(NRT) كوتكراوه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی نالیایه ئه‌و كه‌ناڵه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌كه‌وته گوندی ئه‌ڵمانی و نزیك ده‌باشان ئه‌و كه‌ناڵه كه‌چاوه‌ڕوانی زۆری لێده‌كرا به‌ڵام دره‌نگانی شه‌و به‌كورته نامه‌یه‌ك له‌شیرینی خه‌و به‌ئاگایان هێنام نوسرابوو (له‌ئه‌نجامی كوڵینی دیموكراسی گڕ له‌كه‌ناڵی ئاسمانی نالیا به‌رده‌بێت) باوه‌ڕتان بێت هیچ زانیاریه‌كم نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراسی چیه و كه‌ی و له‌كوی سه‌ریهه‌ڵداوه و كی به‌كاریهێناوه به‌ڵام ئه‌و كورته‌نامه‌یه‌ی بۆ من هاتووه لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی شیكاری سیاسی ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه ده‌توانن قسه له‌سه‌ر ئه‌م كورته نامه‌یه بكه‌ن چونكه نابێت ڕێگه بدرێت دیموكراسی به‌مشێوه‌یه گه‌رم بكرێت و بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ببێته هۆی سوتاندنی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزیۆنی له‌كاتێكدا هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ ئه‌وه‌یه كه دیموكراسی فێنك و ئارام بێت نه‌ك ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی بسوتێنێت چونكه ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرێت دیموكراسی به‌مشێوه‌یه پله‌كانی گه‌رمی به‌رزببێته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م دیموكراسیه و ببێته هۆی سوتاندنی گیانی مرۆڤه‌كانیش له‌به‌رئه‌وه وه‌كو بینه‌رێكی ئه‌م كه‌ناڵه داوا له‌دیموكراسیخوازانی كوردستان ده‌كه‌م ڕێگه بگرن له‌وه‌ی دیموكراسی به‌مشێوه‌یه گه‌رم دا بێت و سه‌ره‌نجام شۆرتی لی دروست ببێت و دواجار ده‌وروبه‌ری خۆی بسوتێنێت باشتر وایه دیموكراسی وه‌كو شنه‌با فێنك بێت و ئارامكه‌ره‌وه بێت نه‌ك گڕ به‌ربداته كه‌ناڵێكی ئاسمانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
