گه‌نده‌ڵی سه‌ری ده‌م و بنی ده‌مه له رۆژنامه‌وانیی كوردیدا، به‌ڵام به نیوه‌چڵی دێته باسكردن.رۆژنامه‌نووس شتێك فێر بووه كه‌س نازانێ له كوێوه‌ی هێناوه، ده‌ڵێ من ئه‌ركم ئه‌وه‌یه ته‌نیا په‌نجه بخه‌مه سه‌ر كێشه، ئه‌ركی من نییه چاره‌سه‌ر بدۆزمه‌وه.ئه‌مه راست نییه و ئه‌ركی رۆژنامه‌نووس ئه‌وه نییه ته‌نیا نه‌رێ بخاته روو، ده‌بێ شرۆڤه‌ی تێروته‌سه‌لیشی بۆ بكا و رێی چاره‌سه‌ریشی پێشان بدا.وا نه‌كا جیاوازیی نابێ له‌گه‌ڵ هاووڵاتی.هاووڵاتیی ئاسایی له باشترین رۆژنامه‌نووس باشتر كه‌موكورتی و نه‌رێگه‌ل "سلبیات" ده‌بینێ.بیدوێنه زۆرجار هۆی نه‌رێگه‌لیشت بۆ لێك ده‌داته‌وه.رۆژنامه‌نووس و رووناكبیری سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامان هێنده‌ی هاووڵاتیی ئاساییش به‌ناخی كێشه‌گه‌لدا رۆناچنه خواره‌وه.من لێره‌وه گومان له راستگۆیییان ده‌كه‌م له باسی گه‌نده‌ڵیدا.چ رۆژنامه‌نووس و رووناكبیری وتارنووسی رۆژنامان، چ ئۆپۆزسیۆن، جدی نین له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه.حه‌ز ده‌كه‌ن قووڵتریشی بكه‌نه‌وه، یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لیان ده‌س كه‌وێ برابه‌ش بن تێیدا یانیش دۆخه‌كه زیاتر بئاڵۆزێنن.
زۆرجار له تۆقه‌ڵانی ده‌سه‌ڵاته‌وه داوا له میدیا دێته‌كردن تا ببێ به رێنوێنیكار بۆ چاره‌سه‌ری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه نیازباشییه له ده‌سه‌ڵاته‌وه كه داوای دڵسۆزی و به‌شداری ده‌كا له رۆژنامه‌وانی و رووناكبیری و ده‌بێ ئه‌م نیازباشییه‌ش، بێته قۆستنه‌وه.ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ له‌م رێیه‌وه رۆژنامه‌وانی و رووناكبیری ببن به ئۆپۆزسیۆنێكی كارا، تا ده‌نگ و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌سوود له نێوان هه‌ردوو لادا دروست ببێ.به‌ڵام ئه‌م توێژه نایه‌ته پێشه‌وه و خۆی به‌ده‌سته‌وه نادا بۆ بوون به ئۆپۆزسیۆنێكی ئه‌رێنی له پێناو چاره‌سه‌ری كێشه‌گه‌لی وڵات، دیاره توێژ مه‌به‌ستی نییه رۆڵی وا ببینێ.له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتیش له فیكه‌ی ئه‌وان گه‌یشتبێ و بزانێ نیازی ئه‌مانه به‌شداری نییه بۆ چاره‌سه‌ر، تێ گه‌یشتبێ ئه‌مه په‌ڵپ و بیانووه بۆ داوای به‌ش.
گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشییه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه، ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی تره.وه‌ك چۆن زانستی ده‌روونناسی دیارده‌ی درۆ و دزی له‌لای مرۆڤ، ده‌باته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌یان و له‌م رێیه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریان ده‌گه‌ڕێ، گه‌نده‌ڵیش وایه، ده‌بێ بۆ سه‌رچاوه‌ی خۆی بیبه‌یه‌وه.ئه‌وه‌ی جێی گومانه له نیازی ئۆپۆزسیۆن و رۆژنامه‌نووسان بۆ چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌یه كه باس له گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن ته‌نیا لێدانی پاره‌وپوولیان به‌لاوه مه‌به‌سته، به‌ڵام دیارده‌ی پاره‌وپوول لێدان بچووكتر و كه‌م تینتره له گه‌نده‌ڵییه‌كی تر كه دایكیه‌تی.ئه‌ویشیان هه‌روه‌ها بێچووی گه‌نده‌ڵییه‌كی له خۆی گه‌وره‌تره.وه‌كو چیڕۆكه فۆلكلۆرییه‌كه‌ی "شیردا بۆ داپیردا"، ده‌بێ چاره‌سه‌ر له بنج و بناوانه‌وه بێته‌كردن ئه‌گینا گه‌نده‌ڵیی دارایی نابڕێته‌وه.گه‌نده‌ڵیی دایك، گه‌نده‌ڵیی كارگێڕییه.كارگێڕی له كوردستان هیچ بنه‌وایه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ی نییه.زۆر داووده‌زگا بێ نه‌خشه و پلانی تۆكمه به‌ڕێوه ده‌چن.بۆ نموونه: كێبه‌ركێی ناوه‌خۆیی وای كرد به سه‌تان هه‌زار خه‌ڵكی زیاده بێنه دامه‌زراندن و ئێسته‌ش لێشاو به‌رده‌وامه.داووده‌زگای میری پڕ بووه له ناشاره‌زا و بێ كه‌ڵك.پله‌ی به‌رز له داووده‌زگا درا به خه‌ڵكی كه‌م لێهاتوویی.ساڵانه ده‌رچووانی زانسگه ده‌بێ بێنه دامه‌زراندن پێویست بن یان نا.قوتابییانیش بێنه وه‌رگرتن ئاماده‌سازیی زانسگه هه‌بێ یان نا.زانسگه له شار و شارۆكه هاتنه كردنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێویست بن یان بنچینه‌یان هه‌بێ له رووی هه‌بوونی كادیری فێركاری و باڵه‌خانه‌وه.له ئه‌نجامدا ئاستی خوێندن دابه‌زی بۆ پله‌ی سفر.هه‌مووی له ئه‌نجامی نه‌بوونی نه‌خشه و پلان.نه‌خشه و پلان هه‌بێ بۆچی بشێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك له وه‌زاره‌تێك سه‌ت جار زیاتر بێ له هاوشێوه‌ی خۆی له وه‌زاره‌تێكی تر.
نه‌بوونی نه‌خشه و پلانیش له ئه‌نجامی كێبه‌ركێی حزبایه‌تییه‌وه.كێبه‌ركێی حزبایه‌تیش له پێناو پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاته.له‌م دۆخه ناته‌ندروسته‌دا به‌لێشاو خه‌ڵكی كه‌م لێهاتوویی دزه‌یان كرده ناو تۆڕی كارگێڕیی كوردستان.ئه‌مه‌ش باشترین زه‌وینه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵیی دارایی ره‌خساند.باشترین زه‌وینه‌شی بۆ بێدادی و نایه‌كسانی له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا ره‌خساند.دواجاریش باشترین زه‌وینه‌ی بۆ نه‌هێشتنی لێپێچینه‌وه ره‌خساند.ماوه‌ی ده ساڵ زیاتره له هه‌موو پله‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستاندا باس له به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی داووده‌زگا ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێك پێیان بڵێ له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌مووی، ئاراسته‌ی كاركردنی داووده‌زگا رێی پێچه‌وانه‌ی گرتووه.
پلان و نه‌خشه ته‌كنۆكرات دایده‌نێن نه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كادیری سیاسی.پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كادیری سیاسی بێگومان جێگه‌ی رێزن به‌ڵام ناتوانن نه‌خشه و پلانی سه‌رده‌می و شارییانه دابنێن، باشه با ببن به وه‌زیر، به‌ڵام له هیچ وه‌زاره‌تێكدا راوێژكاری لێهاتوو نییه پلان بۆ وه‌زاره‌ت دابنێ.هه‌ر به‌ده‌ستی مه‌به‌ست راوێژكاری كه‌م شاره‌زا دێنه دۆزینه‌وه نه‌وه‌كا ده‌س له كار وه‌ربده‌ن و چاكسازی بكه‌ن.ئه‌م دۆخه بیست ساڵی ته‌واوه به‌رده‌وامه و رۆژ به‌ڕۆژیش خه‌ستتر ده‌بێته‌وه.
ئۆپۆزسیۆنی كوردستان و رۆژنامه‌وانیی كوردی، به هه‌موویه‌وه چ رۆژنامه‌وانیی ده‌سه‌ڵات و چ ناڕه‌زا، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌گه‌ل به‌شداری ده‌كه‌ن له فره‌وانكردنی گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و نه‌هێشتنی سه‌رگرتنی نه‌خشه و پلان.بۆ نموونه: ده‌بێ هه‌وڵی پلانێك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوه هه‌بووبێ كه‌وا شیانی وه‌رگرتنی چه‌ند قوتابیی هه‌یه بۆ ساڵی خوێندنی تازه.ئۆپۆزسیۆن و میدیا پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پلانه.ئه‌مه كه‌ی ره‌وایه تۆ دژی سیسته‌م بیت و داوای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵیش بكه‌ی، مه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی بێچووی بێ سیسته‌می نییه؟
ئه‌وه‌شم زۆر به‌لاوه سه‌یره له‌م وڵاته‌ی خۆمان كه له هیچ كوێیه‌كی دنیا له وێنه‌ی نییه، به‌شێكی زۆری گه‌ل به‌شداره له گه‌نده‌ڵیی كارگێڕی و دارایی.بێ ژمار ئه‌و كه‌سانه هه‌ن له هه‌ندێك شاری كوردستاندا كه هێشتا دوو مووچه و سێ مووچه وه‌رده‌گرن.به‌هه‌زاران كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی به‌مانگ سه‌ر به ده‌زگاكانی خۆیاندا بكه‌ن، له‌ناویاندا رۆژنامه‌نووس و بنووسانیش زۆرن كه زۆر خۆش بدوێن له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه.به نه‌ختی و پوختی، زۆربه‌ی ئه‌م گه‌لی كوردستانه ده‌ستێكی له گیرفانی گه‌نده‌ڵیدایه.رۆژانه بێ راده خه‌ڵك پاڵه‌په‌ستۆ ده‌كه‌نه سه‌ر داووده‌زگای میری بۆ به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌ی ناڕه‌وا و چه‌وت.من لێره‌دا گله‌یی له خه‌ڵك ناكه‌م، ئاوێكه و بۆیان رژاوه، پرسه‌كه هه‌ر ده‌بێ به‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كارگێڕی بگرێته‌وه.تۆ كه مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك جارانی دوو ده‌كه‌ی، ده‌رگا ده‌كه‌یه‌وه بۆ پاڵه‌په‌سستۆی خه‌ڵك تا روو له‌وێ بكه‌ن و هه‌زار فڕوفێڵی گه‌نده‌ڵیش به‌كار بێنن بۆ گواستنه‌وه.كات نه‌ما، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات زۆر زوو فریای چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بكه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی كار له كار بترازێ و گێژه‌ڵووكه‌ی نه‌هامه‌ت رووی تێ بكا.ئۆپۆزسیۆن له روودا دژ به گه‌نده‌ڵی وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵام له كرده‌وه‌دا هه‌وڵی فره‌وانكردنی ده‌دا تا ده‌سه‌ڵاتی تێدا بخنكێنێ.جێی داخه رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و قه‌ڵه‌می قه‌ڵه‌وی ناو رۆژنامه‌كانیش له‌م گه‌مه‌یه ئاڵاون.
9/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
