
دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانیه‌وه به‌ڕێز (عبدڵا ئۆجه‌لان) خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌واتادار وه‌سف كرد هه‌ندی كه‌س و لایه‌ن لێدوانی ئه‌م به‌ڕێزه‌یان به‌هه‌ڵه لێكداوه‌ته‌وه و پێیان وایه كه‌مه‌به‌ستی به‌ڕێز ئۆجه‌لان نائارامیه و تێكدانی بارودۆخی ئێستایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان خوێندمه‌وه مه‌به‌ستی تێكدان نیه كه‌ئه‌وه‌ی ئێستا پێناسه‌ی بۆ ده‌كرێت له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان به‌گرینگی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردووه ئه‌وه‌یه كه‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ناكۆكیه له‌ناو شه‌قامی كوردی گرتۆته‌وه واتاداره چونكه ده‌مێكه ئه‌م به‌ڕێزه داوا ده‌كات كه كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رجه‌م پارت و هێزه كوردیه‌كان له‌نان و ئاو پێویستتره ئه‌وه‌ی ئێستاش دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئاڵۆزكردووه پێویستی ئه‌م كۆنفرانسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی پێویست تر كردووه هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان وه‌كو خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه شیكردنه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بكرێت و له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه سه‌ر شه‌قامیش خۆیان به‌ئاژاوه‌گێڕ نازانن به‌ڵكو لایه‌ی به‌رامبه‌ر به‌بۆچوونی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م ڕژانه سه‌ر شه‌قام ده‌كات.
(تی بی نی:ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه ته‌عبیر له‌ڕای خۆم ده‌كات)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
