هه‌موو دنیا چ له ناوچه‌ی خۆمان، ناوچه‌ی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چ له دنیای گه‌وره‌دا، چاوه‌چاوی ئه‌وه‌ن بزانن به‌ده‌ردانه‌وه‌ی كاریگه‌ریی شۆڕشی میسر چییه بۆ سه‌ر سیسته‌می سیاسیی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلام.هێشتا هیچ ره‌نگوڕووێكی ئه‌و گۆڕانه له كه‌سه‌وه دیار نییه.ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی خۆمان له كونی ده‌رزییه‌وه بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین تارمایییه‌ك له‌و دنیا داهاتووه، ئه‌گه‌ر زۆر به‌بچووكیش بێ به‌دی بكه‌ین.له میسر گه‌وره‌ترین سیسته‌می سیاسی له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا هه‌ره‌سی هێنا له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌ر له ماوه‌ی سێ حه‌وتوو.به‌ڵام ئاخۆ ئه‌مه رووداوێكی بێ میناك و بێ هاوتایه له‌م ناوچه‌یه‌دا یان نا؟ من پێم وایه نا، هاوشێوه‌ی هه‌یه و پێشتر رووی داوه.هاوشێوه‌كه‌شی سیستسه‌می سیاسیی توركیایه كه پێش چه‌ند ساڵێك به شێوازی دیموكراسییانه و له رێی ده‌نگدانه‌وه هاته گۆڕین.جیاوازییه‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌یه میسر دوو مانگ به‌ر له ده‌ست پێكردنی ئه‌و راپه‌ڕینه، هه‌ڵبژادنێكی گشتیی ئه‌نجام دا و به ده‌سكاری و ده‌س تێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات، پارتی ده‌سه‌ڵات سه‌تا سه‌تی برده‌وه.له توركیا ئه‌مه مه‌یسه‌ر نه‌بوو بۆ ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵبژاردن له توركیا دیوه‌ده‌رتر و ئاشكراترینه ئه‌گه‌ر بێته به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری ناوچه.له هه‌ردوو وڵات دیكتاتۆرییه‌ت درزی برد به‌ڵام ته‌واو نه‌ڕووخا.دیكتاتۆرییه‌ت لایه كرێته‌كه‌ی رووخا و لایه له‌وه‌نده‌كه‌ی مایه‌وه.بزانین چۆن؟
هه‌ر زوو، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین پریشكی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی میسر و چه‌قینیان له گۆڕه‌پانی رزگاری له ناوه‌ڕاستی قاهیره‌دا، دنیا پێ حه‌سیا ئیتر ئه‌زموونی تونس دووباره ده‌بێته‌وه و ده‌بێ سه‌رۆك بڕوا.مه‌رجی راپه‌ڕیوان رۆیشتنی سه‌رۆك بوو به‌ر له هه‌ر وتووێژێك.به مانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆكه ته‌نانه‌ت به كه‌مترین ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، ده‌یانزانی گۆڕان نایه‌ته دی.میسرییه‌كان سه‌رۆكی خۆیان باش ده‌ناسن له كه‌لله‌ڕه‌قی و نه‌گۆڕیدا.پاش چه‌ند رۆژێك له ده‌سپێك، سه‌رۆك حوسنی مباره‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی گۆڕی، سوودی نه‌بوو.جێگری بۆ خۆی دانا، سوودی نه‌بوو.نه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نه جێگری سه‌رۆك نه‌یانتوانی بایی مووێك له توندیی راپه‌ڕینه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر لێیان زیاد نه‌كردبێ.
مباره‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا كه خۆی به‌دره‌نگ خست له به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات، له پێوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوه‌خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا.زۆر جاریش له وته‌كانیدا دووباره‌ی كرده‌وه كه‌وا به‌په‌رۆشه بۆ داهاتووی سیاسیی میسر و نایه‌وێ ئه‌م وڵاته له كیس بچێ.من له‌م خاڵه‌دا له هه‌موو دڵمه‌وه باوه‌ڕم پێی ده‌كرد.سیسته‌می سیاسیی میسر له شۆڕشی ساڵی 1952ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌و سیسته‌مه له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا دوو رووداوی گرینگ بۆی بوون به دیما و رواڵه‌ت، یه‌كه‌میان كۆمه‌ڵێك شه‌ڕی گه‌وره له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانیدا كه دواجار به رێككه‌وتنی ئاشتی به كۆتا هاتن.ئێسته میسر و هه‌موو دنیای رۆئاوا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌بێ ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.دووه‌مین دیمای میسر له رووی سیاسییه‌وه برێتی بووه له سه‌ركوتینه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی ئیسلامیی كۆنه‌خواز.له‌م رووه‌شه‌وه ئیسرائیل و ته‌واوی دنیای رۆئاوا نیگه‌ران بوون ئاخۆ ئه‌م راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه رێ خۆش ده‌كا بۆ گه‌یشتنی ئه‌م كۆنه‌خوازانه به ته‌ختی ده‌سه‌ڵات یان نا؟
من له‌و باوه‌ڕه‌دام، مباره‌ك نه‌ڕۆیشت تا ئه‌م دوو كێشه‌یه‌ی به‌چاره‌سه‌ر نه‌گه‌یاند.نه‌یهێشت ئه‌وانه به مه‌رام بگه‌ن كه ده‌یانویست داهاتووی سیاسیی میسر سه‌ت و هه‌شتا پله له‌گه‌ڵ رابردوویدا پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه.بێگومان له داهاتوودا زۆر شت له میسر روو ده‌ده‌ن، به وێنه‌ی: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف و دیوه‌ده‌رانه و ده‌ستاوده‌ستكردنی ناوبه‌ناوی ده‌سه‌ڵات به‌خۆشی.بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ و كارا، گه‌شه‌كردنی میدیای ئازاد و جموجووڵی رێكخراوه‌یلی كۆمه‌ڵی شارستانی.به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه له ژێر رێنوێنی و چاودێریی سوپادا روو ده‌ده‌ن.هه‌ڵسوكه‌وتی سوپای میسر له ئاست خۆپێشانده‌راندا، به‌لای زۆر كه‌سه‌وه جێی سه‌رنج بوو.كه‌س باش له‌و رۆڵه نه‌ده‌گه‌یشت له كاتی ئه‌و رووداویله‌ی روویان دا، نه‌یانده‌زانی ئاخۆ ئه‌مه سوپایه‌كه ده‌یه‌وێ سه‌رۆك بپارێزی و هه‌وڵی مانه‌وه‌ی ده‌دا، یانیش بێلایه‌نه و ده‌یه‌وێ مل بۆ ویستی گه‌ل لار بكاته‌وه.من له‌و باوه‌ڕه‌دام، سوپای میسر ئه‌ركی خۆی وه‌ك هه‌مان ئه‌ركی سوپای توركیا پێشان دا له پرسی پاراستنی سیسته‌می عیلمانیدا نه‌ك پاراستنی سه‌رۆكێك.ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ده‌ستاوده‌ست بكا، ده‌وڵه‌تی میسر ناگۆڕێ و هه‌ر به عه‌لمانیه‌تی خۆی ده‌مێنێته‌وه.له پرسه ستراتیجییه‌كانیشدا بۆ نموونه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆئاوا و پاراستنی په‌یماننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، گۆڕین روو ناده‌ن.
مباره‌ك سه‌ره‌تا ده‌یویست له رێی حزبه‌كه‌یه‌وه و له رێی هه‌ندێك گۆڕینی رواڵه‌تییانه‌ی وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دانانی جێگر بۆ خۆی، ئه‌م گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته به ئه‌نجام بگه‌ینێ.زۆریشی هه‌وڵ دا بۆی نه‌چووه سه‌ر.ئه‌و گرووپ و تاقمه‌ی له ده‌سه‌ڵاتیی سیاسیی میسردا به‌رچاو بوون، به تایبه‌تی توێژی بژارده‌ی بواری ساسه‌ت، زۆر دزێو و كرێت بوون به‌به‌ر چاوی جه‌ماوه‌ره راپه‌ڕیوه‌كه‌وه، نه‌یانده‌توانی بچووكترین متمانه‌یان له‌لادا دروست بكه‌نه‌وه.
مباره‌ك كارێكی چاكی كرد وڵاتی به‌جێ نه‌هێشت بۆ چاره‌نووسی نادیار و ته‌ماوی، من لام وایه ئه‌م پیاوه ئه‌گه‌ر له مێژوودا هیچی بۆ نه‌یه‌ته نووسین له كاری شایان و ئه‌رێنیدا، ئه‌وه‌ی بۆ دێته نووسین كه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سپارد به سوپایه‌كی خاوه‌ن مێژووی دێرین و خاوه‌ن رێز و متمانه نه‌ك سپاردنی به كۆمه‌ڵانێكی سیاسی كه جگه له شێلوكردنی چاره‌نووس و به‌ڕێی مه‌ترسیدابردنی، هیچی تریان له ده‌ست نه‌ده‌وه‌شایه‌وه.
ئه‌م گۆڕینه نه‌رمونیانه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له میسر، هه‌رچه‌نده نه‌رمونیاییه‌ك ده‌بێ له دوای سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشی تووڕه‌یییه‌وه دێته دی، گومانی تیدا نییه كه به‌ئاگه‌داریی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و ئیسرائیل و زۆر لایه‌نی پێوه‌ندیداری تر روو ده‌دا و ئه‌وان له په‌ناوه ئاگه‌داری ده‌بن.هه‌موو لایه‌نێكی به‌رپرسیار له دۆخ و باری دنیا ئه‌مه‌ی ده‌وێ نه‌ك گۆڕینێكی لنگه‌وقووچكه‌ره‌وه‌ی دۆخی سیاسی له ناوچه‌كه.له‌دایكبوونێكی بێ ژانی دیموكراسی له میسر و باشكردنی باری بژێو بۆ گه‌لێكی زۆربه برسی و بینینی رۆڵێكی شیاوتر و كاراتر له‌م ناوچه‌یه‌دا بۆ میسر، ئه‌و شتانه‌ن كه دنیای گه‌وره پێویستی پێیانه.ته‌نانه‌ت ئێمه‌ش له‌م كوردستانه‌ی خۆمانه‌وه پێویستمان به ره‌نگدانه‌وه و تیشكدانه‌وه‌ی دیموكراسییه‌تی میسر هه‌یه به‌سه‌رماندا نه‌ك ئاگرێكی بێ ئامان بمانسووتێنێ زیاتر له‌وه‌ی سووتاوین.میسر بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده زیاتره بووه به هۆی قفڵبوونی گۆڕین له ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا، سیسته‌مێكی كه‌لله‌ڕه‌قی خۆبه‌زلزانی له خۆبایی، بوو بوو به‌تارمایییه‌ك به‌سه‌ر دنیابینیی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت ئیسلامیشه‌وه، باش بوو له كۆڵ بووه‌وه.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وه‌ك چۆن سوپای توركیا پارێزه‌ری سیسته‌می عه‌لمانیه‌تی دیكتاتۆریی توركیا بووه له رابردوودا و ئێسته‌ش به پارێز و به دڵه‌ڕاوكه‌یه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕینانه‌دا ده‌كا كه پارتی ئیسلامیی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجامی ده‌دا.ئه‌و سوپایه‌ی توركیا نه‌بێ، بێ سێ‌ودوو ئیسلامییه‌كان ده‌یكه‌ن به كۆماری ئیسلامی.له میسریش من پێم وایه سوپا هه‌مان رۆڵ ده‌بینێ له گواستنه‌وه‌یه‌كی مام سه‌لامه‌تۆكه‌ی سیاسی‌دا.با ویژدانمان هه‌بێ و به‌زه‌ییمان به‌دڵدا بێ، دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لانی رۆهه‌ڵاتی ناوین و دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلام به گشتی، هێنده په‌رێشانه به‌رگه‌ی كاره‌ساتی هاتنه سه‌ركاری هێزگه‌لی لاسار و توندڕۆ ناگرێ كه ناوچه‌كه‌مان زیاتر وێران بكا.گه‌لان ئه‌م رۆڵه له میسر به‌دی ده‌كه‌ن، سوپای میسر ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌ركه گه‌وره‌یه‌دایه و چاوه‌روانیشمان وایه سه‌ربكه‌وێ.
13/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
