له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ر له چه‌ند رۆژێك گه‌یشته كه‌ركووك.ئه‌مه رووداوێكی بێ میناكه روو ده‌دا له مێژووی بزاوی رزگاریخوازی كوردستاندا.ده‌نگۆ ده‌بیستین ده‌ڵێ پێشمه‌رگه تا چیای حه‌مرین ده‌گرنه ده‌ست، ئه‌مه‌ش خه‌ونێكی تره دێته دی بڕوای پێ نه‌كه‌ین.تا پاریش، ماڵه كه‌ركووكییه‌كی ئاواره ده‌گه‌ڕانه‌وه شاره‌كه‌ی خۆیان و به كووه‌مه‌رگی په‌نایه‌كیان ده‌دۆزییه‌وه بۆ نیشته‌جێبوون، هه‌زار و یه‌ك قسه‌ڵۆكی لێ ده‌كه‌ته‌وه، توركمان و عه‌ره‌ب كاردانه‌وه‌یان له‌وپه‌ڕی توندیدا ده‌بوو.ئێسته رووداوه‌یل به رێژه‌وێكی خێرا تێپه‌ڕ ده‌بن.له رۆهه‌ڵاتی ناوین و ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا گۆڕانی گه‌وره روو ده‌ده‌ن، ناوه‌خۆی عێراق له‌به‌ریه‌ك ترازاوه، هه‌مووی به به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر لێهاتووانه هه‌ڵسوكه‌وت بكا.
با به‌راوردێك بكه‌ین له نێوانی ئێسته و ساڵانی پێشوودا.ساڵی 2003 ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی به كورد نه‌دا پێ بنێته ناو شاری كه‌ركووكه‌وه.دیاره ئه‌مه‌ی بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی بوو له‌گه‌ڵ توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، وێڕای ره‌چاوكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نگه‌لی عێراقی كه ئه‌وه كاته ئۆپۆزسیۆن بوون.ئێسته ئه‌مه گۆڕاوه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین قڵپ بووه‌ته‌وه.توركیا مته‌قی لێ ده‌رنه‌چووه له‌باره‌ی چوونی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، ته‌نانه‌ت به‌ره‌ی توركمانیش بێده‌نگه.له ناوه‌خۆی عێراقه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی نییه.حكوومه‌تی مالیكی شاگه‌شكه‌یه كه‌ركووك له ئاژاوه به‌دوور بگیرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌وه ده‌ستی كوردیش.مالیكی ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیشی له پشت بێ هیچ دادی نادا كه شه‌قام لێی راست ببێته‌وه، هه‌موو سه‌رۆكه‌یلی ناوچه ئه‌مڕۆ خه‌میان بووه به خه‌می پاراستی كورسیی ژێریان.من باوه‌ڕێكم هه‌یه ده‌ڵێم شیعه‌ی عێراقی ئه‌وه‌نده ناحه‌ز و خوێنه‌خۆری سوننه‌ن ره‌نگه به ته‌واوی هاتبنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ركووك بۆ كورد بێ باشتره له‌وه‌ی بۆ سوننه بێ.
ته‌نانه‌ت سوننه‌ش له نێوان خۆیاندا وه‌ك یه‌ك هێز خۆیان نانوێنن، هێزێكیان گه‌یشتووه به ده‌سه‌ڵات، سه‌رۆكاتیی په‌رله‌مان ده‌كا و له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا به‌شداره.هێزێكی تر هێشته له پاڵ تیرۆریستاندایه یان له خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس و عێراقی یه‌كگرتوودا ده‌ژی.له‌مه‌وه ده‌شێ تێ بگه‌ین كه‌وا مه‌ترسیی سوننه‌ش به‌سه‌ر كورده‌وه زۆر كه‌متر بووه.نه سوپایان هه‌یه و نه پاره‌وپوول و نه توانستی ده‌وڵه‌تیان له ژێر ده‌ستدایه.كۆمه‌ڵه خێڵانێكی ملهوڕ و سه‌رشێت، ره‌نگه له یه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كورددا لووتیان بشكێ، بڕه‌ونه‌وه و جارێكی تر نه‌یه‌نه‌وه به‌م لایه‌دا.به كورتی ده‌توانم بڵێم عێراق له مێژووی نوێ‌دا هیچ رۆژێك وه‌ك ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تی له‌باری نه‌داوه به خۆ راپسكاندنی كورد و هه‌وڵ بۆ جیابوونه‌وه.ده‌شێ ئه‌وه‌ش بده‌ینه پاڵ قسه، كه‌وا لایه‌نگه‌لی عێراقی كه رێبه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فه‌یی ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئیتر به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له‌م وڵاته‌دا پرسێكه نێزیكه له مه‌حاڵ.شیعه و سوننه ناتوانن له پرۆسێسی سیاسی‌دا هاوكار بن، كوردیش ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به دیار هه‌نگاوی ئه‌وان له بابه‌ت ماده‌ی 140 یان هه‌ر داخوازێكی تره‌وه رۆنیشتووه، هه‌موو هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه به پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر و كاتێكی درێژ دێته جێبه‌جێكردن.
هاوسێیانی ترمان، ئێران له‌وپه‌ڕی بێ حاڵیدایه.هه‌رچه‌نده ده‌ست له هه‌موو كه‌له‌به‌رێك وه‌ر ده‌دا و ده‌یه‌وێ ته‌نگژه‌ی ناوه‌خۆ بباته ده‌ره‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاته‌ش بته‌قێته‌وه و بگا به كاروانی تونس و میسر.راستت ده‌وێ پێش ئه‌وانیش به دوو ساڵ له‌وێوه رابوونی گه‌لان له‌پێناو دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنی دیوه‌ده‌رانه و بێ ده‌سكاری سه‌ری هه‌ڵدا.وڵاتانی عه‌ره‌ب له دۆخێكدان كه‌سیان فریای ئه‌وه ناكه‌وێ كۆسپ بخاته رێی خۆڕاپسكاندنی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر ویستی كوردی بیه‌وێ.به كورتی ده‌شێ بڵێین ئه‌مڕۆ كورد له وچانێكی زێڕیندا كات به‌سه‌ر ده‌با و ده‌شێ ژیرانه بیقۆزێته‌وه بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌یییه دێرینه‌كه‌ی خۆی.بێگومان دنیای ده‌ره‌وه‌ش نكووڵی له‌مه ناكا.دنیای ژیاردار "العالم المتحچر" كه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكان وه‌ك جاران نابن به كۆسپ له رێی ئازادیی گه‌لاندا.جاران كۆسپیان داده‌نا به هۆی پێوه‌ندیی دیپلۆماسی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورییانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مگه‌له دیكتاتۆرییانه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا فه‌رمانڕه‌وا بوون.ئێسته وه‌ك ده‌بینین هه‌موو شت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.ئه‌وروپا خۆی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌م ناوچه‌یه‌دا زۆر كه‌م بووه، ئه‌مه‌ریكای ئۆباماش كه‌متر له ئه‌مه‌ریكای جاران ده‌ست تێ وه‌رده‌دا.
ئه‌مانه هه‌مووی به‌رچاون بۆ شرۆڤه‌كارێك، كورد بێ یان بیانی، بیه‌وێ له دۆخی كوردی تێ بگا.رزگاربوون به كه‌ركووكه‌وه خه‌ونێكه من له شوێنی خۆمه‌وه تا پێش حه‌وتووێك به دوورم ده‌زانی و ئێسته نێزیك ده‌بمه‌وه لێی.بێگومان هه‌موو هه‌وڵێكی كورد له مێژوودا بۆ جیابوونه‌وه جۆرێك بووه له قومار و ریسك، نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر نه‌سازانی هۆیه‌لی ده‌ره‌كی و بابه‌تی، بگره له‌به‌ر هۆیه‌لی ناوه‌خۆییش.كوردستان له هیچ رۆژێكدا زه‌وینه‌ی له‌باری سیاسی و ئابووری و سوپایی و یاسایی و كولتووریی نه‌بووه بۆ جیابوونه‌وه.ئه‌مڕۆ له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سوپایه‌كی به‌هێزه، هه‌ر نه‌بێ بۆ ناوه‌خۆی عێراق گاڵته‌ی پێ نایه‌ته كردن.كۆنتراكتی نه‌وت هه‌یه كه بنه‌وای به‌ڕێچوونی ئابووریی پاش سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێ.په‌رله‌مان و حكوومه‌ت هه‌یه، دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری هه‌یه، پۆلیس و ئاسایش هه‌یه، باڵه‌فڕگه و پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی كوردی هه‌یه.هه‌موو ئه‌مانه ماڵی پشت پێ به‌ستنن بۆ جیابوونه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له حه‌تووی پێشوودا، خه‌ڵاتی رێزلێنانی له ئه‌وروپا وه‌رگرت له بواری تۆله‌رانس.ئه‌مه بوارێكه سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تی كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا.نه‌ك ته‌نیا دنیای دواكه‌وتووی رۆهه‌ڵات و عه‌ره‌ب و ئیسلام له‌م بواره‌دا له پاشه‌كشه‌دان، بگره زۆر جار ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا خۆشیان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.كوردێك له‌م ناوچه دواكه‌تووه‌ی دنیاوه تۆله‌رانس بكا به پێناسه‌ی راگه‌یاندنی خۆی، به مه‌ردی كاری بۆ بكا، بێگومان دنیای ژیاردار رێزی لێ ده‌گرێ و ده‌یناسێ و گوێشی لێ ده‌گرێ و به قسه‌شی ده‌كا له خه‌بات بۆ مافێكی ره‌وا.خه‌ڵاتكردنی سه‌رۆك بارزانی له بواری تۆله‌رانس خه‌ڵاتێكه مژدانه‌ی نێزیكبوونه‌وه له ئاسۆی ئازادی، ده‌دا به كورد.
هه‌تا ئێره، دیمه‌نی كوردستان و دۆخه‌یلی ده‌وره‌دراوی روونه و كه‌س نییه نه‌یبینێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نكووڵیشی لێ بكا.لێره به دواوه تێی ناگه‌ین.ئۆپۆزسیۆنی كوردی بۆ له‌م وچانه‌دا به‌رۆكی كوردستانی گرتووه؟ بۆ چوونی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك به‌سیناریۆ تێ ده‌گا؟ بۆ خه‌ون و هه‌وڵ بۆ ئازادیی كوردستان به گه‌مه ده‌بینێ؟ حه‌زم نه‌ده‌كرد ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه وا له‌م دووڕیانه مێژوویییه‌دا ناوه‌ڕۆكی خۆی ده‌ربخا كه ناوه‌ڕۆكێكی زۆر نابه‌رپرسیارانه‌یه، به‌ڵام چی بكه‌ین ئه‌مه‌ش ویژدانی مردووی كوردی.ئه‌گه‌ر كوردستانیش به سیناریۆ تێ بگا، ئه‌گه‌ر هه‌موو مافێكی كورد له بنه‌ڕه‌ته‌وه به سیناریۆ تێ بگا، من لێی ده‌سه‌لمێنم، هێزگه‌لێك له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ لێدانی به‌رپرسیاره‌تی هاتبێته ئاراوه، ئێسته رۆژی خۆیه‌تی وا بكا.قسه‌یه‌كه هه‌زار جار گوتوومه.
3/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
