ئه‌بوو ئه‌و نوسینه ده‌مێک بوو نوسیبام به‌ڵام به هۆی نه‌خۆش بونی من وکه‌وتنم له نه‌خۆشخانه نه‌متوانی دره‌نگ که‌وت که هه‌تا ئێستاش که ئه‌و نوسینه ئه‌نوسم له‌سه‌ر قه‌ڕه‌وێڵه‌یه‌کم به‌هۆی نه‌خۆشی خوینه‌وه بۆیه هیوامه له که‌م وکوڕیه‌کانم ببورن.
له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی ڕه‌خنه‌گرانه له‌سه‌ر ناوه‌ندی چاک له 2.4.2009 له سایتی کوردستانپۆست که ئه‌وکات هیشام ئاکره‌یی به‌پرسی ناوه‌ندی چاک بوو به‌ڵام دواتر ده‌ستی له کار کێشایه‌وه وڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌وکات له‌گه‌ڵ باڵی ڕیفۆرمه‌کانی ناو چاکدابوو که‌وتنه گله‌یی کردن له‌وه‌ی من که ته‌شهیرم کردووه به که‌سایه‌تی ئه‌وان له په‌یوه‌ندیه‌کدا له نێوان من وڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو کردمه‌وه ئاساییه هه‌موو مرۆڤێک هه‌ڵه بکا ئاسایشه هه‌مومان دیدگای جیاوازمان هه‌بێت بۆ ئه‌و کردانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه ڕووده‌ده‌ن، من ئێستاش قسه‌ی جیاوازم هه‌یه له‌سه‌ر ناوه‌ندی چاک وئه‌وکات به کاک عه‌لی مه‌حمودم وت که کێشه‌ی ئێوه‌ی ناوه‌ندی چاک له کوێیه به‌ڵام زۆرجار مرۆڤ ڕه‌خنه ئه‌گرێ خۆی له‌هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌خنه قبوڵ ناکا ئه‌وه یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که من وعه‌لی مه‌حمود له‌سه‌ری ڕیک نه‌ئه‌که‌وتین، سه‌باره‌ت به هیشام ئاکره‌یی که من نامه‌وێ ئه‌و دۆسییه زیندوو بکه‌مه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بوو له مندا له نێوانی دوو به‌ڵگه‌ی بڵاوکراوه‌ی ڕه‌نگینی ساڵی 1987 دا که ئه‌وکات هیشام عقراوی ناوێک دا بابه‌تێک نوسراوه به شان و شه‌وکه‌تی سه‌دامدا هه‌ڵ ئه‌یا من دوای به‌دواداچون بۆم ده‌رکه‌وت که هیشام ئاکره‌یی ئه‌وکه‌سه‌یه وئێستاش هه‌ر په‌یوه‌ندی ماوه به کۆنه ده‌زگایانه‌وه که به‌عس ده‌ری ئه‌کردن له ڕێگای که‌سێک به ناوی قادر مامسار که خه‌ڵکی بجیلی ئاکرێیه وله سوریا دائه‌نیشێ وله‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کانه به‌ڵام دوای سه‌ری ساڵی 2011 و سه‌ردانێکم بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌و بابه‌ته‌م یه‌کلایی کرده‌وه من هه‌ڵه‌م کردووه له‌به‌رامبه‌ری هیشام ئاکره‌ییدا نه‌خێر ئه‌وکه‌سه هیشام ئاکره‌یی نیه که ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ ئێستا به‌ڕیوه ئه‌با ئه‌وکات له ناوه‌ندی چاک بوو، سه‌باره‌ت به ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌بێت بمبورێت هه‌ندێ جار مرۆڤ که‌می ئه‌زموون باڵ باڵێنێ ناو ده‌زگا وڕێکخراوه‌کان زانیاری ناڕێک بڵاو ئه‌بنه‌وه له‌م نوسینه‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم بۆ کاک ڕه‌فعه‌ت بمبوره هه‌رچی سه‌باره‌ت به کوردستان پۆست وبراده‌رانی تره ئه‌وه زانیاریه‌کان ماون هه‌ریه‌کێکیش ئه‌یه‌وێت ئاماده‌م بیخه‌مه به‌رده‌ستی وبه ئه‌مانه‌ته‌وه جا ناوه‌ندی چاکی ئێستا به چی له من ئه‌گا ئه‌وه کێشه‌ی خۆیانه به‌ڵام گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی کاتی خۆی ئه‌و ڕه‌خنه‌نانه‌ی که من له‌و ناوه‌نده‌م گرتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێکیانم ئه‌ناسی قبوڵیان بکردایه ناوه‌ندی چاک به‌هێزتر ئه‌بوو نه‌وه‌ک ئاوا په‌رت و بڵاو هه‌ریه‌که‌ی به شمشاڵیک ئاواز لێ با گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ناوه‌ندی چاک ئه‌وه‌یه که له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیکن به هه‌وادارانیان ئه‌ڵین سه‌ربه‌خۆین هیوامه په‌یامه‌که‌م گه‌یشتبێت به‌ڕێزان هیشام ئاکره‌یی وڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی
هاوڕێ ڕه‌ش
نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی ستراسبۆرگ
12.2.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
