هێزی گۆڕین له‌م ناوچه‌یه‌دا هێزی بێزارییه نه‌ك هێزی چاره‌سه‌ر.هێزی چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه گۆڕینكار بارودۆخی ناله‌باری وڵاتی شی كردبێته‌وه و په‌نجه‌ی خستبێته سه‌ر كه‌موكورتیێلی ده‌سه‌ڵات، چاره‌سه‌ریشی بۆ دانابن و هه‌موو شت به‌لایه‌وه یه‌كلا بێ ئینجا بكه‌وێته جووڵه جا چ به رژاندنی كۆمه‌ڵان بێ بۆ سه‌ر شه‌قام یان به‌شێوازی تر.ئه‌مه دۆخێكی ته‌ندروسته له خه‌باتی سیاسی‌دا.به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر كه هێزی بێزارییه، ته‌واو پێچه‌وانه‌یه.گه‌لان له بێ كه‌سی و بێ رێبه‌ریدا، ته‌نیا ده‌توانن ئازار بچێژن، رۆژانه بێدادی ده‌بینن، گه‌نده‌ڵی و رواڵه‌تبازی "رۆتین" ده‌بینن، ناشتوانن سه‌ره‌وده‌ر ده‌ربكه‌ن و رێی راست جیا بكه‌نه‌وه.تا زۆرتریش ده‌ڕوا بێزاری له ده‌روونیاندا په‌نگ ده‌داته‌وه و له ئه‌نجامدا ده‌ته‌قێته‌وه.میسرییه‌كان ناویان له راپه‌ڕینه‌كه‌ی خۆیان ناوه "شۆڕشی تووڕه‌یی".
زۆربه‌ی جار گه‌لان كه ده‌ست بۆ گۆڕین ده‌به‌ن، سه‌باره‌ت به نه‌بوونی به‌رنامه‌ی روونی هه‌موو له‌سه‌ر رێككه‌وتووه‌وه، ئه‌نجام به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌ونێلی خۆیان ده‌كه‌وێته‌وه و په‌نجه‌ی په‌شێمانی ده‌گه‌زن.ئه‌مه دۆخێكی گشتییه له سه‌رجه‌م ناوچه‌دا.له میسر، ئۆپۆزسیۆنی سه‌رده‌مییانه لاوازه، بژارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش كه توێژی رووناكبیرانه، ده‌توانێ ببێ به رێبه‌ری گۆڕین، به‌ڵام هه‌مووی له پاڵ ده‌سه‌ڵاتدایه.ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه شه‌قامێكی بێ ده‌ره‌تان، نه‌ك جارێك با سه‌ت جار بته‌قێته‌وه، ئه‌نجامی نییه و خراتری ده‌كا.ئیسلامی سیاسی خۆی مه‌ڵاس داوه بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می شه‌قام.كتومت وه‌ك ئێرانی پێش سی ساڵ.رێژیمێك هات دنیا لێی بێزاره.
چی تر پیاوانی ئاین و چاره‌سه‌ری ئاینی رێبه‌ر نین بۆ ژیانێكی شایه‌ن.چاره‌سه‌ری ئاینی بۆ سیاسه‌ت، كۆن بووه و ده‌ست نادا.ئاین ببێ به‌چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ته‌نگژاویی گه‌لان، وه‌ك ئه‌وه‌یه بۆ سمێڵ بچی و ردێنی له‌سه‌ر دانێی.من له‌و باوه‌ڕه‌دام پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ئێران و سوودان، گه‌لان بۆیان ده‌ركه‌وت چاره‌سه‌ری ئاینی ته‌واو بووه و ده‌بێ به‌دوای شێوازی سه‌رده‌مییانه‌دا هه‌ڵوه‌دا بن.كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپا له سایه‌ی خه‌باتی رووناكبیران و بیریارانیه‌وه پێش سه‌تان ساڵ گۆڕینی هێنایه كایه نه‌ك له سایه‌ی ئاین.ئه‌م گۆڕینه‌ش به‌رده‌وامه و له نوێبوونه‌وه‌دایه تا هه‌تایه.ئه‌مه‌یه شێوازی سه‌رده‌مییانه، به‌ڵام ئاین له‌به‌رئه‌وه‌ی شایه‌نی گۆڕان و ده‌ستێوه‌ردان نییه، ئه‌مڕۆش پێی رازی بی، سبه‌ی لێت ده‌بێته‌وه به كێشه.ئاین گۆڕین قفڵ ده‌كا.
زۆرجار گوێمان لێ ده‌بێ ده‌ڵێن عه‌لمانیه‌تی دنیای عه‌ره‌ب و ئیسلام هه‌ره‌سی هێنا بۆیه نۆره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئاین و بنه‌وایه‌لی ئاینی، قسه‌كه له رواڵه‌تدا هه‌قه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م دووه زیاتر له پێشدا نییه، یان عه‌لمانییه‌ت یان ئاین.به‌ڵام ئه‌مه شێواندنی دیمه‌نی سیسته‌مگه‌لی عه‌ره‌بییه، ئه‌و سیسته‌مگه‌له‌ی عه‌ره‌ب عه‌لمانی نین، ده‌بێ ناوێكی تریان بۆ بێته دۆزینه‌وه.ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی چه‌ند پێناسه‌یه‌كی هه‌یه ده‌بێ به‌سه‌ریدا بسه‌پێن، بۆ نموونه دوورخستنه‌وه‌ی ئاین له ده‌سه‌ڵات كه ئه‌مه بۆ یه‌ك جاریش رووی نه‌داوه له هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا.حزبی ئیسلامی چه‌ند ئیسلام به‌كار ده‌هێنێ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتیش چه‌ندان ئه‌وه‌نده به‌كاری ده‌هێنێ بۆ قایمكردنی خۆی.دووه‌مین مه‌رج به‌دامه‌زراوه‌ییبوونی داووده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌ته، كه ئه‌مه له هیچ وڵاتێكی دنیای عه‌ره‌بیدا نییه.به‌دامه‌زراوه‌ییبوون ئه‌وه‌یه مرۆڤی شایان له جێی خۆیدا بێ بێ ره‌چاوكردنی بۆچوونی سیاسی، له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌موو پله و پایه‌یه‌ك تاپۆی ئه‌ندامانی حزبی ده‌سه‌ڵاته.لێوه‌شاوه‌تر له‌وان به هه‌زارانیش بن، هه‌لیان نییه.به كورتی به‌دامه‌زراوه‌ییبوون نه‌هێشتنی رۆڵی حزبه له داووده‌زگه‌ی میریدا.خاڵێكی تر به‌دواداچوونی كاروباره به‌شێوه‌ی یاسایی و لێپێچینه‌وه له ورد و درشتی كه‌موكورتی، خاڵێكی تر پێدانی مافی خه‌ڵكه له‌سه‌ر بنه‌وای هاووڵاتیبوونیان.ده‌توانین چه‌ندان خاڵی تریش ریز بكه‌ین كه پێویسته له ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیدا هه‌بن.له دنیای عه‌ره‌بیدا به عێراقی خۆشمانه‌وه هیچ یه‌كێك له‌م بنه‌وایانه بوونیان نییه.
پێناسه‌ی ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌یه، نه‌عه‌لمانین نه‌ئاینی، شتێكن له‌و نێوانه‌دا.هه‌ركات پێویست بێ له هه‌موو كه‌س ئیسلامیترن، ساڵانه چه‌ندان كتێبی عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه ده‌كرێن له‌وه‌ی بچنه میسر، بو نموونه چاپی راسته‌قینه و بێ ده‌سكاریی "هه‌زار و یه‌ك شه‌وه" كه كه‌له‌پووری پێش هه‌زار و سێسه‌د ساڵه‌ی عه‌ره‌بییه، میسر ئه‌مه ده‌كا بۆ دڵ راگرتنی ئاین، خه‌رجیی هه‌زاران داووده‌زگه‌ی ئاینیش دابین ده‌دا له داهاتی حه‌رام.ئه‌مانه هه‌موو بۆ پێشاندانی ئاینداریی خۆی به‌ڵام هه‌ركاتیش پێویستی به‌ئاین نه‌بێ له هه‌موو كه‌س لادینتره.راسته‌قینه‌ی ئه‌م وڵاتانه ئه‌وه‌یه، تاقمێك له خزم و كه‌س و ئه‌وانه‌ی به ناوی حزبایه‌تییه‌وه له ده‌وره‌یانن، سه‌رتاپێی وڵاتیان ته‌نیوه‌ته‌وه، له: كارگێڕی، ته‌ناهی، رووناكبیری، سوپا و بازرگانیدا هه‌موو له هه‌موون.ئه‌مه دیمه‌نێك، دیمه‌نی دووه‌م له‌م وڵاتانه‌دا، نێزیكه‌ی هه‌موو هێزی گۆڕینی سه‌رده‌مییانه، واته شاره‌زایان و لێهاتووان و خاوه‌ن پسپۆرییان، له ده‌وری ده‌سه‌ڵات ئاڵاون و بێ به‌رهه‌ڵستین ته‌نانه‌ت بۆ كارێك ئه‌وپه‌ڕی دزێویش بێ.دیمه‌نێكی تر، پیاوانی ئاین خۆیان هه‌ڵواسیوه به ده‌سه‌ڵاته‌وه.ئه‌مانه هه‌موویان پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی تاقمی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن كه تاقمێكی وڵات تاڵانكه‌ره.
به بۆچوونی من چاره‌سه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا ته‌نیا یه‌ك رێگه‌یه، ئه‌ویش بۆ ده‌مێكی كاتی و تا ئه‌و ده‌مه‌ی جێگره‌وه‌ی سه‌رده‌مییانه له دایك ده‌بێ.ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش یه‌كگرتنی هێزی بێزاریی كۆمه‌ڵ و هێزی بیریاریی رووناكبیرانه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات تا چاره‌سه‌ری كێشه ناقۆڵایه‌كانی وڵات بكا له وێنه‌ی: بێكاری، هه‌ژاری، برسیه‌تی، دابینكردنی ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی نوای حه‌وانه "خانوو" كه له هه‌ندێك له‌م وڵاتانه‌دا نوای حه‌وانه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ نموونه له میسر، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و رواڵه‌تكاری.من پێم وایه له‌م قۆناغه‌دا رووناكبیران واته توێژی بژارده‌ی وڵات له هه‌موو كه‌س به‌رپرسیارترن، ته‌نانه‌ت له ده‌سه‌ڵاتیش به‌رپرسیارترن له رووی ویژدانییه‌وه.تاكه توێژێكی كۆمه‌ڵگه داوای راستوێژیی لێ بێته‌كردن توێژی بژارده‌یه: بیریاران و بنووسان و رۆژنامه‌نووسان تا ده‌گا به دادوه‌ران و مامۆستایانی زانستگه.ئه‌مانه تاكه په‌نان بۆ چینی لێقه‌وماو پاش ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ به ته‌واوی بارگه‌ی خۆی پێچایه‌وه.چه‌پایه‌تی ته‌نیا مۆدێلی جاران نییه، چه‌پایه‌تی هه‌موو بزاوێكی سه‌رده‌مییانه‌یه بۆ خێری هه‌ژاران و بۆ داهاتووی دره‌وشاوه‌ی وڵات.ده‌شێ بزووتنه‌وه‌یه‌كی تری چه‌پانه له‌م توێژه بژارده‌یه‌وه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه له شێوه‌ی ته‌ڤگه‌رێكی پاڵه‌په‌ستۆكه‌ر كه له‌لایه‌كه‌وه رێنوێنیكه‌ر بێ بۆ كۆمه‌ڵانی لێقه‌وماوی ژێره‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئامۆژگاریكه‌ر بێ بۆ كۆمه‌ڵانی سه‌ره‌وه.تا ئه‌و رۆژه‌ی بژاره‌ی رووناكبیری رۆڵی راسته‌قینه‌یه‌ی خۆی ده‌گێڕێ، گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر بێ سه‌ر ده‌مێننه‌وه و خه‌باتیان هه‌ر بێ به‌ر ده‌بێ.با هه‌ر بێزارییان په‌نگ بداته‌وه و با هه‌ر بته‌قنه‌وه، بزاوی ئاینی له پارێزدایه بۆ رفاندنی ده‌سكه‌وتی ته‌قینه‌وه‌یان.
8/2/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
