ئه‌و ده‌مه‌ی هونه‌ر و سیاسه‌تی كوردی ده‌كه‌ونه به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن شكست به‌هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی ده‌هێنن و چاوه‌ڕوان ناكرێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی په‌كه‌كه ئاشتیان لێبكه‌وێته‌وه ئێستا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی توركیا نزیكبونه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌مێكه پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان كه‌وتۆته خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن جارێكی كڵاو ده‌كاته‌وه سه‌ری كوردان و سه‌رنجی ئه‌وان بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت و هه‌وڵ ده‌دات زۆرینه‌ی ده‌نگ بكێشێته لای خۆی و به‌ڕای گشتی بڵێت پارته‌كه‌ی من نوێنه‌رایه‌تی كوردانیش ده‌كات ئه‌و كوردانه‌ی به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو له‌په‌رله‌مانی توركیا بۆ ته‌نیا جارێكیش ناوی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌سه‌ر زماندا نه‌هات و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه‌سیاسه‌ت كه‌وتۆته به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن لێره‌وه ده‌كرێت بپرسین ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان به‌پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان دا چ ده‌ستكه‌وتیان هه‌بوو باشتر وایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بدرێته‌وه ئه‌ری گه‌لۆ تاكه‌ی سه‌رتان ڕاده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان كڵاوی بكاته سه‌ر و جارێكی تر سواری كه‌شتی بی ئاگایی ئێوه ببێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س بنێرێته په‌رله‌مانی توركیا خانمی نه‌ته‌وه‌یی كورد لیلی زانا زۆر جوانی وون كه گه‌لی كورد پێویستی به‌كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ردۆگان نیه چونكه خۆی ده‌یان كه‌ناڵی كوردی هه‌یه لێره‌دا ده‌پرسین له‌تی ڤی یه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ئه‌ری گه‌لۆ تۆ بۆ گه‌لی كورد په‌خشت ده‌ست پێكردووه به‌ڵام تائێستا و داهاتووشی له‌گه‌ڵدا بێت بۆ ته‌نیا جارێكیش چالاكیه‌كی به‌ده‌په‌ت بڵاونه‌كرده‌وه و ته‌واوی په‌خشه‌كه‌ت خزمه‌ت به‌ئاكه‌په و مه‌هه‌په و جه‌هه‌په ده‌كات جموجۆڵ و چالاكی ئه‌وان له‌سه‌ردێری گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌كانی ئه‌م تی ڤی یه‌ن دوا هه‌واڵیش كه ئه‌م تیڤیه بڵاویكرده‌وه ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی شڤان په‌روه‌ر بوو بۆ توركیا من ناڵێم با نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توركیا به‌ڵام لێی ده‌پرسم چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك سوپاسنامه بۆ گول و ئه‌ردۆگان ڕه‌وانه ده‌كه‌یت ئه‌ری هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به‌ئاغا وه‌سف ده‌كه‌یت گه‌لۆ جیهانێكی سه‌یره هۆزانڤانی ناڤداری كورد ئه‌وه‌ی بیرچۆته‌وه كه‌ساڵی ڕابردوو له‌كه‌نه‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسی تورك و كه‌نه‌دییه‌وه سوكایه‌تی پێكرا هه‌روه‌ها لێی ده‌پرسم بۆچی له‌خاك و نیشتیمانی خۆی ئاواره بوو به‌ڵام ئێستا عه‌سره‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌كێشێت من به‌رگری له‌هیچ كه‌سێك ناكه‌م كه‌چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك سیاسه‌ت ده‌كه‌ن به‌ڵام هۆزانڤانی ناڤداری گه‌لی كورد ئه‌وه‌ت بیرنه‌چێت هه‌ر هه‌نگاوێكت له‌ئێستادا هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نیه و په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان خزمه‌ت به‌كورد ناكه‌ن له‌به‌رئه‌وه من تكات لێده‌كه‌م وریابیت و نه‌كه‌ویته هه‌ڵه چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم سه‌ره‌تایی ژیانت به‌نیشتیمانپه‌روه‌ریی و لێهاتوویی ده‌ستیپێكردووه له‌كۆتاییدا خاڵی ڕه‌ش و ناشیرین مه‌خه‌ره سه‌ر ژیاننامه‌كه‌ت چونكه پێشینانی ڕه‌حمه‌تی جوانیان فه‌رمووه كه‌ده‌ڵێن پیری ئاخیر خێر به نه‌ك پیری ئاخیر شه‌ڕ.ده‌رباره‌ی سیاسه‌تیش كه‌چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن من هیچ شیكارییه‌ك ناكه‌م چونكه زانستی سیاسه‌تم نه‌خوێندووه و شاره‌زاییم لێی نیه ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو پارتی سیاسی گه‌وره‌ی كورد هه‌بووه كه‌داوایان له‌خه‌ڵكی كورد كردووه كه‌ده‌نگی خۆیان بده‌نه ئاكه‌په و ته‌نیا له‌یه‌ك گوندیش گوێیان لێگیراوه من پێشنیارده‌كه‌م كه‌سیاسیه‌كانمان وریابن و سیاسه‌ت نه‌خه‌به به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
