‌وه ئه‌ویش متمانه‌یه، متمانه بناخه‌ی پێوه‌ندی و به‌یه‌كه‌وه كاركردنه.ئه‌و ده‌ڵێ "سه‌رده‌می (اقێا و ) به‌سه‌رچوو".اقێا و واته دوورهه‌ڵدان، یان وه‌ك له میدیای كوردیدا ده‌ڵێن سڕینه‌وه، ده‌ڵێ "سه‌رده‌م سه‌رده‌مێكی تازه‌یه".به‌ڵام نه‌مانی دوورهه‌ڵدانی به‌رامبه‌رێكی سیاسی یان سڕینه‌وه‌ی له گۆڕه‌پاندا، داهێنانێكی ساڵی 2011 نییه دوای راپه‌ڕینی میسر و تونس هاتبنه كایه‌وه و ئێمه تازه وه‌ری گرین، دیموكراسی و قه‌بووڵكردنی یه‌كتر زۆر كۆنترن له‌م مێژووه.كورد له ساڵی 1958ه‌وه پێ ده‌كوتێ بۆ دیموكراسی له عێراق.له‌و ده‌مه‌دا، كتوپڕ و نه‌ویستانه رووداوه‌یلی پشت ئاشانی ساڵی 1983م به‌بیر هاتنه‌وه.زه‌برێك ئه‌و به‌ڕێزه له حزبی شیوعیی عێراقی سره‌واند، بوو به‌ته‌واوكه‌ری زه‌بره‌كه‌ی ساڵی 1979ی سه‌دام حوسێن له‌و حزبه.ئه‌و ده‌مه "كۆمه‌ڵه" بزاوێكی ماركسی لینینی بوو، به‌پێی لۆجیك ده‌بوایه هه‌ردوولا هاوپه‌یمان بوایه‌ن.حزبی شیوعی چه‌كی هه‌ڵگرتبوو دژی رێژیمی به‌عس، هیچ پاساوێك نه‌بوو بۆ ئه‌م زه‌بره كارییه.ئێسته‌ش حزبی شیوعی برینه‌كه‌ی ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌ته‌وه، بگره دوای ئه‌و كه‌وتنه هه‌ڵنه‌ستایه‌وه.یه‌كێك هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی خه‌باتكاری رێی دیموكراسی و رێزگرتن له به‌رامبه‌ر نه‌بووبێ، ناتوانێ به پیری ئاوه‌زكه و نه‌ریتی خۆی بگۆڕێ، وا بوایه میسری و تونسییه‌كان بڕوایان به به‌ڵێنی موباره‌ك و بن عه‌لی ده‌كرد له دواڕۆژه‌یلی ده‌سه‌ڵاتیاندا كه گوتیان ده‌بین به‌دیموكراسی، عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحیش وا به به‌ڵێندانه‌وه به لاس و په‌ڵاسدا ده‌چێ، قسه‌ی ناچێته گوێی كه‌سه‌وه.
گوتم رێكه‌وت چه‌ند سه‌یره.نۆینی تیڤییه‌كه‌م گۆڕی، هه‌واڵێك له عێراقه‌وه ده‌ڵێ نووری مالیكیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا گشت باره‌گایه‌لی حزبی شیوعیی عێراق دابخا.گشت باره‌گایێل واته نه‌مانی شوێنی كۆبوونه‌وه، نه‌مانی بنكه‌ی ده‌ركردنی رۆژنامه و به‌ڕێوه‌بردنی تیڤی و رادیۆ ئه‌گه‌ر هه‌یانبێ یان بیانویستایه هه‌یانبێ، واته نه‌هێشتنی دروشمی سه‌ر دیوار، به‌كورتی چوونه‌وه ژێر زه‌ویی ئه‌و حزبه له‌و كاته‌ی به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و بنه‌وای دیموكراسی، هه‌موو ئه‌م مافانه بۆ ئه‌و حزبه حه‌ڵاڵن له عێراقی تازه‌دا.ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین حزبی شیوعی حزبێكی تێكده‌ر و ئاژاوه‌گێڕ، یان خاوه‌ن پێوه‌ندیی گوماناویی ده‌ره‌كی، یان پلان بۆ وه‌رگێڕانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نییه له‌م وڵاته‌دا، حزبێكی له‌ڕه و به‌حاڵ به‌سه‌ر پێوه وه‌ستاوه، داوای چاكسازی و باشكردنی بژێوی ده‌كا كتومت وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی.
به‌پێی هه‌واڵه‌یلی به‌غدا، نووری مالیكی سێ له چواری هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی عێراقی پاوان كردووه‌ته سه‌ر خۆی، هه‌ندێكی به یاسایی و هه‌ندێكی به خشكه‌یی.گشت لا، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌تێكی جۆری سه‌دامی بباته‌وه.لێدانی شیوعییه‌كان ده‌سپێكه، كه‌سیش نییه رێی له‌به‌ر بگرێ.ده‌بێ كورد له‌مه‌دا یه‌كلاییكه‌ره‌وانه كار بكه‌ن، لێدانی دیموكراسی له عێراق كاردانه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ سه‌ر دۆزی كوردی ده‌بێ.چه‌ن رۆژه ده‌نگێك ته‌نانه‌ت ده‌نگێكی شه‌رمێونیش له‌باره‌ی گرتنی باره‌گایه‌لی حزبی شیوعییه‌وه له عێراق، له كوردستانه‌وه ده‌رنه‌چووه.سه‌ركۆمار هه‌ر هێنده‌ی پێ هاته‌كردن مۆڵه‌ته‌كه بكا به حه‌وتووێك تا ده‌رفه‌ت هه‌بێ شیوعییه‌كان پرێسكه‌ی خۆیان بپێچنه‌وه.رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وتاره ده‌بێ ئه‌و حزبه ناونیشان و ئه‌دریسی نه‌مابێ.
ره‌نگه بابایه‌ك بڵێ سه‌رۆكی گۆڕان خۆی ئۆپۆزسیۆنه و چۆن به‌راوردی ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مالیكدا كه هه‌ر خۆت ده‌ڵێی وه‌ك دیكتاتۆر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا، من باسی ئاوه‌زكه‌یه‌ك ده‌كه‌م كه له رابردوودا هه‌بووه و شیاوی گۆڕین نییه، به‌رده‌وامیش له پارێزدایه دووباره بێته‌وه.هیچ متمانه‌یه‌ك نییه ئه‌و ئاوه‌زكه "ئه‌قڵیه‌ته" هاتبێته گۆڕان، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه ئاوازه "نه‌غمه"یه نه‌ك ئاوه‌زكه.ئه‌گه‌ر لێدانی شیوعییه‌كان له 7ی ئاداری 2011 له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نووری مالیكییه‌وه لێدانی دیموكراسی و فره‌یی بێ عێراق، بیست رۆژ پێشی ئه‌وه له 17ی شوباتدا لێدانی باره‌گای لقی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، هه‌مان شت بوو كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تیی نه‌وشێروان مسته‌فا، پێی هه‌ڵسا.ئه‌مه خۆی دوورهه‌ڵدان و سڕینه‌وه‌یه كه به‌ڕێزیان ده‌ڵێ باوی نه‌ماوه.
جارێكی تر نۆینی تیڤیم گۆڕی، هه‌واڵێكی تر ئه‌مجاره و به یه‌كجاری منی تاساند.به‌ڵگه و ده‌ستاوێژگه‌لێكی داووده‌زگای ته‌ناهیی سه‌رده‌می حوسنی موباره‌ك له‌م رۆژانه‌دا په‌ڕیونه‌ته‌وه ده‌ستی خه‌ڵك.كۆمه‌ڵان ده‌وری ئه‌و ده‌زگایه‌یان له قاهیره ته‌نی و ترسی خۆیان پێشان دا نه‌با به‌رپرسانی ده‌زگای ته‌ناهیی كۆن بیانه‌وێ ئه‌رشیڤ بسووتێنن، به‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی تاوان و دۆزگه‌لێكی بێ ژمار ون ببن كه رووپه‌ڕه‌ی گرینگن له مێژووی سیاسی و كارگێڕیی وڵاتی ئه‌واندا.چی بێته دۆزینه‌وه له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌دا باشه؟ ئه‌و ده‌مه‌ی لاوانی قاهیره له گۆڕه‌پانی رزگاریدا مۆڵ ده‌بوون بۆ رووخاندنی رێژیم، جارێكیان عه‌مر مووسای سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی چووه پاڵیان.ئه‌مه وه‌ك رووداوێكی ئه‌رێنی هاته ژمار.ئێسته به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ته‌ناهی و ئاسایشی میسر ده‌رده‌كه‌وێ، مووسا بۆ تێكدانی ئه‌و موڵبوونه سه‌تان هه‌زارییه، له‌لایه‌ن ده‌زگای ته‌ناهییه‌وه هاتووه‌ته شاندن و ویستوویه‌تی خاویان بكاته‌وه.بڕمێ متمانه، عه‌مر مووسا دایناوه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی میسر له چه‌ند مانگی داهاتوودا خۆی بپاڵێوێ.
ئه‌م رێكه‌وتانه كه له یه‌ك رۆژدا كۆبوونه‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌موویان بێهیواكه‌ر بوون، جارێكی تر دووپاته‌یان كرده‌وه كه‌وا ئه‌وانه‌ی به ئاوه‌زكه‌یه‌ك فرچكیان گرتووه و ژیانیان بۆی به‌ڕێ كردووه، زۆر دژواره بگۆڕێن، ته‌نیا ئاوازه‌ی قسه‌یان ده‌گۆڕێ ئه‌ویش بۆ وچانی كورت كورت.جگه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی رابردوو ناتوانن شتێكی تازه پێشكێش بكه‌ن.سه‌یر كه، مێژوو پڕه له كه‌ڵه‌پیاوانی رێباز نه‌گۆڕ، ماهاتما گاندی، نیلسۆن مانێللا، ئه‌مانه هه‌موو ژیانی خۆیان به یه‌ك رێبازدا برد و بوون به قوتابخانه بۆ بنه‌واگه‌لێكی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ.بێگومان هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك قوتابخانه‌یه‌كه به چاك یان خراپیه‌وه.مێژوو پڕه له نموونه كه ده‌رسیان لێوه فێر بین.به‌م پێیه، نووری مالیكی ناتوانێ عێراق رێبه‌دێیی بكا بۆ داهاتووی دیموكراسی و فره‌یی و وڵاتی یاسا، ده‌ستی لێ بشۆن.ده‌بێ خۆمان ساز بده‌ین كه‌مترمان ئێش و ئازار لێیه‌وه پێ بگا.عه‌مر مووسا له‌به‌رگیراوه‌ی حوسنی موباره‌كه ئه‌گه‌ر لێڵتر نه‌بێ لێی.كاك نه‌وشیروانی خۆشمان ناتوانی ببێ به سه‌ركرده‌ی گۆڕین به‌ره‌و دیموركراسییه‌كی پێشكه‌وتووتر له‌وه‌ی هه‌یه له كوردستاندا، ئه‌گه‌ر نه‌یباته دواوه.من وه‌ك كوردێك بۆ دۆخه كوردییه‌كی خۆم به په‌رۆشم، به هیوام كاك نه‌وشیروان له رێزی ئه‌و سه‌ركرده كلاسیكه كوردییانه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌باتیان كرد به‌یه‌كه‌وه بمێنێ، نه‌ك به‌ره‌وڕوویان ببێته‌وه.بێ ئه‌مه، هه‌م خۆی ناتوانێ شتێك پێشكێش بكا به ئاوازه تازه‌یه‌ی هه‌یه‌تی، هه‌م ناشهێڵێ هاوه‌ڵه‌كانی دوێنێی شتێك به شتێك بكه‌ن.
9/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
