كاتی ئه‌وه هاتووه خۆپێشانده‌رانی به‌ر ده‌ركی سه‌را، یان وردتر بڵێم ئه‌و سێ رێكخستنه سیاسییه‌ی بوونه‌ته هۆی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه له‌وێ، وێڕای رۆشنبیره وتارده‌ره خۆپه‌شێوكه‌ره‌كان، بیرێك له بژێوی و به‌ڕێوه‌چوونی خه‌ڵك بكه‌نه‌وه، خه‌ڵك پێویستی به كاسبی هه‌یه و ژیان وه‌ستاوه.ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆی چووبوون به‌دی نه‌هات، به‌دیش نایه‌ت.ئه‌و كارتانه‌ی تێكه‌ڵیان كردبوون ورده ورده له زمانی خۆیانه‌وه، له یه‌كتر جیابوونه‌وه.گوتیان بۆ داوا و دۆزی خه‌ڵك هاتووین و چاكسازیمان ده‌وێ، ده‌سه‌ڵات گوتی باشه.باشه به‌ڵام توندوتیژی به‌كار مه‌هێنن و به‌رد مه‌هاوێژن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رد فڕێدان دیارده‌یه‌كی شارستانی نییه و بۆ دۆخی كوردستانیش نه‌گونجاوه، كوردستان وڵاتێكی دیكتاتۆری نییه.كه‌س چل ساڵ له‌سه‌ر كورسی رۆنه‌نیشتووه تا به‌ردی تێ بگری و داوی رۆیشتنی لێ بكه‌ی.
له‌م رۆژانه‌دا گه‌یشتووه‌ته بینیان، ده‌ڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێ وه‌ك میسر و تونس بكه‌ین، دیكتاتۆریمان ناوێ.وره‌یان به‌ردا پاش ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی گرژییه‌كه بگه‌ینن به هه‌ولێر، قسه‌ی نهێنی له زمانیان ناوه‌ستێ و ده‌یدركێنن.به‌ڵام ئه‌مه‌ش خه‌یاڵێكی رواڵانه‌یه، په‌رله‌مان پێش ساڵ و نیوێك هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن و خۆیان به ئه‌نجامه‌یلی رازی بوون و ئاهه‌نگیان گێڕا.سه‌رۆكی هه‌رێم به 70ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران هاتووه.شتێكیش له كوردستان نه‌قه‌ماوه ته‌رازووی هێزگه‌لی گۆڕیبێ، هه‌ڵبژاردن بێته‌وه كردن ئه‌نجام هه‌مان خۆی ده‌بێ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ئه‌وان زیانیش ده‌كه‌ن.ئه‌گه‌ر كێشه به‌جێهێنان "ئه‌دا"ی حكوومه‌ته و ئه‌وان لێی ناڕازین، مافی خۆیانه، په‌رله‌مان هه‌یه و تێیدا به‌شدارن.په‌رله‌مان جێی پاڵه‌په‌ستۆیه نه‌ك گۆڕه‌پان.گۆڕه‌پانی كوردستان ره‌وایه‌تییه‌كی نییه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌مانه له په‌رله‌مانیش به هه‌مان هه‌ناسه‌ی شه‌قام ده‌دوێن.یه‌كێكیان به سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ڵێ تۆ دیكتاتۆری.
ئه‌مانه هه‌مووی یه‌ك واته ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌ویش بیركردنه‌وه‌یه له گۆڕین به توندوتیژی، توندوتیژیی شه‌قام و وتاری راگه‌یاندن.ئه‌و راگه‌یاندنه 22 خاڵییه‌ی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه له 3 ئاداردا ده‌ریان كرد، له زۆر جێ‌دا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه.داوای رێككه‌وتن ده‌كا له نێوان فراكسیۆنگه‌لی په‌رله‌ماندا بۆ بڕیار و یاسا ده‌ركردن، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ژیانی دیموكراسییه بگره هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ڵته‌كاندنیه‌تی.دیموكراسی دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌یه، كێ زۆرینه بێنێ له هه‌ڵبژاردندا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست له هه‌موو رووێكه‌وه.ئۆپۆزسیۆن مافی كاوێژی قسه‌ی هه‌یه.ئه‌مه بنه‌وای ژیانی سیاسییانه‌ی سه‌رده‌مه و كه‌س نییه نكوڵیی لێ بكا مه‌گه‌ر سه‌ر به بزاوگه‌لی ئیسلامی یان هه‌ڵگری ئاوه‌زكه‌ی سه‌ربازی بێ.داوای كادیری ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوه‌خۆ، به‌ڕاستی مایه‌ی پێكه‌نینه.ئه‌مانه دیاره له سویسرا هاتوونه‌ته‌وه.هه‌موو وه‌زاره‌تێكی كوردستان ته‌كنۆكراتی ده‌وێ: په‌روه‌رده، كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، به‌ڵام ناوه‌خۆ و پێشمه‌رگه نا.ته‌كنۆكراتی كوردی ناچێ له‌سه‌ر رێی حه‌ویجه دانیشێ به‌سه‌ر رێی خێڵانی عه‌ره‌به‌وه، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌ی بوێره ده‌توانێ ئه‌مه بكا.ته‌كنۆكرات ترسنۆكه بۆیه له كاری ده‌وڵه‌تیدا رێز لێگیراوه، ترسنۆكی مه‌به‌ستم لانه‌دان له یاسا و ئسووڵی كاری ده‌وڵه‌تییه.ئێمه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نین، هێشتا پێیه‌كمان له‌ناو بزاوی شۆڕشگێڕیی چه‌كداریدا به‌جێ ماوه كه پێشمه‌رگه تێیدا سه‌رپشكه.
من له‌وه‌ش تێ ناگه‌م، هه‌موو كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته یه‌ك ته‌كنۆكراتی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌ویش دكتۆر ئاشتی هه‌ورامییه.ئه‌م پیاوه پرۆفێشیناڵه له ئه‌ركێكدا سه‌ركه‌وت كورد بتوانێ شانازیی پێوه بكا و خه‌ڵاتی بكا و بڵێ ته‌كنۆكراتم هه‌یه.بانگه‌وازی سێ حزبه‌كه لابه‌لا ئاماژه به ناڕازیبوونی خۆی له‌ویش ده‌كا.
ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی ئۆپۆزسیۆن له رووی بنه‌وایییه‌وه یه‌كگرتووش نین.گۆڕان ده‌مده‌مییه و زوو زوو لێیان جیا ده‌بێته‌وه.له 17 خاڵییه‌كه‌ی په‌رله‌مان كشایه‌وه، له 22ه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ر كشایه‌وه.كێشه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه كێشه‌كانیشی گۆڕاون.تا پێش چه‌ند مانگێك سكاڵایان له كارگێڕیی سلێمانی هه‌بوو، به‌راوردیان ده‌كرد له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا."له سلێمانی هیچ نه‌هاتووه‌ته كردن به پێچه‌وانه‌ی هه‌ولێره‌وه كه زۆری بۆ هاتووه‌ته كردن"، ئه‌مه وتاری ئه‌وان بوو.ئێسته دۆزه‌خه‌كه‌یان رووی له هه‌ولێر كردووه و هه‌موو ئاخاوتن و سكاڵای دوێنێ چوونه‌ته دیوی نه‌بوونه‌وه.سبه‌ی واز له هه‌ولێریش دێنن و به‌رۆكی پرسێكی تر ده‌گرن.
ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه كوردییه ئاگای له كۆمه‌ڵانی كوردستان نییه چی‌یان له‌باره‌وه ده‌ڵێن.یان به‌لایانه‌وه گرینگ نییه یانیش خۆپێشاندانی چه‌ند هه‌زار كه‌سێك مه‌ست و سه‌رخۆشی كردوون و وا ده‌زانن تونس و میسر دووباره ده‌بێته‌وه.جووڵه و بزاوی ئابووری له هه‌رێم له كورتیی داوه، باژێڕ له زۆر بواردا به‌ته‌واوی شكاوه بۆ نموونه له زه‌ویوزار و خانووبه‌ره‌دا، كڕین و فرۆتن كز بووه، پڕۆژه‌گه‌لی بنیاتنان چه‌تیان تێ كه‌وتووه.ره‌نگه خه‌یاڵی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه بێ ئه‌مه‌ش ته‌نگژه‌یه‌كی تره به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵاتی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌یه.خه‌ڵكی كوردستان چ له سلێمانی و چ له شارانی تر بۆڵه و سكاڵایانه به ده‌ست ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه له هیچه ژیانی لێ تاڵ كردوون.وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌یف و شادیی به‌هاریان كه‌م كردووه‌ته‌وه.
شتێكی تر هه‌یه ده‌بێ هه‌موومان بیزانین.كوردستان به هه‌ر سێ شاریه‌وه له گوندێكی گه‌وره ده‌چێ.هه‌موومان باشتر یه‌كتر ده‌ناسین.ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیران و كۆمه‌ڵانیش.گاڵته و گه‌پی سیاسه‌ت رۆژێك دوو رۆژ ده‌بێته كڵاو و ده‌چێته سه‌رانه‌وه.كه‌س باوه‌ڕ به لایه‌نێك ناكا داوای چاكسازی یان بڕینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكا كه خۆی پاك و بێگه‌ردی دوێنێی ئه‌م بوارانه نه‌بێ.رابردووی هه‌موو لایه‌نگه‌لی سیاسیی كوردستان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆ كۆمه‌ڵانی ئه‌م گه‌له وه‌ك ناوله‌پی ده‌ستیان ئاشكرایه.ئه‌و داخوازانه‌ی ئه‌وان پێشكێشی ده‌كه‌ن له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی زوودا، بێگومان زیانی خۆیانه و من له ئێسته‌وه دڵنیایی ده‌ده‌م كه له ناخه‌وه‌یان نییه داوای ده‌كه‌ن.له‌وه زیاتر ناهێننه‌وه كه هه‌یانه، به‌تایبه‌تی پاش ئاشكرابوونی ده‌ستیان له‌م فه‌رته‌نه تازه‌یه‌دا كه زۆر متمانه‌یان دۆڕاند نه‌ك ته‌نیا له هه‌ولێر و دهۆك بگره له ناوی سلێمانی خۆشی‌دا.
وا چاكه وێڵ و ئاوه‌ز بكه‌نه‌وه رێ‌نوێن و ده‌ست له‌م گه‌مه و گاڵته هه‌رزان و شاڵاوه میدیایییه هێستریایییه هه‌ڵگرن.شه‌قام چۆڵ بكه‌ن و رێ بده‌ن خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ونه‌وه ماڵداری و ژیانی ئاساییی خۆیان.رێ بده‌ن حكوومه‌ت چاكسازیی خۆی بكا وه‌ك به‌ڵێنی داوه.بازرگانی به هه‌ستی گه‌نجه‌وه نه‌كه‌ن، گه‌نجی كوردستان زۆر هه‌نگاوی بڕیوه له هێنانه‌دیی خه‌ون و خولیای خۆیدا و هیچ شتیش نییه به شه‌و و رۆژێك بێته دی.كوردستان بن عه‌لی و موباره‌كی تێدا نییه، ئه‌وه‌ی ئێوه به‌وانی تێ گه‌یشتوون، سبه‌ی گه‌ل ده‌نگی پێ ده‌داته‌وه.له بیرتان نه‌چێته‌وه زۆرینه وڵات به‌ڕێوه ده‌با، ئه‌وه‌نده به‌پێچه‌وانه‌ی مێژووه‌وه خه‌یاڵفڕكێ مه‌كه‌ن.دیموكراسی دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌یه، دیكتاتۆریه‌تی كه‌مینه نییه.
7/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
