كوردستان وڵاتێك نییه له‌و جۆره وڵاتانه‌ی ئێسته شه‌پۆلی راپه‌ڕینی گه‌لان ده‌یانگرێته‌وه بۆ وه‌رگێڕانی ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی دیكتاتۆری.ته‌نانه‌ت عێراقیش له‌و جۆرانه نییه.پێش ساڵ و نیوێك هه‌ڵبژاردنی گشتیی دیوه‌ده‌ر له هه‌رێمی كوردستان و پێش كه‌متر له ساڵێكیش له عێراقدا هاتوونه‌ته ئه‌نجامدان.لاساییكردنه‌وه‌ی خۆپێشاندان و راپه‌ڕینی ئه‌و وڵاتانه جگه له كورتبینیی سیاسی له‌لای ئۆپۆزسیۆنی كوردی زیاتر شتێك نییه.فریودانی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن داخوازیشه بۆ تێوه‌گلاندنیان له گه‌مه‌یه‌كدا كه ئه‌نجامه‌یلی چه‌وت ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر هه‌موولادا.پێش حه‌وت ساڵ، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دیكتاتۆره‌یلی مێژوو له عێراق كۆتا به ده‌سه‌ڵاتی هات، ئه‌مه ده‌سپێك و سه‌ره‌تای مێژووی تازه‌یه له‌م وڵاته به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.ئه‌وه‌ش له بیر نه‌چێ دروستكردنه‌وه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو، له هه‌مان كاتدا فیدراڵی و دیموكراسی، كارێكه له‌وپه‌ڕی چه‌توونی و دژواریدا، ره‌نگه سه‌ریش نه‌كه‌وێ.له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌یلی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ، یه‌كێكه له‌و مه‌ترسییه‌ی له چاوه‌ڕوانیدایه بۆ پریشكێكی بچووك له هه‌ر هه‌لێكدا له شوێنێكی هه‌سته‌وه‌ره‌وه ده‌ربچێ و سه‌رتاپێی وڵات بته‌نێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم ئه‌لفبێته‌كه‌ی تێگه‌یشتنی دیمه‌نی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه‌یه، عێراق.بێگومانیش له‌ناو ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا، كارگێڕی چاك نییه، خزمه‌تگوزاری چاك نییه، بێدادی هه‌یه، جیاوازیكاری هه‌یه، گه‌نده‌ڵی فره‌یه.ره‌نگه یه‌كێك بڵێ كوردستان جیایه، ته‌ناهی و جێگیرییه‌كه‌ی پاساوت پێ نادا له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌راوردی بكه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌ر تا راده‌یه‌ك راسته، وه‌نه‌بێ سه‌تی سه‌ت بێ.دۆخی سیاسی و كارگێڕیی عێراق ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان هه‌یه بۆ سه‌ر كوردستان.من پاساو ناهێنمه‌وه بۆ خراپیی به‌جێهێنان "ئه‌دا" له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌بوایه وا نه‌بێ.هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی وزه‌ی خۆی له رێی به‌غدادا به‌خت كردووه، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی پچڕینه‌وه‌ی ده‌سكه‌وت و ماف و گێڕانی ململانه بووه له‌گه‌ڵ به‌غدادا، چواریه‌كی ئه‌مه مژوولی گۆڕینكاری و چاكسازی بوایه، زۆربه‌ی كه‌موكورتی هاتبوونه چاره‌سه‌ر و ئه‌مڕۆ كێشه‌ی ناوه‌خۆمان كه‌متر ده‌بوو له ئاست ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی روومان تێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر چۆن بێ، دیمه‌نی ئێسته‌ی كوردستان زۆر روونه له پێش چاو، مه‌ترسییه‌ك له ناوه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كا ئه‌گه‌ر ژیرانه به‌ری لێ نه‌یه‌ته گرتن ره‌نگه كوردستان بباته‌وه سه‌رده‌می پێكدادانی ناوه‌خۆ.مه‌ترسیی ده‌ره‌وه‌ش كه له عێراقه‌وه دێ، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌هلییه كه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كوردستان ده‌بێته لایه‌نێكی تێوه‌گلاو تێیدا.به‌رپرسانی كوردستان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیه‌وه نابێ چاویان له‌وه خافڵ ببێ ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوه‌خۆ له عێراق هه‌ڵگیرسا، چه‌ندان سیناریۆ بۆ كوردستان دێنه پێشه‌وه كه یه‌كێكیان سیناریۆی كوردییه و داوای جیابوونه‌وه ده‌كا.ئه‌م سیناریۆ كوردییه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رناگرێ ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزیی سیاسیی كوردستان له ئارادا نه‌بێ.
له‌به‌رئه‌مه، ئۆپۆزسیۆنی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا، به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كا، له ئۆپۆزسیۆنی ده‌چێته ده‌ره‌وه و ده‌خزێته پارێز و سه‌نگه‌رێك پاشان مێژوو به‌زه‌ی پێدا نایه‌ته‌وه.ده‌بێ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌ش بزانێ كه ده‌سه‌ڵاتی كوردستان له هیچ رۆژێكدا وه‌ك ئه‌مڕۆ كارتی به‌هێزی به ده‌سته‌وه نییه له به‌رامبه‌ری.به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له عێراق، یان ته‌نانه‌ت گرژیش له سنووره‌یلدا، یان ته‌نانه‌ت رووبه‌ڕوووبوونه‌وه‌ی سیاسیش له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كاندا، شه‌قامی كوردستان ئه‌و شه‌رعییه‌ته‌ی نامێنێ كه ئێسته ئۆپۆزسیۆن باژێڕی خۆی پێوه ده‌كا و ده‌یكاته كارتی پاڵه‌په‌ستۆ بۆ ده‌سكه‌وتی حزبی.هه‌رچه‌نده وه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م دا، شه‌قامی كوردستان شه‌قامی تونس و میسر و لیبیا نییه، ئه‌م شه‌قامه‌ی ئێمه له بنه‌ڕه‌ته‌وه شه‌رعییه‌تی نییه بۆ گۆڕینی دۆخی سیاسی.بێگومان شه‌قام ده‌توانی پاڵه‌په‌ستۆ بكا بۆ چاكسازیی كارگێڕی یان چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی یان باشكردنی دۆخه‌یلی مافی مرۆڤ، به‌ڵام رێی نیییه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.شه‌قام له هیچ وڵاتێكی دنیاشدا ئه‌م شه‌رعییه‌ته‌ی نییه و دواجار بڕیار ده‌چێته‌وه بۆ سیپه‌ی ده‌نگدان.
ئوپۆزسیۆنی كوردستان، پێ له ته‌خته‌ی چرووك ده‌نێ كه شه‌قام ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌مه، له لایه‌كه‌وه وه‌ك گوتم شه‌قام ئه‌م مافه‌ی نییه له وڵاتێكدا كه ناوبه‌ناو "ده‌وری" هه‌ڵبژادنی گشتیی تێدا دێته ئه‌نجامدان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ته‌بایییه‌ی تا ئێسته له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا هه‌بووه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.من له‌و باوه‌ڕدا نیم پاش ئه‌م رووداوانه‌ی دوایی و ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌وتانه‌ی ئۆپۆزسیۆن نواندنی له لێدانی ته‌عه‌دودیییه‌ت له سلێمانی به هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی، جارێكی تر پێوه‌ندیگه‌ل بچنه‌وه شوێنی جارانی خۆیان.
كه‌مزانی و بێ ئه‌زموونی وا ده‌كه‌ن مرۆڤ لاساییكه‌ره‌وه بێ، لاساییكردنه‌وه‌ش گۆڕین دروست ناكا.ئه‌وانه‌ی لاساییی تونس و میسر ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێ بزانن وا ورده ورده دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌كه‌ونه روو.مینای ته‌له‌ڤزیۆنگه‌ل به‌س نین بۆ گواستنه‌وه‌ی رووداو، كه‌ناڵی جه‌زیره بێلایه‌ن نییه و پشتی پێ نایه‌ته به‌ستن له تێگه‌یشتنی رووداوه‌یلدا، ته‌نانه‌ت میدیای رۆئاواش سه‌رچیغ ده‌چێ له هه‌ڵسه‌نگاندن.سیاسه‌ت خوێندنه‌وه‌ی ورد و راستی رووداوگه‌له نه‌ك به‌دواكه‌وتنی وتاری راگه‌یاندن جا چ جه‌زیره بیدا یان میدیای رۆئاوا.نموونه‌یه‌كی ساده بهێنمه‌وه: پێش دوو رۆژ محه‌مه‌د غه‌نووشیی سه‌رۆك وه‌زیرانی تونس ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.ده‌قی وته‌كانیم راسته‌وخۆ بیست، ئه‌وه‌ی میدیا پاشان گواستیه‌وه سه‌رپچڕێك بوو له هۆیه‌لی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی.ئه‌و گوتی "كه‌مینه‌یه‌ك پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كا و ده‌ست هه‌ڵناگرێ له شه‌قام، ناهێڵێ كار بكه‌ین، ئه‌گینا زۆرمان كردووه له‌م ماوه‌یه‌دا، زۆری تریشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بیكه‌ن." بێ هیواییی خۆی پێشان دا له گۆڕین، شه‌قام مگێزێك ده‌یبا به‌ڕێوه كه‌س نازانێ كێی له پشته‌وه‌یه.غه‌نووشی گوتی "زۆرینه‌ی گه‌ل بێده‌نگه".بێگومان راسته زۆرینه بێده‌نگ ده‌بێ، زۆرینه نایه‌ته سه‌ر شه‌قام، زۆرینه له رۆژی خۆیدا ده‌چێته سه‌ر سیپه‌ی ده‌نگدان و له‌وێ ئه‌نجام یه‌كلا ده‌كاته‌وه.غه‌نووشی پۆسته‌كه‌ی به‌جێ هێشت بۆ پاڵه‌په‌ستۆی شه‌قام به‌ڵام بێگومان شه‌قام نه‌یبردووه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاوه‌زكه‌ی شه‌قام ئاوه‌زكه‌یه‌كی كودێتاكارییه.
ئۆپۆزسیۆنی كوردی له‌م گه‌مه كرچ و كاڵه‌یدا، جگه له‌وه‌ی هیچی ده‌ست ناكه‌وێ، زۆریش زه‌ره‌ر ده‌كا و زۆریش متمانه ده‌دۆڕێنێ چ له‌لایه‌نی گه‌له‌وه و چ له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه.ده‌سه‌ڵاتی كوردی، ئۆپۆزسیۆنی كوردستان وه‌ك هاوبه‌ش سه‌یر ده‌كا نه‌ك وه‌ك ناحه‌ز.چه‌ندان ساڵه دیمه‌نه‌كه وایه، له ناوه‌وه‌ی حكوومه‌ت بن یان له ده‌ره‌وه‌یدا له هه‌موو شتێك‌دا پرسیان پێ دێته كردن.گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی كاری سیاسی و رێكخستن و میدیایییان بۆ خوڵقاوه.لێدانی ئه‌م پێوه‌ندییه داهێنه‌رانه‌یه له سیاسه‌تی كوردیدا، پرسی دیموكراسی چه‌ندان قۆناغ ده‌باته دواوه ئه‌گه‌ر نه‌یخنكێنی.له‌م وتاره‌دا، ویستم ئۆپۆزسیۆن هۆشیار بكه‌مه‌وه له‌و گه‌مه كرچ و كاڵه‌ی كردی، سیاسه‌ت هێنده "بێ دایك و باوك نییه" وه‌ك له كوردستان ده‌ڵێن.سیاسه‌ت به‌رپرسانه‌ترین كاری كۆمه‌ڵایه‌تییه و له هه‌موو شتێك زیاتر رووپه‌ڕ له مێژوودا ده‌گرێ، له هه‌موو بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌شدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.كۆمه‌ڵگه‌ش گێل نییه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن تێی گه‌یشتووه، كۆمه‌ڵگه دواجار بڕیاری ژیرانه ده‌دا.
1/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
