راپه‌ڕین و شۆڕش وه‌ك چوونه سه‌یران و بندارۆكیان لێ هاتووه، كۆمه‌ڵه لاوێك ده‌توانن ئێواره نه‌خشه‌ی بۆ دابنێن سبه‌ینێ پێی هه‌ڵستن.ئه‌مه نه‌ریتێكی تازه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا.نه‌ریتێكی ته‌واو تازه‌ش نییه وه‌ك مێژوو، به‌كارهێنانی ئه‌م شێوازه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له چه‌ندان وڵاتی ئه‌م ناوچه‌یه و به‌درێژای سه‌ته‌ی بیسته‌م روویان دایه‌وه.جیایی ئه‌وه‌یه جاران كودێتایه‌كی سه‌ربازی رێی بۆ خۆش ده‌كرد و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایی بده‌ن به گۆڕینه‌كه، جه‌ماوه‌ریان بۆی په‌لكێش ده‌كرد "میسر 1952، عێراق 1958"، یانیش به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسی جه‌ماوه‌ریان ده‌ڕژانده سه‌ر شه‌قام و شۆڕ‌شیان پێ ساز ده‌دان "ئێران 1979".ئه‌مه‌ی ئه‌م جاره جیایه، بێ هیچ به‌رنامه و پێشینه‌یه‌ك ده‌ته‌قێته‌وه، ته‌شه‌نه ده‌كا و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات ده‌ڕمێنێ.نه حزب له كایه‌دا هه‌یه و نه كودێتای سه‌ربازی.
هۆی ئه‌م دیارده‌یه ئاشكرایه، په‌نگاودانه‌وه‌ی بێزاریی گه‌لان له ناخدا ئه‌وه‌نده كاتی به‌سه‌ردا تێ په‌ڕیوه، به سووكه ئاژنێك ده‌ته‌قێته‌وه.له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده له كێموكاسی و بێ سیسته‌میدا رۆچووه، جومگه‌كانی له‌به‌ریه‌ك له‌قیون و به سووكه پاڵێك ده‌شكێته‌وه.به‌ڵام ئاخۆ ئه‌نجام چی ده‌بێ؟ ئه‌مه خه‌م و په‌رۆشییه‌كی هه‌مووانییه و ده‌پرسن ئه‌م گۆڕینه ئاخۆ ره‌گاژۆیه و وڵات ده‌چێته سه‌ر رێی راست؟ یانیش توندوتیژی و بێ سیسته‌می له رێی جه‌ماتێكی تره‌وه ده‌زێنه‌وه؟ من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ردوو دۆخ شیمانه‌ی روودانن.ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی ژیانی شارییانه‌ی ئه‌و وڵاته.ره‌نگه له میسر و تونس وه‌ك دوو وڵاتی تا راده‌یه‌ك خاوه‌نی شێوازی ژیانی شارییانه، گۆڕین روو بده‌ن، ئه‌ویش به‌ره‌به‌ره و به‌هێوری بێگومان.له هه‌ندێكی تریاندا به‌هۆی ناكامڵیی شارییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه، ره‌نگه گۆڕین نووچ بدا و گه‌ڕێكی تر له ئیش و ئازار ده‌ست پێ بكاته‌وه.بۆ نموونه لبنان وڵاتێكه هیچ كێشه‌ی نییه له پرسی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تیدا، به‌ڵام ناكامڵیی كۆمه‌ڵگه رێی نه‌داوه یه‌ك هه‌نگاو هه‌ڵبێنێ به‌ڕێی ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژیانی رۆژانه‌شدا.
ره‌نگه بابایه‌ك بپرسێ ئه‌گه‌ر راپه‌ڕین و شۆڕش، یان هه‌ر كارێكی تری شۆڕشگێڕانه چاره‌سه‌ر بوایه‌ن بۆ كێشه‌گه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، ده‌بوو ئه‌م وڵاته له بنج و بناوانه‌وه كێشه‌یان نه‌بوایه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سیسته‌مه سیاسییه‌كانی رۆهه‌ڵاتی ناوین له‌م رێیه‌وه هاتوون و به‌ڵێنی تێروته‌سه‌لیان له سه‌رده‌می خۆیاندا داوه بۆ گۆڕین، تا دواجار له هه‌لێكدا ده‌سته‌یه‌ك به كه‌ڵه‌مباز گه‌یشتووه‌ته لووتكه و پاوانی سه‌ر خۆی كردووه بۆ ده‌یان ساڵ.له مێژه ده‌ركه‌وتووه راپه‌ڕین و شۆڕش شێوازی بێ ئه‌نجامن له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ته‌نیاش كاردانه‌وه‌ن بۆ چه‌وتیگه‌لی ده‌سته و گرووپی ده‌سه‌ڵات و هیچ چاره‌سه‌رێكیان پێ نییه.ئۆپۆزسیۆنێك له كایه‌دا نییه به‌رنامه‌یه‌كی هاوسه‌رده‌مییانه‌ی پێ بێ، دیمای هه‌ره دیاری ئۆپۆزسیۆن له‌م ناوچه‌یه‌دا بزاوه‌یلی ئیسلامییه كه به‌رنامه‌یان رووه‌و دوێنێی تاریكه نه‌ك رووه‌و سبه‌ینه‌ی پرشنگدار.ئه‌م رووداوانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ش پاژ "فێل"ێكی تر ده‌بن له چیڕۆكی توندوتیژی.چ توندوتیژیی گرووپێكی تری شه‌للاتیی ده‌سه‌ڵات پاوانكه‌ر، چ توندوتیژیی بزاوێكی لاساری ئاینی.
ئه‌وه‌ی زیاتر دۆخه‌كه‌ی شێلو كردووه میدیایه.میدیای سه‌ربه‌خۆ، یان با بڵێین میدیای دژ به ده‌سه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا هانی توندوتیژی ده‌دا.بێ ئه‌وه‌ی له بیری بێ كه‌وا توندوتیژی جارێكی تر توندوتیژی ده‌زێته‌وه.ئه‌وه‌ی به سووتاندن و كاولكردن بگا به‌ده‌سه‌ڵات دووباره‌ی ده‌كاته‌وه له ئاست خه‌ڵك.كه‌ناڵی جزیره به‌رده‌وام دیمه‌نی سووتاندن و وێرانكاری بڵاو ده‌كاته‌وه وه‌ك رووداوه‌یلی ئه‌رێنی كه خۆپێشانده‌ران ده‌یكه‌ن.رۆژێك دێ ده‌بینین چۆن ئه‌وانه‌ی به‌به‌رد فڕێدان ده‌گه‌ن به ده‌سه‌ڵات به‌ردیان دێته‌وه تێگرتن.له كوردستانی خۆشمان‌دا هه‌روا، له وتاری رۆژنامه‌ی دژ به‌ده‌سه‌ڵاتدا خوێندمه‌وه هانی گرتنی لقی چواری پارتی و سووتاندنی ده‌دا به بیانووی ئه‌وه‌ی بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زی راپه‌ڕیوان پێویسته.ئه‌مه چ لۆجیكێكی هه‌ڵاوگێڕی ماڵوێرانكه‌ره له‌م سه‌رده‌مه‌دا؟ به‌تایبه‌تی بۆ كورد.
ده‌بێ توجار له بیرمان نه‌چێته‌وه كه‌وا دنیا له سایه‌ی شۆڕشی ته‌كنیكییه‌وه گۆڕاوه.له‌م سه‌رده‌مه‌دا، مرۆڤی گشت دنیا به دوای ژیانێكی شایانتردا وێڵن و بۆشی تێ ده‌كۆشن.ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی یه‌ك ستایلی ژیانی ده‌وێ.نه‌ما سیسته‌مگه‌لی شێوه جیاواز بتوانێ له‌م دنیایه‌دا بخۆن و بخوڕن.سیسته‌می سیاسی ده‌بێ ببێ به یه‌ك جۆر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌ڵبكه‌ن.گشت ساتێ هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌وا وتاری دنیا بۆ هه‌ڵبژاردنی شێوازی ژیان بووه به یه‌ك وتار، ئه‌ویش ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به هێمنی و له رێی ده‌نگدانه‌وه.محه‌مه‌د به‌رادعی كارێكی چه‌وتی كرد چووه پاڵ خۆپێشانده‌رانی میسر، ده‌بوایه له ده‌ره‌وه‌ی بێ، ئه‌مه حه‌زی خۆ ده‌رخستن بوو نه‌ك گوته‌نی رووداو.له كوردستانی خۆشمان‌دا، زۆر له‌و رۆشنبیرانه‌ی حه‌زیان له خۆ ده‌رخستن زیاتره وه‌ك له گۆڕینی كۆمه‌ڵگه چوونه پاڵ به‌رد هاوێژان و ئاوه‌دانی تێكده‌ران و ته‌ناهی شێوێنان.
"هه‌موو رێیه‌ك ده‌چێته‌وه بانه"، كورد ده‌ڵێ.هه‌موو شتیش له دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌چێته‌وه سه‌ر سیپه بچووكه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی تێكڕایی.ده‌سه‌ڵاتی تونس و ده‌سه‌ڵاتی میسر به‌ڵێنیان دا به هه‌ڵبژاردن و خۆ هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك، یان ئه‌مه و به‌میراتگر دانه‌نانی كوڕیشیان.من وا ده‌زانم لێره بوه‌ستایه باشتر بوو، ده‌ستاوده‌ستكردنێكی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات لێی باشتر نییه.هه‌رچه‌نده بێ متمانه‌یی رێی به خۆپێشانده‌ران نه‌ده‌دا مل بۆ ئه‌م به‌ڵێنه بده‌ن، كه به‌بۆچوونی من ئه‌مه‌ش كورتبینی و بێ متمانه‌یی بوو به‌خۆیان.ده‌بێ بزانین كه ته‌قینه‌وه‌كانی تونس و میسر و لیبیا و ئه‌وانی تر، به‌ركه‌وتی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌رێنیگه‌لی ده‌سه‌ڵات و په‌نگاودانه‌وه‌ی تووڕه‌یین نه‌ك رووداوی كتوپڕ، به هیچ جۆر ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌شیا له به‌ڵێنی گۆڕین و به‌جێهیشتنی ده‌سه‌ڵات پاشه‌كشه بكا ته‌نانه‌ت لێشی په‌شیمان بوایه.
قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد وڵاتێك وێران ببێ، تووك بكه شۆڕشی تێدا روو بدا".چۆن ده‌چێته سه‌ری هاووڵاتییه‌كی ساده‌ی كورده‌وه، كه چاكسازی له به‌رد فڕێدان و باڵه‌خان سووتاندنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.كاولگه‌ی پاش راپه‌ڕین و بووژانه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نایه‌نه به‌راوردكردن.له دوای رووداوه‌یلی پێنجشه‌مووی رابردووی سلێمانییه‌وه، له ده‌یان هاووڵاتیی شاری هه‌ولێره‌وه هه‌ستم به په‌رۆشی كردووه بۆ پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه له چاره‌نووسی ره‌ش.سه‌تان ژنی ماڵان گریاون نه‌بادا كوردستان بشێوێته‌وه.ئاخاوتنی هاووڵاتییه‌ك كه كوڕیشی له ده‌ست دواوه، نموونه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تیی كوردییه.گوتی تكایه با به شێنه‌یی گۆڕین بكه‌ین نه‌ك به توندوتیژی.ئه‌مه گوته‌نی كوردییه كه ده‌بێ گوێی لێ بێته گرتن نه‌ك ئاخاوتنی رووناكبیری حه‌ز له سووتانكه‌ر.ئافره‌تێك له ته‌رابلوسه‌وه هاواری ده‌ركرد "قه‌زافی وڵاتی كرد به هه‌ڵه‌بجه"، گریانم هات، سه‌ركرده‌ی گۆڕان و ئیسلامیی كوردی هێنده‌ی ئه‌م خاتوونه، هه‌ڵه‌بجه و كاره‌ساته‌یلی دوێنێی ئێمه‌یان له بیر نییه و حه‌زی كه‌سانی كوێری كردوون.
22/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
