
نرخی زێڕ له‌بازاڕدا زۆر به‌رزبۆته‌وه نرخی خانووش زۆر به‌رزه و كرێش وه‌كو موچه‌ی بی پاشه‌كه‌وت وایه ئه‌گه‌رچی سه‌دان كۆمپانیای جۆراوجۆر خه‌ریكی دروستكردنی باڵاخانه‌ی به‌رزن به‌ڵام نرخی خانوو هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردانه‌هاتووه په‌رله‌مانی كوردستان ئێستا سه‌رقاڵی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریه به‌ڵام تاوه‌كو من ئه‌م بابه‌ته‌م نوسی پڕۆژه‌كه په‌سه‌ندنه‌كراوه و به‌بی هه‌بوونی هیچ پاساوێكی دروست و یاسایی دواده‌خرێت ئه‌مه‌ش جگه له‌ئازاردانی هه‌ستی گه‌نج و لاوانی ئه‌م كوردستانه شتێكی تری لی به‌رهه‌م نایه‌ت په‌رله‌مانی كوردستان زۆر پڕۆژه‌ی خسته‌ڕوو به‌شێكی په‌سه‌ند كرا و به‌شێكیشی ڕه‌تكرایه‌وه به‌ڵام شكور بۆ خوا ئه‌مجاره باس له‌پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ یاسای خۆپیشاندان جیاوازیان ئاسمان و ڕێسمانه چونكه ئه‌م یاسایه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی لێناكه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی هه‌ڤاڵانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بكه‌ن و بیكه‌ن به‌پێنج ملیۆن دینار خۆ ئه‌گه‌ر پێنج ملیۆنیش بێت باوه‌ڕتان بێت ده‌بێت هه‌ندێكی بۆ قه‌رزبكه‌ین تاوه‌كو ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی بووكه خان من جگه له‌وه‌ی ده‌ڵێم پێنج ملیۆن دینار باشه به‌ڵام هێشتاش كه‌مه چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره ئازیزه‌كان لێم زیز نه‌بن و سكاڵام له‌سه‌ر تۆمارنه‌كه‌ن چونكه پاره‌م نیه ئایا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ژن بۆ كوڕه‌كه‌تان بخوازن به‌پێنج ملیۆن دینار ده‌توانن چی بكه‌ن تاوه‌كو ئێمه بتوانین یاخود گومانم له‌وه‌ش نیه ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌شتان به‌شوو بده‌ن ئه‌گه‌ر له‌كوڕه‌كه‌تان زیاتر مه‌سره‌فی بۆ نه‌كه‌ن كه‌متری بۆ ناكه‌ن جا كورده‌واری جوانیان فه‌رمووه كه‌ده‌ڵێن به‌چاو سه‌یركه‌ن به‌دڵ ڕه‌حم كه‌ن په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز خۆتان باش ده‌زانن ئیمڕۆ وه‌ك چۆن هه‌موو شت مۆدیلی گۆڕاوه ژن هێنانیش مۆدیله‌كه‌ی گۆڕاوه ده‌بێت ته‌واوی پێداویستیه‌كانت كه‌بۆ بووكه خانی ده‌كڕیت هێشتا نه‌كه‌وتبنه بازاڕه‌وه جاله‌به‌رئه‌وه نوێنه‌ری باش بن له‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه دڵسۆزی خۆتان بۆ كچان و كوڕانی كوردستان نیشان بده‌ن و ڕێژه‌كه‌ی زیاد بكه‌ن تاوه‌كو ئێمه‌ش وه‌كو گه‌نجانی كوردستان ئه‌م به‌هاره بكه‌ینه به‌هاری نوێبوونه‌وه‌ی كوردستان سه‌یرانگاكانی كوردستان به‌ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه بڕازێنینه‌وه له دوعای خێریش بێبه‌شتان ناكه‌ین به‌ڵام خوانه‌كا به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان بن چونكه ئه‌وكاته دڵی ئه‌وكه‌سانه له‌خۆتان ده‌ڕه‌نجێنن كه‌به‌نیازن ئه‌گه‌ر بارودۆخی داراییان به‌ره‌و باشتر ڕۆیشت بچنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه دواجار چاوه‌ڕوانی هه‌وڵ و هیممه‌تانم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئاماژه‌م پێكرد له‌م به‌هاره‌دا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه به‌رگوێتان بكه‌وێت كه‌جارێكی تر كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نج و لاوان به‌ره‌و ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكردۆته‌وه كه‌ئه‌م كۆچه‌ش ده‌یان و سه‌دان نه‌هامه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه و دواجار چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌م ده‌بێت،
diarypress@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
