راپه‌ڕینی گه‌لی میسر پێشی ده رۆژ نیشانی خۆی پێكا و سه‌رۆكی وڵاتی ناچار كرد له كورسیی ده‌سه‌ڵات دابه‌زێ.به‌ڵام پێش دوو مانگ و نیو له‌و مێژووه، وردتر له كۆتایه‌لی مانگی تشرین 2دا، پارتی ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژادنه‌یلی گشتیدا به زۆرینه‌ی سه‌تی سه‌ت بردیه‌وه.راسته كه روون بوو ئه‌نجامه‌یلی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه دروست نین، مومكین نییه ئۆپۆزسیۆنی وڵاتێكی وا گه‌وره ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌یلی گشتی دیوه‌ده‌رانه و بێ ده‌سكاری بێته ئه‌نجامدان، هیچ نه‌هێنێ و ته‌نانه‌ت یه‌ك كورسیش نه‌باته‌وه، له كۆنه‌وه له میسر ئۆپۆزسیۆنێكی كارا و خاوه‌ن مێژوو و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر هه‌یه.كه‌واته هه‌ڵبژاردن رووی راستی ناوه‌خۆی میسریان پێشان نه‌دا، به‌ڵام ئاخۆ راپه‌ڕینه‌كه رووی راستینه‌ی پێشان ده‌دا؟ به‌شێوه‌ی گشتی من وا ده‌زانم خۆپێشاندان و راپه‌ڕین رووی راستینه‌ی هیچ وڵاتێك ده‌رناخه‌ن، به‌تایبه‌تی له دۆخی مه‌ترسی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كه زۆرینه‌ی گه‌ل خۆی ده‌پارێزێ له‌وه‌ی بێته ده‌ره‌وه و بۆچوون ده‌ربڕێ.میسر وڵاتێكه 85 ملیۆن، ئه‌و ملیۆنانه‌ی باسیان ده‌كرد كه رژاونه‌ته ده‌ره‌وه راست نه‌بوون، گۆڕه‌پانی رزگاریش ملیۆنێك مرۆڤ ناگرێ.بۆیه من ده‌ڵێم چۆن هه‌ڵبژاردن رووی راستی دۆخی ناوه‌خۆ پێشان نادا، راپه‌ڕینیش هه‌روه‌ها پێشانی نادا.
هه‌مان قسه‌م بۆ تونسیش دووباره ده‌كه‌مه‌وه، بۆ یه‌مه‌ن و جه‌زائیر و لیبیا و هه‌ر وڵاتێكی تریش، كه خه‌ڵك بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پان، نیشانه‌ی ئه‌وه نییه وڵات له ره‌گه‌وه ده‌گۆڕێ.ئه‌م خۆپێشانده‌رانه ژماره‌یان زۆر كه‌متره له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌توانن رۆژی هه‌ڵبژاردن به هێوری ده‌نگ بده‌ن و یه‌كلای چاره‌نووس بكه‌نه‌وه ئاخۆ كێ ده‌چێته‌وه پشت گاڵۆكی "مقود" لێخوڕینی ده‌سه‌ڵاته‌وه.هیچ به دووری مه‌بینه له هه‌ڵبژاردنی پاشی سێ مانگی داهاتوودا له میسر هه‌مان پارتی ده‌سه‌ڵاتداری پێشوو زۆرینه بێنێته‌وه.پارتێك ده‌یان ساڵ ته‌مه‌نی بێ، پشتیوان و سوودلێوه‌رگرانی زۆرن و شاره‌زاتریشن له گه‌مه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن.ئه‌م دڵه‌ڕاوكه و نیگه‌رانییه‌ش به ئاخاوتن و هه‌ڵسوكه‌وتی هیستریائامێزی ئه‌وانه‌وه دیاره كه له مینای تیڤیگه‌له‌وه دێنه دیتن و ده‌ترسن ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدا كێشاویانه هه‌ڵبزڕكێ.هه‌ندێكیان باس له ریشه‌كێشانی پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، كتومت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاست پارتی به‌عس له عێراقدا هاته ئه‌نجامدان.بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێست و داواكارییه بێجگه له‌وه‌ی نه‌شیاوه له رووی دیموكراسییه‌وه، له هه‌مان كاتدا به پراكتیكیش نه‌گونجاوه.
به‌عسییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا له عێراق زۆرترین ده‌نگیان هێنا، هه‌رچه‌نده لیستی عێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی نكووڵی له‌وه ده‌كا پێوه‌ندییه‌كی به‌به‌عسه‌وه هه‌بێ، به‌ڵام به‌دڵنیایی ده‌نگی به‌عسییه‌كانی هێناوه.هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق هه‌شت مانگ دوا بكه‌وێ له دوای هه‌ڵبژاردنه‌یلی گشتیی ئاداری 2010ه‌وه.چاووڕاوێكی سیاسی و ده‌س تێوه‌ردانی هاوسێیان نه‌بوایه، به‌عس ده‌گه‌یشتنه‌وه ده‌سه‌ڵات یان نێزیك ده‌بووه‌وه لێی.كه‌واته چاره‌سه‌ر چییه و چۆن حكوومه‌تێك دێته دی نوێنه‌رایه‌تیی زۆرینه بكا؟
ده‌ركه‌وت، هه‌ر نه‌بێ بۆ من ده‌ركه‌وتووه كه‌وا گۆڕین له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا له رێی توندوتیژییه‌وه نایه‌ته‌دی.خۆپێشاندان و راپه‌ڕین و شۆڕشیش دواجار جۆرێكن له به‌كارهێنانی توندوتیژی.ئه‌وانه‌ی له خۆپێشاندانه‌كانی میسردا به‌شدار بوون و ناویان لێ ناون "لاوانی شۆڕش"، به زمانی زبر ده‌دوێن.ئه‌و كه‌فوكوڵه‌ش لێیان دێته دیتن جۆرێكه له بڕوا به‌خۆ نه‌بوون یان بڕوا نه‌بوون به‌و ئامانجانه‌ی له خه‌یاڵدا رۆیان ناون.بێگومان دنیای وێنه‌كراوی خه‌یاڵ زۆر دووره له دنیای راستییه‌وه، ره‌نگه زۆر جار پێچه‌وانه‌ش بكه‌وێته‌وه به‌تایبه‌تی له ململانه‌ی سیاسه‌تدا كه دژبه‌ری و ململانێگه‌ل توند و بێ به‌زه‌یییانه روو ده‌ده‌ن.ئه‌م نه‌ریته‌ش رێ خۆش ده‌كا بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی توندوتیژیی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو به شێوازی تر.شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی له وتاری رۆژی هه‌ینی له گۆڕه‌پانی رزگاریدا داوای هێوریی له خۆپێشانده‌ران كرده‌وه.
چاره‌سه‌ر له چیدایه؟ منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام چاره‌سه‌ر ته‌نیا گرتنه‌به‌ری شێوازی هێمنی و هێورییه له هه‌نگاونان بۆ گۆڕین.راپه‌ڕین و شۆڕش ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێكیش له یه‌ك وڵات‌دا دووباره ببنه‌وه ئه‌نجام هه‌ر ده‌چێته‌وه لای سیپه"سندووق"گه‌لی ده‌نگدان.ئه‌و ده‌مه خه‌ڵكێك به‌شداری ده‌كه‌ن و بڕیار یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ستمان پێ نه‌كردوون له تێكه‌ڵاویی رۆژانه‌دا و له ململانه‌ی سیاسه‌تدا به‌رچاومان نه‌كه‌وتوون.دیموكراسی، دواجار گه‌مه و ململانه‌ی هه‌ڵبژاردنی جۆری ژیانه نه‌ك ته‌نیا گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی نێوان لایه‌نگه‌ل.
رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلام به‌گشتی، ئازارێكی زۆر ده‌چێژن له‌م گه‌مه‌ی ژیانه‌دا، بژارده‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاتانه وه‌ك بازرگان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن زیاتر له بژارده‌یه‌كی سیاسیی پیشه‌وه‌ر.له‌سه‌ر لووتكه‌یه‌ك رۆنیشتوون ته‌نیا له نه‌خشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیێلی خۆیان ده‌ڕوانن كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا برێتی بووه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری، ده‌یان ملیار دۆلاری سه‌رۆكێك ئابڕووی سیاسه‌تی نه‌هێشت.له ژێره‌وه‌ش گه‌لێكی داماوی به‌ده‌ردی نان و بێكاری و خزمه‌تگوزارییه‌وه تلاو.ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا ده‌توانێ رۆڵی رێ‌نوێن و ناوبژیكار و چاوساغ ببینێ ته‌نیا رێكخراوه‌گه‌لی كۆمه‌ڵی شارستانییه به میدیا و توێژی رووناكبیریشه‌وه.ئامانج له‌لای ئه‌مانه ده‌بێ ته‌نیا به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسێسێكی هه‌ڵبژرادن بێ به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه و دیوه‌ده‌ر و بێ ده‌سكاری.سیسته‌می حوسنی موباره‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی زل و مێژووییی كرد كه له هه‌ڵبژرادنه‌یلی پێشوودا له مانگی تشرین 2 رێی نه‌دا چاودێرانی بیانی بێنه ناوه‌وه، ره‌نگه رێی به رێكخراوه‌گه‌لی بێلایه‌نی ناوه‌خۆشی نه‌دابێ.من له‌و باوه‌ڕه‌دام زیانی ئه‌و رێژیمه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژرادنی دیوه‌ده‌ر و بێ ده‌سكارییه‌وه كه‌متر ده‌بوو له‌و زیانه‌ی له سۆنگه‌ی راپه‌ڕینه‌كه‌وه كه‌وته‌وه.
رووكاری مێژوو وه‌ك رووكاری ئاوی رژاو نییه، كه‌س نه‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی تێدا بگێڕێ و ته‌نیا به‌پێی لۆجیكی تایبه‌ت به‌خۆی بڕواته رێوه كه به‌رزی و نزمیی زه‌ویی به‌رده‌میه‌تی.مێژوو دێته رێنوێنی‌كردن، ئه‌وانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌توانن رۆڵ بگێڕن بۆ دروستكردنی مێژوو كه‌م نین.توێژی رووناكبیران به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له بزاوی كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیدا نۆر ده‌له‌یزن، تۆزێك زات و چاوه‌نه‌ترسی و بڕوا به‌خۆبوون، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموون و به‌شدارییه‌كی كارا له هه‌ڵبژاردنه‌یلی گشتی، نواندنی هه‌ست و هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه له ئاست كه‌موكورتیی رۆژانه، ئه‌مانه گۆڕینی گرینگ ده‌هێننه دی.ئه‌مه تاكه رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاری گه‌لانه له‌م ناوچه به‌خت ره‌شه‌دا كه سه‌تان ساڵه كوێره‌وه‌ری ده‌كێشێ و خول له خۆی ده‌خواته‌وه.ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه زۆربه‌ی ئه‌و توێژه رووناكبیره، به‌م رۆڵه مێژووینه‌ی خۆی متمانه‌دار نییه، یان ئه‌وه‌تا ئه‌ویش ده‌سته‌پاچه‌یه له جۆری گه‌لی ره‌شوڕووتی بێ چاره‌سه‌ر كه به‌دیار هاتنی مه‌هدییه‌وه چاوه‌ڕوانه، یانیش وه‌ك "لاوانی شۆڕش" مست ده‌گوشێ و بازوو هه‌ڵده‌شه‌كێنێ و ده‌یه‌وێ توندوتیژی دووباره بكاته‌وه.رووناكبیری به‌ر له هه‌موو شت واته متمانه‌به‌خۆیی له توانی گۆڕین، گۆڕینێك رێی مێژوو كورت بكاته‌وه و ئازار سووك بكا، ئه‌ویش بێگومان به هێوری.
19/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
